ژنیک خه‌سوی خۆی كوشت و خستیه‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه‌/ وێنه‌ی خه‌سوه‌كه‌ ببینه‌

له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ى حوڕییه‌تى توركیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژنێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵى سورى دانیشتوى توركیا به‌ناوى له‌یلا كه‌ دایكى سێ منداڵه‌، به‌تۆمه‌تى تاوانى كوشتنى فاتمه‌ى خه‌سوى كه‌ ته‌مه‌نى 54 ساڵه‌ و فڕێدانى ته‌رمه‌كه‌ى بۆناو ته‌نه‌كه‌ى خۆڵ تۆمه‌تبار كراوه‌.

به‌پێى ئه‌و ڕۆژنامه‌ توركییه‌، تاوانه‌كه‌ له‌ ڕۆژى 6ى ئابى ساڵى 2017 له‌ گه‌ڕه‌كى غازى عوسمان پاشا له‌ ئیسته‌نبوڵ ئه‌نجامدراوه‌، كاتێك پاككه‌ره‌وه‌كان خۆڵى ماڵانیان كۆكردووه‌ته‌وه‌، بینیویانه‌ له‌ناو ته‌نه‌كه‌ى خۆڵى گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ته‌رمێكى تێدایه‌ و به‌تانى تێوه‌ پێچراوه‌، هه‌واڵیان داوه‌ته‌ پۆلیس.

دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌یلا ده‌ستى له‌ كوشتنى فاتمه‌ى خه‌سویدا هه‌بووه‌ و به‌و تۆمه‌ته‌ ده‌ستگیریان كردووه‌.

دواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ له‌یلادا دانى به‌ ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌دا ناوه‌ و وتوویه‌تى: خه‌سوى سێ جار لێیداوه‌ و به‌ قژ ڕایكێشاوه‌، ئیتر خۆى پێنه‌گیراوه‌ و ده‌ستى لێكردووه‌ته‌وه‌ و پێى وتووه‌ تۆ نرخم نازانیت ئێستا ده‌تكوژم، ده‌ستى خستووه‌ته‌ بینى و خنكاندوویه‌تى و ته‌رمه‌كه‌ى له‌ به‌تانییه‌ك پێچاوه‌ و داواى له‌ دراوسێیه‌كیان كردووه‌ شتێكى هه‌یه‌ نایتوانێت له‌گه‌ڵیدا فڕێى بدات، له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌یان هه‌ڵیداوه‌ته‌ ته‌نه‌كه‌ گه‌وره‌كه‌ى خۆڵى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یانه‌وه‌.

له‌یلا ده‌ڵێت: كاتێك گه‌ڕامه‌و بۆ ماڵه‌وه‌ هه‌ستم به‌ په‌شیمانى كرد، بۆیه‌ چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ خۆڵه‌كه‌ ده‌رمهێنایه‌وه‌ و هێنامه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكى ته‌رمه‌كه‌ى فاتمه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ گوریس خنكێندراوه‌ و پۆلیسیش له‌ كامێراى چاودێرییه‌وه‌ بۆى ده‌ركه‌وتووه‌، له‌یلا جارێكیتر ته‌رمه‌كه‌ى خه‌سووى به‌ یارمه‌تى دوو پیاو گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ ناو خۆڵه‌كه‌ و فڕێیداوه‌.

هه‌فته‌ى داهاتوو دادگایكردنى له‌یلا له‌ دادگاى تاوانه‌كانى ئیسته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێده‌چێت سزاى

IMG_20181022_185822

بەداخەوە

بەپەلە

بەداخەوە ئەمرۆ ئیوارەلە قەڵادزە ئۆتۆمبیلی پیاویکی بەتەمەنی شیلا و دەست بەجی گیانی لەدەستداقه‌ڵادزێ: به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان/تیانا) هاوڵاتیه‌كی به‌ناوی ( ق . ق . ئ ) له‌دایك بووی ساڵی 1943، پیشه‌ی كاسب شێلا و پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ به‌ بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 24 له‌ یاسایی هاتووچۆ شۆفێره‌كه‌ به‌ند كرا/ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

received_396742554064449.jpeg

ڕانیەستی بەردەوام هەواڵ وزانیاری