مامۆستایەک لە زانکۆی دیمەشق وانەی فەلسەفەی دەگوتەوە , ئەو کەسێکی مولحید بوو , واتە باوەڕی بە بوونی خودا نەبوو , چەندین ساڵ بوو هاوسەرگیری کردبوو بەڵام هیچ منداڵێکی نەبوو ,

لە کۆتایی تەمەنی دا خودا کچێکی پێ بەخشین , ئەم مامۆستایە کچەکەی زۆر خۆش دەویست .

کاتێک کچەکەی تەمەنی گەیشتە شەش ساڵ خۆشەویستیەکەی ئەوەندەی تر زیادی کرد , ئەو ئەوەندە هۆگری کچە تاقانەکەی بوو بۆ دەوامی زانکۆش لەگەڵ خۆی دەیبرد , ئەم کچە گەورەترین سەرچاوەی خۆشی و کامەرانی ئەم باوکە بوو , ئەم تاقە کچە هەموو ژیان و دڵی ئەم باوکەی پڕ کردبوو لە بەختەوەری .

ڕۆژێکیان کچەکە لەناکاو تەندروستی تێکچوو زۆر نەخۆش کەوت پلەی گەرمی لەشی زۆر بەرز بۆوە , چەندین جۆر دەرمانیان پێدا تاوەکو پلەی گەرمی لەشی دابەزێت بەڵام هیچ سوودی نەبوو .

باوکەکە کچەکەی بردە لای چەندین پزیشکی شارەزا هەموویان یەک قسەیان بە باوكەکە گوت ….

گوتیان ,, کچەکەت تووشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەن بووە , ئەم نەخۆشیە لە ماوەی یەک ملیۆن ساڵ جارێک تووشی کەسێک ئەبێت بۆیە تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە ,, .

باوکەکە کاتێک نەخۆشی کچەکەی بۆ ساغ بۆوە بەجارێک دونیای لەبەرچاو ڕەش بوو , هەرچی ڕێگاو چارەسەر هەبوو گرتیەبەر بۆ ڕزگارکردنی کچەکەی , بەڵام چ کچێک و چ خۆشەویستیەک ئەم باوکە کچەکەی لە ڕوحی خۆیشی خۆشتر ئەویست .

شەوێکیان دایکەکە لە ژوورێک سەرقاڵی کچە نەخۆشەکەی بوو , بەڵام باوکەکە لە ژوورێکی تر بە خەمباری دانیشبوو , لە پڕێک ختوورەیەک بە مێشکی داهات و گوتی ,,

باشە من بۆچی دەستنوێژێک هەڵنەگرم و دوو ڕکات نوێژ نەکەم هەر وەک چۆن بە نوێژم دەکرد دوای ئەوەی دایک و باوکم فێریان کردم ,, .

باوکەکە ختوورەکەی کردە ڕاستی هەستا دەستنوێژێکی جوانی هەڵگرت و ڕووی کردە قیبلە و دوو ڕکات نوێژی کرد پاشان دەستی بەرز کردوەو لە خودا پاڕایەوەو گوتی ,,

ئەی خودایە تۆ خۆت دەزانی من باوەڕم بە تۆ نیە , تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی قایلكەرم چنگ نەکەوتووە تاوەکو بوونی تۆم بۆ بسەلمێنێ ,

لەوانەیە تۆ هەبی بەڵام من ڕێگام وون کردبێ , خودایە من بەڵێنت پێ ئەدەم ئەگەر تۆ بونت هەیە شیفای ئەم کچە تاقانەیەم بدە بە ئەوپەڕی ڕاستگۆی و دڵسۆزی بەندایەتی تۆ بکەم تاوەکو دەگەم بە لیقای تۆ ,, .

ئەم مامۆستای زانکۆیە دەڵێ سوێند بەخودا هێشتا من لە نزایەکەم تەواو نەبووم ژنەکەم هاواری کرد ,, وەرە فریاکەوە کچەكەمان پلەی گەرمی لەشی دابەزی ,, .

ئەوەبوو کچەکە خودا شیفای داو باوکەکەش بەڵێنەكەی بردەسەرو هیچ نوێژێکێکی بەبێ مزگەوت ئەنجام نەئەدا .

لەبەرئەوە دڵنیابە ئەگەر هەر کەسێک بە ئەندازەی بستێک لە خودا نزیک بێتەوە ئەوا خودای گەورە بە ئەندازەی باڵێک لێی نزیک دەبێتەوە خودای گەورە دەفەرموێ ,, والذين جاهدوا فینا لنهدینهم سبلنــا ,, .

تۆی خوێنەرگەر ئەو پۆستەت بەدڵ بوو دووسێ کۆمێنت بنوسە
تاوەکوو هاوڕێکانیشت ئەو پۆستە ببینن…

FB_IMG_1540238953580