بەپەلە بزانە بەفر دەبارێت؟ وادەی باران بارینە بەخوڕەکە ڕاگەیەندرا

وادەی باران بارینە بەخوڕەکە ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری ئەمریکی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی باران بارینی بە خوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری ئەمریکی کە ماڵپەڕێکی تایبەتە بە کەش و هەوا ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشی کردوە لەم مانگەدا تەنها ئەو دوو ڕۆژە لەم مانگەدا باران دەبارێت هەروەها پێشبینی ئەوەشدەکات کە تا کۆتایی ئەمساڵ بەفر لە هەرێمی کوردستاندا نەبارێت.

received_1035710293277927

بەپەلە گەنجیکی کوردلەئەورپا کوژرا

received_210050359751611

بە برینداری لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە

شەوی یەکشەممە لەسەر دوو شەممە ٢١ی ئەم مانگە، گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی سلێمانی لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەستڕێژی گولـلەی لێ کراوە و بە برینداری لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی سوید ڕایگەیاند ئەو گەنجە ناوی شایان شێرکۆ جافە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و خوێندکاری زانکۆ بووە و ماتۆڕسوارێک تەقەی لێ کردووە و  بە ١٠ فیشەک پێکراوە.

ئەو گەنجە بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و توانای قسەکردنی هەبووە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا لەسەر ڕووداوەکە هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە و هیچ زانیارییەکیش لەسەر هۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە.

ع.م

received_396742554064449

12بەپەلە تایبەت بەدەرچوانی ئامادەی خولی دووم ماوەی دریژ کردنەوەی سکاڵا دریژ کرایەوە تکایە سکاڵەکانتان بکەن ئەمڕۆ کوبونەوە کراوە لەسەرئەو خویندکارانەی کەنمرەیان بەرزە وەرنەگیراون

 

 

بەپەلە

ئەو خویندکارانەی کەورنەگیراون تکایە سکاڵەی خۆتان بنوسن ماوەی سکاڵاکردن دریژ کرایەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا ماوەى سکاڵا بۆ دەرچووانى خولى دوەم درێژدەکاتەوە

دواى ئەوەى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، پلانى وەرگرتنى لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) زياد كرد، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هۆی پلانه‌كه‌وه (16) هەزار کورسى خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانە خرایه‌به‌رده‌ست، کە لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراون، لە ئەنجامدا (5200) پێنج هەزار و دوسەد سکاڵا تۆمارکرا، به‌ڵام نزیكه‌ی (11) یانزه‌ هه‌زار کورسی بەبەتاڵى مانەوە.

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و، ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى خولى دوەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چه‌ند بڕیارێكی گرنگیدا، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە جیاوازی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌ نێوان خولی یه‌كه‌م و خولی دوه‌م به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌ (3) نمره‌ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات. سيستمى سكاڵاکەش بەشێوەیەک ڕێکخراوە لە هەر بەشێک بەپێى پێویست سیستمەکە خۆى کورسى بۆ دەرچووانى خولى دووەم زیاددەکات، تا جیاوازى نێوان کەمترین کۆنمرەى هەردوو خول دێتە کەمتر لە ٣ نمرە.
ئەو (٥٠) شوێنەى دەرچووانى خولى دووەمى دوانزەى ئامادەیى پێشتر داواکارییان لێى پێشکەش کردووە، بەپێى کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، واتە ئەگەر نمرەى دەرچوو بەپێى ئەو (٥٠) شوێنەى هەڵیبژاردووە وەرگیرابێت ئەوا بەپێى ریزبەندى سیستمەکە ئەو شوێنەى بۆ دەستنیشاندەکات.
كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سكاڵا تۆماركردن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی خولی دوه‌م، بۆیه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (25/10/2018) تا (30/10/2018) ده‌رچوانی خولی دوه‌م ده‌توانن به‌هه‌مان وشه‌ی تێپه‌ڕ و وشه‌ی نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) سكاڵاكانیان له‌ وێبسایتی (www.regayzanko.com) به‌شێوه‌ی ئۆنلاین تۆمار بكه‌ن.
ئەو (860) دەرچوەى،كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ (50) شوێنیان له‌ فۆرمی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه‌ نه‌كردبو (Submit)، ناویان لە هیچ شوێنێک نەگەڕابوه‌ ئەگەر لە دەرچووانی خولی دوەم بن ئەوا به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانیش دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن‌.
ئه‌و (5200) دەرچووەی كه‌ له‌ ماوه‌ی سكاڵای یه‌كه‌مجار سكاڵایان تۆماركردبو، ده‌توانن سود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و، به‌سكاڵاكانیاندا بچنه‌وه‌.
ده‌رچوانی خولی دوه‌م، كه‌ ناویان له‌ هه‌ر شوێنێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ئێستا وه‌رگیراون، به‌ڵام به‌شوێنه‌كانیان ڕازی نین، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
هه‌ر ده‌رچویه‌كی خولی دوه‌م، كه‌ پێشتر نه‌یتوانیوه‌ سكاڵا تۆمار بكات، له‌ ماوه‌ی دیاریكراو ده‌توانێ سكاڵای خۆی تۆمار بكات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دڵنیا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ستافی وه‌زاره‌ت له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین، چونكه‌ خۆمان به‌خەمخۆر و لایەنى سەرەکى ئەم پرۆسه‌یه‌ ده‌زانین، بەهۆى ئەوەى کە هێشتا کورسییەکانى زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان پڕنەبۆتەوە، هه‌ربۆیه‌ وەزارەت وەک ساڵانى پێشوو پلانى هەیە بۆ چارەسەرکردنى هەموو ئەو بابه‌تانه‌ی کە پەیوەندارن بە وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆکان.
خوازیارانی پارالێڵ و ئێوارانیش ئەوانەی فۆڕمی دەستیان پڕكردۆتەوەو دەیانەوێت لەزانكۆی راپەڕین بەسیستەمەكانی پاراڵێڵ و ئێواران بخوێنن، دەتوانن جارێکیتر ئەو بەشانە بەئۆنلاین هەڵبژێرن کە دەیانەوێت لێی بخوێنن، بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۱۸-۲۰۱۹.http://www.regayzanko.com/student/index.php

received_396742554064449

ژنێكی دووگیان بەدەستی هاوسەرەكەی كوژرا

ژنێكی دووگیان بەدەستی هاوسەرەكەی كوژرا

لەرۆژهەڵاتی كوردستان ژنێكی دووگیان بە دەستی هاوسەرەكەی كوژرا.

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان ژنێكی دوو گیان بە ناوی پرشنگ، بەهۆی لێدانی زۆرەوە بە دەستی هاوسەرەكەی گیانی لەدەست داوە.

روونیشیكردەوە كە لە تاوانەكەدا خەسووی ژنەکە هاوكاری كوڕەكەی كردووە و سەرەتای بڕبڕەی پشتیان شكاندووە و پاشان پەتیان خستووەتە ملی و رایانكێشاوە.

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان راشیگەیاندووە كە ژنەكە و منداڵەكەشی گیانیان لەدەست داوە.

received_210050359751611

بەپەلە ئەو خویندکارانەی وەرنەگیرابون لەهیج زانکۆ پەیمانگای کیشەکەیان جارەسەرکرا

جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنیدا بەچارەسەرکردنی کێشەی ئەو خوێندکارانەی نمرەکانیان لەسەرو ٦٠وەیەو ناویان لەزانکۆو پەیمانگەکان نەھاتۆتەوە، بەگوێرەی زانیاریەکانیش ڕۆژی پێنجشەممە سیستەمی پڕکردنەوەی فۆڕم و تۆمارکردنی سکاڵا کارادەکرێتەوە.

ئەمڕۆ ٢٣ی ١٠ی ٢٠١٨ ژمارەیەکی زۆر لەو خوێندکارانەی ناویان لەزانکۆو پەیمانگەکان نەھاتۆتەوە گردبونەوەیەکیان ڕێکخست و چونە بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت لەسلێمانی.

نوێنەری خوێندکاران لەلێدوانێکی ڕٍۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “سەرەتا لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی بوین، بەڵام ھچ کەسێک نەھات بەدەم داواکارییەکانمان،  بۆیە ئاڕاستەی گردبونەوەکەمان گۆڕی بۆ بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەک نوێنەری خوێندکارەکان چوینە ژورەوەو داواکاری خۆمان پێگەیاندن”.

وتیشی:”پاش ئەوەی گوێیان لێگرتین، دواتر وەڵامیشیانداینەوە، بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت پێیڕاگەیاندین کە ئەمڕۆ ھەموو داواکارییەکان جێبەجێکراوە، لەوانە نەمانی ئەو جیاوازییە زۆرەی لەنمرەدا ھەبوو بۆ وەرگرتن، جیاوازییەکە کەمکراوەتەوە بۆ سێ نمرە لەکاتێکدا ١٥ نمرە بوو، ھەروەھا وەجبەیەکی دیکەی ناو دێتەوە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ” ڕۆژی پێنجشەممە سیستەمی پڕکردنەوەی فۆڕم و تۆمارکردنی سکاڵا کارادەکرێتەوە بۆ ھەردوو خولەکەو ھەر ١٦ ھەزار کەسەکەش وەردەگیرێن”.

بەوتەی نوێنەری خوێندکاران، “سەرجەم بەشەکان بۆ داواکاری خوێندکاران کراونەتەوەو خوێندکاران دەتوانن ئەو بەشانە پڕبکەنەوە کە لەئاستی نمرەی خۆیاندایە، دەتوانن جارێکی دیکەش سکاڵا بکەن، ئەگەر خوێندکار سکاڵای ھەبوو لەسەر ئەو بەشەی لێی وەرگیراوە، ڕۆژی ٥ شەممە سیستەمەکە ئەکتیڤ دەبێتەوە”.

received_396742554064449