هەورەتریشەو بارانی زۆری ئەم شەو زیانی مادی گەیان بەناحیەی سەرکەپکان

هەورەتریشقەو بارانی زۆر ئەم شەو لەدەفەری ڕاپەرین زیانی مادی لی کەوتەوەبەهۆی رەشەبا و باران و هەورەتریشقە بەهێزەکەی ئەمشەوی ناحیەی سەرکەپکان مەحاویلەی گەرەکێک سوتاو چەندین داری ناو شەقامە دووسایدەکەشی شکاند.

تا ئێستاش کارمەندانی کۆمپانیای گارێکس received_1035710293277927سەرقاڵن بەلێکردنەوەی لقەشکاوەکان ..

ڤیدیۆیەكی ناخ هەژێنی كارەساتەكەی هەولێر: ئەوە جەرگی منە وا دەسووتێ، خێرە هەمووی هەر شۆرتی کارەبا بوو!

24 خولەک پێش ئێستا

میللەت
كارەساتەكەی بازاڕی لەنگەی هەولێر كە لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا زەرەرو زیانی بێشووماری بە زیاتر لە هەزار خێزانی شاری هەولێر گەیاند بوو بە یەكێك لە رۆژە ناخۆشەكانی دانیشتووانی ئەو شارە. دیمەنی ڤیدیۆیی هاووڵاتییەكیش كە بە دیار سووتانی دوكانەكەی و بە بادا چوونی رەنجی چەند ساڵەی بووەتە یەكێك لەو دیمەنە ناخ هەژێنانەی كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.

ئەو هاووڵاتییەی هەولێر بە دەم گریانەوە دیمەنی سووتانی دوكانەكەی تۆمار دەكات و دەڵێت: “ئەوە دوكانی منە جەماعەت، ئەوە دوكانی منە وا ئاگر دەگرێ، بە هەزار دەردە سەری و لە دەمی ماڵ و منداڵی خۆتی بگرەوە و دوكانی پێبكڕە، ئاوها لێت بسووتێنن”.

ئەو هاووڵاتییە بە گومانە لە لێدوانی بەرپرسان كە دوای هەر رووداوێكی ئاگركەوتنەوە دەڵیێن، هۆكارەكەشی شۆرتی كارەبا ببووە و دەڵێت: دوكانەكەت “ئاوها لێ بسوتێنن و ئەوە چی بوو، وەڵا شۆرت بوو، ئەوە خێر بوو هەمووی هەر شۆرتی كارەبا بوو”.

هاووڵاتییەكە بەدەم فرمێسكڕشتنەوە دووبارە دەڵێت”ئەوە دوكانی منە و جەرگ و رۆحی منە دەسووتێ… خوایە هەڵینەگری، خوایە هەڵینەگری خوایە”.

گومان لە سوتانی بازاڕەکەی هەولێر دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند شوێنی بازاڕی لەنگە ستراتیژییەو دەکرێتە received_1035710293277927شوێنێكی بازرگانی

نافز ناوپردانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە هەرچەندە تائێستا بەتەواوەتی هۆكاری سوتانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر رانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت هۆكارە سەرەكییەكەی، خراپی سیستمی كارەبا بێت، كە بەشێوەیەكی ستانداردی جیهانی دروستنەكراوەو هیچ جۆرە رێڕەوێكی ئاسایی نییە.

ڕاشیگەیاندووە “ئەگەر لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بەو رووداوە دەركەوت بازاڕەكە بە ئەنقەست سوتێنراوەو رێوشوێنی یاسایی نەگیرێتەبەر، ئەوا وەكو ئەنجومەنی پارێزگا سكاڵا تۆمار دەكەین“.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بۆ یەكەمین جارە ئەو بازاڕە بەو شێوە فراوانە بسوتێت، كە بەپێی داتا بەراییەكان، زیانەكان بە ملیۆنەها دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وتوویەتی پێشتر بازاڕێك بۆ كاسبكارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر دروستكرا، بەڵام كاسبكاران ئامادەنەبوون بچنە ئەو شوێنە نوێیەوە، چونكە جێگەی ئێستایان دەكەوێتە سەر دوو شەقامی ستراتیژی 100 مەتری و 40 مەتری و تاڕادەیەك لە سەنتەری شارە.

ئەوەشی وت:” ئەگەر كاسبكارانی بازاڕی لەنگە شوێنەكەیان چۆڵكردایە، پێدەچێت بكرایەتە شوێنێكی بازرگانی“.

بەپەلە ئەم شەو باران و تەرزەی زۆر لەناوچەکەمان دەباری تکایە ئاگەداربن

بەپەلە

ئەم شەو باران و تەرزە  زۆر دەبارێت ئەگەری رودانی هەورە تریشقەهەیە


كەشناسی: باران و تەرزە دەبارێت

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلی بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و تەزرە و ھەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان ئەم شەو ئاسمانی ھەرێمی كوردستان باراناویکی بەخور دەبێت لەزۆربەی ناوچەشاخەویەکان  و لە سەنتەری شارەكانیش باران دەبارێت، لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقە و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.

 

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی ھەینی ئەو كەشوھەوایە بەردەوام دەبێت و رێژەی بارانبارین لە ئەمڕۆ زیاتر دەبێت.

بەپەلەبەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر ئیستیقالەی پێدەنوسرێت بۆ بێدەنگکردنی نارەزایەتی دوكاندارەكانی لەنگه.
چاوەڕوانبنreceived_256617771867417

بـــــەپــــەلــــە مزگێنی بۆدەرجوانی 12ئامادەی تایبەت بەخولی دووم

بەپەلە
مزگینی بۆدەرجوانی12ئامادەی خولی دووم ئیستا کۆد داخڵ کەن  شوین و وەرگرتن گۆران کاری بەسەر هاتوە

ئەوانەی ناویان نەگەرابویەوە و ئەوەی ناویشی گەرابویەوە لە هەربەشێک ئێستا زانکۆلاین بکاتەوە کۆد و وشەی تێپەرەکەی داخڵ بکات .
شوێنەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە لەسەر ئەساسی جیاوازی ٣ نمرە لەنێوان خولی یەکەم و دووەم ناوەکانیان جارێکیتر گەڕاوەتەوە received_1035710293277927.

سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە هاوێنەی كامێرای” ڕانیەستی” ببینە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتووەتەوە و بە سەتان دووكانی بازاڕەكە سووتان.
بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتووەتە نێوان شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری شاری هەولێر و یەكێكە لە بازاڕە قەرەبالغەكانی شارەكە. بەشی زۆری دووكانەكان جل و بەرگن و بەخێرایی گڕ دەگرن، بۆیە كۆنترۆڵكردنەوەی ئاگرەكە ماوەیەكی زۆری خایاند.
بێوار زەیدی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە “ڕانیەستی”ـی ڕاگەیاند، بەیانی سەعات چوار ئاگەدار كراینەوە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر ئاگری گرتووە و ئاگر كەوتنەوەكە هۆكاری نەزانراوە.
كامێرای “ڕانیەستی” دوای ئاگر كەوتنەوەكە وێنەی ناو بازاڕەكە پێشان دەدات كە دووكانەكان بە تەواوی سووتان و كاسبكارانی بازاڕەكەیش بە نیگەرانییەوە بە دیار سووتاوییەكەوە دانیشتوون.