ئەو پیاوە لەنگە فرۆشەی کە وتی “ئەوە جەرگی منە دەسووتێ” چەند نھێنییەک بۆ ڕانیە ستی ئاشکرا دەکات

ئەو پیاوە لەنگە فرۆشەی کە وتی
ڕ
خاوەنی ئەو گرتە ڤیدۆیەی لەبارەی سوتانی دوكانەكەی دەڵێت “ئەوە جەرگی منە دەسوتێت” چیرۆكی گریانەكەی بۆ رانیەستی دەگرێتەوە و باس لەوەدەكات، کە ئیدی ژیانیان کۆتایی هات و جارێکی تر ناتووانن ئاسایی بژین ، چونکە ماڵیان وێران بووە و دەبن بەکەسێکی هەژار و بێ کار”.
بڕیار عوسمان، لەدایک بووی ساڵی  ١٩٧٠ی شاری هەولێر ئەو کەسەیە لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا بەچاوی گریانەوە وێنەی سوتانی دووکانەکەی دەگرێت، دواترئەوگرتەڤیدۆییەش كاردانەوەی زۆری لەنێو تۆرە كۆمەڵاتییەكان بەدوای خۆیدا هێنا، بڕیاربۆ راچڵەكین قسەدەكات  و دەڵێت” من بۆ خۆم نەگریام بۆ دووکانەکەشم نەگریام بۆ ماڵ و سامانی و ماندووبونی ئەو خەڵکە گریام کە بەدەم دووکانەکانیانەوە دانیشتبوون و بەدیاری سوتانیەوە دەگریان، دەیان وت ماڵمان وێران بوو”.
باس لەوەش دەكات، ئەو خاوەن دووکانەکە بووم بەڵام  ماوەی چەند رۆژێك بووبەکرێی دابوو بە گەنجێکی کە تازە دەستی بەکار دەکرد و دەیوویست ببێتە خاوەن پارە و سامانی خۆی بەڵام سێ رۆژ بەر لەوەی بازاری لەنگە ئاگر بگرێت و بسوتێت ئەو گەنجە بایی  ٢٠ هەزار  دۆلار جل و به‌رگی زستانه‌ی  لە تورکیا هێنابوو تا بیفرۆشێت و قازانج بکات، بەڵام گەنجەکە بەیەکجاری وێران بو وە کەل وپەلی ناودوكانەشی بەتەواوی سوتا و گەرایەوە سەرتایی خاڵی سفر.
دەشڵێت ئەو گەنجەی دووكانەكەی ئەوی بەكرێ گرتبوو گەنجێکی هەژار و دەستکورت بوو بە ماندوبونێكی زۆری خۆی وخێزانەكەی ئەوبڕە پارەیەی پەیداكردبوو بەڵام لەچاوتروكانێكا سوتا وبون بەتۆز”.
هەروەها بڕیار باس لەوەش دەکات ئەو کە لە گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا وێرای ناڕه‌زایی ده‌بڕین له‌ سوتانی بازاڕه‌كه‌ و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت له‌ پشتگوێخستنی بازاڕه‌كه‌ به‌ گریانه‌وه‌ ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ جه‌رگی منه‌ ده‌سوتێت” ئەو قسەیە بوو بە مانشیتی میدیاکان و دەنگدانەوەی زۆری هەبووئەودەڵێت” وایکرد سەدان کەس پەیوەندی بکەن بۆ ئەوەی من بدۆزنەوە تا هاوکاریم بکەن، بەڵام رەتم کردۆتەوە هیچ هاوکرییەک وەربگرمەوە”.
ئاماژە بۆئەوەش دەكات،  گریانەكەی تەنیا بۆخۆی نەبووە بەڵکو کاتێ بەدەم ئاگرەکەوە چووە بۆ  بازاڕی لەنگە  كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌چاوی خۆی بینیوه‌، نەیتوانیوە باوەر بەوە بکات سەدان و هەزاران کەس دەگرین و بەدیار سوتانی دووکانەکانیانەوە دانیشتوون و باس لەوەدەکەن کە ئیدی ژیانیان کۆتایی هات و جارێکی ناتووانن ئاسایی بژین ، چونکە ماڵیان وێران بووە و دەبن بەکەسێکی هەژار و بێ کار”.
خاوەنی دوكانە سوتاوەكە  راشیدەگەیەنێـت، ئەوساتە بەچاوی خۆم بینیم سەدان دوكاندار له‌وكاته‌دا پێكه‌وه‌ هاواریان دەكرد وەرن به‌ هانامانه‌وه‌ وه‌رن و ماڵمان كاول بوو،تكایە وەرن ژینمان بوو بە دۆزەخ و کۆتاییمان هات”.
 ئاشكراشی دەكات هۆكاری گرتە ڤیدۆكەش بۆئەوەدەگەرێتەوە، کاتێ چووە سەیری دووکانەکەی بكات بینویەتی کەل و پەل و جل و بەرگی ئەو کورە گەنجە هەژارە کە پارەی قەرزکردوە بۆ دووکانەکەی كڕیبوی وا دەبێت بە خەڵوز ئەویش بەدیاری دانیشتووە، بۆیە ڤیدیۆکەم تۆمار کردو نەمتوانی هیچ بلێم جگە لە گەریانی ئەو قسانەی دەیانەکەم”.
بڕیار رونیشی دەكاتەوە کە ئەو گرتە ڤیدیۆیە سەرئێشەی بۆ دروستکردوە، چونکە پەیج و سایتەکان بەمەبستی سیاسی بەکاریدەهێنن کە بوەتەکێشە بۆی و خەریکە تۆمەتی بۆدروستدەبێت،ئەو هیوادارە هەمووان بەچاوێکی خەمخۆری بروانن لەو گریانەی نەک سیاسیانە ، چونکە هەندێک پەیج سوکایەتی دەکەن و هەندێكیش پشتگیری ئەوەش توشی باری دەرونی ناخۆشی کردووم”.
ئاشكراشی دەكات ، ژمارەیەک هاوڵاتی و رێکخراو پەیوەندیان پێوەکردوە بۆ ئەوەی هاوکاری ماددی بکەن تا دووکانەکەی چاکبکاتەوە جارێکی تر بەکرێی بداتەوە، بەڵام ناوبراو بۆ راچلەکین، دەڵێت: سەرجەمیانم رەتکردۆتەوە و من نامەوێت کەس ئەوە بۆمن بکات با لەبری من بڕۆن یارمەتیی ئەو کەسانە بدەن کە زۆر پێویستن و خەریکە توشی کێشە و نەخۆشی دەروونی دەبن و چونکە چەندین دەفتەر دۆلار قەرزدارن.
بڕیار دەڵێت، من کاری راگەیاندن دەکەم و بەرنامەیەکی خێرخوازی پێشکەش دەکەم و بەناوی بێ نەوایان و خەڵکیش بەناوی بڕیاری بێ نەوایان بانگم دەکات، هەرچەندە لەماوەی کاردنم وەک میدیاکار زۆر دیمەنی ناخ هەژێنم بینیوە لەخەڵکی هەژار و نەدار بەڵام هەرگیز هیچ ئازارێک هێندەی سوتانی بازاری لەنگە قورس و ناخۆش نەبووە و هەرگیز بیرم ناچێت.
دەشڵێت” لە رێێ بەنامەکەوە هاوکاری و کۆمەکم بۆ هەزارن کەسی هەژار کۆکردۆتەوە و بەردەوامیش دەبم لەسەر کارەکەم و پیشەکەم بۆ خزمەتی هەژارانە.
هێما بۆئەوەش دەكات ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەن ٤ مناڵە و لە شاری هەولێر دادنیشێت.
کاتژمێر ٣ی بەرەبە یانی رۆژی  پێنج شەممە ٢٥ تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئاگر لە بازڕی گەورەی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە، دواتر هێزەكانی بەرگری شارستانی پارێزگاكە توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵبكەن، لەکۆی نزیکەی سێ هەزار دووکانیش زیاتر لە دوو هەزار دوکانی  سوتان و ٢٥ ملیۆن دۆلاریش زیان بەردوكاندارەكان كەوت.
هەرچەندە دواتر سەرۆكی حكومەت لایەنە پەیوەندیی دارەكان باسیان لەقەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانكرد بەڵام تائێستا هیچ قەرەبوییەك نەكراونەتەوە و پارێزگاری هەولێریش لەنوێترین لێدوانی خۆیدا جەختی لەوەكردبۆیەوە كەپێویستە دوكاندارەكان خۆیان دوكانەكانیان نۆژەن بكەنەوە ئەوەش جارێكی دیكە نیگەرانی دووكاندارەكانی لێكەوتەوە.

 

بەپەلە کەمیک پیش ئیستا بەلەمیک بە13سەرنشێن ژیارئاو کەوت

بەلەمەێکی کۆچبەران کە ژمارەیەک کۆچبەری هاوڵاتی فەڵەستینی و عێراقی هەڵگرتبوو لە شاری بۆدروم-ی تورکیا ژێر ئاوکەوت.

بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی تورکیا بەلەمەکە ١٣ کۆچبەری عێراقی و فەلەستینی تێدابووە و یەکێک لە کۆچبەرەکان گیانی لەدەستداوە.

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەشکردووە، پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا بە هانای کۆچبەرەکانی دیکەوە چوون و سەرجەمیان ڕزگارکراون.

received_1035710293277927

بەپەلە پاشەکەوتی موچەلەناجی تەنها درۆیەک بوو بۆکاتی بانگەشە

خۆتان حازرکەن بۆ بەردەم بەرێوەبەرایەتیەکانی پەروەردەی شارەکانتان

پاشەکەوت لانەبرێت بەزووترین کات نارەزایەتیەکان دەستپیدەکاتەوە، چونکە دەرکەوتوە حکومەت مانگانە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتەکەیەتی ئەمەش نەک بەشی مووچەی تەواو ئەکات بەڵکو بەشی ئەوەش ئەکات پاشەکەوتەکەش بداتەوە.

 

FB_IMG_1540669914758

. {منداڵێك بەهۆی ماچێکەوە گیانی لەدەستدا}

ئاگاداری منداڵەکانتان بن منداڵ زۆر ناسکە

منداڵێکی تازە لە دایكبوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسێکی دەگمەنەوە کە لە ڕێگەی ماچەوە بۆی گوازراوەتەوە گیانیلەدەستدا.

ئابجیل رۆز فریندی تەمەن ١٩ ساڵ ئاشکرایکردووە کە ئەلێزی کچی بۆماوەی ٣٦ کاتژمێر پاش لەدایكبوونی تەندروستی باش بووە، دواتر تووشی تالێهاتن هاتووە و توانای خواردنی نەماوە.

لە دواتردا بەخێرایی تەندروستی تێكچووە و مێشكی و سییەکانی ئاوساون، ئەمەش وایکردووە ە بە قورسی هەناسە بدات و حاڵەتی تەندروستی بەرەو خراپبوون بچێت.

دوای هەشت ڕۆژ لە لەدایكبوونی پزیشكان بە ئیبجیل و تایلۆر هێنسلی تەمەن ٢٦ ساڵی هاوسەری ڕاگەیاندووە، ئەلیزای کچیان تووشوی مردنی مێشك بووە و بە تەواوی مێشکی گەورە بووە و سییەکانی ئاوساون خانەکانی جەستەی بە تەواوی جەستەی شیبووەتەوە، بۆیە بڕیاریان داوە ئامێرەکانی هەناسەدانی لێبکەنەوە.

لەدواتردا پزیشکان بە پێیان ڕاگەیاندوون کە منداڵەکەیان تووشبووە بە ڤایرۆسی ” HSV-1″ کە لە ڕێگەی ماچەوە بۆ گوازراوەتەوە لە کەسێکەوە کە تووشبووە بەم ڤایرۆسە، بەڵام نەیانتوانیوە بزانن ئەو کەسە کێیە کە ڤایرۆسەکەی بۆ گوازراوەتەوە چونکە کەسانێکی زۆر سەردانییان کردووە.

بەپەلە پیکهاتەی چاوەروان نەکراوی کلاسیکۆی بارشەو ریاڵ

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی کلاسیکۆ

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی کلاسیکۆ

وابڕیارە ئێوارەی یەکشەممە لە کاتژمێر ٦:١٥ خولەک و لەناو یاریگای کامپ نو، هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانیا رووبەڕووی يەکتربوونەوە.

یارییەکەش بۆ هەردوو یانە تایبەتمەندیی گرنگی هەیە، بۆ شاهانەکان بەبێ رۆناڵدۆیە لە ئەرکێکی قورسدا رووبەڕووی بارسا دەبنەوە، هەروەها کەتەلۆنییەکانیش بەهۆی پێکانی لیۆ مێسی ـیەوە بەبێ ئەو ئەستێرە ئەرجەتنیتییە یاریی بەرانبەر ریاڵ دەکەن.

رۆژنامەی ئاسا، بەمجۆرە پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانەی بڵاوکردووەتەوە:

بەرشلۆنە:

شتێگن
ئالبا – لینگلێت – پیکێ – رۆبێرتۆ
میلۆ – بوسکێتس – راکیتیچ
کۆتینهۆ – سوارێز – عوسمان دێمبڵی

ریاڵ مەدرید:

کۆرتوا
ناچۆ – ڤاران – رامۆس – مارسێلۆ
مۆدریچ – کاسێمیرۆ – کروس – ئیسکۆ
بەیڵ – بێنزیما

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زیری دارایی و ئابوورى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌…هەواڵێكی دڵخۆشكەرە

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زیری دارایی و ئابوورى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌…هەواڵێكی دڵخۆشكەرە

 

وه‌زیری دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شكردنى 100 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نێ و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ رۆژە سەختەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن.

ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند: “لەسەر ڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە داھاتی نەوت، ھەفتەی داھاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ سەرجەم بەڵێندەران کە لە ھەرێمی کوردستان کاریان کردووە”.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، وه‌زیری دارایی و ئابوورى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان و یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، پاره‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕێباز حه‌ملان، سوپاسی خۆڕاگری و ھەڵوێست و کاری بەردەوامی سەرجەم بەڵێندەران کەشان بە شانی مووچەخۆران شانیان دایە بەر سەرجەم بارگرانی و قەیرانەکان.

هه‌روه‌ك سوپاسی ھەموو ھاونیشتمانیانی کوردستان ده‌كات و دڵنیایی ده‌دات، له‌وه‌ى: “رۆژە سەختەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆن

زۆرێك له‌ئێمه‌ كێشه‌ى زیبكه‌ و شوێن زیبكه‌ و ڕه‌ش بوونى پێستمان هه‌یه‌ كه‌ زۆرجار به‌هۆى تیشكى خۆره‌وه‌ ده‌سوتێت ، هەربۆیە سركه‌ى سێوو  یه‌كێكه‌ له‌و پێكهاتانه‌ى كه‌زۆر به‌سووده‌ بۆ له‌ش ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ پاككردنه‌وه‌ى پێستدا بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانین به‌ سركه‌ى سێوو پێستى ڕووخسارمان پاك و سپى و ڕه‌ونقدار بكه‌ینه‌وه‌ .
چۆنییەتی بەکار هێنانی:
• سه‌ره‌تا ڕووخسارت بشۆ ، پاشان ووشكى بكه‌ره‌وه‌ .
• دوو كه‌وچك سركه‌ى سێوو تێكه‌ڵى یه‌ك كه‌وچك ئاوى بكه‌ ، پاشان به‌ لۆكه‌ جوان بیده‌ له‌هه‌موو ڕووخسارت ،وازى لێ بهێنه‌ با بۆماوه‌ى “10”خوله‌ك پێوه‌ى بمێنێته‌وه‌ ، پاشان به‌ئاو بیشۆ ، ده‌توانى دواى به‌كارهێنانى ئه‌م سركه‌یه‌ش زه‌یتێكى سروشتى یان كرێمێك بده‌ى له‌پێستت بۆ نه‌رم بوونى .
 شه‌وانه‌ ئه‌م ماسكه‌ به‌كاربهێنە بەشێوەیەکی زۆر خێرا هه‌ست به‌ ده‌ره‌نجامه‌کەى ده‌كه‌یت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

ڕانیەستی بەردەوام هەواڵ وزانیاری