تەنھا لەپەروەردەی رانیە گەندەڵی نەکراوە سەیری فەزاحەتی ئەم پەروەردەیە بکەن

چەند گەندەڵیەکمان لەسەر تربیەی مەخمور بەدەست گەیشتووە سەبارەت بەوانەبێژی وەک خۆی بڵاوی دەکەینەوە بۆ بەریوەبەرایەتی پەروەدەی مخمور ئەمە ناوی ڵیستی وانەبیژەکانە .ئەوپەری بی ریزی کردنە بەرانبەر نەک وانەبیژەکانی جەندین سال خزمەتیان هەیە !!! ئەوپەری گەندەلی ئیوە سەیر بکەن
چ یاسایک بوە!!! مەگەر ئەمە دەبی ناوی بنین چی

دەرچوی کوردی بەوانەبیژ بۆ زانست ناوی دەرچووە !!!!
بۆ ئاستی ۸ و ۹ بە واستە

دەرچووی زانست کۆمپیوتەر کچی سەرپەرشتياري یەکەمی بەریوەبەرایەتی پەروەردەی مخمور بۆ نزیکترین جیگا ناوی دەرچوە ئەوە چیە کجی خۆیەتی نابیت وەک مامۆستایان ماندوو بیت لەکاتیکدا کجو کوریکی تری هەر لەو گوندەن ئەی ئیوە مشرف جين دەبی مندالی خۆتان نزیکتان بیت !!! ئەمە یەک مانگە ئەم شه ره ت بۆ ئەوە بو ەناوی منداڵ خۆت دەربجیت !!

لە کاتیکدا وانەبیژی کوردی بە م زانست دەرجوە بۆ ۹ و۸ ناو مخمور !!!

دەرچوی زانست وانەبیژ ناوی بۆ قوتابخانەیەکی سەرەتایی ٤و ۵ دەرچوە !!

#گریبەستە لە بەریوەبەرایەتی کارە با !!! بەوانەبیژ ناوی دەرچوە

#گریبەست لە بەریوەبەرایەتی ئاو وانەبیژ دەرجوە!!

#ھەیە زانکۆی جیهانی ئەهلی تەواو کردوە .. ب کۆلیژی پەروردە ناوی تۆمار کردوە !!!!!

لەم لیستە هیج نمرەیەک سالی خزمەتی وانەبیژی حساب نەکراوە
بەڵگەی تر هەن بۆ بەریوەبەریەتیەکەتان مامۆستایان دەخینە رووو ک روی گەندلیتان چۆنە ..
وە وانەبێژانی سنوری ئەم پەروەردە ھۆشداری دەدەن کەئەم لیستە دوای پیداجونەوەک ئینجا وا دەستکاری دەرجوە ئەمە بەسەرتان ناچیت هەلویستیان دەبیت
وەک دەرچوانی بە شه كاني تر کۆلیژی ئاداب ک بۆ ماوەی ۵ سال وانەبیژین !!!!!! ھیوادارین تربیەی مەخمور پێداچوونەوە بکات

بانگەوازێک لە ئیدارەی راپەڕینەوە بۆ سەرجەم خواپێداوان و خێرخوازانی دەڤەرەکەمان

به‌ هۆی ڕووداوه‌ سروشتیه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژیڕابردوو،سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی و به‌تایبه‌تیش ڕێكخراوه‌كان و خێر خواز و سه‌رمایه‌داران ده‌كات به‌ هانای خه‌ڵكیه‌وه‌ بێن.

هیوا قه‌ره‌نی سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ ڕانیە ستی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر و سه‌ركه‌پكان دووچاری ڕووداوێكی كاره‌ساتبار بۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو بنیاد نرابوو هه‌مووی له‌ده‌ستچووه‌، بۆیه‌ داوا له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تی و خێر خواز و سه‌رمه‌یاداران و هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی ئاوڕێكی به‌په‌له‌ له‌و سنوره‌ بدانه‌وه‌ بچن به‌ هانایی هاوڵاتیانی لێقه‌وماو، چونكه‌ حاڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر خراپه‌ و پێویستیان به‌وه‌یه‌ به‌ زوترین كات به‌هانایانه‌وه‌ بچین، ئه‌مه‌ وێرای وێران بوونی نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر.

سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م توانیومانه‌ ڕێگاكان بكه‌ینه‌وه‌ و هاتووچۆ ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌، وه‌ ڕێگه‌ش له‌ داڕمانی پرده‌كانی تر بگرین بۆ داهاتوو، وه‌ هه‌نگاوی جدیمان ناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوترین كات خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نینه‌وه‌ شوێنه‌ كاره‌ساتباره‌كان به‌پێی توانا، وێرای ئه‌وه‌ی داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ زوترین كات به‌ هانای هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بێن.

received_1847081802008482

وەزیری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان: فەرمانی دابەشكردنی ١١ هەزار‌و ٦٩ پارچە زەوی دەرچووە

مەحمودی حاجی ساڵەح، وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان رایدەگەیەنێت بۆ ساغكردنەوەی ناوی ئەو كەسانەی بە شەهید لە وەزارەتەكەیان تۆمار كراون‌ و شەهیدیش نین پێویستیان بە بەڵگە هەیە، ئاشكراشی دەكات فەرمانی دابەشكردنی ١١ هەزار‌و ٦٩ پارچە زەوی دەرچووە.

مەحمودی حاجی ساڵەح، وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ماوەی ٧ مانگە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە فەرمانی دابەشكردنی ١١ هەزار‌و ٦٩ پارچە زەوی دەرچوە، بەڵام ئەوەی ماوەتەوە پەیوەندی بە وەزارەتی شارەوانیەوە هەیە، لەبارەی ئەو كەسانەی شەهیدنین‌ و ناویان وەك شەهید تۆمار كراوە دەڵێت “بۆ ساغكردنەوەی ئەو بابەتە دەبێت سكاڵا تۆمار بكرێت، من نكۆڵی لەوە ناكەم بڵێم شتی وا نیە، بەڵام پێویستی بە خستنەروی بەڵگە هەیە”

راشیدەگەیەنێت لەسەردەمی ئەودا ناوی كەسێك كە شەهید نەبوە‌و بكرێت بە شەهید روینەداوە‌و باس لەوە دەكات زۆر بە وردی كاری لەسەر دۆسیەكان كردوە، بەپێویستیشی دەزانێت لەسەر ئەو كەسانەی وەك شەهید تۆماركراون‌ و بەڵام بە هۆكاری تر مردون سكاڵا تۆمار بكرێت.

بزانە حکومەتی هەرێم چ بڕیارێکی داوە!!!! هه‌واڵه‌ ناخۆشه‌كه‌ بۆ مووچه‌خۆران گه‌یشت

بەداخەوە موچەی سێ مانک پاشەکەوت دەکری بۆ ئەم ساڵ

میدیای‌ ره‌سمی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا كۆتایی ساڵ مووچه‌ی دوو مانگ دابه‌ش ده‌كات و مووچه‌ی سێ‌ مانگی‌ فه‌رمانبه‌رانیش پاشه‌كه‌وت ده‌كات.

كه‌ناڵی‌ كوردستان تی‌ ڤی‌ كه‌ میدیای‌ سه‌ره‌كی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌ له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌ گه‌نجینه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ “داوا له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانی دیكه‌ی حكومی كراوه‌ لیستی موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌مانگه‌كانی 8، 9، 10، 11 و 12 ئاماده‌ بكه‌ن”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ گه‌نجینه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: “تا كۆتایی ساڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9 دابه‌ش ده‌كات”.

ئاشكراشیكرد كه‌ “حكومه‌تی‌ هه‌رێم مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌مانگه‌كانی 10، 11 و 12 بۆ فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ده‌كات”.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ چه‌ندین بۆنه‌دا دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ باری‌ دارایی هه‌رێم باش بووه‌.

received_539659213148637

بەپەلە ریگای دەربەند دەکریتەوە

کارکردن لە رێگای دەربەند لە شاخی کێوەڕەش بەردەوامە
بریارە ٢٠ ڕۆژی تر ڕیگاکە بکرێتەوە تەنیا بەرووی شۆفێراندا بۆ هاتوچۆ سایدێکی دەکرێتەوە…

کامێرا ، احمد مام کاک

 

بەداخەوە پەلەوەرەکانیش بونە قوربانی لافاو لەبناری قەندیل

لافاو زیانیکی ئیجگار زۆر بەکەرتی کشتوکاڵ گەیاند لەبناری قەندیل کەمەزندەی جەندین ملیۆن دۆلارە زیانیکی ئیجگار زۆر بەرزو باخ و پەلەوەر کەوتوە

چەندین خانو پردی لەگەڵ خۆی بردوە

بەداخەوە دائیستا هیج ریخراویک و هیج کەسیک بەهانای خەلکەکەوە نەجوە بەتایبەت حوکمەتی هەریم

 

بارشڵۆنە کۆشکی شاهانەی روو خاند

بەرشە کۆشکی شاهانەی روخاند

بەرشەلۆنە بەبێ میسی و بە ئەنجامێکی تاکلایەنە، کلاسیکۆی زەوی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا و یانەی شاهانەی شەرمەزارکرد.

لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی (10)یەمی خولی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیا و لەیاری لوتکەدا بەرشەلۆنە بە ئەنجامی (5) گۆڵ بەرامبەر تاکە گۆڵێک لە کامپنو کۆشکی شاهانەی مەدریدی روخاند.

لە یارییەکدا لویس سوارێز نەیهێشت بێ میسیی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە دیار بێت و توانی هاتریک تۆمار بکات و رۆڵی کاریگەر و یەکلاکەرەوەی لە یارییەکەدا بینی، دو گۆڵەکەی دیکەی بەرشەش لەلایەن ڤیدال و کۆتینهۆوە تۆمار کرا، تاکە گۆڵەکەی ریاڵیش مارسیلۆ تۆماری کرد کە پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.

بەو ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە جیاوازییەکانی خۆی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ حەوت خاڵ زیاد کرد و لە ریزبەندی یەکەمی لالیگادایە بە کۆکردنەوەی (21) خاڵ و ریاڵ مەدریدش بە کۆکردنەوەی (15) خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە و چارەنوسی لۆپیتیگی-ش بەنادیاری ماوەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ئەو شکستە قورسە لە ئەرکی راهێنەرایەتی مێرەنگی دوربخرێتەوە.

ڕانیەستی بەردەوام هەواڵ وزانیاری