بەپەلە
بە کۆپتەر داعش لەسوریاوە دەگوازنەوە عێراق
وه زاره تي ده ره وه ي روسيا
هیرشی داعش
روسیا به‌ دووری نازانیت ، كه‌ جاریكی تر داعش
له‌ عیراق گه‌وره‌ترین كاره‌سات بنیته‌وه‌و، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ شه‌وانه‌ به‌ كۆمه‌ل داعش له‌ سوریاوه‌ بۆناو عیراق ده‌گوازریته‌وه‌…

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌والگری عیراقی به‌ دووری نازانیت له‌ قۆناغی یه‌كه‌م، له‌مه‌ولا ریگای نیوان شاره‌كانی كه‌ركوك دیاله‌و تكریت و موسل دابخریت و، له‌ پاش ئه‌وه‌ش قۆناغی شه‌ر ناوچه‌ی نیوانی تیكریت و دیاله‌و كه‌ركوك بگریته‌وه‌…

شه‌وانه‌ی فرۆكه‌ی جۆری كۆپته‌ری نه‌ناسراو له‌ سنووری حه‌مرین و حه‌وجه‌ بوونیان هه‌یه‌

received_539659213148637

بەساپۆرتی ڕانیە تەواو بوو بەم زوانە دەکریتەوە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی سەردانی نوسینگەی #پاسپۆرتی سلێمانی/۳ ڕانیەی کرد

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ئامادەکاری و تەواوکردنی کاروبارەکان نوسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە، عەمیدی مافپەروەر(سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بینایی نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/۳ڕاپەڕین _ ڕانیە بەسەرکردەوە.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە میانەی سەردانەکەی بۆ قەڵادزێ (کەمپینی کردنەوەی مەرزی کێلێ)ی بەسەرکردوە بۆ ئەوەی ئەم دەروازە سنورییە بەفەرمی بناسێنرێت لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە وەک مەرزێکی نێودەوڵەتی.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

بەپەلە
خۆشناو ، ئەو کەسەی لەلایەن ئاسایشی یەکێتیەوە بەتاوانی تەقەکردن لەخۆپیشاندەرانی رانیە دەستگیرکرا، ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکی پێشووی هەرێم و سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی هەرێم پێشوازی لێکرا
نابێت ئەم ڕووداوە ئاوا ئاسان تەماشا بکرێت.
( ئەگەر بەڕاستی تاوانبارە و تەقەی لەخەڵک کردووە ، چۆن کاک مسعود بارزانی و سەرۆکی ئاژانسی پاراستن پێشوازی لێدەکەن ؟ !! ئەمە تحدایە و لەمیلەت دەکرێت، خاسەتەن دەڤەری راپەڕین )
هیوادارین بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین و دادگای رانیە ئازایانە بێنە سەر خەت

پرسیار..
ئایا سیحرو جادو کاریگەری هەیە لەسەر رزق و
رۆزی مرۆڤ؟

وەڵام/
سەرەتا
بەناوی خودای پەروەردگار
دواتر ناردنی درود وصەلات وسەلام بۆ سەر روحی پاکی خۆشەویستمان محمد(صلی الله علیە وسلم)
ویار ویاوەرانی وشوێن کەوتوانی تا رۆژیی دوایی

کەسانێک هەن لەناوخەڵک گڵەیی لە رزق تەنگی و بێ بەرەکەتی وکەم رزقی خۆیان دەکەن؛ یاخود جاری وایە خەلکی وا لە ناکاو توشی ئیفلاس بون دێت ..جا
ئەم حالەتانە دەدەنە پاڵ ئەوەی کە کاریگەری سیحرە لەسەر رزق ورۆزی کەسەکە..
جا ئایا جادوو سیحر کاریگەری هەیە لەسەر راگرتن ودواخستن و کەم کردنی رزق وزیاد کردنی؟

بێ گومان ئەوە جێگیرە کە رزق تەنها
بەدەستی خودایە ..
هیچ کەس نیە جگە لە (الله) بتوانیێت رزق لەکەسێک قەدەغە بکات وبیدات بەکەسێکی تر کە بۆی ونوسرابێت.
خودا دەفەرموێت
(أَمَّنْ هَٰذَا الَّذِي يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزقە)۲۱ الملک

واتا (کێ یە ئەوەی رزق و رۆزیتان پێ دەبەخشێت ئەگەرخودا لێتان بگرێتەوە؟! )

چونکە رزق دیاری کراوە لەلایەن خودا جاری وایە دەی دات وجاری وایە تاقیمان دکاتەوە بەگرتنەوەی..

کە واتە رزق لەسەر یەک شێوە نایەت زیاد وکەم دەبێت لەکەسێک بۆ کەسێکی تر بەلام بۆ زیاد و کەمی رزق خودا هۆکاری داناوە وەک هەوڵدان وبەدوای گەڕان وە لە هەندێ کاتیشدا بەهۆی گوناهێکەوە رزق کەم دەکات پێویستی بە ئیستغفارە بۆ بەرەکەتدار بونی رزق..
خوادەفەوێت:
(ویا قوم استغفروا ربکم انە کان غفارا..
یرسل السما علیکم مدرارا..)..

وە له هۆکارەکانی کەم بونەوەوی رزق ورۆزی ئەوەیە پچرانی سیلەی رەحم و ئیسراف زیادەڕۆیی بۆیە ودربینەوە لەهۆکارەکان وچارەسەری بۆ دابنێین.

جا بابەتی رزق ورۆزی پێویستە بیزانین بەبێ گومان و بە یەقین کە تەنها بە دەستی خودایە ..
دەفەرموێێت.
(ما یفتح الله للناس مِنْ رَحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُ مِنْ بَعْدِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ )(2) سورة فاطر
واتا (هەر کاتێک خودا دەروازەی رەحمەت وبەخششی خۆی لە خەڵکی بکاتەوە ئەوە هیچ کەس وشتێک ناتوانێت بەری زگرێت ؛ هەر کاتێکیش دەروازەی رەحمەتی بگرێتەوە ودای بخات ؛ کەس ناتوانێت لەدوای گرتنەوەکەی ودا بێجگە لە خۆ بیکاتەوە ؛ ئەو زاتە هەر خۆیشی باڵادەست ودانایە..

گومان بردن بۆ ئەوەی کەفلان رزق زیاد دکات وکەم دەکات ئەوە زۆر هەلەیە پێویستە ؛ئەو کەسە بە بیروباوەڕی پێدا بچێتەوە کە دەبێت بە تەواوی زانینەوە بەدلنیایی بزانێت کە رزقی ئەوو و هەموو دروستکراوەکان بە دەست پەروەدرگارە..
خودا دەفەرموێت
۞ وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ۚ كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ (6)هود

واتا هیچ زیندەوەرێک نیە لەم زەویەدا رزق ورۆزیەکەی لەسەر خودا نەبێت وئاگادار ە بەشوێن ی حەوانەوە وشوێنی دەرچونیان وە هەموو شتێک تۆمارە لە دۆسیەی ئاشکرادا لە (لوح المحفوظ)دا.

بۆیە دروست نیه کەسێک باوەڕ بەوە بکات کە سیحر وجادو کاریگەری لەسەر زیادکردن وکەم کردنەوەی رزق هەبێت.. چونکە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم )دەفەرموێت..

( إنّ رُوحَ القُدُسِ نَفَثَ في رُوعِي أنّ نَفْساً لنْ تَمُوتَ حَتّى تَسْتَكْمِلَ أجَلَها وَتَسْتَوْعِبَ رِزْقَها)
صحیح الجامع
واتا جبریل سەلامی خودای لێبیت پێی راگەیاندم کە هیچ کەسێک نامرێت تا رزق وکاتی مردنی تەواو نەبێت.

وە لە فەرمودەیەکی تر دا هاتووە کە پێغەمبەر
(صلى الله عليه وسلم )دەفەرموێت:
” إن الرزق ليطلب العبد أكثر مما يطلبه أجله”
الحديث حسنه الألباني في صحيح الجامع
واتا بەدلنیایی رزق بەدوای مرۆڤدا دێت زیاتر لە ئەجەلی.

جا ئەوەی کە بڵاوە گوایا سیحر کاریگەری هەیە لەسەر رزق سواری ئەوە هیچ بنەما و بنچینەیەکی شەرعی نیە تەنها لاوازی ئیمانە وتێنەگەیشتنە لە پەیامی خودا و پشت نەبەستنە بە خودا.

خودای گەورە هەموو ڵایەکمان بەختەوەری
دونیاو دوارۆژ بکات..
لە گەڵ رێزمدا..
م ـ هیمداد خالـید
پێشنوێژو وتار خوێن /هەولێر.

received_350957295472008

لە زانکۆی ڕاپەڕین چ دەگوزەرێ
ئەمڕۆ پانێڵی فیکری (ئیسلام و سێکیۆلاریزم ڕەنگدانەوەیان لە کایەکانی کەلتور و هونەر وسیاسەت لە کۆمەڵی کوردیدا) لەزانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوە چوو لە لایەن سێ پیشکەشکارەوە کە ((کالعادة ئەوانە بوون کە بەردەوام رەخنە لە جەوهەرو فیکر وکەلەپوری ئیسلامی دەگرن، وبە بەرنامە کار دەکەن بۆ دژایەتی کردنی فیکری دینی) پوختەی قسەکانیان ئەوە بوو کە ئیسلام دژی میدیایە،مسوڵمانان هەرگیز لەخەم پرسی نەتەوەیى کورد نین، و ئیسلام دژی لیبرالیزمە)).
بەڵام دوای ئەوەی لە لایەن ژمارەیەک لە ئامادەبوان وەڵامیان درایەوە وکەم کەس بوو هاوڕایان بیت، هەندیک لە ئامادەبوان توشی هیستیریا بوون ویەکیکیان ناماقوڵیەکی گەورەی کرد کە گوتی (ئیسلام ئەخلاقی تیدا نیە) ئەوەش گەورەترین تەشهیرە بە دین کە شەرع و یاسا ئیدانەی دەکات.
ئومیدەوارم کاربەدەستانی زانکۆ چیدی ڕێگە بەو کەسانە نەدەن کە بە ناوی ئازادی بیرو ڕاوە لەناو حەڕەمی زانکۆ سوکایەتی بە دینی فەڕمی خەڵک بکەن، کە لە شکۆی زانکۆیەک ناوەشێتەوە کە مامۆستاکانی وخوێندکارەکانی هەڵگری ئاینی پیرۆزی ئیسلامن.

د. کمال محمد

received_469766813431044