كارمەندیكی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ منداڵیكی لەخنكان ڕزگاركرد

ئەمڕۆ (٣١\١٠\٢٠١٨ )سەعات٢:٣٠ی دوانیوەڕۆ (تەمەن علی) كارمەندلەنەخۆشخانەی نوێی شەهیدانی قەڵادزێ، مناڵێکی ٢ساڵانی لەخنکان ڕزگارکرد کە گوارە لەڕێڕەوی هەناسەیدا گیری خواردبوو هیوادارین. نموونەی زۆربێیت وخوای گەورە پاداشتی بداتەوە.

received_769080336817323.jpeg

 

بەهۆی گەندەڵی لە پڕۆژەکەدا، لە حاجیاوا پرۆژەیەک رەتکرایەوە!

دوای ئەوەی پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی گەرەکی دابان لە پشکنین دەرنەچوو کۆمپانیایی جێبەجێکار ناچارکرا ئەنجامدانی کارەکە دوبارە بکاتەوە، ئەو ھەنگاوە سەرەتایەکی زۆر باشە بۆ رێگری لە خراپ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەکان لە داھاتوودا، سوپاس و پێزانین دەگەیەنین بە ھەرکەسێک کەچاوپۆشیان نەکردوە لە تێپەراندنی ئەو کەمتەرخەمیە.

 

کەش و هەوای سبەی ڕۆژی5شەممە

سبەی ئاسمانی کوردستان بەتەواوی هەتاو و ساماڵ دەبێت لە هەندێ ناوجەی سنوری پەڵە هەوری کەم بونی دەبێت
ئەمەش بەهۆی بونی بەرزە پاڵەپەستۆی ڕۆژهەڵاتی تورکیا کە ماوەی چەند ڕۆژێکە زاڵە بەسەر تەواوی ناوچەکانمان.

پلەی گەرمی وەک ئەمڕۆ دەبێت جگە لە ناوچە شاخاویەکان کە 1پلە کەمتر دەبێت.
“وەللە اعلم”

دەربارەی باران بارین:ئەو شەپۆلەی باسمان کرد بونی ماوەو بۆ هەندێ ناوچە زۆر باشە ئەگەر وییستی خوای گەورەی لەسەر بێت،لەدوای ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوەوە دەگاتە ناوچەکانمان.

received_284207278878801

بەداخەوە دیاکۆ ئەوگەنجەیە ویستی بەهانەی باوکی بجی بەلام توشی روداوی هاتوچۆهات

 

دیاکۆ ویستی فریای باوکی بکەوی کەلو پەلەیکانیان لەئاگری کۆنە رزگار بکەن بەلام لەریگا توشی هاتو چۆدەبی

دیاکۆ یە ئەوشەوەی لەنگە ئاگری گرت لەگەڵ براکەی بەماتۆڕەکەیات چوبون بۆ ئەوەی لەگەڵ باوکیان کەل وپەلی دوکانەکەیان ڕزگار کەن بەڵام لەڕێگا توشی ڕوداو دەبێ و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ هۆشە بیکەنە خاتری خوا دوعای خێری بۆبکەن هەرچەند ماڵەکەیان چوو بەڵام بەو ئوومێدەی خوا دوعاتان قەبوڵ بکات وئەو دایک و باوکە بەکورەکەیان شادببنەوە انشاءالله

FB_IMG_1541008426168

کەمپینێک راگەیەندرا…

تۆش هاوکاربە لە ئاوەدانکردنەوەی بناری قەندیل..

وەک دەزانین بناری قەندیل ئەو بنارەیە کە لەبەرانبەر هەموو هێرشە داگیرکاریەکانی دووژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بەرخۆدانی کردووە و دەکات ، لەهەر کات و ساتێک لەم بنارە خۆڕاگرەدا هێرشێک پێک هاتبێت هەم گەلی بناری قەندیل هەمیش گەلەکەمان لەچوارپارچەی کوردستان و دەروە خاوەن هەڵوێست و ئیرادەو خۆڕاگری بەویژدان بووە و ئەرکی سەردەمیانە و نەتەوەیی و مرۆیی خۆیان پێک هێناوە ، تائێستا هەموومان دەست لەناو دەست بناری؟قەندیلمان پاراستوە و لێرە بەدواشەوە دەیپارێزین . بێگوومان کوردستان بەهۆی پێکهاتە سروشتیەکەیەوە زۆرجار ڕوو بەڕووی کارەساتی سروشتی دەبێتەوە، لەئەمڕۆشدا وەک دانیشتوانی بناری قەندیل ڕووبەڕووی کارەساتێکی سروشتی بوینەتەوە. لەبەرواری 26.10.2018کارەساتێکی سروشتی بەهۆی بارینی بارانێکی بەخۆڕ کەبەگوێرەی کەسە شارەزاکانی ناوچەکە نزیکەی 100 ساڵە کارەساتی وای بەخۆوە نەبینیوە لەبنارەکەماندا ڕوویدا، لەهەرسێ ناوچەکانی سورەدێ ، ناودەشت و باڵێیان. لەئەنجامی ئەم کارەساتەدا لەگەڵ ئەوەی خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو ، بەڵام بەداخەوە زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی لەهەموو ڕوێکەوە لەم بنارە کەوت کەزەرەرو زیانەکان بەگشتی بریتین لە
1_کەرتی گشتی
ڕێگای زیاتر لە 27گوند پەکی کەوتووە و 12 پرد ڕووخاون کارەبای نیشتیمانی هەرسێ ناوچە پچڕاوە ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە 15گوند پەکی کەوتووە 3بنکەی تەندروستی و 2قوتابخانەو 3مزگەوت ڕوخاون دەیان جۆگەی ئاودێری خراپ بوونە.
2_زیانی ماڵی هاوڵاتیان
بەدەیان ماڵ ڕوخاون و وێران بوو ن دەیان ماڵ ژێر ئاو کەوتوون هەروەها ڕەزو باغ ئەژەڵ مێش هەنگ مڵک ودوکان و ئۆتۆمبێل کەسەرچاوەی داهات و بژێوی ژیانی خەڵکن وێران بوو ن و لەناو چوون .
بۆیە وەک ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل و شارەوانی بناری قەندیل لەچوارچێوەی کەمپینی [تۆش هاوکاربە لەئاودانکردنەوەی بناری قەندیل ] بانگەوازی ئاڕاستەی لایەنەسیاسیەکان ڕێکخراوە کانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەسایەتیە خاوەن هەڵوێست وگەلەکەمان دەکەین هاوکاربن بۆ ئاوەدانکردنەو سڕینەوەو نەهێشتنی تەواوی کاریگەریەکانی زیانەکانی ئەم کارەساتە ، بۆئەوەی هەموومان ببینە هاوکار بۆ تێپەڕاندنی ئەوبارودۆخەی کەبەسەر خەڵک و دانیشتوانی بنارەکەمان هاتووە ، کەمپینەکەمان لەئێستادا بۆماوەی مانگێک ڕادەگەیەنین ، بەگوێرەی گەیشتنی هاوکاریەکان و هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوە گەیشتنی بە زیانلێکەوتوان ئەنجام و سوپاس و پێزانینمان ڕادەگەیەنین .
بۆیەداوا لەهەر دام و دەزگا ڕێکخراوو کەسێک دەکەن کەدەیانەوێت هاوکارمان پێ بگەیەنن کەبریتین لە پێداویستیەکانی ئاوەدانکردنەوە کە بگەیەندرێنە شارەوانی بناری قەندیل هەروەها هاوکاری ماددی کەبگەیەندرێن بەم ناونیشانانە :
_ بانکی اربیل لەشارەکانی هەولێر ، سلێمانی ، زاخۆ بەژمارە 14652
سلێمانی / 07701564418

گەرمیان / 07702907764

هەولێر / 07736945757

ڕاپەڕین / 07509983793

کەرکوک / 07701323245

شارەزوور / 07507370695

شارەوانی بناری قەندیل / 07708947677

سوپاسی بێپایانمان بۆهەموو ئەوانەی کەبەدەم کەمپینەکەمانەوە دێن و هاوکاریەکانیان بۆ تێپەڕاندنی کاریگەریەکانی ئەم کارەساتە دەگەیەنن .

هاوسەرۆکایەتی شارەوانی بناری قەندیل
ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل
31.10.2018

بەداخەوە لەم شارەی کوردستان مندالیک گیانی لەدەستدا

گه‌رمیان؛ منداڵێکى ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان خنکا

received_1035710293277927پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند، منداڵێکی ته‌مه‌ن حەوت ساڵان لەگوندێكى سەر بەناحییەی کۆکز له‌ مەشروعێکی ئاودا خنکا.

 رەگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست “ڕانیە ستی ” کەوتووە تیایدا عه‌لی جەمال، قه‌دووری وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم لەگوندی عه‌لی خەڵەفەى سەربە ناحییەی کۆکز منداڵێکی ته‌مه‌ن حەوت ساڵان بەناوی (محه‌مه‌د سه‌عید ساڵه‌ح ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ى شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان لەئاودا گیانی لەدەستدابوو.
ئەوەشهاتووە،” بەوتەی کەسوکاره‌كه‌ى منداڵه‌كه‌ لەنزیک ماڵی خۆیان کەوتۆتە نێو مەشروعێکی ئاوەو خنکاوە”.

لە بەشێکی دەیکەی راگەیەندراوەکەدا  ئەوەشخراوەتەڕوو، “بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە”.

بەپەلە مامۆستایانی گرێ بەست دەبنە هەمیشەی

بەپەلە
وەزارەتی دارایی: فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی داهاتوو فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست دەکاتە هەمیشەیی.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بە دەستی گەیشتووە، لە بوودجەی ساڵی 2019ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆربەی فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، کە ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی زیاتر لە سێ ساڵە بە گر‌ێبەست دامەزراون بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان و هەروەها بەپێی پێویستی فەرمانگەکان پێیان دەکرێنە هەمیشەیی و لە بوودجەی ساڵی 2019 شوێنیان بۆ دەکرێتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گر‌ێبەستی هەیە، بەپێی رێنماییەکی حکوومەتیش هەر فەرمانبەرێک دوای سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی دەکرێتە هەمیشەیی کە هەندێکیان ئەو ماوە یاساییان تەواو کردووە، بەڵام ئەو بڕیارە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە.

received_1035710293277927