بەپەلە مامۆستایانی گرێ بەست دەبنە هەمیشەی

بەپەلە
وەزارەتی دارایی: فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی داهاتوو فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست دەکاتە هەمیشەیی.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بە دەستی گەیشتووە، لە بوودجەی ساڵی 2019ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆربەی فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، کە ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی زیاتر لە سێ ساڵە بە گر‌ێبەست دامەزراون بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان و هەروەها بەپێی پێویستی فەرمانگەکان پێیان دەکرێنە هەمیشەیی و لە بوودجەی ساڵی 2019 شوێنیان بۆ دەکرێتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گر‌ێبەستی هەیە، بەپێی رێنماییەکی حکوومەتیش هەر فەرمانبەرێک دوای سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی دەکرێتە هەمیشەیی کە هەندێکیان ئەو ماوە یاساییان تەواو کردووە، بەڵام ئەو بڕیارە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە.

received_1035710293277927

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.