شەپۆلێکی باران بارین روو دەکاتە هەرێم و سەرتاسەری عێراق

پێشبینیە کەشناسیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە شەپۆلێکی تری بارانبارین لە رۆژی شەممەوە روودەکاتە هەرێم.
پسپۆری بواری کەشناسی عێراق سادق عەتیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نووسیوویەتی” کەشێکی باراناوی رۆژ بەرۆژ رووناکتردەبێتەوەو، ئەگەری بارانبارین لە رۆژی شەممەوە دەستپێدەکات.
ئەو پسپۆرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەرفەتی بارانبرینێکی زۆر هەیە کە رووبکاتە وڵاتانی ناوچەکەو ئەو بارانبارینەش باشوری وڵات و رۆژهەڵات و ناوەراست زیاتر دەگرێتەوە تا باکورو رۆژئاوای عێراق.
سادق عەتیە ئاشکرای دەکات کە هەوری باراناوی لە شەوی هینیەوە لە رۆژئاوای عێراقەوە بەرەو  ناوچەکانی تری وڵات دەچێت.
ئەو باس لەوە دەکات لە شەممەوە لە پارێزگای سەماوە و رۆژئاوای رومادی باران دەبارێت.

ناوبراو ئەوە دەخاتە روو کە بارانبارین زیاتر لە رۆژێک بەردەوام دەبێت و رەنگە بگاتە هەفتەیەک و ناوچە جیاجیاکانی عێراق بەرێژەی کەم تا زۆر دەگرێتەوە.

 

ئاگاداریەک لە ئاسایشی راپەرینەوە……

هاوڵاتیەک بە ناوی ( ئاڤان مخلیص محمد ) تەمەن ۱٦ ساڵ و دانیشتوی چوارقورنە گەڕەکی چۆمان لە ڕۆژی یەک شەمە ( ۲٨-۱۰ ) ڕۆیشتووە بۆ قوتابخانە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە…..
هەر کەسێک زانیاریەکی هەیە پەیوەندی بکات بەم ژمارەیەوە…..
۰۷٥۰۱٥٤۷٤۸۷

بەپەلە
بۆ لایەنە پەیوەندی دارەکانی دەڤەری راپەڕین:
ئێمە وەک دانیشتوانی گوندی ئێندزەی بناری قەندیل داوایەک ئاراستەی گشت لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەین ھەرچی زووە با ھانای گوندەکەمانەوە بێن ، چیدی خەم ساردی نەکەن لەو بارەیەوە چونکە ئێمە وەک گوندی ئێندزە توشی زەرد و زیانێکی زۆر بووین بە ھۆی لافاوە گەورەکەی ڕۆژی ھەینی ڕابردووەوە پشکی شێریش بەر کەرتی تەندروستی و پەروەردە و سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە و کارەبای نیشتمانی کەوتوون لەو ڕۆژەوە نە دڵۆپێک ئاوی خواردنەوە و نە گڵۆپێک کارەبامان نییە ، وە ئاواش بڕوات خوێندنی ئەمساڵیش فت ئەبێ بە ھۆی خەمساردی ئیدارەی ڕاپەڕین و قایمقایمی پشدەرەوە ، بۆیە لێرەوە داواکارین ھەرچی زووە دەست بکەن چاکردنەوەی گشت سێکتەرەکان ئەگینا ھەلوێستێکی توندمان دەبێت ، خۆشتان لێی بەرپرسیارن تا ڕۆژی ھەینی مۆڵەتان ھەیە چاکی نەکەنەوە ، ئێمەش تێکی دەدەین و پەنا بۆ قەزای سۆران دەبەین خۆتان چاک تێدەگەن
دانیشتوانی گوندی ئێندزە

بەپەلە
بۆ دائیرەی ئاوی رانیە
تکایە فریا بکەون
لەگەڕەکی رزگاری رانیە لافاو هەڵساوە، ئەمەش بەهۆی شکانی بۆڕی ئاوەوە، هیوادارین بەدواداچوونی خێرای بۆ بکەن

received_1277926012355326.jpeg

بەپەلە لە هەڵەبجە گەنجێك لەسەر مانگایەك دەكوژرێ‌

لە هەڵەبجە گەنجێك لەسەر مانگایەك دەكوژرێ‌

رێكەوت داوای لە دراوسێكانی كردبوو كە چاویان لە مانگاكەیان بێ و رێگە نەدەن بێتە ناو ماڵەكەی، لەسەر ئەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان و دوو كوڕی دراوسێكەیان رێكەوت دەكوژن، پۆلیس هەردوو تۆمەتبارەكەی دەستگیركردووە.

شەوی 23/10/2018 گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەناوی رێكەوت رەزا، دانیشتووی گەڕەكی شارستانی لە هەڵەبجەی تازە، لەلایەن دوو براوە كە دراوسێی بوون، كوژرا. رێكەوت باوكی دوو منداڵ بوو.

سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ئەو رووداوە رایگەیاند: ” كەسێك بەناوی رێكەوت رەزا لە ماڵەكەیدا كوژراوە. هەر 30 خولەك دوای رووداوەكە پۆلیس دوو تۆمەتبارەكەی دەستگیر كردن و دۆسیەی بۆ كردنەوە”.

سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەكان و هۆكاری تاوانەكەش، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: “دوو  تۆمەتبارەكە بران و دراوسێی كوژراوەكەن، هەر لە لێكۆڵینەوەی سەرەتایی ئیعترافیان كردووە كە ئەو دراوسێیەیان بە چەقۆ كوشتووە، بەڵام پەشیمانن و دەڵێن ئەوان بە مەبەستی كوشتن لێیان نەداوە، تەنیا ویستوویانە بیترسێنن”.

كاوە عەتا كە ئامۆزای رێكەوتە، لە دووەم رۆژی پرسەی ئامۆزاكەیدا لەبارەی ژیانی ئەوەوە قسەی بۆ (رووداو) كرد و گوتی: “ئامۆزاكەم خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، چەند ساڵێكە لەو گەڕەكەیە، هەتا ئێستا كێشەی لەگەڵ كەس نەبووە و كەس گلەیی لێی نەبووە. كەسێكی زۆر كاسبكار بوو، ئەگەر لە دەرەوە كێشەیەكی هەبووبێ‌، یان كەسێك كێشەیەكی هەبووبێ‌، بەردەوام هەوڵی داوە بە هێمنی چارەسەری بكات”. كاوە دەڵێت: “رێكەوت چوو بوو بۆ ماڵی دراوسێكەیان، تەنیا ئەوەندەی گوتبوو كە ئاگاداری مانگاكەتان بن، با چیدی نەیەتە ماڵەكەمان، هەر ئەوەندەی گوتبوو، دواتر گەڕابووەوە سەر كارەكەی”. رێكەوت ئێوارە دەگەڕێتەوە ماڵەوە، پاش خواردنی نانی ئێوارە دەچێتە سەرتاشخانەی ئەو دوو برایەی دراوسێیان و لەوێ‌ قژی چاك دەكات و دواتریش بە هەردوو براكە دەڵێت :”لەسەر ئەوەی كە ئەمڕۆ روویدا داوای لێبوردنتان لێدەكەم، ئێمە دراوسێی یەكدین، بەڵام مانگەكەتان دێتە ماڵەكەی ئێمە و ریخ دەكات و بۆنی دێ”. وەك ئەو ژنە باسی دەكات، سەعات 10:30 خولەكی هەمان ئەو شەوە لەگەڵ دەنگی لەدەرگادان خەبەریان دەبێتەوە، رێكەوت بە چاوی خەوەوە دەچێ‌ دەرگا بكاتەوە، بەڵام لەبەردەگا دەبێتە دەنگە دەنگ. كاتێك هاوژینەكەی دەچێتە دەرەوە، دەبینێ‌ دراوسێكانی هاتوونەتە سەریان، لەو كاتەدا بە چەقۆ بەردەبنە گیانی رێكەوت و دواتر هەڵدێن”. هاوژینەكەی كە مێردەكەی بە برینداری دەبینێت، شۆك دەبێت و لە جێگای خۆی بێدەنگ دەبێت. تا ئەو كاتەی پۆلیس دەگات رێكەوت دەمرێت، پاشان تەرمەكەی رەوانەی نەخۆشخانە دەكەن. كاوە دەڵێت: “هاوژینی رێكەوت هێشتا شۆكی رووداوەكە بەرینەداوە، چونكە مێردەكەی بە بەرچاوییەوە كوژراوە، ئێستا باری دەروونی باش نییە”. IMG_20181031_110456

بانگخوازێکی کورد گرته‌ ڤیدیۆی کچێکی کوردی له‌ سایته‌ پۆڕنه‌کاندا سڕییه‌وه‌

ماکوان که‌ریم، بانگخوازێکی ئیسلامی کورده‌ له‌ وڵاتی نه‌رویج ده‌ژی، توانی گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی کچێکی دانیشتووی سلێمانی به‌ پاره‌ی خۆی بکڕێته‌وه‌ و بیسڕێته‌وه‌ به‌ بڕی (١٦٠٠ دۆلار ) (١٦ وه‌ره‌قه‌ )… ده‌ی با هەرچی ڕێکخراوی ژنان و ئافرەتان و بێباوەڕانێک بتوانن شتێکی وا چارە بکەن.

خەونی شەونم ئەوە بوو دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك لە پەیوەندییەكەی، لەگەڵ خۆشەویستەكەی بەردی بناغەی خێزانێكی بەختەوەر دابنێ، بەڵام ئەو بێ ئاگابوو لەوەی لەلایەن خۆشەویستەكەیەوە هەڵخەڵەتێنراوە. ئەگەر رێكخراوێك فریای نەكەوتبا، رەنگە ئێستا لەژێر گڵدا بووایە. شەونم، ناوی خوازراوی كچێكی تەمەن 27 ساڵی دانیشتووی سلێمانییە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە رێگەی فەیسبووكەوە پەیوەندی بە بەرپرسی رێكخراوی بزاڤەوە كردووە كە بەرپرسەكەی ماكوان كەریمە.

ماكوان كە لە نەرویج دادەنیشێ‌، چیرۆكی ئەو كچەی بۆ (رووداو) گێڕایەوە و گوتی “ئەو كچە، لەڕێگەی فەیسبووكەوە كوڕێكی ناسیوە كە خەڵكی سلێمانییە و لە وڵاتێكی ئەوروپی دەژی. كوڕ و كچەكە بوونەتە خۆشەویستی یەكدی و كوڕەكە بەڵێنی پێداوە بیخوازێ‌”. كوڕەكە گەڕاوەتەوە كوردستان و سێ‌ جار چاوی بە شەونم كەوتووە، بڕێك ئاڵتوونیشی وەكو دیاری بۆ هێناوە. ماكوان دەڵێت “ئەو كوڕە سێ‌ جار كچەكەی بینیوە، هەر سێ‌ جار سێكسی لەگەڵ كردووە، بەڵام كچەكە نەیزانیوە ئەو كوڕە لەو شوێنە كامێرای نهێنی داناوە”.

كوڕەكە هەر بە تۆماركردنی رابواردنەكانی لەگەڵ ئەو كچە نەوەستاوە، بەڵكو دوای گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا، گرتەكانی بە 800 دۆلار بە ماڵپەڕێكی تایبەت بە گرتەی رووت (پۆڕنۆ) فرۆشتووە. ماكوان گوتی “كوڕەكە دوای رۆیشتنەوەی، رەنگە لەگەڵ كچەدا كێشە لەنێوانیاندا هەبووبێ‌، لینكی ماڵپەڕەكەی بۆ ناردووە كە گرتەكەی تێدا بڵاوكردووەتەوە، بەوەش هەڕەشەی كردووە، دواتر كچەكە زانیبووی ماڵپەڕەكە گشتییە و خەڵك بینیویەتی، لینكی ماڵپەڕەكەی بۆ ناردم و منیش گرتەكەم بینی، بەداخەوە شۆك بووم”.

ماكوان لەسەر داوای كچەكە پەیوەندی بە بەرپرسانی ماڵپەڕەكەوە كردووە بۆ لابردنی گرتەكە و گوتی “پەیوەندیم پێوەكردن كە ئەو گرتەیە لاببەن، لەبەرئەوەی كچەكە لە كوردستانە و لەوێش ئەو حاڵەتە قورسە و ژیانی لە مەترسیدایە، بەڵام گوتیان ئێمە ئەو گرتەیەمان كڕیوە، كارەكەشمان نایاسایی نییە، لەوەشدا راستیان دەكرد كە نایاسایی نەبوو. دوای گفتوگۆیەكی زۆر، رێككەوتین بە 1600 دۆلار گرتەكەم پێ سڕینەوە، لەبەر خاتری كچەكەش لە گیرفانی خۆم پارەكەم دا”. بە گوتەی ماكوان، ماڵی كچەكە بە گرتەكەیان زانیوە و هەڕەشەی كوشتنیان لێكردووە. ماكوان گوتی “كچەكە پێیگوتم خێزانەكەشی پێیان زانیبوو، تەنانەت باوكی و براكەی ویستبوویان بیكوژن، بۆیە كچەكەمان لە ماڵەكە دەرهێنا و لە شوێنێكی پارێزراومان دانا”.

ماكوان دوای هەڵگرتنی گرتە ڤیدیۆییەكە لەو ماڵپەڕە، لەگەڵ كوڕەكە قسەی كردووە و زۆر هەوڵی داوە كچەكە بخوازێت، بەڵام كوڕەكە لەو كارەی زۆر بێباك بووە و گاڵتەی بە قسەكانی ماكوان هاتووە. كچەكە هەموو دەرگاكانی بەڕوودا داخرابوو، بەڵام دەزگای بزاڤ توانی ئەو كچە لەو مەینەتییە رزگار بكات. ماكوان گوتی “كارمەندێكی دەزگاكەمان بەڵێنی دا بیخوازێت، منیش بەو مەرجە رازی بووم كە نابێت ئەو كوڕە رۆژێك لە رۆژان ئەو بابەتە بە رووی كچەكەدا بداتەوە. ئێستاش ئەو دوو كەسە بە یەكەوە زۆر گاسوودەن

received_287461168562075

بەپەلە
بە کۆپتەر داعش لەسوریاوە دەگوازنەوە عێراق
وه زاره تي ده ره وه ي روسيا
هیرشی داعش
روسیا به‌ دووری نازانیت ، كه‌ جاریكی تر داعش
له‌ عیراق گه‌وره‌ترین كاره‌سات بنیته‌وه‌و، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ شه‌وانه‌ به‌ كۆمه‌ل داعش له‌ سوریاوه‌ بۆناو عیراق ده‌گوازریته‌وه‌…

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌والگری عیراقی به‌ دووری نازانیت له‌ قۆناغی یه‌كه‌م، له‌مه‌ولا ریگای نیوان شاره‌كانی كه‌ركوك دیاله‌و تكریت و موسل دابخریت و، له‌ پاش ئه‌وه‌ش قۆناغی شه‌ر ناوچه‌ی نیوانی تیكریت و دیاله‌و كه‌ركوك بگریته‌وه‌…

شه‌وانه‌ی فرۆكه‌ی جۆری كۆپته‌ری نه‌ناسراو له‌ سنووری حه‌مرین و حه‌وجه‌ بوونیان هه‌یه‌

received_539659213148637