بەپەلە ئەو خویندکارانەی وەرنەگیرابون لەهیج زانکۆ پەیمانگای کیشەکەیان جارەسەرکرا

جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنیدا بەچارەسەرکردنی کێشەی ئەو خوێندکارانەی نمرەکانیان لەسەرو ٦٠وەیەو ناویان لەزانکۆو پەیمانگەکان نەھاتۆتەوە، بەگوێرەی زانیاریەکانیش ڕۆژی پێنجشەممە سیستەمی پڕکردنەوەی فۆڕم و تۆمارکردنی سکاڵا کارادەکرێتەوە.

ئەمڕۆ ٢٣ی ١٠ی ٢٠١٨ ژمارەیەکی زۆر لەو خوێندکارانەی ناویان لەزانکۆو پەیمانگەکان نەھاتۆتەوە گردبونەوەیەکیان ڕێکخست و چونە بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت لەسلێمانی.

نوێنەری خوێندکاران لەلێدوانێکی ڕٍۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “سەرەتا لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی بوین، بەڵام ھچ کەسێک نەھات بەدەم داواکارییەکانمان،  بۆیە ئاڕاستەی گردبونەوەکەمان گۆڕی بۆ بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەک نوێنەری خوێندکارەکان چوینە ژورەوەو داواکاری خۆمان پێگەیاندن”.

وتیشی:”پاش ئەوەی گوێیان لێگرتین، دواتر وەڵامیشیانداینەوە، بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت پێیڕاگەیاندین کە ئەمڕۆ ھەموو داواکارییەکان جێبەجێکراوە، لەوانە نەمانی ئەو جیاوازییە زۆرەی لەنمرەدا ھەبوو بۆ وەرگرتن، جیاوازییەکە کەمکراوەتەوە بۆ سێ نمرە لەکاتێکدا ١٥ نمرە بوو، ھەروەھا وەجبەیەکی دیکەی ناو دێتەوە”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ” ڕۆژی پێنجشەممە سیستەمی پڕکردنەوەی فۆڕم و تۆمارکردنی سکاڵا کارادەکرێتەوە بۆ ھەردوو خولەکەو ھەر ١٦ ھەزار کەسەکەش وەردەگیرێن”.

بەوتەی نوێنەری خوێندکاران، “سەرجەم بەشەکان بۆ داواکاری خوێندکاران کراونەتەوەو خوێندکاران دەتوانن ئەو بەشانە پڕبکەنەوە کە لەئاستی نمرەی خۆیاندایە، دەتوانن جارێکی دیکەش سکاڵا بکەن، ئەگەر خوێندکار سکاڵای ھەبوو لەسەر ئەو بەشەی لێی وەرگیراوە، ڕۆژی ٥ شەممە سیستەمەکە ئەکتیڤ دەبێتەوە”.

received_396742554064449

 

لەسنوری ئیداری ڕاپەرین گۆڕێکی مێژووی لەریگای چاڵیکی قوڵ هەلدەدرێتەوە

 

گۆڕێکی مێژووی کۆن لەسنوری ئیداری ڕاپەرین  ناحیەی بنگرد هەڵدەدرێتەوە .

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین ناحیە بنگرد

گڵكۆی شێخێك هەڵدەدرێتەوە

گڵكۆی شێخێك لە سنووری بنگرد  هەڵدەدرێتەوە ‌و سەرۆكی رێكخراوی شوێنەوارناسیش رایگەیاند، ئەو كارە لەپێناو دۆزینەوەی شوێنەواری بە نرخ ئەنجامدراوە.

 

عەلی قادر، سەرۆكی رێكخراوی پاراستنی شوێنەواری مێژووی پشدەر بە مەڵپەری شاری ڕانیە ڕاگەیاند لە سنووری بنگرد لە قەزای دوکان گڵكۆی (شێخ كۆرپە) كە مەزارێكە لەلایەن كەسانێك بە ”پیرۆز” دانراوە ‌و رۆژانە سەردانی دەكرێت هەڵدراوەتەوە.

 سەرۆكی رێكخراوی پاراستنی شوێنەواری مێژووی پشدەر دەڵێت: “هەڵدانەوەی ئەو شوێنە لەپێناو دۆزینەوەی شوێنەواری بەنرخ بووە، چونكە كەسانێك كە ئەو جۆرە قسانە بڵاودەكەنەوە، كە گوایە لەناو ئەو گۆڕانەدا شوێنەواری بەنرخ هەیە”.

عەلی قادر، داوای لەلایەنە ئەمنییەكان كرد، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەو جۆرە كەسانەبكەن، چونكە وەك گوتی “ئەگەر ئەم كارە بەبێ‌ دەنگی تێپەڕی دوورنییە ئەو جۆرە كەسانە پەنا بۆ كاری دیكەش ببەن‌ و شوێنەواری زۆر بەنرخ بشێوێنن”. گوندی ناودەشت، لە بناری ئاسۆس كەوتووەتە نێوان گوندی كەڵەكان و گەرمكان لە سنووری ناحیەی بنگردی سەر بەئیداری ڕاپەرین داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

received_210050359751611IMG_20181023_123657

مامۆستایەک لە زانکۆی دیمەشق وانەی فەلسەفەی دەگوتەوە , ئەو کەسێکی مولحید بوو , واتە باوەڕی بە بوونی خودا نەبوو , چەندین ساڵ بوو هاوسەرگیری کردبوو بەڵام هیچ منداڵێکی نەبوو ,

لە کۆتایی تەمەنی دا خودا کچێکی پێ بەخشین , ئەم مامۆستایە کچەکەی زۆر خۆش دەویست .

کاتێک کچەکەی تەمەنی گەیشتە شەش ساڵ خۆشەویستیەکەی ئەوەندەی تر زیادی کرد , ئەو ئەوەندە هۆگری کچە تاقانەکەی بوو بۆ دەوامی زانکۆش لەگەڵ خۆی دەیبرد , ئەم کچە گەورەترین سەرچاوەی خۆشی و کامەرانی ئەم باوکە بوو , ئەم تاقە کچە هەموو ژیان و دڵی ئەم باوکەی پڕ کردبوو لە بەختەوەری .

ڕۆژێکیان کچەکە لەناکاو تەندروستی تێکچوو زۆر نەخۆش کەوت پلەی گەرمی لەشی زۆر بەرز بۆوە , چەندین جۆر دەرمانیان پێدا تاوەکو پلەی گەرمی لەشی دابەزێت بەڵام هیچ سوودی نەبوو .

باوکەکە کچەکەی بردە لای چەندین پزیشکی شارەزا هەموویان یەک قسەیان بە باوكەکە گوت ….

گوتیان ,, کچەکەت تووشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەن بووە , ئەم نەخۆشیە لە ماوەی یەک ملیۆن ساڵ جارێک تووشی کەسێک ئەبێت بۆیە تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە ,, .

باوکەکە کاتێک نەخۆشی کچەکەی بۆ ساغ بۆوە بەجارێک دونیای لەبەرچاو ڕەش بوو , هەرچی ڕێگاو چارەسەر هەبوو گرتیەبەر بۆ ڕزگارکردنی کچەکەی , بەڵام چ کچێک و چ خۆشەویستیەک ئەم باوکە کچەکەی لە ڕوحی خۆیشی خۆشتر ئەویست .

شەوێکیان دایکەکە لە ژوورێک سەرقاڵی کچە نەخۆشەکەی بوو , بەڵام باوکەکە لە ژوورێکی تر بە خەمباری دانیشبوو , لە پڕێک ختوورەیەک بە مێشکی داهات و گوتی ,,

باشە من بۆچی دەستنوێژێک هەڵنەگرم و دوو ڕکات نوێژ نەکەم هەر وەک چۆن بە نوێژم دەکرد دوای ئەوەی دایک و باوکم فێریان کردم ,, .

باوکەکە ختوورەکەی کردە ڕاستی هەستا دەستنوێژێکی جوانی هەڵگرت و ڕووی کردە قیبلە و دوو ڕکات نوێژی کرد پاشان دەستی بەرز کردوەو لە خودا پاڕایەوەو گوتی ,,

ئەی خودایە تۆ خۆت دەزانی من باوەڕم بە تۆ نیە , تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی قایلكەرم چنگ نەکەوتووە تاوەکو بوونی تۆم بۆ بسەلمێنێ ,

لەوانەیە تۆ هەبی بەڵام من ڕێگام وون کردبێ , خودایە من بەڵێنت پێ ئەدەم ئەگەر تۆ بونت هەیە شیفای ئەم کچە تاقانەیەم بدە بە ئەوپەڕی ڕاستگۆی و دڵسۆزی بەندایەتی تۆ بکەم تاوەکو دەگەم بە لیقای تۆ ,, .

ئەم مامۆستای زانکۆیە دەڵێ سوێند بەخودا هێشتا من لە نزایەکەم تەواو نەبووم ژنەکەم هاواری کرد ,, وەرە فریاکەوە کچەكەمان پلەی گەرمی لەشی دابەزی ,, .

ئەوەبوو کچەکە خودا شیفای داو باوکەکەش بەڵێنەكەی بردەسەرو هیچ نوێژێکێکی بەبێ مزگەوت ئەنجام نەئەدا .

لەبەرئەوە دڵنیابە ئەگەر هەر کەسێک بە ئەندازەی بستێک لە خودا نزیک بێتەوە ئەوا خودای گەورە بە ئەندازەی باڵێک لێی نزیک دەبێتەوە خودای گەورە دەفەرموێ ,, والذين جاهدوا فینا لنهدینهم سبلنــا ,, .

تۆی خوێنەرگەر ئەو پۆستەت بەدڵ بوو دووسێ کۆمێنت بنوسە
تاوەکوو هاوڕێکانیشت ئەو پۆستە ببینن…

FB_IMG_1540238953580

 ژنیک خه‌سوی خۆی كوشت و خستیه‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه‌/ وێنه‌ی خه‌سوه‌كه‌ ببینه‌

له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ى حوڕییه‌تى توركیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژنێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵى سورى دانیشتوى توركیا به‌ناوى له‌یلا كه‌ دایكى سێ منداڵه‌، به‌تۆمه‌تى تاوانى كوشتنى فاتمه‌ى خه‌سوى كه‌ ته‌مه‌نى 54 ساڵه‌ و فڕێدانى ته‌رمه‌كه‌ى بۆناو ته‌نه‌كه‌ى خۆڵ تۆمه‌تبار كراوه‌.

به‌پێى ئه‌و ڕۆژنامه‌ توركییه‌، تاوانه‌كه‌ له‌ ڕۆژى 6ى ئابى ساڵى 2017 له‌ گه‌ڕه‌كى غازى عوسمان پاشا له‌ ئیسته‌نبوڵ ئه‌نجامدراوه‌، كاتێك پاككه‌ره‌وه‌كان خۆڵى ماڵانیان كۆكردووه‌ته‌وه‌، بینیویانه‌ له‌ناو ته‌نه‌كه‌ى خۆڵى گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ته‌رمێكى تێدایه‌ و به‌تانى تێوه‌ پێچراوه‌، هه‌واڵیان داوه‌ته‌ پۆلیس.

دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌یلا ده‌ستى له‌ كوشتنى فاتمه‌ى خه‌سویدا هه‌بووه‌ و به‌و تۆمه‌ته‌ ده‌ستگیریان كردووه‌.

دواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ له‌یلادا دانى به‌ ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌دا ناوه‌ و وتوویه‌تى: خه‌سوى سێ جار لێیداوه‌ و به‌ قژ ڕایكێشاوه‌، ئیتر خۆى پێنه‌گیراوه‌ و ده‌ستى لێكردووه‌ته‌وه‌ و پێى وتووه‌ تۆ نرخم نازانیت ئێستا ده‌تكوژم، ده‌ستى خستووه‌ته‌ بینى و خنكاندوویه‌تى و ته‌رمه‌كه‌ى له‌ به‌تانییه‌ك پێچاوه‌ و داواى له‌ دراوسێیه‌كیان كردووه‌ شتێكى هه‌یه‌ نایتوانێت له‌گه‌ڵیدا فڕێى بدات، له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌یان هه‌ڵیداوه‌ته‌ ته‌نه‌كه‌ گه‌وره‌كه‌ى خۆڵى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یانه‌وه‌.

له‌یلا ده‌ڵێت: كاتێك گه‌ڕامه‌و بۆ ماڵه‌وه‌ هه‌ستم به‌ په‌شیمانى كرد، بۆیه‌ چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ خۆڵه‌كه‌ ده‌رمهێنایه‌وه‌ و هێنامه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكى ته‌رمه‌كه‌ى فاتمه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ گوریس خنكێندراوه‌ و پۆلیسیش له‌ كامێراى چاودێرییه‌وه‌ بۆى ده‌ركه‌وتووه‌، له‌یلا جارێكیتر ته‌رمه‌كه‌ى خه‌سووى به‌ یارمه‌تى دوو پیاو گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ ناو خۆڵه‌كه‌ و فڕێیداوه‌.

هه‌فته‌ى داهاتوو دادگایكردنى له‌یلا له‌ دادگاى تاوانه‌كانى ئیسته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێده‌چێت سزاى

IMG_20181022_185822

بەداخەوە

بەپەلە

بەداخەوە ئەمرۆ ئیوارەلە قەڵادزە ئۆتۆمبیلی پیاویکی بەتەمەنی شیلا و دەست بەجی گیانی لەدەستداقه‌ڵادزێ: به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان/تیانا) هاوڵاتیه‌كی به‌ناوی ( ق . ق . ئ ) له‌دایك بووی ساڵی 1943، پیشه‌ی كاسب شێلا و پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ به‌ بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 24 له‌ یاسایی هاتووچۆ شۆفێره‌كه‌ به‌ند كرا/ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

received_396742554064449.jpeg

ڕانیەستی بەردەوام هەواڵ وزانیاری