پێشبینی كەش و هەوای سبەی دەڤەری ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی شەممە ٢٠١٨/١٢/١

لەدرێژەی ئەو شەپۆلی باران بارینەی ناوچەكەمانی گرتووەتەوە کەش و هەوای سبەی شەممە لە ڕاپەڕین باراناوی ئەبێت و بەهۆی یەكگرتنی هەردوو شەپۆلی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە ئێستادا لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژئاوای عیراق و هەرێم ئەگەری دابارینی بارانی بەخووڕ هەیە و یەكگرتنی ئەو دوو شەپۆلەش بۆ ناوچەكەمان بەسوود ئەبێت و لە سبەیەوە كاریگەریەكانی لە ڕاپەڕین دەرئەكەوێت، والله أعلم

سبەی شەممە لە هەموو ناوچەكانی ڕاپەڕین بەگشتی ئاسمان هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت و ئەگەری باران بارین لە هەموو ناوچەكانی ڕاپەڕین هەیە بە بڕی جیاواز، سبەی ئاستی باران بارین هێواش و ناوەند ئەبێت بە پێی جیاوازی كات و ناوچەكان و ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت هەروەكو لەخوارەوە ئاماژەمان پێداوە. بەگشتی ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕاپەڕین ئەگەری بڕی بارانی زیاتر ئەبێت بە بەراورد بە ناوچەكانی تر.

زانیاریەكان سەبارەت بە كات و بڕی بارانی پێشبینیكراوی سبەی لە ڕاپەڕین:

لەسەرەتاوە ئاماژەمان بۆ ئەوە كرد كە یەکگرتنی هەردوو شەپۆلەكە بۆ بەسوود ئەبێت و كاریگەری ئەبێت لەسەر ناوچەكەمان، هەربۆیە چاوەڕوان ئەكرێت لە دوای كاتژمێر ١٢وە تاوەكو كاتژمێر ٩ی بەیانی ئاستی باران بارین ناوەند بێت و ئەگەری بارانی بەخووڕ هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕۆژئاوای ڕانیە و باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی قەڵادزە و هەروەها ناوەندی ڕانیە و قەڵادزە و دەورووبەریان ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت بەڵام بە بڕێكی كەمتر بە بەراورد بە ناوچە شاخاویەكانی دەورووبەریان. لە كاتژمێر ٩ تاوەكو كاتی عەسر ئاستی باران بارین لە ڕاپەڕین هێواش و ناوەند ئەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری خێرابوونی باران ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان بەڵام ئەگەرەكە لاوازتر ئەبێت بە بەراورد بە كاتەكانی نێوان ١٢ – ٩ی بەیانی. لە كاتی عەسرەوە تاوەكو كۆتایی شەوی ئاییندە ئاستی بارانی چاوەڕوانكراو هێواش بۆ ناوەند ئەبێت و ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت و إن شاءالله سبەی ئێوارە زانیاری زیاتر بڵائەكەینەوە و دوایین گۆڕانكاریەكان ئەخەینەڕوو.

سبەی لە ئەگەری جێگیربوونی كەشی پێشبینی بۆكراو پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلە بەرزئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین ١٤ – ١٥ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی ٥ پلە ئەبێت لە ناوچە بەرزەكانی بناری قەندیل. والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی//

١- لەگەڵ ئەوەی سبەی ئەگەری باران بارین بەگشتی بەهێز ئەبێت لە ڕاپەڕین وە هەروەها پێشبینی بارانی بەخووڕ ئەكرێت هەروەكو لە بابەتەكەدا ئاماژەمان پێداوە بەڵام لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك لە ڕەوشی كەش و هەوای ناوچەكە ئەوا كاریگەری ڕاستەوخۆی ئەبێت و لە ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە.

گەورەترین فەزاحەتی مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین ببینە

ئەگەر هەموو چین و توێژەکان بەرامبەر پاک و خاوێنی کەمتەرخەم و ئیهمال بن، ئەوا نابێت چینی مامۆستایان وابن، خاسەتەن مامۆستایانی زانکۆ. بەداخەوە دەیڵێن بەشێک لە شوقەکانی مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین هێند پیس و پۆخڵ و وێرانەن بەکەڵکی ئەوە نایەن بەپیاسەش گوزەریان بەتەنیشتدا بکەیت. سەرەڕای بوونی چەندین کەم و کورتی لەشوقەکەدا، چونکە بەبێ بەرامبەریش مامۆستاکان لەشوقەدان لەکاتی بون و کەم و کورتیەکیشدا چاکی ناکەن.

داوا لەسەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینیش دەکەین، مامۆستایان ناچار بکەن بەپاک راگرتنی شوقەکان و چاککردنی کەم و کورتیەکان، ئەوەشی پابەند نەبوو دەری بکات.

داوا لەخوێندکارانی زانکۆش دەکەین، ڕێنمایی پاک و خاوێنی بەمامۆستاکانی زانکۆ بدەن

زانکۆیەک مامۆستاکانی هێندە نابەرپرسیاربن بەرامبەر موڵکی گشتی ، هەرئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێت لەکۆتایی ریزبەندی زانکۆکانی کوردستاندابێت.

ئەم وێنانە، وێنەی شوقەی مامۆستاکانی زانکۆی راپەڕینن، کە دڵۆپە دەکەن و چاکی ناکەن

dav
dav

لایەنگراپەکەکە، بارەگای یەکێتی دادەخەن

لە  ناحیەی سنونێی سەر بە شنگال لایەنگرانی یەکێتی گەنجانی ئێزیدی نزیک لە پەکەکە، چوونە ناو بارەگاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
ئەو لایەنگرانەی یەکێتی گەنجانی ئێزیدی ڕایانگەیاند، ھەتا بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی ناوچەکانی تر نەکرێنەوە ئەو بارەگایانەی یەکێتی چۆڵ ناکەن

پارتی ریفراندۆمێکی تر دەکات

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ خوولی پێنجەمدا پرۆژەی دەستوور یەکلایی دەکرێتەوە و دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان، هاووڵاتیان لە ریفراندۆمێکدا دەنگی لەسەر دەدەن، فراکسیۆنەکانی دیکەش لەگەڵ نوسینەوەی دەستووردان.
ئومێد خۆشناو بۆ میدیای پارتی وتی: پرۆژه‌یه‌كی نوێی ده‌ستووری ئاماده‌ده‌كرێت و ده‌نووسرێته‌وه‌، دواتریش له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و له‌ ریفراندۆمێكیشدا خه‌ڵك ده‌نگی خۆی له‌سه‌ربدات.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌: نەبوونی دەستوور گرفتی بۆ سیستەمی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان درووستکردووە بە جۆرێک نە رۆژی هەڵبژاردن نە ماوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و نە پێکهێنانی حکوومەت دیارە و ده‌ستور هه‌مووی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

ماسی برژاندن بەدار قەدەغە کرا

به گوێره‌ى ‌بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌ له‌مه‌ودوا له‌ رێستورانته‌كانی شاری هه‌ولێردا چيديكه‌ دار بۆ برژاندنی ماسی به‌كار ناهێنرێت و لەبری ئەوە رەژوو و غاز به‌كار ده‌هێنن و خاوه‌ن رێستورانته‌كانیش لەبارەی ئەو بڕیاره‌ی حكومه‌ت ده‌ڵێن:‌ ئه‌گه‌ر ماسی به‌ دار نه‌برژێنن؛ ئه‌وا تامی ده‌گۆڕێت و خواست له‌ سه‌ری كه‌متر ده‌بێته‌وه‌