کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە سەرجەم پارێزگاکان دەکات

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی گۆڕانی ڕەوشی کەشوھەواوە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و وێنەیەکی بۆ (ڕانیەستی ) ناردووە، تێیدا ھاتووە: “بەھۆی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور کە کار دەکاتە سەر ھەرێمی کوردستان و دەبێتە ھۆی دروستبوونی ناسەقامگیریی کەشوھەوا”.

باس لەوەش کراوە: “ئەم کاریگەرییە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە 4/11/2018 سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، پاشان کاریگەریی ئەو شەپۆلە زیاد دەبێت و لە ڕۆژی دووشەممەوه ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بارانێکی مامناوەند لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ببارێت، ھەندێک جاریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا لێزمە باران ببارێت، پلەی گەرماش 2 تا 5 پلە دادەبەزێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیش کراوەتەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوودا کۆتایی پێ دێت.

 

دەقی ئاگادارییەکەی کەشناسیی ھەرێمی کوردستان

Image may contain: text

بەپەلە
گەنجێک خۆی کوشت
لە ڕواندوز گەنجێک خۆی کوشت. ئەم خۆکوشتنە هۆکەی ئەوە بووە، کە ئەو گەنجە لە شوێنێک کاری کردووەو دواتر کرداری ئیختیلاس ڕوویداوە. گەنجەکە سەرباری بێتوانایی و ئەستۆپاکی لەوکارە، بەڵام نەیتوانیوە ئیسپاتی ئەوەبکات کە بێتونایە، بەڵکو ئەوە بەرپرسەکەیەتی ئەوکارەی کردووە.. بۆیە لەبەرچاوی پۆلیس گوللەییەی یەکەم چروک دەکات، بەڵام وازناهێنێ و بە گوللەی دووەم خۆی لەناو دەبات…
پرسیار ئەوەیە ئاخۆ چەندی دیکە ئاوا کەوتبنە تەڵەی بەرپرسی هیچ و پوچ وتوانای ئیسپاتی بەرائەتی خۆیان ئیختیاری ئەو جۆرە چارەسەرە بکەن. بۆیە دواکارم دەزگای میدیایی سنووری سۆران ئەم بابەتە زۆر ئیبراز بکەن و بەدواداچوونی جددی بکەن….

غفور نادر

received_539659213148637

شەپۆلی باران بارین بەڕێوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی گۆڕانی ڕەوشی کەشوھەواوە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “بەھۆی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور کە کار دەکاتە سەر ھەرێمی کوردستان و دەبێتە ھۆی دروستبوونی ناسەقامگیریی کەشوھەوا”.

باس لەوەش کراوە: “ئەم کاریگەرییە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە 4/11/2018 سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، پاشان کاریگەریی ئەو شەپۆلە زیاد دەبێت و لە ڕۆژی دووشەممەوه ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بارانێکی مامناوەند لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ببارێت، ھەندێک جاریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا لێزمە باران ببارێت، پلەی گەرماش 2 تا 5 پلە دادەبەزێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیش کراوەتەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوودا کۆتایی پێ دێت.

received_284207278878801