شایەنی دەستخۆشی لێکردنن
کارێکی مرۆڤدۆستانەی گەوره
وەک چەترێک بۆهەموان
۱//۱۱//۲۰۱٨ پێنج شەممە بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری پەروەردی پشدەرو شارەدێی هێرۆ و پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ و بە هاوکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان. لەچالاکیەکی ناوازەو پڕبایەخدا
هەرسێ خوێندنگای بنەڕەتی .بێناس.و بێشیر.و. هێرۆمان
بەسەرکردوە . لەم چالاکیەدا هەڵمەتی سەرتاشین . و
دابەشکردنی پێداویستی خوێندن و پێدانی ڕێنمایی تەندروستی و هاتوچۆ بۆتەواوی خوێندکاران بەخشرا کەزیاتر لە۱۷٤خوێندکارلەخۆدەگرێ.
جێگای ئاماژەپێکردنە لەگەڵ تەواوی ڕێزوحورمەتمان بۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پشدەرو هاتوچۆی پشدەرو تەواوی فەرمانگەکانی نەحیەی هێرۆ کەهاوکارو پاڵپشتمان بون .وەدەستی یەکەبەیەکەی وەستایانی خۆبەخش وهەردوو وانەبێژانی تەندروستی و هاتوچۆ دەگوشم بۆئامادەبونیان
کەتوانیان پرچی ..یان سەری زیاتر لە۷۰خوێندکار چاک بکەن
ڕێزی تەواوم هەیە بۆستافەخۆبەخشە ماندونەناسەکەی ڕێکخراوەکەمان ڕێکخراوی چەتری هەموان

کەش و هەواو باران بارین

پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی یەک شەممەوە بەھۆی ھاتنی شەپۆلێکی باران بارین کە سەرچاوەی دەریایی سورە باران باراین دەست پێبکاتەوە
و سەرەتا باران لە ڕۆژی یەکشەم بە شێوەی لاواز دەست پێدەکات و ڕۆژانی دووشەممەو سێشەممە
ڕێژەی بارانەکە زیاد دەکات و بارانی باش و مامناوەند پێشبینی دەکرێت ببارێت و ھەندێک لە تاوەکان بارانی بەخوڕ دەبێت و ئەگەری لافاوی کاتی ھەیە لە بەشێکی ناوچەکانی(سلێمانی،کەرکوک،ھەولێر،گەرمیان) لەگەڵ ڕودانی ھەورەبروسکە
ئەم کەشە ناسەقام گیرە تا ئێوارەی چوارشەممە گاریگەری دەبێت و دواتر کەش و ھەوا ئاسایی دەبێتەوە…

ھاوکات لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد پلەی گەرمی بەڕێژەی (٣-٥)پلە نزمبونەوە بوخۆوە دەبینێت و ئەگەری ھەیە بەفربارین ناوچە شاخاویە سنوریەکانی باکورو ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بگرێتەوە بە تایبەت ناوچەکانی حاجی ئۆمەران

لەم چەند ڕۆژەدا خێرایی با ھەندێک کات زیاد دەکات و خێرای با لە نێوان ١٥-٣٠کم دەبێت
واللە اعلم…

ئامادەکردن بەلێن رانیە

received_2139729059384808

بائیوەش لەبیرنەکرین کوڕەئازاکانی ڕاپەرین

تیمی بەرگری شارستانی کیوەرەش تیمیکی ئازاو چالاک دوێنی شەو سەلمانتان کە ئیوە بەبی گویدنە هێچ شتیک ژیانی خۆتان دەخەنە مەترسیەوە

دوێنی شەو توانیتان زۆربەخیرای ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبونی جل و بەرگ و پیداویستی و نەبونی ڕاهینانی تایبەت بەسوتان کەمتەرخەمی ئیداری ڕاپەرین و حوکمەتی هەریم وای کرد ئیوە نەتوانن بچنە ناو ئاگروە بەلام ئازایەتی و بویری بنکەی کویوەرەش لەبەرچاوە هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازین

 

لیرەوە دوا لەحوکمەتی هەریم بەرپرسانی ئیداری ڕاپەرین دەکەین تیمیکی تایبەت بەسوتان دروست بکەن و جل و بەرگی تایبەتیان بۆ ئامادەبکەن بۆئەوەی هاوشاریانمان بەدوربن لەمردن و سوتان

دوبارە سوپاس بۆ بەرگری کیوەرەش

IMG_20181102_205718.jpg

ئاگرەکەی گەرەکی راپەرینی رانیە چۆن دروست بووە ؟
تکایە بڵاوی بکەنەوە با هەموو کەس ئاگادار بێ چۆنیتی ئاگر کەوتنەوەکە بەگویرەی کەسەنزیکەکەکان لەریگای ئایپاتیکەوە بوە کەلەسەر قەنەفی ماڵەوەیان لەبەرشحن بوو لەکاتی پربونی شحن گەرم داهاتوە تەقیوە خیزانەکەش لەخەودابون ئاگاداری ئەم ئاگرە نەبون کەبەهۆی تەقینی ئایپاتەکەوە رویدادواتر ئاگرەکە کەوتۆتەوەو ئەو رووداوە دڵتەزێنە و جەرگ برەی لێ کەتۆتەوەو تا ئێستا ٣ کەسی یەک خێزان گیانیان لە دەست داوە.. لەئێستاشدا چواركەسی تر لەوخێزانە بریندارن ولەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانین بۆچارەسەركەیەكێ كیتریش بەداخەوەلەوانە گیانی لەمەترسیدایە

مەبەست زیاتر لەو پۆستە ئەوەیە زۆربەمان مۆبایل و ئایپاتی منداڵا بەوجۆرە لەسەر شەحنەکە بەجێ دەهێڵین و تەنانەت هەمانە تا بەیانی بەو جۆرە شەحنەکە بە جێ دەهێڵێین.
جا تۆی هاوڵاتی وەک بەرچاو روونیەک بۆ ئەوەی کارەساتی لەو جۆرە خوانەخواستە لە ماڵەکتدا روونەدات بەو جۆرە شەحنەکە مەخە سەر قەنەف یان هەر شتێکی تر بێ ئاگر بگرێت فەرش بێ یان شتێکی تربۆ زیاتر دڵنیا بوون شەوانە کە خەوتی مۆبایل لەسەر شەحن بەجێ نەهێڵی و شەحنەکە لە پلاک دەربێنی…

بە هیوای ئەوەی هەموومان بەدوور بین لەو رووداوەو بابەتەکەش بەسوود بێت بۆهەمووان)

ئێستا
ناشتنی تەرمی دوو مناڵە سوتاوەکەی رانیە، گەڕەکی ڕاپەڕین
بەداخەوە
تادێت کارەساتەکەی رانیە جەرگبڕتر دەبێت
ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بوون بەسێ کەس، دایکێک و دوو نەوەی.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لەماڵێکی شاری رانیە گەڕەکی راپەڕین کەوتەوە، بەداخەوە هەشت کەسی ئەو ماڵە سوتان و تائێستا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
خودایەگیان لەمردووەکان خۆشبە و شیفای بەپەلە بۆ بریندارەکان بنێرە و سێبوری کەس و کاریشیان بدە
ئامین یا اللە

گەنجە بویرەکەی ڕاپەرین دوێنیشەولەناو ئاگرد ژیانی چەند کەسیکی رزگار کرد

ئەم گەنجە ئازاو بویرە دوێنی شەو لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکەی گەرەکی ڕاپەرین بیگویدانە ژیانی خۆی بەناو ئاگردا دەجیتە ژوور بەبی ئۆکسجین گیانی چەند کەسیک رزگار دەکات

 

 بەداخەوە وەک خۆی دەڵی تیمی ئاگر گوژینەوە زۆر چاک ئاگرەکەیان گوژاندەوە بەلام  هیجیان نەیان توانی ئەم خیزانە وەک پیوست لەم سوتانە بپاریزی ئەم تیمەی دوێنی شەو بەهۆی نەبونی جل وبەرگی تایبەت و ئۆکجین نەیان دەتوانی بچەنە ژور بۆ رزگار کردنی ئەم خیزانە ئەمەش دەگەریتەوە بۆ کەم تەرخەمی حوکمەت و ئیداری ڕاپەرین

 گەنجەکە دەڵی  من نەم توانی چیتر بوستم ئەوخیزانە لەبەرچاوی ئیمە بسوتی و خۆی خستە ناو ئاگریک کە نەهاتنەوەی نەبوو ئەم گەنجە وەک خۆی دەڵی ئەم سێ کەسەی ئیستا مردن ئەو دەری هێنا ئافرەتەکە لەناو حەمامی ماڵ سوتابوو بەتانی بەخۆی دادابوو منداڵی دووم لەبن تەلەفزیۆنی ماڵەوەسوتابوو چەند بالیفیکی بەسەردا کەوتبوو منداڵی سیەم لەسەرجیگا سوتابوو

وەک خۆی دەڵی ئەگەر تیمەکان بویرانە چاونەترسانە بەدەم ئەم ماڵەوە هاتبان دلنیام هیچ کام لەم خیزانە گیانی لەدەس نەدەدا و رزگاریان  دەکردن بەڵام دەڵیم بەداخەوە بەهۆی نەبونی جل و  بەرکی سوتان و ئامیری ئۆکسجین کە بۆ بنکەکان تەرخان نەکراوە  ئیداری ڕاپەرین گوی پی نەداوە بۆیە کارەساتی وارودەدات و خەلک دەسوتی دوایش گلی لەبەرگری دەکرێ

ئەم گەنجە بەقورگی پرگریانەوە باسی ئەم چیرۆکە تراژیدایەی کرد کەلەئیستدا بەهۆی دوکەڵ و سوتاوی کەمیک عاڵەتی خراپە

ئەم گەنجە ماوەیک پیش ئیستا لەدەربەندی ڕانیە ژیانی میر منداڵیکی رزگار کرد کە لەتۆرەکۆمەڵایەتیەکان دەنگ دانەوەی دایەوە وەک خۆشی دەڵی لەوەتەی بیرم دێ پینج کەسی ترم لەئاو هیناوەتەدەر لەدەربەندی ڕانیە

ئیمە هیوای سەرکەوتونو تەمەند دریژی بۆ ئەم گەنجە بویرە دەخوازین لەخوای گەورە دواکارم لەگوناحی مردوەکانمان خۆشبی و بەبەهشتی بەرینیان شاد بکات

ئامادە کردنی ڕاپۆرت هیدی مستەفا

FB_IMG_1541170433916.jpg

 

بەداخەوە
ڕووبارێک ژەهراوی دەبێت و هەزاران تەن ماسیش گیان لەدەست دەدەن
روباری فورات ژەھراوی بووە و بە ھەزاران ماسی روبارەکە و حەوزەکانی چوار دەوری روبارەکە مردوون
نزمبوونی ئاوەکەش ، ژەھراویبوونەکەی ئاسانترکردووە.

ئومێد محمد