بەهۆی لافاوەوە هیچمان بۆدەرنەچوو ….
ئەوەیە دەسەڵاتی خودا گەربیەوێت پیشانی بەندەکانی بدات بەدوری 100مەتر زیاتر لەقوتابخانە جۆگەیەک هەبوو کە زۆرجار لێمان بازدەدا بەڵام خودا لەم جۆگایە لافاوێکی خولقاند کە چی لەنزیکیەوەبوو لەگەڵ خۆی بردویەتی ئەمە کاول بونی قوتابخانەکەمانە لەیەندزە کەوا هیچ شتێک دەرنەچووە کەئەمڕۆ بەمەبەستی دەست کردنەوە بەدەوام بۆدوانەکەوتنی قوتابیەکان گەڕاینەوە قوتابخانەکەمان بەڵام تەنهاکاولێک ماوە تەوەو هیچی تر ، زۆریش هەوڵماندا بۆدەستەبەرکردنی دوسێ ژورلەناوگوند بۆدرێژە دان بەخوێندن بەڵام بەداخەوە کەس ئامادە نەبوو خانویەکمان وێ دات بۆیە لەئێستادا خوێندن لەم گوندە وەستاوە لایەنی پەیوەندی داریش دەڵێن چاکی دەکەین بەڵام کەی دیارنیە.

2018/11/3
کۆمەڵێک وێنەی پاش ماوەی لافاوی گوندی یەندزە …

مامۆستا سلاح الدین

لەئەنجامى تۆمارکردنى سکاڵا (١٥٧٦٣) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (١٥٧٦٣) خوێندکارى تر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان رادەگەیەنێت، هەروەها (٤٠٩١) خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێن گۆڕینیان کردبوو بەپێى داواکارییەکانیان شوێنەکانیان بۆ گۆڕاوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رايگەیاند دواى ئەوەى له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و، ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى، پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) زياد كراو دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵا بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى کرایەوە، لە ئێستادا وەزارەتەکەمان ئەنجامى سکاڵاکان رادەگەیەنێت کە بەم شێوەیەى خورارەوەیە:

لەئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵادا (١٩٨٥٤) دەرچووى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى بەهەردوو خول سکاڵایان تۆمارکردووە. لەو ژمارەیەدا (١٥٧٦٣) خوێندکار ئەوانەن کەناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، (٤٠٩١) خوێندکاری دیکەش کە داواى گۆڕینى شوێنیان کردبوو شوێنەکانیان بۆ گۆڕدراوە.
وەرگرتنى (١٥٧٦٣) خوێندکارى تر لە زانکۆ و پەیمانگەکان، کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێن دەرنەچووبوو بەپێى ئەنجامى سکاڵاکان ناویان لەم شوێنانە گەڕاوەتەوە کە خۆیان داواکارییان بۆى پێشکەش کردبوو. لەم ژمارەیەدا (٦٧٤) خوێندکار لە دەرچووانى خولى یەکەمن.
ئەنجامدانى شوێن گۆڕین بۆ (٤٠٩١) خوێندکار کە داوى شوێن گۆڕینیان کردبوو، بۆیە بەپێى داواکارییەکانیان شوێن گۆڕینیان بۆ کراوە.
لە ئێستادا كۆى گشتى وەرگیراوان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) بریتییە لە (٤٣٤٢٦) چل و سێ هەزار و چوار سەدو بیست و شەش وەرگیراوى خولى یەکەم و دووەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى.
لە وەرگرتنى (١٥٧٦٣) خوێندکار بڕیارى وەزارەت بۆ جیاوازى کەمترین کۆنمرەى وەرگرتن لەنێوان خولى یەکەم و خولى دووەم کە لە (٣) نمرە تێپەڕى نەبێت رەچاوکراوە.

دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى دەرچووانى خولى یەکەم و خولى دووەم ئەوانەى سکاڵایان تۆمارکردووە دەتوانن سەعات 9ى سەرلەبەیانى رۆژى یەکشەممەوە ڕێكه‌وتی (4/11/2018) به‌هه‌مان وشه‌ی تێپه‌ڕ و وشه‌ی نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) ئەنجامى وەرگرتیان لە زانکۆو پەیمانگەکان له‌ وێبسایتی (www.regayzanko.com) به‌شێوه‌ی ئۆنلاین وەربگرنەوە.
وەرگیراوان لەزانکۆ و پەیمانگەکان پێویستە دواى وەرگرتنەوەى ئەنجامەکان پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جه‌ختى لەسەر ئەوە کردووە وەک چۆن لەماوەى رابردوو دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیمان دڵنیاکردەوە، كه‌ ستافی وه‌زاره‌ت له‌ هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام دەبێت بۆ فەراهەمکردنى دەرفەتى خوێندن و چارەسەرکردنى هەموو ئەو بابه‌تانه‌ی کە پەیوەندارن بە وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆکان، لە ئێستاشدا ‌خەمخۆرى و پەرۆشیى وەزارەت وەک لایەنى سەرەکى ئەم پرۆسه‌یه‌ بۆ دەرچووان بە تەواوى روونبۆتەوە

received_349942085757347.jpeg

مامۆستایەک، بەڕێگایەکی سەیر وانە دەڵێتەوە، بۆ زیاتر تێگەیشتنی قوتابیەکانی
وانەی ( ڕووەکی خۆرسک)
ـــــــــــــــــــــــــــ
لە کۆمەڵایەتی پۆلی پێنجەم دا باس لەڕووەکی خۆرسک دەکات کە بەسەردووهەرێم دا دابەش دەبێت ، هەرێمی دارستانی ناوچەی شاخاوی ، هەرێمی کورتەگیایی ناوچەی زورگ.
بۆئەوەی قوتابیانەکانم ئاسانترلە بابەتەکە تێبگەن سەبورەکەم بەم شێوەیە بەلقی دارەکان و کورتە گیا ڕازاندەوە.
مامۆستا سلێمان سلیم

 

  • وێنە و ڤیدیۆ.. ماڵئاوایی مامۆستا و هاوڕێکانیان بۆ دوو خوێندکارەکەی خوێندنگەی
  • ژاراوە
  • کلیک لیرە بکەبۆ بینین فیدیۆکە👈

 

دوای ئەوەی بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە لە شارۆچکەی رانیە، دوو منداڵ کە خوێندکاری خوێندنگەی قەندیلی بنەڕەتین لە ژاراوە گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ شەممە لەلایەن مامۆستا و هاوڕێکانیانەوە لە خوێندنگاکەیان مەراسیمێکی ماڵئاواییان بۆ رێکخرا.

وەک لە وێنە و ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت مامۆستایان و خوێندکاران بە فرمێسکەوە ماڵئاوایی لەو دوو خوێندکارە دەکەن کە بەسەردان چووبوونە ماڵی باپیریان لە شاری رانیە و لەوێ گیانیان لەدەستدا.

(گەشتیار خالید و محمد خالید ) کە دوو خوێندکاری خوێندنگەی (قەندیل) بنەڕەتین لە ژاراوە دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی سوتانی ماڵی باپیریانەوە لە رانیە گیانیان لەدەستدا.

شەوی ١ی ئەم مانگە ماڵێك لە رانیە بە هۆی شۆرتی کارەباوە سووتا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیانلەدەستدا، لە ئێستاشدا سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی ئه‌و خێزانە باری تەندروستیان ناجێگیرە و له ژێر چاودێری پزیشکیدان.

163112018mn

163112018mn

باغى گشتى ڕانیە له‌م بۆنه‌ پيسه‌ رزگار بكه‌ن .

باغى گشتى رانيه‌ ته‌قريبه‌ن ده‌كه‌وێت سه‌نته‌رى شارى رانيه‌ و ژماره‌يه‌كى زۆرى دوكان و خوارده‌مه‌نيه‌كان ده‌وره‌ى شوێنه‌‌كه‌يان داوه‌ له‌به‌ره‌وه‌ى رێژه‌يه‌كى زۆرىى دانيشتوانى رانيه‌ رۆژانه‌ به‌تايبه‌ت دواى عسر له‌به‌رده‌م باغى گشتى كۆده‌بنه‌وه‌ و كه‌م تا زۆرێك كاته‌كانيان به‌سه‌رده‌به‌ن.
به‌لام به‌داخه‌وه‌ين له‌به‌ره‌وه‌ى لۆدێكى زۆر له‌سه‌ر به‌شى ده‌ورو به‌رى باغى گشتيه‌وه‌يه‌ به‌هۆى بونى رێژه‌يه‌كى زۆرى دوكانه‌كان و كه‌ به‌شێوه‌ى به‌رچاو پاشماوه‌ى فرۆشه‌كانيان فرێده‌ده‌ن واى كردوه‌ كه‌ بوونى (سێ حاويه‌ )زه‌باله‌, تواناى هه‌زمكردنى ئه‌م رێژه‌ زۆره‌ له‌ پاشماوه‌ و زبلى دوكاندار و ئه‌م هاولاتيانه‌ى نه‌بێـت كه‌ به‌وێيا تێده‌په‌رن,جگه‌له‌وه‌ى كه‌( حاويه‌كان پرده‌بن و زبله‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وى ئه‌مه‌ نه‌وه‌ك ته‌نيا بۆنێكى زۆر پيس و ناخۆشى له‌شوێنه‌كه‌ بلاو كردۆته‌وه‌ به‌لكو سيمايه‌كى ناشيرينيشى به‌شوێنه‌كه‌ به‌خشيوه‌ و رێگايه‌كه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو خراپ بووه‌).
پێم وابێت تێچووى ئه‌مه‌ بۆ پاراستنى پاكو خاوێنى شوێنه‌كه‌ و چاككردنه‌وه‌ى رێگاكه‌ و زيادكردنى حاويه‌ وهه‌لواسينى رێنماى ژينگه‌ى و رۆژانه‌ به‌لانى كه‌م دوو جار به‌تالكردنه‌وه‌ى حاويه‌كان له‌لايه‌ن كۆمپانياى په‌يوه‌ست به‌م ئه‌ركه‌ هيچى وانييه‌ و هه‌م خه‌لكه‌كه‌ له‌ بۆنه‌كه‌ى هه‌ميش له‌ ناشيرينى سيماى شوێنه‌كه‌ رزگاريان ده‌بێـت.
تێبينى : من زياتر له‌ دوو جار لايه‌نى په‌يوه‌نديدارم ئاگادار كردۆته‌وه‌ و ده‌لێن چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ين به‌لام به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئيستاش هيچى بۆنه‌كراوه‌,هيوادارم له‌داهاتوو وه‌ به‌زووترين كات ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و جوانى شوێنه‌كه‌ نه‌شێوێت.

راوێژ محوى

بەپەلە
یەکەمین ئەندام پەرلەمان ٤۸ ملیۆنەکەی بەخشی و خستیە خزمەت هەتیوان
حاجى كاروان ڕایگەیاند، ئەو 48 ملیۆن دینارەی وەک خانەنشینی پەرلەمان وەری دەگرم دەیخەمە ناو سندوقی خێرخوازی مناڵانی بێ باوكەوە
❤❤❤❤

received_2198725597077105