هێڵنج و ڕشانەوەی سەفەر بۆ دروست ئەبیت؟
چارەسەرەکەی بزانە
نەخۆشی دەریا یان ئەوەی بە دەردی جوڵە و گەشت و سەفەر ناسراوە کە زۆر کەس بۆتە کیشەیان هۆکارەکەی :-

•کۆبوونەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە لە خوێنی ئەو کەسەی گەشت ئەکات، ئەویش بە هۆی ئەو دوکەڵەی کە لە ئەنجامی جولەی ئۆتۆمبیل دەردەکریتە دەرەوە
•ڕشانەوە و هێڵنج له نه خؤشى (motion sickness)كه لە ئەنجامی بەریەککەوتنی ئەو زانیارییانە دروست ئەبێت کە لەش بۆ مێشکی ئەنێرێ بەتایبەت زانیارییەکانی چاو و گوێچگەی ناوەوەی مرۆڤ کە ئەیدەنە مێشک بە شێوەیەک گوێچکەی ناوەوەی مرۆڤ زانیاری دەداتە میشک کە لە جوڵەدایە، بەڵام چاوەکان بە پێچەوانەوە، بەمەش مرۆڤ ئارەزووی ڕشانەوە ئەکات.

چارەسەر:
1-بە تەرکیزەوە سەیری ڕێگا بکە لە سەفەردا کە ئەمەش ڕێگە لە تێکەڵی زانیارییەکانی چاو و گوێچکەی ناوەوەی مرۆڤ ئەگرێت.
2-بنێشت بجوو یان ژەمێکی سوک بخۆ.
3-جامی ئۆتۆمبێلەکە بکەرەوە تا هەوای پاک هەڵمژیت.

received_1998294243562673

 

سەر دیواری قوتابخانەیەک شوشە ڕێژکرا
بۆ ئەوەی قوتابیەکانی خۆ نەدەزنەوە لەکاتی دەوام
ئەوە قوتابخانەیەکی قەزای ئاکرێیە سەر دیوارەکان شوشە ڕێژ کراوە تا قوتابی ڕانەکا لە قوتابخانە

پێتوایە ئەوە چارەسەرە ؟

پیشنیازیکی چوان بۆ بەرپرسانی ئیداری ڕاپەرین و شاروانی ڕانیە

پێشنیاز بۆ دواڕۆژی ڕانیە

جێگای دڵخۆشییە جوگرافیاو هەڵکەوتەی ڕانیە وا هەڵکەوتووە .ئەگەر دڵسۆزی و توانای عەقڵی و دراوی هەبێت .دەبێت بە یەکێک لە خۆشترین شاری گەشتیاری لە کوردستاندا.

پێشنیازێکم بۆ شارەوانی و گەشت وگوڵزاری ڕانیە

دەکرێ لە ئێستاڕا لە نەخشەی بنەڕەتی شاردا بیر لە جێگاو شوێنی ڕووبارێک لەناو ڕانیەدا بە دووروودرێژی بکرێتەوە.بۆ ئەوەی سود لە ئاوی دەربەندو ئاوی گەناوی قوڕەگۆ و قولە وەربگیرت و وەکو ئاوی قولە بێناز نەکرێت.

هاوشاریانم ..ڕەنگە هەندێک خۆشەوویست بزەیان بەو پێشنیازە بێ ،،،بەلامەوە ئاساییە،،،بەڵام لەدواڕۆژدا کە کەوتە بواری جێبەجێکرن ئەو کات دەگوترێت پێشنیازێکی باشبوو،،،

ئای بۆ ئەوڕۆژەی ڕووباروو بەلەمی گەشتیاریمان لە ناو ڕانیەدا دەدیت..
گەشتوگوزارم..گوزارم،،،..پێ شیاو نیە….بۆیە گەشتوگوڵزارم نوسیوە.
٤.۱۱.۲۰۱٨
عمری زێڕنگر

received_541607916287001

ئاگادارى بۆهەموو ئەو خوێندکارانەى کە ناویان لە هیچ بەشێکى زانکۆ یان پەیمانگا نەهاتۆتەوە و دەیانەوێ تاقیکردنەوەى چاککردنى تێکڕا (تحسین معدل ) بکەن , لە بەیانیەوە بەروارى ( 5/11/2018 ) سەردانى بەشى تەکنیکى بکەن بۆ مامەڵەکردن بەمەرجێک :-
١- نوسراوێک لە خوێندنگەکەى بهێنێ کە ئاماژە بەوە بکات بڕوانامەى بەمەبەستى خوێندن بۆ نەکراوە .
٢- پى دی ئێفى زانکۆلاینەکەى بهێنێ وەکو ئاماژەیە بە وەرنەگیرانى .
**کۆتا ڕۆژ بەروارى (12/11/2018) ە دواى ئەو بەروارە مامەڵە لەهیچ کەسێک وەرناگیرێ.

received_303634870230768

هاوڕێ کانی سەردانی سەرگۆری دوو لەمنداڵەسوتاوەکەیان کرد

ئەمڕۆ قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی قەندیل ی بنەڕەتی چوونە سەر گۆڕی دوو مناڵە قوتابیەكەی ڕۆژی هەینی لە ڕانیە بە داخەوە سووتان و گیانیان سپارد
.
ئەمڕۆ وەک وەفایەک بۆ ئەودوو قوتابیە خۆشەویستەو گیانی کۆچکردوان ھەموویان پێکەوە تاجە گوڵینەیان خستە سەر گڵکۆیان …
گیانیان شادبێت

قوتابخانەی قەندیلی بنەرەتی