بوومەلەرزەیەك باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای كرماشانی هەژاند

كرمانشاه

كاتژمێر ١١:٣٢ خولەكی ئەمشەو بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە بڕی ٤.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای كرماشانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند لە قووڵایی ٨ كم لەژێر ڕووی زەوی، چەقی بوومەلەرزەكە ٣٠ كم دوور بووە لە شاری سەرپێلی زەهاو لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای كرماشان
بەهۆی زۆری پلەی بوومەلەرزەكە و نزیكی لە باشووری كوردستان لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و ناوچەكانی هەڵەبجە و دەربەندیخان هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە
والله أعلم

بۆ مامۆستا سوتاوەکەی رانیە
ھەڵوێستێکی ناخ ھەژێنی قوتابیەکانی
دوای سوتانی ماڵێک لەرانیە و گیان لەدەستدانی چوارکەس و برینداربوونی چواری تر
یەکێک لەبریندارەکان ناوی مامۆستا بەختیارە و مامۆستای پەیمانگای کۆمپیوتەرە
قوتابیەکان لەپۆلدا بەم شێوەیە ھاوخەمی خۆیانی بۆ دەردەبرن لەسەر ئەو تەختەیەی کە پێشتر ئەو وانەی تێدا وتۆتەوە
وە داوای دووعای خێر بۆ مامۆستا و خانەوادەکەی دەکەن

received_270550997136838

نامەیکی جەرگ بڕ لەبنەماڵەی جەرگ زوتاوەکە

نامەیەکی جەرگبڕ لەبنەماڵەکەوە
بەداخەوە، لەشەوی ھەینیدا کاتژمێر یەکی شەو ئاگر کەوتەوە لەماڵی خەسوم بەوھۆیەوە خەسوم ودشەکەم ودوومناڵی گیانیان لەدەستدا…داواکارم لەخودای گەورە بە بەھەشتی خۆی شادیان بکات وە شیفاش بنێرێ بۆدوومناڵە بریندارەکانی نەخۆشخانە…
بوکەکان باوەڕبکەن ژیان لەوە بێ ڕەحمترە کەئێمە سەرگەرمی بوغز و ڕقابەرایەتی بین دڵی خەسوتان ڕابگرن دڵت لەوەگەورەتربێت بەقسێک و تالیقێک ودڵھێشانێکی بچکۆلە ئازاری دەوروبەرمان بدەین ھەموو ئەوانەی گلەیان ھەیە لەماڵی خەسوتان بیربکەنەوەو سیفاتە باشەکانیشیان ببینن لەنەبونی خەسوتدا کەلێنی زۆرت بۆدەردەکەوێ کەپێشتر لەزیندوبونیدا درکت پێ نەکردوە …من جیرانی ماڵی خەسومم پێم خۆش نییە بچمەوە ماڵ دڵم زۆر تەنگە ھەموو ڕۆژێک دەمبینی ھەموو شتێکی بۆتە یادگاری تاکە شتێک کەخۆشحاڵم دەکات ئەوەیە کەپێش مردنیان لەگەڵ ھیچ کامێکیان لەنیگەرانیدا نەبووم ھەمیشە مرۆڤ لەخراپەکانی پەشیمانە ولەچاکەکانی دڵخۆشە ھەرگیز لە باشیەکانت پاشەکشە مەکە ڕۆژێک ھەردەبێت پڕ بەدڵ دەڵێ ی ئۆخەی خودایە کە من خراپ نەبووم کەمن دڵی ئەوم نەشکاند کەدڵیشم شکانبێت ئاشتم کردۆتەوە……ھیوادارم ھەموتان خۆتان بخەنە جێگەی من ئەگەر خەسوت ودشەکەت ئێستا بمرن زۆرت دڵنەشکاندون؟ئەگەر توڕەو نیگەرانن لەیەک یەک دەقە پاشی مەخەو ھەرئێستا ئاشتبەوە لەگەڵیان…… خواسەبوری ھەموو لایەکمان بدات

FB_IMG_1541444445616

پێشبینیەكانی كەش و هەوای سبەی

پێشبینیەكانی كەش و هەوای سبەی سێشەممە ٢٠١٨/١١/٦

sbey

بەهۆی دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەتایبەت ناوچەكانی بناری قەندیل و باڵەكایەتی و هەڵكردنی با لە ڕۆژهەڵات و باكووری ڕۆژهەڵاتەوە بەسەر ئەو ناوچانەدا بۆ دەڤەری ڕاپەڕین و هەروەها بەهۆی بەردەوام بوونی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە باشووری كوردستانی گرتووەتەوە، سبەی پلەكانی گەرما لە دەڤەری ڕاپەڕین بەڕێژەی ٢ – ٣ پلە نزمئەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراویش لە ڕاپەڕین ١٤ – ١٥ پلە ئەبێت لە ناوچەكانی ناحیەی خدران و دەورووبەری. هەر بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو شەپۆلەی كە لە دەریای سوورەوە سەرچاوەی گرتووە سبەی لە دەڤەری ڕاپەڕین ئاسمان هەوری تەواو ئەبێت و ئەگەری بارانبارینی هێواش و مامناوەند هەیە و بڕەكەشی لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی ترجیاواز ئەبێت
هەروەها لە دوای  كاتژمێر ٤ی بەرەبەیانەوە لە بەرزاییەكانی چیای قەندیل ئەگەری بەفربارین هەیە و بڕی بەفربارینی سبەیش لەو ناوچەیە نزیكەی ٢٠ سەنتیمەتر ئەبێت والله أعلم

تێبینی// پێشبینییەکان بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی کەش و هەواوەیە کە لە مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوە وەرگیراون، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین چونکە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین، ئەو زانستەی کە بە تەواوی ڕاست و دروستە تەنیا لای خوای گەورەیەو بەو شێوەیە ئەبێت کە زاتی پیرۆزی فەرمانی لەسەرداوە و جگە لە خوای گەورە هـیـچ کەسێك نایزانێت

بەپەلە
پشووی رۆژی چوارشەممە هەڵوەشایەوە
پێچه‌وانه‌ى عێراق، حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نیه‌ كۆچی پێغه‌مبه‌ر بكاته‌ پشووى فه‌رمى
پێچه‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراق، حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نیه‌ كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) بكاته‌ پشووى فه‌رمى له‌ دام و ده‌زگا حكومییه‌كان.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 7/11/2018، حكومه‌تی عیراق پشووی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان راگه‌یاند.

له‌باره‌ى ئه‌و پشووه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌وامی فه‌رمییه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگانی حكومه‌تی هه‌رێم و پشوو نییه‌

received_396742570731114