حکومەتی هەرێم بەفەرمی کاتی دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی راگەیاند

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت،  بەهۆی قەیرانی دارایی ونەبونی بودجە، چەند ساڵێكە حکومەت کێشەی دامەزراندنی هەبووە بەڵام ساڵی داهاتوو دامەزراندن لە فەرمانگە و وەزارەتەکان دەستپێدەکاتەوە.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە بۆ هەریەک لە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و نەوزاد هادی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەسەر پرسی زیانلێکەوتوانی بازاڕی لەنگەی هەولێر نێچیرڤان ئەحمەد رایگەیاند، نەبوونی بودجە و قەیرانی دارایی وایکردبوو حکومەت نەتوانیت هیچ کەسێک و دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەرزینێت، وە ماوەی ٤ ساڵیش بوو هیچ پرۆژە یاسایەکی بودجە نەبوو لەپەرلەمان و حکومەت تا میلاک و دمەزراندن لە کەرتی گشتی دیاریبکات”.
وتیشی، بەدڵنیایی لە پرپژە یاسایی ساڵی ۲٠۱۹ ی هەرێمی کوردستان تیایدا پشکی دامەزراندن دیاریکراوە، بۆیە لەگەڵ پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ی حکومەتی هەرێم لەپەرلەمانی کوردستان ژمارەیەک لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێن هەروەها یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچوانی پەرستاری و دەرمانسازی و ددانسازی کە مافێکی خۆیانە و میلاکی زۆری پێویستە وەزارەتی تەندروستی”.
نێچیرڤان ئەحمەد لەبارەی گرێبەستی فەرمانبەران و دامەزراندنیان بە شێوەیەکی هەمیشەیی رونیکردەوە: لە قۆناغی یەکەم پێداچوونەوە بەو کەسانەدا دەکرێت کە گرێبەستن بۆ ئەوەی بکرێن بە هەمیشەیی بۆ ئەوەش بە وردی و بەپێی پێویستی میلاک هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەکان و دەکرێت بۆ دامەزراندنیان.
ئەوەشی خستەڕوو،  بەشێک لەوانەی ئێستا گرێبەستن و کاتی یاساییان تەواو کردووە مافی خۆیانە بکرێن بە هەمیشەیی، چونکە یاسای تایبەت بە فەرمانبەری گرێبەستمان هەیە.
FB_IMG_1541616400775

بەپەلە
خۆپیشاندان دەستی پێکرد
“کرێکارانی کۆمپانیای گارێکس نارەزایی دەردەبرن”
بەهۆی گرێبەستی نوێی کۆمپانیاکە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی،کۆمپانیا کرێیەکەیانی کەمکردۆتەوە لە ٤۰۰۰۰۰ چوارسەدهەزارەوە بۆ ۲٥۰۰۰۰ دووسەدوپەنجاهەزار.
کرێیەکی کەمی لەم شێوەیە بۆ توێژێکی گرنگ و ئەندازیاری ژینگە زوڵمێکی گەورەیە، شایەنی ئەوەیە ھەموان ھاوکار و ھاو ھەلوێستیان بین بۆ سەندنەوەی مافەکانیان.

تکایە ئەو غەدرە رابگرن
تکایە خەڵکی ڕانیە بێدەنگ مەبن لە و ناعەدالەتیەی لەڕانیەکراوە بەرانبەر بە کرێکارانی کۆمپانیای گارێکس
بەتایبەت کەسووکاری کرێکارەکان ئێوە بێدەنگ مەبن دوای 12 ساڵ لەخزمەت کردن لە لەشارەوانی دواتر لەکۆمپانیای گارێکس ئێستاش بڵێن بڕۆنە ماڵەوە هەمووتان ئیشمان پێ نەمان پێشتر بەڵێنی تاعیناتان پێدابوون شارەوانی ڕانیە ئێوە وەرنەسەرخەت
بەڕاستی زۆر عەیبە بۆ کۆمپانیای گارێکس ئاوا لەچینی فەقیرو هەژاردەکەن …

بەپەلە
خۆپیشاندان دەستی پێکرد
“کرێکارانی کۆمپانیای گارێکس نارەزایی دەردەبرن”
بەهۆی گرێبەستی نوێی کۆمپانیاکە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی،کۆمپانیا کرێیەکەیانی کەمکردۆتەوە لە ٤۰۰۰۰۰ چوارسەدهەزارەوە بۆ ۲٥۰۰۰۰ دووسەدوپەنجاهەزار.
کرێیەکی کەمی لەم شێوەیە بۆ توێژێکی گرنگ و ئەندازیاری ژینگە زوڵمێکی گەورەیە، شایەنی ئەوەیە ھەموان ھاوکار و ھاو ھەلوێستیان بین بۆ سەندنەوەی مافەکانیان

.

 

 

بۆ ئەوەی ژیانی کەسێک لەسووتان ڕزگار بکەی کەمێک لەکاتت بگرە بەخوێندنەوەی ئەوچەند دێڕەی خوارەوە :

سووتان

سووتان جۆرێکە لەبرینداری بە شێوەیەکی گشتی سێ پلەی هەیە:
١ـ ســووتانی پلەیەک :تەنها سوربوونەوەی پێست وهەبوونی ئازارێکی زۆرە .
٢ـ سووتانی پلە دوو :دەرکەوتنی بلق ولەدەست دانی بەشێکی پێست هەبوونی ئازاری کەم و مام ناوەندی .
٣ـ سووتانی پلە سێ :لەدەست دانی تەواوی پێست ،ڕەقبوونی ، ڕەنگی پێست ڕەش یان قاوەیی .

سووتان بەچەند هۆکارێک ڕوو دەدات لەوانە : ئاگر ،شلەی گەرم ،کارەبا ،ماددەی کیمیایی ،خۆر، هەورەتریشقە … هتد.

دوو بناغەی سەرەکی هەیە بۆفریاگوزاری سەرەتایی گشتی بۆسووتاوی کە بریتین لە :
یەکەم :(Abc)
A :airway
بەواتایی بۆڕی و ڕێڕەوی هەناسە دێت ،
ئەگەر نەخۆشەکە هۆشی نەبوو یان بەتەواوی نەیتوانی قسەبکات لەوحاڵەتەدا پێویستە بوڕی هەوابکڕێتەوە بیپارێزێ و بەکراوەیی پاک بکرێتەوە بەهەڵبژاردنی شێوازێکی گونجاو پاشان پاک کردنەوەی ناو دەم بەپەنجە واباشە دەست و پەنجەکان داپۆشراوبن .
ـــ کردنەوەی ڕێڕەوی هەناسە :دەستی ڕاستت بخەسەرناوچاوانی و دەستی چەپت بخە ژێر چەناگەی قوربانییەکە وپاشان سەری کەمێک بەپشتدا بخە .
B: breathing
بەواتایی هەڵسەنگاندنی باری هەناسە دێت ئەویش لەڕێگای :
١ـ سەیرکردنی سەرسنگی کەسەکە بۆبـوونی هەناسە (بەرزبوونەوەو دابەزینی سینگ ) .
٢ــ گوێگرتن لە هەناسە لەسەرناوچەی دەم ولـووت .
٣ــ هەستکردن بەدەست یان هەر هۆکاریکی دیکە .
c: circulation
بەواتایی هەڵسەنگاندنی کۆئەندامی سوڕان کە دڵ وسوڕی خوێن لەخۆ دەگریت ئەویش لەڕێگای ناسینەوەی لیدانەکانی دڵ ( لەسەر مەچەک و لا مل ) دەبێت ،هەروەها بینینی خوێن بەربوونی دەرەکی ئەگەر سووڕی خوێن هەبوو ئەوا دەستت بەدانانی کەسی توش بوو لەباری چاک بوونەوە و چاو دێریکردنی حاڵەتی قوربانیەکە ئەگەرپێویستی کرد،بەڵام ئەگەر نیشانە زیندووەکانی وەک لێدانی دڵ نەبوو ئەوا پێویستە هەناسەدان وبوژانەوەی دەستکرد ئەنجام بدرێت ( بوژانەوەی دڵ وسییەکانی) وراگرتنی خوێنبەربوونی دەرەکی بەپەستان خستەسـەری بەڕاستەوخویی .

دووەم : بناغەی فڕیاگوزاری سەرەتایی تایبەت بەسووتان :
دوای دڵنیابوونەوە لەسەلامەتی ژینگەی دەوروبەڕی قوربانیەکە دوورخستنەوەی سووتاوییەکە لەشـوێنی ڕووداوەکە ئەوا ڕاستەخۆ دەست بکە ،بەپێدانی فڕیاگوزاری سەرەتایی دڵنیابوون لەسەلامەتی شوێنەکە بەوشێوەیەی خوارەوە :

١ـ سارد کردنەوەی سـووتاوییەکە:
أــ دڵنیاکردنەوەی کەسەکە .
ب ـ کەسەکە لەبارێکی گـونجاودا دابێ دڵنیایی بکەوە
ج ـ ئاوی ساردی پێدا بکە بۆماوەی 10خولەک
د ـ لەکاتی ساردکردنەوەی کەسەکە هەوڵبدە چاودێری هەناسەدانی کەسەبکە پێویستە هەناسەدانی دەستکرد دەست پێ بکەیت ئەگەر پێویستی کرد .
٢ـ لابردنی هەرسەرچاوەیەکی گرفت وڕێگر بەئاگاییەوە پێویستە جل وبەرگ وسەعات یان هەر هۆکارێکی تری جوانکاری لەشوێنی سووتاوەکەدا لاببرێت پێش ئەوەی شوێنی سووتاوییەکە هەڵبئاوسێت .
٣ــ داپۆشینی شوێنی سووتاوییەکە :

ـ داپۆشینی شوێنی سووتاوییەکە بەلەفاف یان هەر پارچە پەڕۆیەکی خاوێن هەروەها داپۆشینی نەخۆشەکە بەگشتی
ــ دڵنیاکردنەوەی نەخۆشەکە .
٤ـ گـواستنەوەی سووتاوییەکە بۆنەخوشخانە داوای تیمی پزیشکی فریاکەوتن ١٢٢ بکە ئەگەر هەبوو یا گواستنەوەی بوئۆتومبیلیکی تایبەت بەزووترین کات.

سپاس بۆشەیرکردنی ئەوپۆستە

نوسین وئامادەکردنی : ڕێبین احمەد

 

 

 

received_715293892191038

بەداخەوە سیەم منداڵی جوانەمەرگ بوو وینەی منداڵەکە لیر ببینە

سێ یەم منداڵی  جوانە مەرگ بوو

یەکێکی تر لە رووداوی ئاگرەکەی هەفتەی رابدووی رانیە گیانی لە دەست دا ..

ئەمرۆ کورێکی تری ئەم دایکە کۆچ کردووە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەست بەداخەوە پێشتر خۆی و دوو کوری نەنکیان گیانی لە دەست دابوو ئەمرۆش یەکێکی تریان گیانی لەدەست و ٥ کەسی ئەو خێزانە مردوون بەهۆی ئاگرەکەوە…

خوا لێیان خۆش بێت و شیفای بریندارەکانی تریش بدات.. امین

USER_SCOPED_TEMP_DATA_orca-image-465346833.jpeg_1541583990601.jpeg