تکایە فریای ئەم منداڵە بکەون

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بۆ بەرێزان : پەرلەمانتاران / لێپرسراونی حکومی و حزبی / خاوەن داهات و بازرگانان / کاسپکاران / خێرۆمەندان

داواکاری

بە ناوی سەرۆک و دەستەی باڵای دامەزراوەکەمان دامەزراوەی وریا هاوکار و یارمەتیمان بدەن بۆ دەستگرتنی مندالیکی توش بووی نەخۆشی شێرپەنجە کە سەرەتا داوایان لە خوای پەروەردگار کردووە دواتر مرۆڤ بۆیە ئیمە وەک ئەرکیکی ئاینی و مرۆیی بەم کارە هەستاوین داوا لەبەریزانتان دەکەین یارمەتیدەر و پالپشتی کەمپینەکەمان بن
خوای پەروەدگار و ئاگادار و چاودێرە بەسەر بەندەکانی

سەرکەوتن هەر لە خواوەیە . . . . .

دامەزراوەی وریاreceived_954853528043372.png

 

بزانە لەبێ کەسیدا رانیە چی بەسەر هاتووە ؟!!!
تاکە شوێنێکی خۆش لەرانیە کە خەڵکی رووی تێدەکەن، پارکی دەروازەیه
بەڵام بەداخەوە لەلایەن بەرپرسانی شارەوە ئەم پارکە پشتگوێ خراوە.
وەک لەوێنەکاندا دەیبنن، سەگ بووەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان و لەشوێنی هاوڵاتیان پاڵکەوتووە.
داوا لەلایەنی بەرپرس دەکەین بەزووترین کات ئەم سەگانە دوور بخاتەوە

لیژنەی فتوا بۆ زانکۆی راپەرین :
– زانکۆی راپەرین مەکەنە سەکۆی بریندارکردنی هەستی زیندووەکان و ئازاردانی رووحی شەهیدەکانمان
– جارێکیتر ئەم کارە دووبارەبێتەوە قبوڵی ناکەین و پەنا بۆ یاسا دەبەین
دوای پۆستێکی ماڵپەر و پەیجی Ranya City
لیژنەی فتوای رانیە و قەڵادزە هاتنە سەرخەت .
دوای ئەوەی لەزانکۆی راپەرین، هێرشکرایە سەر ئیسلام و نوسەرێک وتبووی ئیسلام ئەخلاقی تێدانیە، ئەمەش نیگەرانی خەڵکی دەڤەری راپەڕینی لێکەوتەوە و لیژنەی فتوای رانیە و قەڵادزێ هاتنە سەر خەت
لەنوسراوەکەدا لیژنەی فتوا ریگەیاندووە، کەزانکۆ شوێنی توێژینەوە و زانستە نەک بریندارکردنی هەستی خەڵکی
ئەمەش دەقی نوسراوەکەیە، کەنوسخەیەکی دەست ماڵپەر و پەیجی رانیە سیتی کەوتووە

received_500385467142418.jpegreceived_294889304686417.jpeg

پێشبینیەكانی كەش و هەوای سبەی

sbey

پێشبینیەكانی كەش و هەوای سبەی هەینی ٢٠١٨/١١/٩

دوای كۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە چەند ڕۆژێك بوو ناوچەكەمانی گرتبووەوە لە ئێستادا كاریگەریەكی زۆر لاوازی شەپۆلەكە لەسەر ناوچەیەكی كەمی خۆرهەڵاتی پشدەر بەردەوامە و ئاسمان نیمچە هەورە هەروەكو لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە

سبەی پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلە بەرزئەبێتەوە و لە زۆربەی كاتەكاندا ئاسمان هەور و هەتاو ئەبێت لە تەواوی دەڤەری ڕاپەڕین جگە لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی نزیك خۆرهەڵاتی كوردستان كە پێشبینی ئەكرێت ئاسمان نیمچە هەور و هەور بێت، لە كاتەكانی نزیك ئێوارەوە ڕێژەی هەور لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین زیاد ئەكات و ئەگەرێكی لاوازی بارانبارین هەیە لەو ناوچانەی كە نزیكن لە خۆرهەڵاتی كوردستان كە زیاتر ناوچە شاخاویە بەرزەكان ئەگرێتەوە. هەروەها خێرایی با ئاسایی ئەبێت و لە كاتەكانی نیوەڕۆوە تاوەكو كۆتایی شەو لە ناوچە شاخاویەكانی دەورووبەری ڕانیە و قەڵادزە ئەگەری خێرابوونی لەناكاوی با هەیە تاوەكو نزیكەی ٣٥ كم / كاتژمێر. والله أعلم

تێبینی// پێشبینییەکانی سەرەوە بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی کەش و هەواوەیە کە لە مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوە وەرگیراون، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین چونکە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین،ئەو زانستەی کە بە تەواوی ڕاست و دروستە تەنیا لای خوای گەورەیەو بەو شێوەیە ئەبێت کە زاتی پیرۆزی فەرمانی لەسەرداوە و جگە لە خوای گەورە هـیـچ کەسێك نایزانێت

esta1.PNG

بەپەلە
ڕۆژی کردنەوەی ڕێگای دەربەند دیاریکرا
بۆ هاوڵاتیانی بیتوێن و پشدەر ،، شۆفێرانی خۆشەویست
ماوەی ٦ مانگ لەمەوبەر وەک پێمان ڕاگەیاندن کە لە مانگی ۱۱ ی ئەمساڵ ڕێگای دەربەندی ڕانیە بەڕووی هاوڵاتیانی بیتوێن و پشدەردا دەکرێتە وە ، بەڵێ ۱٥ی ۱۱ی ۲۰۱٨ یەکەم ڕۆژی کردنەوەی ڕێگای دەربەندە بە شەوو و ڕۆژ . تەقینەوەکان کۆتاییان هاتووە لە شاخی کێوەڕەش ….. لە ۷۰٪ پڕۆژەکە تەواو بووە . تەنها پاکردنەوەی ماوە ،، ۱٥ی ۱۱ سایدێک بۆ هاوڵاتیان دەکرێتەوە ، سایدێک قیڕتاوو دەکرێ ، دواتریش سایدەکەی تر قیڕتاوو دەکرێ ،، پڕۆژەیەکی گەورەو نمونەییە . ناوازەیە . گرفت و ڕودانی مەترسیداری تێدا ڕوناداتەوە . پیرۆزە لە هەموو لایەک

.

ئەمڕۆ کۆبونەوەی بەشێک لەکریکارەکانی کۆمپانیای گاریکس
بەمەبەستی چاک کردنەوەی موچەکانیان
سەرەڕای کەمکردنەوەی موچەکانیان هەڵساون بەلابردنی کریکارەبەتەمەنەکانیش کەبژیوی ژیانیان لەسەر ئەم ئیشەیە
بەڕاستی جیگەی داخە دەبولەجیات کەم کرنەوەی موچەکانیان هەڵسابان بەزیاد کردنیان
کۆمپانیایەک کەخەڵک لیان ڕازیە بەهۆی ئەم کریکارە داماوانەوەیە کەڕۆژتائیوارە لەسەر جادەکان خەریکی پاک کردنەوەن
یاڕۆژتائیوارە بەدوای سەیارەی خۆڵەوەن
بەڕاستی جیگەی داخە
دواکارین موچەکانیان وەک پیشولیبکریتەوە