دیمەن و وێنەی ئەمرۆ هەفتەبازاری ڕانیە

وێنەی هەفتەبازاری ڕانیە

هەفتە بازارى رانیە لە رۆژانى هەینى دا بەدەم هاوڵاتیانى شارەکە دەکرێتەوە لە دەروبەرى شارى رانیەش هاوڵاتیان دێن بۆ فرۆشتنى کەلوپەلەکانیان یاخود کرینى ئەو پێداویستیانەى دەیانەوێت لە جل و بەرگ و… پێڵاو ..خواردنەکان و.. مۆبایل و پێداویستیەکانى و… میوەو سەوزەکان و .. کەلوپەلى پیشەسازى و کارەبایی . چەند شتێکى تر لەم بازارەدا دەست دەکەوێت بە نرخێکى هەرزان.
#کریم_محمود
photo: karim mahmood
camera: nikon d5300
2018

 

پێشبینی كەش و هەوای سبەی

ئەمڕۆ

پێشبینیەكانی كەش و هەوای سبەی شەممە ٢٠١٨/١١/١٠

بەهۆی بەردەوامی سەقامگیری لە ڕەوشی كەش و هەوا سبەی لە دەڤەری ڕاپەڕین پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلەی تر بەرزئەبێتەوە و بەرزترین پلە ١٩ – ٢٠ پلە ئەبێت، هەروەها لە زۆربەی كاتەكاندا ئاسمان هەور و هەتاو ئەبێت جگە لە ناوچە شاخاویەكانی دەڤەرەكە كە ڕێژەی هەور تیایدا زیاتر ئەبێت و لە كاتەجیاوازەكاندا ئاسمان نیمچە هەور ئەبێت.  سبەی خێرایی با ئاسایی ئەبێت و لە كاتە جیاوازەكانی نێوان نیوەڕۆ تاوەكو كۆتایی شەو لە ناوچە شاخاویەكانی دەورووبەری ڕانیە و قەڵادزە ئەگەری خێرابوونی هەیە تاوەكو نزیكەی ٣٥ كم / كاتژمێر. والله أعلم

تێبینی// پێشبینییەکانی سەرەوە بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی کەش و هەواوەیە کە لە مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوە وەرگیراون، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین چونکە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین،ئەو زانستەی کە بە تەواوی ڕاست و دروستە تەنیا لای خوای گەورەیەو بەو شێوەیە ئەبێت کە زاتی پیرۆزی فەرمانی لەسەرداوە و جگە لە خوای گەورە هـیـچ کەسێك نایزانێت

 

بەپەلە لەقەلازی بەنارنجوک هیرش کرایە سەرماڵی وێنەکان لیرەببینە

بەپەلە
لەقەڵادزێ، بەنارنجۆک هێرشکرایە سەر ماڵێک
سەرچاوەیەكی پۆلیس ڕایگەیاند كەمێك پێش ئیستا لەگەڕەكی ڕاپەڕینی قەڵادزێ نزیك باخچەی ساوایانی ئەستێرە نارنجۆكێك فڕێدراوەتە حەوشەی ماڵی هاووڵاتیەك خۆشبەختانە جگەلەزیانی ماددی زیانی گیانی بەدواوەنەبوە ، پۆلیس بۆلێكۆڵینەوەگەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەولێكۆڵینەوە دەستی پێكردوە وتائێستاش هیچ كەس لەسەرڕووداوەكەدەستگیرنەكراوە

خیانەتەی کچی دەفەرەکەمان لەکوڕیک

خیانەتی کچێک لەکوڕێک
چیرۆکێکی راستەقینەی نێوان کچ و کوڕێکی دەڤەرەکەمان
من برایەکم هەیە لەوەتەی هەیە سوپاس بۆ خودا هیچ کێشەیەکی نەبووە”بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا کچێک ویستی هاوڕێیەتی بکات و لە نزیکەوە بیناسێت ئیتر هێندە بە باشه خۆی نیشاندا لە بەرامبەر ئەودا براکەم بیری لەوە نەکردبۆوە کە لە ڕاستیدا ‌چۆنە!!کچەکەش چەند ساڵ بوو لەگەڵ کوڕێکدا بوو بەڵام ئەم ماوەیەی کە کچەکە هاوڕێی براکەم بوو دیاربوو کەمێک ناخۆشی کەوتبووە نێوان کچەکەو خۆشەویستەکەی!ئیتر کچەکە زۆر نیگەران بوو وازی لەو هێناو هەوڵیدا کوڕەکە لەبیر بکات و هەوڵی بوون لەگەڵ براکەمدا بکات!!ئیتر ورده وردە وای کرد کە براکەشم هەستی بۆی درووست بوو بە کورتی ئاشقی خۆی کرد بەڵام من ئاگادار نەبووم لەمە ئەگینا دەمزانی مەسەلەکە چییە!دواتر کە زانیم درەنگ بوو !براکەشم زانیبوی بەیەک ناگەن چونکە دڵی لای کەسێکی ترە!!ئیتر زۆۆر خەمی دا بە براکەم و ‌براکەم خۆی ڕۆشت چونکە دەیزانی بێ سودەو دوێنێ هەواڵم پێگەیشت کە کچەکە شەو مارە دەکرێ,نەمدەویست براکەم بزانێ بەڵام بە هۆی فەیسبوکەوە زانی کە مارەکراوە,بە دڵگرنیەوە پێی وتم وێنەکەیان پەیدا بکە بۆم حەزدەکەم بیانبینم بزانم چۆنن!!
ئێستاش جەرگم بۆ براکەم دێشێ دەزانم زۆر خەم دەخوات بەڵام دەری ناخات و‌ دەڵێ من پیاوم پیاو چۆن دەبێ خەم بخوات!!!مەبەستی ئەم نووسینەم ئەوەیە کە داوا لە کچەکان دەکەم تکــــایە کوڕ ئاشقی خــۆتان مەکەن ئەگەر دەزانن بەیەک ناگەن,دڵ بچوکە بەڵام ئاهی تا حەوت تەبەقەی ئاسمان ئەچێ,مەهێڵن بەر ئەو ئاهە بکەون ئەگینا ئاهی دڵی کوڕەکان ئەتانگرێ ئەگەر نەتانبورن!!!

بەداخەوە روو داوی هاتوچۆ لەقەڵادزی منداڵیک بۆ قوربانی

قه‌ڵادزێ: به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ منداڵێك بریندار بوو

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم ئۆتۆمبێلێكی جۆری (توێتا/ پیكاب) خۆی كێشا به‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵان و له‌ ئه‌نجامدا قاچی شكاو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ ڕانیه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.

به‌بڕیارێ به‌ڕێز دادوه‌ر شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕاگیر كرا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

وێنەی ئەوگەنجەی ئەمرۆ لەئاهەنگی بوک گواستنەوە کوژرا

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی کەسنەزان بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 9-11-2018، لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی کەسنەزانی هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون”.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوانەی شەڕیانکردووە خزم و ناسیاوی یەکدین و لە هۆڵێکی بۆنەکانی کەسنەزان شەڕەکەیان کردووە.
پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە، بەگوتەی هۆگر عەزیز “کوژراوەکە و دوو بریندارەکەش لە رەگەزی ”نێر”ن”. بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەژێر چاودێری پزیشکدان.