(لە کرێکاری بلۆکەوە بۆ پاڵەوانیەتی جیهان )

ڕەنگە سەری ٸەم دێڕە لای زۆرێکتان نامۆ بێ , چۆن کرێکارێک دەتوانێ بگات بەم ٸاستە ، منیش هەمیشە وتوومە تواناکانی مرۆڤ بێ سنوورە هەرکاتێ تەمارین و هەوڵدانی پشدەریشم بینیوە ڕێک گوومانم لەو دەقەی خۆم نەبووەو دەقەکەم پشت ڕاست بۆتەوە ٸەو بۆتە پێشەنگی من و چەندەهای وەک و من لەو بوارەدا ، بیرمه هەردووکمان کرێکاری دیوار بووین بەڵام لای دوو وەستای جیاواز بلۆکمان ٸەدا بە وەستا ، لە پڕۆژەیەکی شاری دەروازە ، من شەوانە دەچوومەوە ٸەوەندە هیلاک بووم خەوم لێدەکەوت ،بەڵام ٸەو دوای ٸەو هەموو ماندووبوونەی ڕۆژانەی پیرە جانتاکەی هەڵدەگرت و ڕێی دەکرد بۆ قاعە ، من داهاتی کرێکاریەکەم لە خەرجی جل و بەرگ و پێداویستیەکانی لاویم سەرف دەکرد ، ٸەو داهاتی کرێکاریەکەی لە کڕینی مەواد و کەل و پەل و خۆراکی وەرزشی سەرف دەکرد ، کاتی پاڵەوانیەتیەکان لە ٸیش دەکشایەوەو خۆی بۆ ٸەنجامدانی پاڵەوانیەتیەکان ٸامادە دەکرد ، دواتر نەتیجەیەکی باشی بە دەست دێنا و دوای دڵخۆش بوونێکی کاتی ،دیسان دەبوو گەڕابایەوە سەر ٸیشەکەی و بۆ دانەوەی ٸەو خەرجەیانەی کە لە ماوەی تەنشیف دا دەیکردن، تا خوای گەورە دەرگای خۆی لێکردەوەو ،قەرەبووی هەموو ماندووبوونەکانی بۆ کردەوە بەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ لە لووتکەی بەرزەوە بڕوا بۆ لووتکەی بەرزتر و لە سەر بەرزکردنی شارێکەوە بڕوات بۆ سەربەرز کردنی هەرێمێک و لە سەرزبەرزکردنی هەرێمێکەوە بڕوات بۆ سەربەرز کردنی وڵاتێک ، ٸێستا پشدەر شانازی نەتەوەیەکە ، کە توانی ‌ٸەمڕۆ لە ناو( 155 ) ‌وڵاتی جیهان پلەی سێیەم دەستەبەرکات لە یەکێک لە هەرە بتوڵە بەهێزەکانی جیهان لە ڕشتەی (کلاسیک) کە لەوڵاتی ٸیسپانیا ٸەنجامدراو ،ٸێستا ٸەو کوردە زیاتر لە لایەن عەرەبەوە بۆتە جێگای فەخر ، کە لە لایەن مامۆستا Zana Abdulla نێردرا بۆ بەغداو لەلایەن لیژنەی ٸیتیعادی عێراقیشەوە بۆ جیهان و وڵاتی ٸیسپانیا ،منیش شانازی دەکەم لە ژێر دەستی ٸەو پەروەردەی وەرزشی بووم هەتا ٸەو دەقەیەش خوێندکاری ٸەوم …………

پیرۆزە برام سەربەرزیت
بۆ دەڤەرەکەمان و شاری دەروازەی خۆشەویست هێنا …

T.B
تاکە پاڵەوانی دەڤەرەکەمانە تا ٸێستا گەیشبێت بەو لووتکە ،انشااللە کلیلێکی باش دەبێ ،بۆ پاڵەوانەکانی تری ٸەم دەڤەرە بێ نازە ، بۆ گەیشتنیان بە پاڵەوانیەتیە جیهانیەکان ، خودا بتپارێزێ و یاوەرت بێ لە گەڕانەوە بە سەلامەتی انشااللە بۆ ناومان برام😍😍😍
سۆران سدیق

نامەیک بۆ قایم قایمەت لیژنەی مۆلیدەکان

سڵاو بەرێزم تکایە ئەو نامەیە وەكو خۆی بڵاو بکەوە، من یەکێکم لە خاوەن مۆلیدەکانی گەڕەکێکی شاری ڕانیە، بەهەموو لایەك هەر لە حکومەت و قایمقایم و نوێنەری مۆلیدەکان کەوتونەتە گیانی خەڵکی هەژار و داماو، لەهەموو لایەکیەوە دەیاندۆشن، زۆربەی خەڵکی گەڕەکەکەم کارەبایان بەڕۆژ ناوێت بەڵام ناچارم لەبەر ئەمری ئاسایش ئیش بە مۆلیدەکەم بکەم، ڕاستە منیش خاوەن مۆلیدەم بەڵام ئەو نانەی کە دەیخۆم بەحەڵاڵی نازانم، ئەم مانگە کە گەڕام بەخوا چەندین دایك هەبوون دەگریان لەبەر نەداری بۆیان قەرز کردم، بەڵان منیش ناتوانم لێیان وەرنەگرم و هەموو مانگێك لێیان خۆشبم چونکە مۆلیدەش مەسروفاتی زۆرە، هیوادارم ئەو زاڵمانە کە پێکهاتوون لە بەرپرسی ئاسایش و قایمقایم و نوێنەری مۆلیدە ئەهلیەکان بەخۆیاندا بچنەوە و کەمێك ئینسانیەتیان بجوڵێت، با بریارێك دەرکەن لەبەرژەوەندی هەردولا دابێت.

پێشبینی كەش و هەوای سبەی

کەش

پێشبینیەكانی كەش و هەوای سبەی یەكشەممە ٢٠١٨/١١/١١

بەهۆی بەردەوامی سەقامگیری لە ڕەوشی كەش و هەوا سبەی لە دەڤەری ڕاپەڕین پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلەی تر بەرزئەبێتەوە و بەرزترین پلە ١٩ – ٢٠ پلە ئەبێت، هەروەها لە زۆربەی كاتەكاندا ئاسمان هەتاو ئەبێت، بەڵام لە كاتەكانی ئێوارە ئەگەری دروستبوونی هەوری گەواڵە هەیە لە ناوچە سنووریەكانی دەڤەرەكە
والله أعلم

تێبینی// پێشبینییەکانی سەرەوە بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی کەش و هەواوەیە کە لە مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوە وەرگیراون، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین چونکە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین،ئەو زانستەی کە بە تەواوی ڕاست و دروستە تەنیا لای خوای گەورەیەو بەو شێوەیە ئەبێت کە زاتی پیرۆزی فەرمانی لەسەرداوە و جگە لە خوای گەورە هـیـچ کەسێك نایزانێت

 

دوای ئەوەی لە کۆرێکی زانکۆی راپەریندا ھێرشکرایە سەر ئیسلام و وترا کە ئیسلام ئەخلاقی تێدا نیە، یەکێتی زانایان و لیژنەی فتوا داوایان لە زانکۆ کرد چیتر زانکۆ نەکرێتە سەکۆی ھێرشکردنە سەر ئیسلام
زانکۆی راپەرین وەلامی یەکێتی زانایان و لیژنەی فتوای دایەوە

لەشوێنێکی وەلامەکەی زانکۆدا ھاتووە، کە فتوای مەلاکان سەرچاوەی فەوزا و تیرۆرن و داعش و نوسرەش بەرەنجامی فتوای زانایانن، وەلامەکەی زانکۆ دەڵێت:
( ناکرێ گوتاری لێک تێنەگەیشتن و فەتوای بارگاوی بەعەقڵی ئایدیۆلۆژی و حزبی تێکەڵ بە ئایین بکرێ. وەک دەزانین دنیای وڵاتانی ئیسلامی گیرۆدەی گەمەی فەتواو فەوزای ئایدیۆلۆژیای سیاسین و ئەم نەریتەیان خزاندووەتە ناو ناوەندە ئەکادیمییەکانەوە، بۆیە تارمایی تیرۆرو توندوتیژیی و نەمانی گیانی پێکەوە ژیان و وێنای وێرانەیی ناوچەکەی گرتووەتەوەو لەدەرهاویشتەی ئەو ئەدەبیات و ئەجێندا ترسناکەی تاودانی ئاییندا بۆ مەهام و مەرامی سیاسیی، لەکەشی هزری ناوچەکەدا نمونەی وەک داعش و قاعیدەو بەرەی نەسرەو هتد سەوز دەبن.)
لە شوێنێکی تری روونکردنەکەی زانکۆدا ھاتووە، ئیشی زانکۆیە گەنجان لە ژێر دەستی تاریک پەرستان بھێنێتەدەر، ئەمەش روونە کە لەگەل کێیەتی. لەوەلامەکەی زانکۆدا ھاتووە:
(بەڵێ ئەرکی زانکۆیە کۆمەڵی کوردی بەپەروەردەو پەیام و پێناوی ڕۆشنگەری و بەڕێبازی عەقڵ و مەعریفەی مۆدێرن هۆشیارکاتەوەو چیدی لاوەکانمان لەنەریت و نواڕین و نیازی چەقبەستوویی بێنەدەرو نەبنە بەشێک لەو کەلتورو کیانەی کە تاریک پەرستان پەیپێدەبەن.)

 

 

تەواوی وەلامی زانکۆ ڕاپەرین

لەژێر ناونیشانی
روونكردنەوەیەك بۆ رایگشتی

بۆ رایگشتی

زانكۆی راپەڕین، پێشەنگی چالاكییە زانستیی و كەلتورییەكان بووەو دەبێت
زانكۆی راپەڕین، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی دامەزراندنی مێژوویەكی كورتەو بەیەكێك لەگەنجترین زانكۆكانی كوردستان دادەنرێت، بەڵام بەبەراورد بەتەمەنی زانكۆكە توانیویەتی هەم لەسەر ئاستی لۆكاڵی و هەمیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناوونابانگی گرنگ بۆ زانكۆكەو دەڤەری راپەڕین، بەدەستبهێنێت و راپۆرت و زانیاریی میدیاكان بەڵگەی زیندوویی كارە زانستیی و كەلتوریی و فەرهەنگییەكانی زانكۆی راپەڕینن.
هەمیشە، لەپاڵ كاری زانستیی و خوێندندا، وەكو ناوەندێكی مەعریفی گرنگ و كاریگەر لەسنوری ئیدارەی راپەڕین و تەنانەت لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق كاری زانستیی و رۆشنبیریی گشتی كردووەو بابەتەكانی پەیوەست بەرۆشنگەریی خەمێكی گەورەی زانكۆی راپەڕین بووة و بةردةوام كۆڕو سیمینارو وۆركشۆپ و سیمپۆزیۆم و كۆڕبەندی لەسەر ژیانی زانستیی و كۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئابوریی و ژێرخانی مێژوویی و شوێنەواریی و سەرجەم لایەنەكانی كۆمەڵی كوردەواریی و سنوری راپەڕین ئەنجامداوەو ئەنجامیدەدات.
لەمیانی خەمی رۆشنگەری، كە لەدنیادا زانكۆكان پێشەنگی فیكرو فەلسەفەی رۆشنگەرن و گرنگی زۆر بەكەلتورو فەرهەنگی نەتەوەیی و لەپاڵیشیدا بەجیهانگیریی و فرەكەلتوریی و كەلتورو رۆشنبیریی و فیكریی نوێ و هاوچەرخ دەدات، لەو سۆنگەیەوە زانكۆی راپەڕین بەشاهیدی هەموو لایەك بەیەكێك لەچالاكترین زانكۆكان هەژماركراوەو بەهاوسەنگیی و بابەتیبوون كەشی گفتوگۆی رێكخستووە.
بةلاَم بةداخةوة،یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لقی راپەڕین رۆژی (3 . 11 .2018) بەنوسراوی ژمارە (185) سەبارەت بەئەنجامدانی پانێلێك دەربارەی (سێكیولاریزم و ئیسلام و رەنگدانەوەی لەكایەكانی كەلتورو هونەرو سیاسەت لەكۆمەڵی كوردیدا) لەرۆژی (30 . 10 . 2018) لەزانكۆی راپەڕین، سەرەڕای تێبینی زۆرمان لەسەر لایەنی زمانەوانی نوسینی روونكردنەوەكەیان كە پڕیەتی لەتەشهیركردن و وشەی نەگونجاو و نەشیاو لەبەرامبەر دامەزراوەیەكی زانستی وەكو زانكۆدا، لەهەمان كاتدا بەبێ بوونی زانیاریی وردو پەلەكردن لەروونكردنەوەكە زانیاری نادروستی تێدا روونكراوەتەوە، هەربەوەشەوە نەوەستاون و رۆژی (7 . 11 . 2018) لەرێگەی لیژنەی فەتوای رانیەو قەڵادزێ بەیاننامەیەكی تریان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و راگەیاندنی ئەوقافی راپەڕین بڵاوكردۆتەوە بەناوی نیگەرانی، جگەلەوەی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لەمینبەری چەندین مزگەوت و لەلایەن چەندین مامۆستای ئاینییەوە تەشهیرو سوكایەتی بەزانكۆی راپەڕین كراوە، لەهەردوو بەیاننامەكەدا بەناوی رایگشتییەوە قسەكراوەو تەنانەت هەڕەشەی جۆراوجۆری تێدا خراوەتەڕوو كە بەمەترسیی بۆ سەر رای ئازادو ئازادی رادەربڕین و دادوەریی بەشێوەیەكی گشتیی لەكوردستان دادەنرێت، لەكاتێكدا زانكۆ وەكو ناوەندێكی مەعریفی بەهاوسەنگی و بابەتیبوون كەشی گفتوگۆكان رێكدەخات و دەبوایە مامۆستایانی ئایینیی و یەكێتیی زانایان لەهەموو كەس زیاتر هاوكاری زانكۆیان كردبا لەرێكخستنی ئەو بابەتە زیندووانەی پەیوەستن بەژیان و فیكری گشتییەوە، بەكورتی لەم چەند خاڵەدا بۆ بەرچاو روونی رایگشتی وەڵامی پێویست دەخەینەڕوو:
1. زانكۆ ناوەندێكە بۆئەوەی سەرجەم بیروباوەڕە جیاوازەكان لەرووی فیكریی و زانستییەوە بخاتە بەرباس و تاوتوێكردن بەشێوەی هاوسەنگ و بەلەبەرچاوگرتنی لایەنی بابەتیبوون، وە زانكۆ لەم گفتوگۆو بیروڕایانە خۆی بەبێ لایەن دەزانێت تەنها كەشی گفتوگۆ دەڕەخسێنێت.
2. لەو پانێلەی ئاماژەتان پێداوە، هیواخوازبووین خۆتان بەشداربوان كە زانكۆ هەمیشە بانگهێشتنامەی كراوە بۆ زۆربەی چالاكییەكانی ناو زانكۆ بڵاودەكاتەوە، وە دواتر قسەتان لەسەر بكردایە، نەك لەسەر زاری خەڵكی ترو لەسەر كۆمێنت و پۆستی فەیسبووك هەڵوێست وەربگرن.
3. لەپانێلەكەدا گفتوگۆیەكی هێمنانەو لۆجیكیانە كراوە لەسەر بابەتی (سێكیولاریزم و ئیسلام و پەیوەندییان بەكایەكانی كەلتورو هونەرو سیاسەت لەكۆمەڵی كوردیدا)، لەمیانی گفتوگۆكاندا یەكێك لەئامادەبووانی كۆڕەكە ڕای تایبەتی خۆی دەربڕیوە كە رەنگە بەدڵی هەندێك لەبەشداربووان نەبوبێت، و زانكۆش لەهەموو چالاكییەكاندا روونكردنەوەی داوەو لەپرسیارو كۆمێنت و قسەی ئامادەبووانی هیچ كۆڕو سیمینارو چالاكییەك بەرپرسیار نییە، هەروەكچۆن هیچ دەزگاو دامەزراوەیەك ناتوانێت بزانێت كە خەڵكی ئامادەبوو لەكۆمێنت و ئاخاوتنەكانیان چی دەڵێن و هەر كەس ئازادە بۆچوونی خۆی بخاتەڕوو، وە دەبێت ئێوەی مامۆستایانی ئاینیی لەهەموو كەس زیاتر دەرخەری ئەم ڕاستیە بن، نەك بەپێچەوانەوەو لەڕێگەی دروستكردنی دەنگی ناڕازی رێگە لەبیروبۆچونی جیاواز بگرن.
4. سەرجەم بەشداربووان هەلیان بۆ رەخسێنراوە، تا بیروبۆچوونی خۆیان لەچوارچێوەیەكی ئەقڵانی زانستیدا بخەنەڕوو، وە یەكێك لەو كەسانەی كە سەرچاوەی دروستكردنی ئەم دۆخەية، زیاتر لەهەر كەسێكی تر بەشداربووەو زۆرترین دەرفەتی قسەكردنی پێدراوە دەبوایە لەوێ بەرگری لەبیرو بۆچوونەكانی بكات.
لەكۆتاییدا پێویستە بگوترێ، كە هیچ کات زانایانی ئاینی کورد نەبونەتە لەمپەر لەبەردەم عەقڵی ئازادو مەعریفەو میتۆدی مۆدێرندا. زانایانی ئایینی کورد هەوێن و هێزی زانکۆکان بوون و سەرچاوەو سحریی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی بوون. مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستییەیە کە زانایانی ئایینی خەمی نەتەوەو خاک و ئایندەیان لەهەگبەو هیوادا بووە. ناکرێ گوتاری لێک تێنەگەیشتن و فەتوای بارگاوی بەعەقڵی ئایدیۆلۆژی و حزبی تێکەڵ بە ئایین بکرێ. وەک دەزانین دنیای وڵاتانی ئیسلامی گیرۆدەی گەمەی فەتواو فەوزای ئایدیۆلۆژیای سیاسین و ئەم نەریتەیان خزاندووەتە ناو ناوەندە ئەکادیمییەکانەوە، بۆیە تارمایی تیرۆرو توندوتیژیی و نەمانی گیانی پێکەوە ژیان و وێنای وێرانەیی ناوچەکەی گرتووەتەوەو لەدەرهاویشتەی ئەو ئەدەبیات و ئەجێندا ترسناکەی تاودانی ئاییندا بۆ مەهام و مەرامی سیاسیی، لەکەشی هزری ناوچەکەدا نمونەی وەک داعش و قاعیدەو بەرەی نەسرەو هتد سەوز دەبن.
بەڵێ ئەرکی زانکۆیە کۆمەڵی کوردی بەپەروەردەو پەیام و پێناوی ڕۆشنگەری و بەڕێبازی عەقڵ و مەعریفەی مۆدێرن هۆشیارکاتەوەو چیدی لاوەکانمان لەنەریت و نواڕین و نیازی چەقبەستوویی بێنەدەرو نەبنە بەشێک لەو کەلتورو کیانەی کە تاریک پەرستان پەیپێدەبەن.

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین

چەند زانیاریەك لەسەر جنۆکە (عالم الجن)

جـــــنۆکــــەکــــان…

١- جۆرە مەخلوقێکن کە الله دروستی کردوون .

٢- نێر و مێیان هەیە وەکو مرۆڤ .

٣- مناڵ و وەچە دەخەنەوە وەکو مرۆڤ .

٤- پێکهاتەی جەستەیان بریتیە لە ئاگر ، واتا : الله لە ئاگر دروستی کردوون .

٥- ئەوانیش وەکو مرۆڤ بۆ پەرستنی الله دروست کراون .

٦- بەشێوزێك دروست کراون کە دەتوانن قەبارەی خۆیان زۆر بچوك یاخود زۆر گەورە بکەن .

٧- بەگشتی سێ جۆریان هەیە ، جۆرێك وەکو مرۆڤ وان و باڵایان نزیکی ((٥٠)) سانتیم دەبێت و لەسەر دوو قاچ دەڕۆن ، جۆرێك وەکو ئاژەڵ وان و لەسەر چوار قاچ دەڕۆن ، جۆرەکەیتر وەکو باڵدارن و پێیان دەوترێت ((عیفریت)) دەتوانن بفڕن بۆ هەر شوێنێك کە بیانەوێت ، وە بەهێزترین جۆری جنەکانن .

٨- دەتوانن بێنە ناو جەستەی مرۆڤ و بەناو دەمارەکانی لاشەی بسوڕینەوە وەکو خوێن .

٩- توانای توشکردنی مرۆڤیان هەیە بە شێتی و دەتوانن دەستی لێ بوەشێنن .

١٠- خوای گەورە توانای زۆری پێ بەخشیون و دەتوانن شتی زۆر سەر سوڕهێنەر بکەن .

١١- تەمەنیان زۆر درێژە و هەیانە هەزاران ساڵ و هەشە سەدان ساڵ دەژیەت .

١٢- کاتی چالاك بوونی ئەوان دوای نوێژی عەسرە تاوەکو نوێژی بەیانی ، بەلام لە نوێژی بەیانیەوە تاوەکو نوێژی عەسر زیاتر پشوو دەدەن و دەخەون .

١٣- خواردنیان بەرماوەی مرۆڤەکانە .

١٤- دەتوانن خۆیان بخەنە سەر شکلی مرۆڤ یان گیانلەبەران یاخود باڵندەکان .

١٥- هەرگیز مرۆڤ ناتوانێت ئەجندەکان لەسەر شکلی حەقیقی خۆیان ببینێت .

١٦- دەتوانن دەست لەگەڵ مرۆڤەکان تێکەڵ بکەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی خراپی وەکو سحر و وەسوەسە و زۆر کاریتر .

١٧- ئەوانیش موسڵمان و کافریان هەیە و تەکلیفیان لەسەرە و سزا و پاداشتیان هەیە لەسەر کردەوەکانیان .

١٨- باوك و سەرکردەی هەموو جنەکان ناوی ((ابلیس))ە و هەموو جنەکان نەوەی ئەون کە ئێستا لەسەر زەوی بوونیان هەیە .

١٩- ژمارەی جنەکان زۆر لە مرۆڤەکان زیاترن و لەوانەیە لە هەر مەترێکی چواگۆشەدا دەیان جنی تیابێت .

٢٠- لە شوێنە پیسەکان زیاتر ژیان بەسەر دەبەن ، وەکو حەمام و ئاودەست و زبالە .

٢١- کافرەکانیان زۆر لە قورئان خوێندن و موسڵمانانی حەق بێژ و دەم بە زکری الله دەترسن و ناتوانن وەکو کافران یاخو موسلمانە خراپەکان دەستیان لێ بوەشێنن .

٢٢- لە پێش دروستکردنی باوکە ئادەمەوە جن لەسەر زەوی ژیاون تاوەکو ئێستاش .

ئەمانە کۆمەڵێك زانیاری بوون لەسەر جنەکان ، وە هەمووشی لە قورئان و فەرموودە مەوجوودە و دەتوانن بەدواداچوون بکەن بۆیي.

تکایه خوشکو برایانم هه ر کاتێك چونه حه‌مام ئاوی گه‌رمتان ڕشت بسم الله بکه ن هیچ زیانێکیان نابێت
ان شاءالله..

بەپەلە
هەر کەسێک ئەم کچەی بینی ، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکات
سیبا حەمزە، تەمەن 20 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی سەیداوەی هەولێر، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە.. کەسوکارەکەی لەڕێگەی رووداوەوە دەڵێن، کەمێک تەندروستی تەواو نییە، بۆیە هەر کەس بینیویەتی و زانیاری لەبارەوە هەیە تکایە بەو ژمارەیە ئاگاداریان بکاتەوە..

07508944355

received_209671606596704

بەپەلە
گۆڕانكاری لە خشتەی دابەشكردنی موچەدا دەكرێت
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، گۆڕانكاری لە خشتەی دابەشكدرنی موچەی مانگی 8 دەكات و سبەینێ جگە لە دابەشكردنی موچەی ئەو وەزارەتە، موچەی هەریەك لە وەزارەتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و خانەوادەی شەهیدان دابەشدەكرێت.
بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 11ی 11ی 2018، موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشبكرێت، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگاداركراونەتەوە كە سبەینێ لەگەڵ وەزارەتی دارایی، موچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و خانەوادەی شەهیدانیش دابەشبكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو كە ڕۆژی دووشەممە 12ی 11ی 2018، موچەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵاو سامانە سروشتییەكان دابەشدەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پارەی پێویست تەرخانكراوە.