ئەمڕۆی سعودیە

( لاتَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَعُودَ أَرْضُ الْعَرَبِ مُرُوجًا وَأَنْهَارًا)
قیامەت هەڵناسێت تاکو خاکی عەرەب پڕ ئەبێت لە سەوزایی و ڕووبار.

پێش 1430 ساڵ وای فەرمووە گیانمان

صلی الله علیه وسلم

کچێکی تەمەن 19سال خۆی خۆی خینکاند

ڕانیە/ لە ناحیەی سەرکەپکان ژنێکی تەمەن ۱۹ ساڵ بە پەت خۆی هەڵواسی و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کراین بە هەواڵی ڕوداوێکی خۆهەڵواسین بە پەت لە گوندی ڕێزێنەی سەر بەناحیەی سەرکەپکانی سەر بە قەزای ڕانیە، لەگەڵ دەرچوونی هێزەکانمان لە بنەکی پۆلیسی سەرکەپکان و بەڵگەکانی تاوان بۆ شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت ژنێکی تەمەن ۱۹ ساڵ بە پەت لە ماڵی باوکی خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

دەست بەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لەسەر ڕوداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

شایەنی دەست خۆشیە ئەم گەنجە بەهرەمەندە

من ناوم یاسینە و خەڵکی گوندی خێڵی حەمە لە#هەڵەبجە…
لەمنداڵییەوە هیوایەتی درووستکردنی شتم هەیە و ئێستاش شۆفێری شۆفەڵم لە یەکێ لەکۆمپانیاکان، ئێمە خەڵکی گوندین و زۆرمان پێویست بە شوفەڵ دەبێ بەڵام ڕاستی پارەمان نەبوو کە دانەیەکی باش بکڕێن، بۆیە من بیرم کردەوە کە خۆم یەکێکی بچووک درووست بکەم کە لەگەڵ ئیمکانیەتم بگونجێ…
ئەم شۆفەڵەی دەیبنن هەر خۆم لە پارچەی ئۆتۆمبێل و مەکینەی کۆن درووستم کردووە و دوو هەزار دۆلاری تێچووە، شۆفەڵەکەم دەتوانێ ٣٠٠ کیلۆگرام هەڵبگرێ و بێ خەم ئیشەکانی خۆمانی پێ ڕائەپەڕێنین.
ئەگەر بونیادەم ئیرادەی هەبێ بەخوا هیچ شتێک زەحمەت نییە، بەڵام دەبێ هەوڵێکی جدیشی بۆ بدەی هەرچەندە لەوانەیە لە ئیشەکەشت زۆر کەم بکرێتەوە!!
من خۆم گوێ لە ڕەخنەی باش دەگرم و هی خراپیش خوای لەگەڵ بێ 🙂

#دەستخۆشFB_IMG_1541945497787.jpg

باندیکی دزیکردن و هەرەشەلەخەلک کردن دەستگیرکرا

 


گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، باندێکی هەڕەشەکەر و وەرگرتنی پارە کە لە سێ کەس پێکهاتوون، دەستگیرکران.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “شەوی رابردوو (شەممە 10-11-2018) باندێکی هەڕەشەکەر و وەرگرتنی پارە دەستگیرکران، کە پێشتر هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە و پارەیان لێوەرگرتوون”.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: “باندەکە لە سێ کەس پێکهاتوون، دوای زانیاری وردی هێزەکانمان توانیمان دەستگیریان بکەین”.

بەگوتەی هۆگر عەزیز، ئەو باندە بە مەبەستی وەرگرتنی پارە، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە چەند ژن و پیاوێک کردووە.

پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و لە داهاتوودا وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەو باندە و چۆنیەتی دەستگیرکردنیان بڵاودەکاتەوە.

بەپەلە
لەدژی زانکۆی راپەرین، مامۆستایانی ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبەردەم مزگەوتی گەورە
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک ، زانکۆی راپەرین سوکایەتی بەئیسلام و مسوڵمانان و خەڵکی دەڤەری راپەرین و خوێنی شەهیدان کردووە و مامۆستایانی ئاینیش ئەمەیان پێ قبوڵ ناکرێت

 

 

received_1035710293277927