پێشبینی كەش و هەوای سبەی دەڤەری ڕاپەڕین

sbey

هەروەكو دوێنێ شەو ئاماژەمان پێدا كە لە دوای كاتژمێر ٨ەوە كاریگەریەكانی شەپۆلەكە دەستپێئەكات، لە ئێستادا كاریگەریەكان دەستی پێكردووە هەروەكو لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە، تاوەكو كۆتایی ئەمشەو ڕێژەی هەور لە زیادبووندا ئەبێت بە تایبەت لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاستی باشووری كوردستان

سبەی چوارشەممە ٢٠١٨/١١/١٤ بەهۆی فراوانبوونی زیاتری كاریگەریەكانی شەپۆلەكە ڕێژەی هەور زیاتر ئەبێت و پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلە نزمئەبێتەوە، بەگشتی ئاسمانی دەڤەرەكەمان نیمچە هەور و هەوری تەواو ئەبێت بەشێوەیەك ناوچە شاخاویە بەرزەكانی سنوورەكە ڕێژەی هەور تیایاندا زیاتر ئەبێت بە بەراورد بە ناوچەكانی تر و ئەگەری بارانبارینش ئەبێت بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم. هەروەها لەدوای نیوەڕۆوە بە تێپەڕبوونی كات كاریگەری شەپۆلەكە زیاتر ئەبێت و ئاسمان بۆ هەوری تەواو ئەگۆڕێت
ئەگەری بارانبارین: بەهۆی ئەوەی شەپۆلەكە لە باری سەرەتایی دا ئەبێت هەتاوەكو سبەی شەو كاریگەریەكانی بەهێز نابێت بەڵام بەگشتی سبەی ئەگەری بارانبارین لە ناوچەكەدا هەیە و ناوچە شاخاویەكانی دەڤەرەكەش ئەگەری زیاتری بارانبارینیان هەیە، بەڵام لە سبەی شەوەوە بارانبارین فراوانتر ئەبێت و تەواوی دەڤەری ڕاپەڕین ئەگرێتەوە. والله أعلم

وێنەی خوارەوە ڕەوشی ئێستای ئاسمانی عێراق و ووڵاتەكانی دەورووبەری دەرئەخات
estaw

تێبینی// هەموو پێشبینییەکانی سەرەوە بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی کەش و هەواوەیە کە لە مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوە وەرگیراون، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین چونکە زانیاری تـەواو و بێ هـــەڵـــە نیــن،ئەو زانستەی کە بە تەواوی ڕاست و دروستە تەنیا لای خوای گەورەیەو بەو شێوەیە ئەبێت کە زاتی پیرۆزی فەرمانی لەسەرداوە و جگە لە خوای گەورە هـیـچ کەسێك نایزانێت

ئەم جارەیان، شەپۆلی باران، سەرمای لەگەڵدایە

نەوهاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما☔️🌧⛈

بەپێی پێشبینیەکان سبەی ئێوارە شەپۆلێکی باران بارین کاریگەریەکانی لەسەر هەرێم دەردەکەوێت
وە بەپێی پێشبینیەکان سەرەتای باران بارین لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەبێت دواتر بە تێپەر بونی کات باران بارین فراوان دەبێت و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بارانەکە پچر پچرە و رێژەکەشی باشە و بەهۆی هاتنی شێ یەکی زۆر لە دەریایی سور پێشبینی دەکەین زۆرترین رێژەی باران لە سنوری پارێزگایی سلێمانی بێت پەنا بەخوا و لەم شەپۆلە بەهۆی بەریەکەوتنی بارستە هەواکان ئەگەری رودانی هەورە بروسکە هەیە

لەگەل هاتنی شەپۆلەکە پلەکانی گەرما لەئەنجامی کارتێکردنی بارستە هەوایەکی سارد 5پلە دادەبەزێت و ئەگەری دابارینی بەفر هەیە لە ناوچە شاخەویە سنوریەکان و حاجی ئۆمەران هەتا ناوچە شاخاویەکانی باکوری رانیە
پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلە تا رۆژی هەینی بەردەوام بێت و دواتر کۆتایی بێت…اللە اعلم

” مووچەی ژینگە پارێزان زیادکرا “

دوای تەواو بوونی پڕۆژەی كۆ كردنەوە و فڕێدان و داپۆشینی خاشاك لە دەڤەری راپەرین لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو خزمەتێكی بەرچاوی بە سنووری شار و شارۆچكە و گوند وناوچەگەشتیاریەكانی ڕاپەڕین كرد لە بەرواری ١٦/١٠/٢٠١٨
وە ئەنجام دانی گرێبەست و دەست بەكاربوونی پڕۆژەی نوێی كۆكردنەوە فڕێدان و دروستكردنی كارگەی ڕیسایكلین لە ١٦/١٠/٢٠١٨ وە كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستە كۆنەی كۆمپانیاو وەزارەتی شارەوانی و ژینگە پارێز و كۆمپانیای جێ بەجێ كار
وە دەربڕێنی ناڕەزایی ژینگە پارێزەكان لە نرخی مانگانەی كرێی ژینگە پارێزەكان بۆ ٢٥٠ هەزار و ئەنجام نەدانی گرێبەست لەگەڵ بەشێك لە ژینگە پارێزە كۆنەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك
دوێنی هیوا قەرەنی سەرپەرشیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و دلاوەر قوباد جێگرێ سەرپەرشتیار وئەندازیار صباح انور عبداللە بەڕێوەبەری شارەوانەیەكانی ڕاپەڕین بەوەكالەت و لێپرسراوی بەش و هۆبە پەیوەندی دارەكان
كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا بۆ ئەوەی بەهەر شێوەك بێت بتوانرێت داكۆكی لە مافی ژینگە پارێزان بكرێت و هەموو نرخی تەرخان كراوی تەندەری نوێ یان بۆ خەرج بكرێت وە سوود لە كرێكاری خۆماڵی وەر بگیرێت هەروەك پێشترێش لە تەندەر ئاماژەمان پێدابوو
دواتر كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمپانیاكانی جێ بەجێ كاری پڕۆژە نوێكە
توانرا نرخی مانگانە لە ٢٥٠ هەزار بۆ ٣٦٠هەزار بەرز بكرێتەوە بەڵام ڕێژەی بڕینی بیمەی كۆمەڵایەتی كە %١٧ یە و دوای تەواو بوونی گرێبەست بۆ ژینگە پارێزەكان دەگەڕێتەوە خۆیان لە ئەستۆی خۆیان بێت كە ٣٠٥هەزار
مووچەی پوختیان بۆ دەمێنێتەوە .
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە رێپێوان بۆ گەیاندنی گازاندەی خۆیان و دڵنیابوونی ژینگە پارێزان لە پشتیوانی ئێمە بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانیان لەبەردەم دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان كۆ بوونەوە و نوێنەریان لەگەڵ ئەندازیار صباح انور عبدالله بەڕێوەبەری شارەوانەیەكانی ڕاپەڕین بەوەكالەت و لیژنەی باڵاو سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە كۆبوونەوە و ئەنجامی كۆبوونەوەی دوێنیان پێ درا و هۆ كاری كەم كردنەوەی كرێ كان كە خودی سەندیكاكان نرخی ٢٨٥هەزاریان داناوە وەك بنەمایەك بەكارهاتووە لە كەم كردنەوەی نرخەكانی دەرخستەكانی ئێمە لە ٥٠٠ بۆ ٣٦٠
وە هەموو پشتیوانی بەڕیوەبەرایەتی و ئیدارەی ڕاپەڕینیان پێدرا بۆ پاراستنی ماف هاوكاری كردنیان لە كاتی پێویستدا ئەگەر نوێنەرەكانیان بەدواداچوون بكەن لە دەزگا پەیوەندی دارەكانی وەك وەزارەت و پەرلەمان

FB_IMG_1542131995609

.

ئاگەداری ڕیگای دەربەند کرایەوە

ئاگەداری بۆ شۆفیران
ئاگاداری بۆ ھاووڵاتیانی شاری رانیە و سەنگەسەر و قەڵادزێ و ناودەشت و پشدەر و بناری قەندیل و باڵەکایەتی ئەمشەو رێگای دەربەندی رانیە بەڕوی شوفێراندا کرایەوە ، ئێستا ئەتوانن لەوێوە ھاتوچۆ بکەن و چیتر رێگای گلە زەردە بەکارمەھێنن بۆ ھاتوچۆ