ڕیگای گیشتن بەیونان قورس بوو پۆلیس بەتوندی پەنابەران سزادەدات

رێگای گەیشتن بەیۆنان قورس بووە
پۆلیسی یۆنانی بەتوندی چاودێری سنوری نێوان تورکیا و یۆنان دەکات و هەر پەنابەرێک دەستگیر بکات، بەتوندی ئەشکەنجەیان دەدات و دیپۆرتی ناو خاکی تورکیایان دەکاتەوە.
وەک دەوێنەکەدا دیارە، ژمارەیەک پەنابەر بەتوندی لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە ئەشکەنجە دراون

پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

پێشبینیەكانی كەش و هەوای سبەی هەینی ٢٠١٨/١١/١٦ لە ڕاپەڕین

بەهۆی بەردەوامی كاریگەریەكانی ئەو شەپۆلەی كە لە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستەوە  ناوچەكەمانی  گرتووەتەوە بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سبەی هەینی تاوەكو كاتەكانی نیوەڕۆ ئاسمانی ناوچەكە هەور و هەتاو بۆ نیمچە هەور ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان و لەدوای نیوەڕۆوە ڕێژەی هەور لە ناوچەكە زیادئەكات و ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو ئەبێت، بە گشتی سبەی ئەگەری باران بارین ئەبێت بەڵام بەشێوەی كاتی و پچڕ پچڕ، هەروەها سبەی پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلە بەرزئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لەڕاپەڕین ١٧ پلە ئەبێت. والله أعلم

تێبینی// پێشبینییەکانی سەرەوە بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی کەش و هەواوەیە کە لە مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوە وەرگیراون، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین چونکە زانیاری تـەواو و بێ هەڵە نیـن،ئەو زانستەی کە بە تەواوی ڕاست و دروستە تەنیا لای خوای گەورەیەو بەو شێوەیە ئەبێت کە زاتی پیرۆزی فەرمانی لەسەرداوە و جگە لە خوای گەورە هـیـچ کەسێك نایزانێت.

بەریوەبەرایەتی ڕیگاوبانی ڕاپەرین بەڵینەکەی خۆی بردەسەر

بةلينی خومان بردەسەر :

وەك بەلينمان دابوو لةمانكی١١ ریگای دەربەند دەکریتەوە ئەمڕۆکردمانەوە، خوشحالی و دەست خوشی يەكانی ئەمرۆى هاولاتيانی بيتوين و بشدەر ، گەورەترين باداشت بوون بۆئیمە، ياخوا بيروز تان بيت ، سەبارەت بەبەشی دووەمی پڕۆژەکەلەداهاتوویەکی  نزيك دا زانيارى پيويست و دلخوشكەر بلاو دەکەینەوە  ،بةهيوای سةلامةتی بۆ كشت لايەک
تكايەجاوەروان بن ……..

بــــەریــــوەبــــەرایەتی ڕیگاوبانی ڕاپەرین

بەداخەوە روداوی هاتوچۆسێ کەس بونە قوربانی

لەسەر شەقامى سەرەکى دهۆک لە ئەنجامى ڕووداوێکى هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسی تریش برینداربوون.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکى تایبەتدا لە دهۆک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسى تریش کە لەناو پاسەکەدا بوون برینداربوون.

ئاماژەى بەوەش کرد، ڕووداوەکە کاتژمێر شەش و نیوى ئەم ئێوارەیە ڕوویداوە.

نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆک بە پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاندووە، هەندێک لە بریندارەکان برینەکەیان سەختە.

بەداخەوە گەنجیک خۆی خینکاند

لە سلێمانی‌ گەنجێكی‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌گه‌ڕه‌كی‌ گۆیژه‌ به‌په‌تێك خۆی‌ ده‌خنكێنێت

كاتژمێر 2:00ی‌ شه‌و كوڕێكی‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی‌ كۆسار كه‌ریم له‌گه‌ڕه‌كی‌ كۆیژه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌، كه‌ موشه‌غیلی‌ مۆلیده‌ بوه‌ به‌په‌تێك خۆی‌ ده‌خنكێنێت.

دیلان یاسین، برازای‌ كۆسار، سه‌باره‌ت به‌خۆكوشتنی‌ مامی‌، وتی‌ “ئه‌و شه‌وه‌ كۆساری‌ مامم زۆر دڵی‌ خۆشبو تا دره‌نگانێكی‌ شه‌و پێش ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بكوژێت چو بۆ لای‌ ده‌لاك بۆ سه‌رچاكردن‌و هاته‌وه‌ بۆلای‌ مۆلیده‌كه‌ی‌، تا شه‌و له‌وێ‌ بخه‌وێت، كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ هیچی‌ باس نه‌كردوه‌و هیچ كێشه‌و ده‌نگه‌ده‌نگیشی‌ له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بوه‌”.

وتیشی‌ “بۆ به‌یانیه‌كه‌ی‌ كاتژمێر حه‌وت یه‌كێك له‌ مامه‌كانم ته‌له‌فونی‌ بۆ ده‌كات، تا مۆلیده‌كه‌ كارپێبكات‌و له‌خه‌و هه‌ڵسبَت، به‌ڵام مامه‌ كۆسار ده‌نگی‌ نابێت، كاتێك ده‌چێته‌ لای‌ مۆلیده‌كه‌ی‌ تا بزانێت بۆچی‌ موبایله‌كه‌ی‌ هه‌ڵناگرێت‌و چه‌ند جارێك بانگی‌ ده‌كات وه‌ڵامی‌ نیه‌، تا دواتر ده‌رگای‌ ژوره‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌‌و ده‌بینێ‌ مامه‌ كۆسار په‌تێكی‌ كردوه‌ به‌ملیاو خۆی‌ هه‌ڵواسیوه‌‌و گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، دواتر خه‌به‌ر به‌هێزه‌كانی‌ پۆلیس ده‌دات‌و باوكم‌و كه‌سوكار ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ مامه‌م خۆی‌ خنكاندوه‌”.
دیلان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كۆساری‌ مامی‌ تازه‌ ده‌ستگیراندار بوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی‌ دارایی نه‌بوه‌، ئه‌و وتی‌ “ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ نیگه‌رانیه‌ نازانرێت بۆچی‌ خۆی‌ خنكاندوه‌، به‌ڵام له‌دوای‌ خۆخنكاندنی‌ نامه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر موبایله‌كه‌ی‌ به‌جیهێشتوه‌ كه‌ تێیدا نوسیویه‌تی‌ ماڵئاوا، كه‌ ئێستا موبایله‌كه‌ی‌ له‌لای‌ پۆلیسه‌ بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری‌ خۆكوشتنه‌كه‌ی‌، ئه‌وانیش نازانن بۆچی‌ خۆی‌ خنكاندوه‌”.
یه‌كێك له‌هاوڕێكانی‌ كۆسار به‌ناوی‌ یاسین، وتی‌ “چه‌ند ڕۆژێك پیش ئه‌وه‌ی‌ كۆسار خۆی‌ بكوژێت هات بۆ ئه‌شیای‌ ئوتومبێلی‌ بی‌ ئێم‌و پێكه‌وه‌ قسه‌مان ده‌كرد هیوایه‌تی‌ ئۆتۆمبیلی‌ بی‌ ئیم بو باسی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ ده‌كرد، به‌رده‌وام پیده‌كه‌نی‌ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕوخساریه‌وه‌ دیارنه‌بو، زۆر دڵخۆش ده‌رده‌كه‌وت، زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یربو كه‌ وتویان كۆسار خۆی‌ خنكاندوه‌، به‌داخم بۆی‌ چونكه‌ كه‌سێكی‌ زۆر باش‌و له‌سه‌رخۆبو، قه‌ت له‌وباوه‌ڕدا نه‌بوم به‌و شێوه‌یه‌ كۆتایی‌ به‌ژیانی‌ بهێنێت”

ڕیگای دەربەند پیش ئەوەی قیربکرێ

ڕێی دەربەند_ قەڵادزێ پێش ئەوەی قیرتاو بكرێ كرایەوە

دوای نزیكەی دوو ساڵ كاركردن لە پڕۆژەی دوو سایدی ڕێی دەربەند_ قەڵادزێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ پێنجشەم 15/11/2018 بە ڕووی هاووڵاتییانی ناوچەكەدا كرایەوە. كردنەوەی رێیەكە لە كاتێكدایە هێشتا 30%ی كارەكانی تەواو نەبووە.
بەختیار ئەحمەد بەڕێوەبەری چاككردن و پاراستنی ڕێگەوبانی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕاپەڕین بەبێ هیچ رێوڕەسمێك رێیەكەیان بە ڕووی هاووڵاتییانی سنوورەكەدا كردووەتەوە و لەمەودووا هاووڵاتییان دەتوانن لەم ڕێیەوە هاتوچۆ بكەن و پێویست ناكات ڕێی شاخی گڵەزەرد ببڕن.
ئەو ڕوونی كردەوە،  تا ئێستە %70ی كارەكان لە قۆناغی یەكەمی ڕێیەكە تەواو بووە كە دوو سایدكردنی ڕێیەكە بوو، قۆناغی دووەمیش بریتی دەبێت لە دروستكردن و قیرتاوكردنی ڕێیەكە، كە ئەویش لەدوای كۆتاهاتنی وەرزی سەرما و سۆڵ و لە ناوەڕاستی ساڵی ئایندە كاری لەسەر دەكرێت.
ڕێی دەربەند _ قەڵادزێ،  هەریەك لە ڕێیەكانی ڕانیە و قەڵادزێ و هەر نۆ شارەدێیەكەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەیەكەوە دەبەستێتەوە.