کاریگەری تەلەفیزیۆن لەسەر گەشەی زمانی منداڵ

کاریگەریتەلەفزیۆنلەسەرگەشەیزمانیمنداڵ

گرنگە هەموو دایبابێک بیخوێنێتەوە

د.ڕێدار محەمەد ئەمین
پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان

لەو ساڵانەی دوایی منداڵێکی زۆر بەهۆی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان،زمانیان دواکەوتووە،تا ئەو ڕادەیەی زۆر لە دایبابان سەخڵەتبوونە،ئایا مناڵەکەیان ئۆتیزمی هەیە یان نا؟

چوونکە ئەم حالەتە هەمان نیشانەکانی ئۆتیزمی منداڵ نیشان دەدات،لە قسەنەکردن(یان بە زەحمەت قسەکردن)،یاریکردن بە تەنها،گوێنەدانە دەوروبەر،بەڵام ئەوەی جودای دەکاتەوە،کەوا زۆرینەی ئەومنداڵانە ئاستی زیرەکیان ئاساییە،و بەئاسانی شت فێر دەبن،مانای ئەوەش نیە،هەموو منداڵەکانی ئۆتیزم کەم زیرەکن

لێرەدا بەپێویستی دەزانین هۆکارەکانی دواکەوتنی زمان بخەینە ڕوو،تاکو هەموو دایبابێک هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەیان بکەن و لەم کیشەیە ڕزگاری بێت

سەرەتای گەشەی زمانەوانی

منداڵ لەساتی هاتنە دونیاوە،هەموو ڕۆژێک هەوڵدەدات زانیاری نوێ
فێربێت،بۆیە دەبینین لە مانگەکانی سەرەتایی زۆر تێڕامان دەکات،ئەم تێڕامانە بۆ ناسینی ڕووخسارو دەنگە ئاشناکانە.
دایکی بەڕیز!
ئایا سەرنجت نەداوە،کاتێک قسەلەگەل منداڵەکەت دەکەیت،زۆر تێڕامان دەکات؟بەشیک لەوتێرامانە بۆ ئەوەیە کە بزانێت تۆ چۆن هەستەکانت دەردەبڕی،هەربۆیەش چەندە لەگەڵی پێبکەنی،میزاجی خۆشتر دەبێت،بەشیکی تری بۆ ئەوەیە کەبزانێت ئەو دەنگانە لەکوێوە دێن!، لە چاوت،لوتت یان دەمت؟پاشان سەرنجی زیاتر دەدات بزانێت پیتەکان چۆن لە دەمت دێنە دەر،چۆن لێوەکانت دەجولێنیت.

ئایا قۆناغی هەستیاری زمان کەی دەسی پێدەکات؟

هەورەک ئاماژەمان پێکرد،هەر لەسەرەتاوە منداڵ هەوڵدەدات فێری ئامرازەکانی پەیوەندیکردن بێت،بەڵام قۆناغی هەستیاریش لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی یەکەم دەستپێدەکات،ئەوکاتە منداڵ پیتەکان لەیەک دەدات،و وشە دروست دەکات،بۆیە ئەگەر منداڵ نەدوێندرێت وبەتەنها جێبهێڵدرێت،ئەوا ئەگەری زۆر هەیە زمانی دوابکەوێت.

ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان وتەلەفزیۆن چی پێشکەشی منداڵ دەکەن؟

زۆر لە دایبابان بەهۆی سەرقاڵیان بەئیشوکارەکان کاتی پێویستیان بۆ منداڵەکانیان نیە،باشترین جیگرەوە، تەلەفزیۆن و تابلێت و مۆبایلن،بەهۆی دەنگ و ڕەنگی سەرنجڕاکێشیکیش،منداڵ خولیایدەبێت و دەبێتە بەشیک لەئەو!

مەگەر باش نیە،منداڵ ئاوا خەریکی مۆبایل بێت،کەسێکی ئارام و بێدەنگی لێدەردەچێت؟

کێشەکە لێرە دەست پێدەکات، کاتێک دایباب وادەزانن منداڵی بێدەنگ و کڕ نیشانەی هۆشمەندیتی،بەڵام مەرگەساتەکە لێرە دەست پێدەکات.

چۆن؟

لەتەفزیۆندا وێنەکان خێرا دەجولێن،بەجۆرێک کەوا منداڵ ناتوانێت چاوی لەگەڵیاندا بەردەوام بێت،بۆیە مێشکی تووشی شێواوی دەبێت،ڕەنگە بۆ تۆ ئاسایی بێت،بەڵام بۆ ئەو سەختە، بۆ ئەوەی تێبگەیت مەبەستمان چیە،بێنە بەرچاوت تۆ لەژوورێکدا دانیشتوویت و ژووەرەکە بەدەورتدا دەخولێتەوە!
گرفتی دووەم کەوا ئامێرەکان درووستی دەکەن،کیشەی زمانە:

تۆ کاتێک قسە لەگەڵ منداڵ دەکەیت، وشەیەک یان دووان بەکار دەهێنیت ،چونکە دەزانێت منداڵ ناتوانێت لە ڕستەیەک بگات،بۆ نموونە پێ دەڵییت،لال بکە(بخەوە)،شیر(واتە شیر بخۆوە)….بەڵام لە فلیمەکانی کارتۆن ڕستەیەک بەخێرایی دەگوترێت و دووبارەبوونەوەی نیە،ئەمەش دیسان شێواویەک لە مێشکی منداڵ دروستدەکات،بۆیە زۆرجار سەرنج دەدین منداڵ رستەیەک قسە دەکات،بەڵام هیچیشی لێتێناگەین،لە مێشکی خۆی هاوشێوەی تەلەفزیۆنەکە،قسەیەکی دروستی کردووە!

هەندێک دایباب تێبینی ئەوە دەکەن منداڵەکانیان زۆر لە پیت و ڕەنگەکان دەناسن، ئەمەش چوونکە ئەم ڕەنگ و پیتانەچەندینجار و بەشیوەی تاک تاک دووبارە دەبنەوە،خۆ ئەگەر تەلەفزیۆن تنها وێنەی نەجولاو پیت و ژمارە نیشانبدات، ئەوا ئەم کێشانە ئاسانتر دەبن!

گرفتی سێیەم،بریتیە لەچۆنیەتی دەربڕینی وشەکان:

لە فلیمەکانی کارتۆن دا جولەی لێو و دەربڕینی پێت لەیەک دوورن،بۆ نموونە کاتێک دەڵێت (مم)ئەوا لێوەکانی لەیەک دوورن،بەڵام هەورەک باسمان کرد، لە مانگەکانی منداڵ سەرەتادا سەرنجی جوولەی لێوی دایباب دەدات،
لێرەشدا دیسان شێواوی لە مێشکی دروست دەبێت.
گرفتی چوارەم :منداڵ لەگەڵ تەلەفزیۆندا، فاکتەرێکی ناچالاکە، واتە تنها سەیر دەکات و قسە ناکات، ئەمەش وا دەکات،جولەی ماسولکەی زمان و دەمی کەم بێت و کەمتر بتوانێت، قسە بکات

جگە لەمانەش،بەهۆی ئەم ئامێرانەوە،منداڵ باکی بەوە نیە گۆشەگیربێت و بەجیهانی تایبەتی خۆیەوە سەرقاڵە..

وەک کەسێکە لە جەنگڵستانێکدابژیێت!
بۆیە
یەکەم:بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و تابلێت و مۆبایل سنووردار بکە
دووەم:کاتی زیاتری لەگەڵ بەسەر ببە،زیاتری بدوێنە
سێیەم:تێکەڵی منداڵانی تری بکە.

E_Q_Maths

بەپەلە/ ساڵی داهاتوو نرخی بەنزین بەم شێوەیە دەبێت

وابڕیاره ساڵی داهاتوو گۆڕانی گەورە لەنرخی بەنزیندا روو بدات و بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی دابەزێت، بەم شێوەیەی خوارەوە

بەگوێرەی زانیاریەکان، نرخی بەنزین بەم جۆرە دەبێت

یەک لیتر بەزینی نۆرماڵ  ٤٥۰ دینار

یەک لیتر بەنزینی محسن  ٥٥۰ دینار

یەک لیتر بەنزینی سوپەر ٦٥۰ دینار

نادیە لەگەل هاوسەرەكەی بە عارەبانە لەناو بازاڕی هەولێر شێلم و پاقڵەی كوڵاو دەفرۆشێ

ماوەیەکە دیمەنی ڤیدیۆیی، ژن و مێردێکی شاری هەولێر، زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، ئەوان بەیەکەوە، بە عارەبانە لەناو بازاڕی شاری هەولێر خەریکی فرۆشتنی شێلم، پاقلەی کوڵاو، گەنمەشامی و پەتاتەی برژاون، لەگەڵ کڕیارەکانیان دەم بەخەندە و رووخۆشن، زۆرن ئەوانەی دەستخۆشییان لێ دەکەن. ئارام، ئەو پیاوەی لەگەڵ هاوسەرەکەی خەریکی شێلم فرۆشییە، دەڵێت: ”ئارامیی هەولێر وای لە من کرد خێزانەکەم بێنم تا چواری بەیانی کارم لەگەڵدا بکات“.

ئارام مەزهەر، لەدایکبووی ساڵی 1990ی رواندزە، ماوەی چوار مانگە لەگەڵ نادیە عومەری لەدایکبووی ساڵی 1995ی کەرکووک، هاوسەگیریی کردووە، ئەوان جگە لەوەی کە کارکردنیان لەگەڵ یەکتر لەسەر عارەبانەیەک بووەتە باس و خواسی خەڵکی، چیرۆکێکی جیاوازیشیان لە هاوسەگیرییەکەیان هەیە، هەردووکیان بەر لە یەکترناسین، لە ژیانێکی دیکەی هاوسەرگیری شکستیان هێنابوو، ئارام سەرباری شکستەکەی دوو منداڵیشی هەبووە، کە یەکێکیان لای خۆی بووە، بەڵام نادیە لە هاوسەری پێشووی منداڵی نەبووە.

وەک ئارام بۆ (باس) ئاماژەی پێ دەدات، سەرەتای یەکترناسینیان لەگەڵ نادیە، بۆ چوار مانگ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ کوڕەکەی بووە لەناو بازاڕی داون تاون، بە ڕێکەوت نادیە دەناسێ و باسی خۆی بۆ دەکات، هەردووکیان یەک چیرۆکیان دەبێت، ئەویش ژیانێکی سەرنەکەوتووی هاوسەرگیرییە، لە یەکەم نیگاوە ئارام عەشقی نادیە دەبێت و دەڵێت: ”یەکەم بینین، کە قسەم لەگەڵیدا کرد عاشقی بووم، دواتر هەفتەیەکی پێ چوو چوومەوە لای و قسەم لەگەڵیدا کرد، ئەویش باسی خۆی کرد، بۆیە بڕیاری هاوسەرگیریم دا و چوومە پرسیارم کرد، زانیم ستەمی لێ کراوە، پێم گوت تەنیا لەپێناو منداڵەکەم هاوسەرگیریت لەگەڵدا دەکەم، بەڵام تۆ بەتەنیا نابیتە هاوسەرم، بەڵکوو هاوڕێشم دەبی، ئەویش رازی بوو، تا ئێستا هاوڕێمە و هیچ کێشەیەکمان نییە“.

ئەو پیاوە، پێشتر خەریکی ئاوفرۆشی بووە، بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی هاوین، بازاڕی ئاوفرۆشی نەماوە، بۆیە شەوێک لە ماڵەوە گفتوگۆ دەکەن، هاوسەرەکەی پرسیاری ئەوەی لێ دەکات، کە بەرنامەی چییە و چۆن بتوانێ بژێویی خۆی و منداڵەکەی دابین بکات، بۆیە بیر لەوە دەکاتەوە کە بەیەکەوە کارێک بکەن: ”لێم پرسی ئامادەی لەگەڵ من کارێک بکەی، گوتی تەنیا کارێکی خراپ نەبێ، ئامادەم لەگەڵت بێمە ناو ئاگر، گوتم دە باشە ئێمە چیمان لە وڵاتانی ئێران و تورکیا کەمتر نییە، هەولێر شارێکی ئارامە و ئاسایش هەیە، با بەیەکەوە عەرەبانەیەک دابنێین، ئەویش رازی بوو، ئارامیی هەولێر وای لە من کرد، کە خێزانم لەگەڵ خۆم بێنمە دەرەوە و تا سەعات 4:00ی بەرەبەیان لەسەر شەقام بین و دڵمان خۆش بێت“.

ئەم دوو هاوسەرە، لە گەڕەکی عارەبانی ناو بازاڕ تەنیا ژوورێکیان گرتووە، منداڵەکەشیان بە رۆژ لە قوتابخانەیە و شەوانیش لە خولێکە و کاتژمێر 11:30 دێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەوان لە کاتژمێر 4:00ی دوای نیوەڕۆ تا سەعات 4:00ی بەرەبەیان لە شەقامەکەی بەرامبەر قەڵای هەولێرن، بۆیە منداڵەکەیان لای دراوسێکەیان دەخەوێت، خۆشیان وەک باسی دەکەن، چواری بەیانی دەگەڕێنەوە ماڵەوە، تا حەوت خەریکی ئامادەکردنی پاقلە و شێلمن، ئەوکات تا 9:00ی بەیانی دەخەون، دواتر هەڵدەستنەوە و خەریکی خۆئامادەکردن دەبن: ”هەر هەموو کاتەکان کۆ بکەیەوە سێ سەعات دەخەوین“.

ئارام و نادیە، باوەڕێکی تەواویان بە کارەکەیان هەیە و بە هیواوە دەژین، ئۆمێدی ئەوەیان هەیە، بەو کارەیان بتوانن داهاتوویەکیان هەبێت و ببنە خاوەنی خانووی خۆیان، بۆیە ئارام داوا لە گەنجان دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی بڕوانامەیان هەیە، خۆیان بە بڕوانامەکانیان نەبەستنەوە و چاوەڕێی حکوومەت نەکەن و پرۆژەیەکی بچووک دابنێن، بەتایبەت کچان، ئەو نموونە بە ئێران دێنێتەوە، کە زۆربەی ئەوانەی کار دەکەن ئافرەتن، لەبارەی خۆشیانەوە دەڵێت: ”سێ بەشی کۆمەڵگە دەستخۆشیمان لێ دەکات، دوای ئەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆمان بڵاو بووەوە، خەڵک زیاتر دەستخۆشییان لێ کردین، خەڵکیش هەبووە گوتوویەتی، بۆیە هاوسەرەکەی هێناوە کار، تا خەڵک زیاتر سەردانی بکات، بەڵام وا نییە، من هاوسەرەکەم هاوڕێمە و پێویستە چاوی ببێتەوە، چ پیاوێک دەتوانێ رۆژ تا ئێوارە لە ماڵەوە دانیشێ و نەیەتە دەرەوە، ئێ بۆ ئافرەت چ جیاوازییەک هەیە، بۆ نەیەتەوە دەرەوە، تاکە جیاوازی ئەوەیە یەک نێرە و ئەوەی تر مێیە؟“.

ئارام و نادیە، تاکە داواکارییان لە حکوومەت و پارێزگای هەولێر ئەوەیە، کە ئاسانکارییان بۆ بکات لەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی عەرەبانە لە چواردەوری باغی شار تا سەعات 11:00ی شەو نەبێت: ”ئەو داواکارییەم هەیە، داوای یارمەتی لە کەس ناکەم، تەنیا ئەوە نەبێت، چونکە ئەو عارەبانچییانە بۆ کوێ بڕۆن؟“.

نادیە عومەر، بەدەم بەڕێکردنی کڕیارەکانییەوە، بۆ (باس) ئاماژەی بەو کاتە دا، کە یەکەمجار ئارامی بینیوە، چەند هەستی بە دڵخۆشی کردووە، بەتایبەت کە رابردوویەکی تاڵی هەبووە، بەهۆی ئەوەی ئەزموونێکی دیکەی هەبووە، بۆیە ئێستا دوای ئەوەی کە بەیەکەوەش کار دەکەن، خۆشەویستییەکی زۆری لا دروست بووە و دەشڵێت: ”ئەو کارەش وای لە من کردووە، هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەم، کە هاوکاریی هاوسەرەکەم دەکەم، من لە ژیانم خۆشیم نەبینیبوو، ئێستاکە هەست بە خۆشی دەکەم کە بەردەوام لەگەڵ هاوسەرەکەمدام، خۆشترین کاتی ژیانمە و هەست ناکەم لەوەتەی لەدایک بوومە خۆشیم بینیبێ، ئێستا نەبێ“.

ئەو دوو هاوسەرە کەسیان قوتابخانەیان نەبینیوە، کەچی سەدان خوێندەوار رۆژانە وەک خۆیان باسی دەکەن، دێن و دەستخۆشییان لێ دەکەن، نادیە ئەوەشی روون کردەوە، کە یەکەم کەس کە دەستخۆشیی لێ کردووە، دایک و باوکی بووە، هانیان داوە یارمەتیی هاوسەرەکەی بدا، نادیە، جەختی لەوە کردەوە: ”نابێ ئافرەت تەنیا خۆی بە پیاو ببەستێتەوە، ئەوکات دەبێتە ژێردەستە، دەبێت خۆی هەوڵ بدا لەوەی کە بەیەکەوە ماڵێک دابنێن، تا ببێتە هاوڕێ و هاوبەشی هاوسەرەکەی، ئەو هەوڵەش وا دەکات ژن ببێتە خاوەنی کەسایەتیی خۆی“.

هەر کەسێک لەنزیکەوە ئەو دوو هاوسەرە ببینێ، هەست بەوە دەکات، کە بەیەوە چەند دڵشادن و چ خۆشەویستییەک لەنێوانیاندا هەیە، ئەو خۆشەویستییەش وای لە نادیە کردووە کە داوا لە ئارامی هاوسەری بکات، تەنانەت قژیشی وەک ئارام ببڕێت: ”گوتی حەزم لێیە پرچم وەکی هی تۆ کوڕانە بێت، کە لێم پرسی بۆ، گوتی راستە بە شەرع هاوسەرین، بەڵام ئێمە بەر لەوە هاوڕێین، بۆیە حەز دەکەم پرچم وەک تۆ بێت“.

Screen Shot 20181114 at 35716 PM - دەنگی پێشمەرگە
Screen Shot 20181114 at 35726 PM - دەنگی پێشمەرگە

بڕی باران بارینی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپەڕین

بەپێی ڕاگەیندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی بـاران بارینی دوێنێ پێنجشەممە لە چەند ناوچەیەكی ڕاپــەڕیـــن بەمشێوەیەیە

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتـی كەشنـاسی و بوومـەلەرزەزانی هەرێـمی كـوردسـتان دوێنێ پێنجشەممە لە شـاری ڕانـیـە بـاران نەباریوە وهیچ زانیاریەك تۆمار نەكراوە، بەڵام بەپێی ئەو تۆمارەی كە لە یەكێك لە نەمامگە میریەكان لە شاری ڕانیە تۆمار كراوە دوێنێ بڕی ٥,٧ملم باران لە شاری ڕانیە باریوە و بەو پێیەش كۆی گشتی باران بارین تاوەكو دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری ڕانیە ٩٥,٤ ملم بووە

كەش و هەوای ئەمشەوی ڕاپەڕین

بەهۆی بەردەوامی كاریگەریەكانی ئەو شەپۆلەی كە لە هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ سەرناوچەكانمان و هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ لە ناوچەكە، بەدرێژایی ئەمشەو ئاسمان هەوراوی ئەبێت و ئەگەری دابارینی باران بەردەوام ئەبێت و بەگشتی بارانەكەش هێواش و ئەگەری خێرابوونی ئەبێت بۆئاستی مامناوەند. وە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی سنووری باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی ڕاپەڕین ئەگەری دابارینی بەفر و بەفروباران بەیەكەوە هەیە بەتایبەت لە ناوچە بەرزەكانی بناری قەندیل. والله أعلم

تێبینی// پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە