پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ لە ڕاپەڕین

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٩ لە دەڤەری ڕاپەڕین

لە ئێستادا شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای گرتووەتەوە و بەهۆی هاتنی هەورەكان لەو ناوچەیەوە بەرەو هەرێمی كوردستان سبەی تاوەكو كاتەكانی نزیك نیوەڕۆ ئاسمانی ناوچەكەمان هەتاو ئەبێت لەگەڵ بوونی هەور بەڕێژەی جیا جیا لە ناوچەكە، بەڵام بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا لە دوای نیوەڕۆوە ڕێژەی هەور لە ناوچەكەمان زیاد ئەكات و ئاسمان بۆ نیمچە هەور و هەور ئەگۆڕێت، بەڵام بەهۆی كەمی ڕێژەی شێ لە ناوچەكەماندا ئەگەری باران بارین لاوازە بەڵام گۆڕانكاریە كتوپڕ و لە ناكاوەكانی كەش ئەگەرێكن بۆدابارین كە ناكرێت فەرامۆش بكرێت. هەروەها ئەمڕۆ لە ئەگەری نە بارینی باران لە ناوچەكەدا پلەی گەرمی بە جێگیری ئەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لە دوانیوەڕۆدا ١٦ – ١٧ پلە ئەبێت لە دەشتی بیتوێن، هەروەها نزمترین پلەی گەرمی لە كاتی بەرەبەیاندا كەمتر لە ٥ پلە ئەبێت لە ناوچە سنووریەكانی ڕاپەڕین 
والله أعلم

شەپۆلێكی تری باران بارین بەرەو ناوچەكەمان بەڕێوەیە و إن شاءالله لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو ئەكەینەوە

تێبینی// پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

بەرنامەی کارەبای مۆلیدە

بەرنامەی تازەی حکومەت بۆمولێدەکان لەسنوری ئیداری ڕاپەرین بەو جۆرەیە بۆزانیاریتان

بەیانیان 7 بۆ 8.30 واتا یەک سەعات و نیو

1 ی دوای نیوەرۆ بۆ 1 شەو ئەگەر لەو کاتەنە ڕەئسی نەبێ کارەبای مولێدە دەدڕێت بەهاوڵاتیان

ئەو بەرنامەیە لە سبەیەوە جیبەجی دەکڕێت 19_11_2018

بەغەمگینی ژیاو بە غەمگینی مرد.

هێندێک مرۆڤ هەن، ئەوە دەهێنێت خودا هێند لەسەریان بەجواب بێت، چوونە بەهەشتی خەڵکی ئاواییەک و شارێک و وڵاتێک بە بێ وەستان و پرسیارکردن لەسەر ژیان و مەرگی ئەو روو نەدات.
لەژیانکردنی هەندێک مرۆڤەوە دەزانم چوونە بەهەشتی حاکمی شارەکان و حاکمی وڵاتەکان هێندە ئاسان نیە.
هێندێک مرۆڤ هەن ژیانکردنیان ئەوە دەهێنێت چوونە بەهەشتی مرۆڤێکیتر تاخیربکات و هەندێک جاریش هەرگیز روو نەدات.
ژیان و مەرگی پورە زولە ئەوە دەهێنێت خەڵکی شارێک بەبێ پرسیارکردنی خودا لەسەری نەچنە بەهەشت.

تێبینی : پورە زولە ئافرەتێکی بەساڵاچووی دەڤەری راپەڕین بوو، کە رۆژانە لەناو بازاڕی رانیە گژوگیا و سەوزەی دەفرۆشت، بە هەشتا ساڵ تەمەنی و بەبێ کەسی بەسەری بەرزەوە دەژیا. بەداخەوە شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک دەیشێلێت و گیان لەدەست دەدات.
پورە زولە رۆیشت دەیان مرۆڤیتر هەن ژیانیان وەکو پورە زولەیە و هەیە ناخۆشتریشە. پێویستە لەسەر حکومەت و ئیدارەی شارەکان ئاوڕی جدیان لێبدەنەوە

شەماڵ محمد

تا زیندوون رێزیان بگرن

” پشکنینی چاو بۆ بەیان خان لەلایەن چاویلکەسازی سەرتیپ بەمەبەستی دڵنیابونەوە لە ئاستی بینینی چاوەکانی ، دوای فەحس کردن دەرکەوت چاوەکانی بەیان خان زۆر باشن و بێ کێشەن .
تا زیندوون با خزمەتیان بکەین و قەدریان بگرین ، ئەمانە سیمای شاریان جوانکردوە ، دەست خۆشی لە چاویلکەسازی سەرتیپ دەکەین بە هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی دینی و ئینسانی کارەکەی گرتۆتە ئەستۆ “

بــەداخــەوە ویــنەی ئەو ئافرەتەی کە لەچوارقورنە ئۆتۆمبیل شیلای

وینەی ئه م ئافرەتەی دوینی لەچوارقورنە ئۆتۆمبیلیک زۆر بەبی روحمانە شیلای و گیانی لەدەستدا 

ئەم ئافرەتە بۆ پیداکردنی بژیو ژیانی رۆژانە لەناو بازار شتی دەفرۆشت 

خودای گەورە لێ خۆشبی 

دواکاری بۆشاروانی ڕانیە

بەرپرسانی شاری ڕانیە  لەکوێن ؟
خوێندنگایی ئامادەیی ئالانی پێویستی بە هاوکاری هەیە بەراستی پێش خوێندگاکە هەمویی قوڕ و لیتەیە داوا و ئاستەنگی زۆر بۆ خوێندکاران دروست دەکات داوا لە بەرپرسانئ شار دەکەین هاوکاری ئەم خوێندگایە بن بە چەورێـژ کردنی بەردەمی قوتابخانەکە شاروانی ڕانیە هیمەتیک بکەن و ئاوریک لەم قوتابخانەیەبدنەوە 

ئەم قوتابخانەیەدەکەوێتە نزیک نەخۆشخانەی منداڵبون

بەپەلە نەوت بۆسنوری ئیداری ڕاپەرین هات بەیانی دابەش دەکرێ

سبەینێ نەوت لەقەڵادزێ دابەش دەكرێت دواتر لەقەزای ڕانیەو ناحیەکانی 

سەرچاوەیەك لەبەشی سووتەمەنی قەڵادزێ ڕایگەیاند وابڕیارسبەینی ڕۆژی دووشەممە نەوت لەقەڵادزێ دابەش بكریت وابڕیارەیشە وەجبەی یەكەم دابەشكردنی نەوت سەرەتا لەگوندەكانە وەدەست پێبكات ودوای تەواوبوونی لادێكانیش نەوت لەناوشاری قەڵادزێ دابەش دەكرێ سەرچاوەكەووتیشی نەوت بەكارتی بلاسیكی وەردەگیریت وبۆیەك بەرمیل نەوت (٥١)هەزاردینارلەهاووڵاتیان وەردەگیریت.
١٨/١١/٢٠١٨