پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی سێشەممە ٢٠١٨/١١/٢٠

لەدوای ئەوەی لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆی هاتنی هەور لە دەریای ناوەڕاستەوە ئاسمانی ناوچەكەمان بەرە و نیمچەهەور و هەور گۆڕا، لە ئێستاشدا هەورەكان لە ئاسمانی ناوچەكەبوونیان هەیە هەروەكو لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە
سبەی سێشەممە تاوەكو ساتەكانی نزیك كاتژمێر ٨ی بەیانی كاریگەری هەورەكان لە ئاسمانی ناوچەكە ئەمێنێت و لە دوای كاتژمێر ٨ەوە كاریگەریەكەیان بەرەو كۆتایی ئەچێت و ئاسمانی ناوچەكە بۆ هەتاو ئەگۆڕێت، بەگشتی سبەی لەزۆربەی كاتەكاندا هەتاو ئەبێت لەگەڵ بوونی ڕێژەیەكی كەمی هەور لەدوای كاتژمێر ٤ی ئێوارەوە. هەروەها سبەی پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین بەرزئەبێتەوە بۆ ١٨ – ١٩ پلە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ و نزمترین پلەی گەرمی ٢ – ٣ پلە ئەبێت لە پێش خۆرهەڵاتن لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی سنووری ڕاپەڕین. والله أعلم


تێبینی// پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

نرخی عەمرەکردن دابەزی

نرخی گەشتی عەمرە دابەزی

گوتە بێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوڕدستان ڕای گەیاند کە نرخی گەشتی عەمرە لە کوردستانەوە بۆ سعودیە 300 دۆلار دابەزیوە ، هۆکارەکەشی کردنەوەی هێڵی ئاسمانی سعودیەیە لە هەرێمی کوردستان .
نەبەز ئیسماعیل ، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕوداوی ڕاگەیاند : لە دوای کردنەوەی هێڵێکی فڕۆکەوانی سعودیە لە کوردستان نرخی گەشتی عەمرە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە .
بە گوتەی نەبەز ئیسماعیل ، پێشتر تەنها لە ڕێگەی فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی عێڕاقیەوە گەشتەکان ئەنجام دەدران . نرخی هەر گەشتێک نزیکەی 950 دۆلاری تێ دەچوو بەڵام ئێستا نرخی گەشتی عەمرە بۆ نزیکەی 6500 دۆلار دابەزیوە .
بە پێی ئەو ئامارانەی پێشتر وەزارەتی ئەوقاف بڵاوی کردوونەتەوە .
لە سڵی 2013 ، 6300 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی عەمرەیان ئەنجام داوە .
بەڵام لە ساڵی 2014 ئامارەکە بۆ نزیکەی 40000 کەس دابەزی .
لە ساڵی 2015 دا بۆ نزیکەی 30000 و لە ساڵانی ئەم دواییەشدا بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە ژمارەکە گەیشتە خوار 19000 کەس .

هێرش محمـود / ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی

نەوتی قوتابخانەکانی پەروەردەی رانیە دابەش دەکرێت

نەوتی ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت

گشت ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری پەروەردەی ڕانیە ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی چواشەممە ٢١/١١/٢٠١٨ بەشە نەوتی ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت بۆیە داواکارین بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئامادەکاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشە نەوت لەکاتی ھاتنی بۆ ناوەندەکەیان کە بڕەکەی لەسەدە چلە ٪‏٤٠ بۆ ھەر ناوەندێک واتە کە ناوەندێک سەد لیتری ھەبێ چل لیتر وەدەگرێ و دوو سەد لێتری ھەبێ ھەشتا لیتروەردەگرێ بەم شێوەیە بڕەکەی دیاری دەکرێ

گەورەترین گەندەڵی شاری رانیە

ماڵپەڕی رانیە سیتی گەورەترین گەندەڵی رانیە ئاشکرا دەکات
بۆ بەڕێزان :
داواکاری گشتی
بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین
ئەندام پەرلەمانەکانی دەڤەری راپەڕین
بۆ ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین
لەشاری رانیە زەویەکی زۆر دراوە بە کۆمپانیای بەڕێز ( ڕۆژ سیتی ) بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان ، کە لەسێ زۆن پێکهاتووە، زۆنی سێ کە رووبەرێکی فراوانی زەویە نەکراوەتە خانوو، لە ئێستا دراوەتە هاوڵاتیەک کێڵاویەتی بۆ گەنم و زراعەت. ئەمە لە رووی قانوونیەوە رێگە پێدراو نیە، جگە لەمەش دواتر کە زەویەکە دەکرێت بەخانوو ، خانوەکان زوو درز دەدەن و هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن.
بۆیە داوا لە داواکاری گشتی و بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین و ئەندام پەرلەمانەکانی دەڤەری راپەڕین دەکەین بەدواداچوونی جدی بۆ ئەم بابەتە بکەن.

بەیانی ، بانگخوازێکی گەورە دێتە رانیە


بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان (محمد ) (صلی الله علیە وسلم) مەڵبەندی (۷) ی رانیەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵدەستێت بەسازکردنی ئاهەنگێک بەبەشداری بانگخوازی ناسراوی کوردستان
(مامۆستا سەید ئەحمەد پێنجوێنی )
رۆژی سێشەممە بەرواری ۲٠۱۱۲٠۱۸
کاتژمێر (۳) ی دوانیوەڕۆ
شوێن : هۆڵی مەڵبەندی (۷) ی رانیەی یەکگرتوو
بەرامبەر مزگەوتی حاجی مستەفاعلی
بەهاتنتان خۆشحاڵ دەبین