پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٨/١١/٢١ 

هەروەكو لە پێشبینیەكانی ڕابردوو ئاماژەمان بە هاتنی شەپۆلێكی باران بارین كرد بۆ هەرێمی كوردستان دوانیوەڕی ئەمڕۆ چوارشەممە كاریگەریە سەرەتاییەكانی شەپۆلەكە لەسەر ناوچەكەمان دەست پێئەكات و ئاسمانی ناوچەكەمان بەرە و هەور و هەوری تەواو ئەگۆڕێت. ئەمڕۆ تاوەكو كاتەكانی نیوەڕۆ بەپێی كات ئاسمان هەتاو بۆ  هەور و هەتاو ئەبێت و لەدوای نیوەڕۆوە بەتێپەڕبوونی كات ڕێژەی هەور لە ناوچەكە بەرەو بەرزبوونەوە ئەچێت تاوەكو لە شەودا لە هەموو ڕاپەڕین ئاسمان هەوری تەواو ئەبێت، ئەگەری باران بارین بۆ ئەمڕۆ زۆر بە هێز نیە و لەگەڵ ئەوەشدا لە كاتی لەباربوونی كەش ئەگەری باران بارین ئەبێت بەتایبەت لە كاتەكانی شەودا. ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە دواینیوەڕۆ ١٦ – ١٧ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ئەبێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی سنوورەكە بە ڕێژەی ١ – ٢ پلە

إن شاءالله لە كاتژمێرەكانی داهاتوو زانیاری زیاتر و دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا بڵاوئەكەینەوە

تێبینی// پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

هەر ئەمشەو، تائێستا سێ ملیۆن و دوو سەد هەزار دیناری بەخشیوە

ئەمشەو یاریەکانی ئارۆ لەرانیە، لەسەر داوای پەیجی شاری رانیە Ranya city و بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە ( ص )  بڕیاریدا بەبێ بەرامبەر منداڵان یاری بکەن. ئەمشەو تا ئێستا نزیکەی سێ هەزار و دوو سەد منداڵ یاریان کردووە، کە هەر بلیتێکی یاریەکە بەهەزار دینارەو کۆی پارەی وەر نەگیراو بریتیە لە سێ ملیۆن و دوو سەد هەزار دینار. پێشبینیش دەکرێت ژمارەی منداڵان زۆر زیاتربچن و تائێستاش چوونی منداڵان بەردەوامە

بەپەلە، یاریەکانی ئارۆ کرایە بەلاش

ئەمشەو یاریەکانی ئارۆ بەبێ بەرامبەره
خێرا مناڵەکانتان ببەن
لەسەر داوای پەیجی( شاری ڕانیە Ranya city ) و بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ( ص ) و ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵەوە ئەمشەو یاریەکانی ئارۆ بەبێ بەرامبەرە
خێرابکەن و منداڵەکانتان ببەن با دەیان جۆر یاری بەبەلاش بکەن
ناونیشانی یاریەکانی ئارۆ
ڕانیە، کۆتایی جووت سایدی نەورۆز، پشت هەپی سیتی

کاریگەرە نایبەکانی گۆشتی قاز

گۆشتی قاز و چەندین سودی

پسپۆرانى بوارى تەندروستى و خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە گۆشتى قاز یەکێکە لەو گۆشتانەى کە بەهاى خۆراکى زۆر بەرزە و یەکێکە لەو خۆراکانەى کە هەم بۆ بە تامیەکەى هەمیش بۆ ئەوەى کە زۆرترین وزە دەبەخشێتە مرۆڤ بەناوبانگە و لەناو کوردەواریشداگرنگى پێدراوە و بە یەکێک لە بەتامترین خۆراکەکان دادەنرێت.

هەندێک لە سودەکانی گۆشت قاز

*بۆ ئەو کەسانەى گرفتى لاوازى و کەمى کێشیان هەیە ئەوا خواردنى باڵى قاز بەسوودە.

  • زۆرترین بڕى وزە دەبەخشێتە جەستە و بۆ ئەو کەسانەى کارى گران یان وەرزش دەکەن بایەخەکەى چەند قات دەبێتەوە.
  • جگەر و باڵى قاز یارمەتى دروستبوونى خوێن دەدەن و بۆ کەم خوێنى بەسوودن و لێدانى دڵ رێک دەخەن.
  • رۆنى قاز بۆ گورچیلە، چارەسەرى کۆکە، گڕیی دەنگ و سووتانەوەى گەدە بەسوودە.
  • خواردنى گۆشتى قاز بۆ چارەسەرى کۆ ئەندامى هەناسە و تەنگەنەفەسی باشە.
  • خواردنى هێلکە قاز بۆ بۆ زیادبوونى کێش و کۆئەندامى هەناسە بەسوودە و ئەگەر بکرێت بە هێلکەو ڕۆن و رۆنى قازیش بەکار بهێنرێت ئەوا کاریگەریەکەى چەند قات دەبێتەوە.
  • بۆ ئەو کەسانەى کە بە هەر هۆیەک تووشی خوێنبەربوون دەبن خواردنى گۆشتى قاز پێشنیار دەکرێت.

لێنانى قاز بە رۆنى زەیتوون سوودەکانى چەند قات دەکاتەوە و باشترین ئەو بەهاراتانەى کە لەگەڵ ئەم گۆشتانەدا بەکار دێن بریتین لە جاترە، گژنیژ، کەرەو و دارچینى و سرکەش کولسترۆڵى کەم دەکاتەوە و وێڕاى ئەوەى تامەکەشی خۆشتر دەکات،وەدەتوانی هەنێ سەرکە پیازی لەگەل تێبکرێ تا سودی زیاتربێت.

20__11__2018

منداڵیک لەناو ستڵیک ئاودا خینکا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، منداڵێکی یەک ساڵان لە ناحییەى ڕزگاری  لەسەتڵێک ئاودا خنکاوە و منداڵێکی تریش بە هۆی ڕشانەوەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار منداڵێکی یەک ساڵان بەناوی  “ڕەعد ساهر احمد” هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەوتەی باوکی ناوبراو لەماڵی خۆیان لەکاتی یاریکردندا ئاگایان لێ نەبووە و کەوتووەتە نێو سەتڵێکی ئاوەوە و لەئەنجامدا خنکاوە.

پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، لەئێستاشدا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .

ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەر ئەمڕۆ منداڵێکی دیکە لەقەزای کفریەوە هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کە بەهۆی ڕشانەوەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی باوکی منداڵەکە ناوی بەهەشت خەلیل حەمیدە و تەمەنی تەنها ١١مانگە و لەسەرەتای لەدایکبونییەوە نەخۆشبووە و ڕشانەوەی لەگەڵدابووە بەیانی ئەمڕۆ دیسان ڕشاوەتەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.