پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان 

پێشبینی كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە ٢٠١٨/١١/٢٢

دوای گەیشتنی شەپۆلەكە بۆ ناوچەكەمان لە ئێستادا ئاسمانی ناوچەكەمان نیمچە هەور بۆ هەورە هەروەكو لەوێنەكەی خوارەوەدا  دیارە كە لە لایەن یەكێك لە مانگەدەستكردەكانەوە گیراوە
سبەی كاریگەریەكانی شەپۆلەكە زیاتر ئەبێت و لە كاتەكانی بەرەبەیانەوە ئەگەری باران بارین لە ناوچەكەمان دەست پێئەكات و بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سبەی باران بارینی هێواش و مامناوەند تەواوی ڕاپەڕین ئەگرێتەوە و پلەی گەرمی بەڕێژەی ٣ – ٤ پلە نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین ١٢- ١٣ پلە ئەبێت لە دواینیوەڕۆ و نزمترین پلەش لە پێش خۆرهەڵاتن ١ – ٥ پلە ئەبێت لە ناوچە شاخاویەكانی نزیك سنووری ڕۆژهەڵاتی كوردستان
بەپێی دوایین زانیاریەكان سبەی ئەگەری بەفر بارین لە چیای قەندیل و دەوروبەری ئەبێت و هەروەها تاوەكو عەسر ئەگەری باران بارین لە ناوچەكەمان بەردەوام ئەبێت بە شێوەیەك كە ڕێژە و ماوەی باران بارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز ئەبێت، لە دوای عەسرەوە ئەگەری باران بارین كەم ئەبێتەوە بەهۆی كەمبوونەوەی هەریەكە لە ڕێژەی شێ و هەور لە ناوچەكە و بۆ ماوەیەك باران بارین ئەوەستێت، لە ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك لە ڕەوشی كەش و هەوای ناوچەكەمان زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە


تێبینی !!! / هەموو پێشبینییەکانی سەرەوە لە مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوە وەرگیراون، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین چونکە زانیاری تـەواو و بێ هـــەڵـــە نیــن،ئەو زانستەی کە بە تەواوی ڕاست و دروستە تەنیا لای خوای گەورەیەو بەو شێوەیە ئەبێت کە زاتی پیرۆزی فەرمانی لەسەرداوە و جگە لە خوای گەورە هـیـچ کەسێك نایزانێت

مردنی ترسناک، مردن بەهۆی شەحنی مۆبایل و هیتەرەوە

لەزانستی پزیشکیدا ئاوا باسی مردن بە گازی یەکەئۆکسیدی کاربۆن دەکرێت:
ناخۆشترین جۆری مردنە سەرەتا دەستەکان و قاچەکان ئیفلیج دەبن بە زیاتر هەڵمژینی گازەکە ئیدی سییەکان ئیفلیج دەبن و کەسەکە چاوی کاردەکات و ناتوانێت نە بجوڵێت نە قسەش بکات بەبێ دەسەڵات مردن شەکەتی ئەکات و بە ئازارەوە کۆتاساتەکانی ژیانی بەڕێئەکات.
بۆیە بەڕێزان، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن تا بەدوور بن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو..:

۱- شەوان کاتی نوستن هیتەری کارەبایی بکوژێنەوە، چونکە تەنها بەرزی و نزیمیەکی کارەبا و شۆرتێک بەسە بۆ دروستبوونی ئاگر.

۲- هەرگیز شەوان مۆبایل بە شەحنەوە جێ مەهێڵە، وە لەلای خۆت و لای سەرتەوە دای مەنێ چونکە لەهەر ساتێکدا ئەگەری تەقینی هەیە و، زیان بەخش دەبێت بۆت.

۳- دووربکەوە لە بەکارهێنانی شاحینە و پلاکێک کە کوالێتیان نزمە یان ئەسڵی نین، چونکە بەشێکی زۆر هۆکارە بۆ دروستبوونی ئاگرکەوتنەوە.

٤- شەوان کاتی نوستن گڵۆپ بە هەڵکراوی جێ مەهێڵە، چونکە لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند ماڵێک گڕیان گرتووە بەهۆی تەقینی گڵۆپ و توانەوەی.

٥- لە وەرزی باران باریندا، پلاک دوای نەمانی کار پێی بیکوژێنەوە، چونکە زۆربەی کات بەهۆی هەورە بروسکەوە شۆرت دروست بووە و زۆربەی ئامێرە کارەباییەکان گڕیان گرتووە و بوونەتە هۆی سووتانی ماڵەکە.

٦- دووربە لە بەکارهێنانی تەقسیمی کارەبایی و ئەڤەر لۆد، چونکە لۆد خستنەسەر هەر پلاکێک ئەبێتە هۆی شۆرت و سووتان و گڕگرتنی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
ئاسۆس ستار

بەداخەوە کریکاریک بەروداویکی تراژیدیا گیاننی لەدەستدا

كرێكارێكی دانیشتوی قەزای خەباتی سەربەپارێزگای هەولێر بەهۆی كەوتنە خوارەوە لەبارهەڵگرێكەوە بۆژێر حەفارەیەك دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.

لەبارەی رووداوەکەوەعه‌دنان مه‌جید، ئەندامی بنەماڵەکە ڕایگەیاند . ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دیار سامی مه‌جید ی( برازام ) بە رووداوێکی دڵتەزێن و له‌كاتی هێنانه‌ خواره‌وهی‌ حه‌فاره‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێك، پێی ده‌خکلیسکێت و دەکەویتە خوارەوە دواتریش دەکەوێتە ژێر حەفارەكەی.

لەبارەی گیان لەدەستدانی دەڵێت:بەداخەوە سەرتا برینداربوو ، بەڵام له‌كاتی بەهانه‌وه‌چوونی و هێنانی کرێن بۆ لادانی حەفارەکە ئه‌و زنجیره‌ی کە بۆ رزگاركردنی به‌كارده‌هێندرا كە حەفارەکەی پێ بەرزکرایەوە لەپر پساو دووباره‌ حه‌فاره‌كه‌ كه‌وته‌ سه‌ری و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی له‌ده‌ستدا”.

رونییشیکردەوە، دیار ته‌مه‌نی 27 ساڵ بوو کرێکاری و شۆفیری دەکرد و خێزاندار بوو خاوه‌ن دوو منداڵه

پەلە بکەو گەشتێکی عەمرە بەبێ بەرامبەر بەدەستبهێنه

پەلەبکەن و گەشتی عەمرە بەدەست بهێنن
رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
لە مانگی مەولوودا لە ژێر ناونیشانی (پڕۆژەی نوری جیهان)
هەڵمەتی خوێندنەوەی ژیاننامەی پێغەمبەر ( درودی خوای لەسەر بێت) ڕادەگەیەنێت…
+پڕۆژەیەکی سەرتاسەرییە.
+خوێندنەووی کتێبی (گوڵاوی سەرمۆر).
+خەڵاتی یەکەم تا سێیەم گەشتی عەمرەیە .

  • خەڵاتی چوارەم تا دەیەم خەڵاتی شایستەیە +بەشداربوو دەبێت تەمەنی لە ١٦ بۆ ٣٠ ساڵ بێت.
  • بەرواری ۲۱۱۲۲٠۱۸ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت .

بۆ ناونوسین سەردانی لقەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بکەن لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان،یان پەیوەندی بکەن بە:-
07502440264

زانکۆی راپەڕین لەناو ۱٥ زانکۆدا، دوانزەهەمە

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم ریزبەندی زانکۆکانی کوردستانی راگەیاند. بەگوێرەی ریزبەندیەکە بێت زانکۆی راپەڕین لەکۆتاییەکانی ریزبەندیەکەدایە و لەکۆی پانزە زانکۆ دوانرەهەمە. ریزبەندی تەواوی زانکۆکان بەم جۆرەیە

گرووپی B

  • زانکۆی سەلاحەدین
  • زانکۆی سلێمانی
  • زانکۆی سۆران
  • زانکۆی کوردستان / هەولێر
  • زانکۆی کۆیە
  • زانکۆی هەولێری پزیشکی

گرووپی C

  • زانکۆی چەرمۆ
  • زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
  • زانکۆی دهۆک
  • زانکۆی گەرمیان
  • زانکۆی زاخۆ
  • زانکۆی راپەڕین

گرووپی D

  • پۆلیتەکنیکی دهۆک
  • پۆلیتەکنیکی هەولێر
  • زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆ تایبەتەکان:

گرووپی B

  • زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
  • زانکۆی ئیشک
  • زانکۆی جیهان / هەولێر
  • زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
  • زانکۆی کۆمار
    شەشەم: زانکۆی نەورۆز

گرووپی C

  • زانکۆی جیهان / دهۆک
  • زانکۆی جیهان / سلێمانی
  • زانکۆی لوبنانی فەرەنسی

گرووپی D

  • زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی
  • زانکۆی بەیان
  • زانکۆی نۆڵیج
  • زانکۆی کاسۆلیک

زانکۆ حکومییەکان:

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

یەکەم: زانکۆی کوردستان/ هەولێر
دووەم: زانکۆی سۆران
سێیەم: زانکۆی سەلاحەدین
چوارەم: زانکۆی سلێمانی
پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری ستافی ئەکادیمی:

یەکەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی
دووەم: زانکۆی کوردستان
سێیەم: زانکۆی سۆران
چوارەم:زانکۆی کۆیە
پێنجەم:زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی:

یەکەم: زانکۆی کوردستان
دووەم: زانکۆی سۆران
سێیەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
چوارەم: زانکۆی دهۆک
پێنجەم: زانکۆی راپەڕین

باشترین پێنج زانکۆ فیدباکی قوتابیان و خوێندکاران:

یەکەم: زانکۆی راپەڕین
دووەم: زانکۆی کۆیە
سێیەم: زانکۆی کوردستان
چوارەم: زانکۆی گەرمیان
پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری دڵنیای جۆری:

یەکەم: زانکۆی کۆیە
دووەم: زانکۆی دهۆک
سێیەم: زانکۆی کوردستان
چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین
پێنجەم: زانکۆی سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە:

یەکەم: زانکۆی دهۆک
دووەم: زانکۆی زاخۆ
سێیەم: زانکۆی سەلاحەدین
چوارەم: زانکۆی کۆیە
پێنجەم:زانکۆی کوردستان

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاست بەرزەکان:

یەکەم: زانکۆی کوردستان
دووەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی
سێیەم:زانکۆی سۆران
چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین
پێنجەم: زانکۆی راپەڕین

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار – کەرتی تایبەت و گشتی

یەکەم: زانکۆی کوردستان
دووەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
سێیەم: زانکۆی کۆیە
چوارەم: زانکۆی سلێمانی
پێنجەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی

زانکۆ ئەهلییەکان:

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
دووەم: زانکۆی جیهان
سێیەم: زانکۆی ئیشک
چوارەم: زانکۆی کۆمار
پێنجەم: زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری ستافی ئەکادیمی (چوار زانکۆن):

یەکەم: زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی
دووەم: زانکۆی جیهان / دهۆک
سێیەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
چوارەم: زانکۆی کۆمار

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی:

زانکۆ تایبەتەکان

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
دووەم: زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر
سێیەم: زانکۆی جیهان / دهۆک
چوارەم: زانکۆی ئیشک
پێنجەم: زانکۆی نەورۆز

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری فیدباکی خوێندکاران و قوتابیان ( چوار زانکۆن):

یەکەم: زانکۆی جیهان / دهۆک
دووەم: زانکۆی جیهان / هەولێر
سێیەم: زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
چوارەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری دڵنیایی جۆریی:

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
دووەم: زانکۆی جیهان / هەولێر
سێیەم: زانکۆی ئیشک
چوارەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی
پێنجەم: زانکۆی نەورۆز

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە (چوار زانکۆن):

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
دووەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی
سێیەم: زانکۆی جیهان / هەولێر
چوارەم: زانکۆی لوبنانی فەرەنسی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان:

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
دووەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی
سێیەم: زانکۆی جیهان / هەولێر
چوارەم: زانکۆی جیهان / سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار – کەرتی تایبەت و گشتی:

یەکەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی
دووەم: زانکۆی جیهان / هەولێر
سێیەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
چوارەم: زانکۆی کۆمار
پێنجەم: زانکۆی ئیشک

دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

لە چەند كاتژمێری ڕابردوو ئاماژەمان بۆ ئەوە كرد كە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بە تێپەڕبوونی كات ڕێژەی هەور لە ناوچەكەمان زیاد ئەكات بەهۆی دەستپێكردنی كاریگەریەكانی ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە هەرێمی كوردستان ئەگرێتەوە، لە ئێستادا ئاسمانی بەشێكی هەرێم نیمچە هەور و هەورە هەروەكو لە وێنەكەی خوارەوەدا دیارە و لە دوای عەسرەوە لە ناوچەكانی دەڤەری ڕاپەڕین ئاسمان بەرەو نیمچە هەور و هەور ئەگۆڕێت و پلەی گەرمیش بەرەو نزمبوونەوە ئەچێت، هەروەكو پێشتریش ئاماژەمان پێدا ئەمڕۆ ئەگەری باران بارین بەهێز نیە بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دابارینەوە لە ئێوارەوە ئەگەری باران بارین كراوە ئەبێت لە ناوچەكەمان

تێبینی// پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

گەنجیک لە چوارقورنە کارگەیکی دروستکردوە پاشماوەی جبڵ و خاشاک کۆدەکاتەوە

من ئۆتۆمبیلەکەم فرۆشت و پارەشم قەرزکرد 👇

من ناوم جەلال عبداللە یە، ٣١ ساڵم و دانیشتووی شارۆچکەی سەروچاوەم، لەقۆناغی ئامادەیی وازم لەخوێندن هێنا بەڵام دەستمکرد بەکاری چاپ و رێکلام , من بیرم کردەوە، ژینگەمان بەهۆی پاشماوەی نایلۆنەوە زۆرپیس دەبێت، بۆیە بڕیارمدا کارگەیەک لە شارۆچکەی چوارقورنە دابنێم بۆ دوبارە بەکارهێنانەوەی نایلۆن، ئۆتۆمبیلەکەم فرۆشت و قەرزم کرد بۆ دانانی کارگەکەم, ئێمە پاشماوەکانمان لە دەڤەری ڕاپەرین و هەولێر لە شوێنی فڕێدانی خاشاک و لەسەر ڕێگا و لە شوێنە گشتیەکانەوە بۆ دێت , کارگەکەم هەلی کاری بۆ ٦ گەنج دابینکردووە کە هەموویان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن و لەدەرەوەی کارگەش هەلی کارمان ڕەخساندووە بۆ کەم دەرامەتان کە لەدەرەوە پاشماوەکانمان بۆ دەهێن, ڕۆژانە لە کاتژمێر 7:30 بەیانیەوە تا کاتژمێر 4:30 ئێوارە کاردەکەین ، زۆر ماندوو دەبم بەڵام بەهۆی ئارەزووی زۆرم بۆ کارەکە هیچ هەست بە ماندوبوون ناکەم.