بەرپرسانی زانکۆبۆ خوێندکاران: ئێوە لەسەگ کەمترن

دوای ئەوەی خوێادکارانی داخیلیەکانی زانکۆ بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری لەداخیلیەکەیان  دەستیان کرد بەخۆپیشاندان و لەئێستادا خۆپیشاندان بەردەوامە، بەرپرسانی داخیلیەکانی کچانی زانکۆی سلێمانی بەو خوێندکارە کچانەی خۆپیشاندانیان کردووە وتووە ئێوە لەسەگ کەمترن. 

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین


بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٨/١١/٢٤ 

 لە ئێستادا بەهۆی بارینی بەفر لە ناوچە سنووریەكان و هاتنی با لە ئاڕاستەی خۆرهەڵاتی ڕاپەڕینەوە پلەی گەرمی بەشێوەیەكی بەرچاو نزمبووەتەوە و لە ئێستادا بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین ٩ – ١٠ پلەیە لە ناوچەكانی خدران و دەورووبەری هەروەها لە ناوچەكانی باكووری ڕاپەڕین ٠ – ٣ پلەیە بەپێی جیاوازی ناوچەكان

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا ئەمڕۆ شەممە بەگشتی لە ڕاپەڕین ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوردا ئەبێت و ئەگەری دابارین لە ناوچەكە لاواز ئەبێت لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری دابارینی بەفر هەیە لە بناری قەندیل و چیابەرزەكانی سنووری خۆرهەڵاتی ڕاپەڕین، هەروەها لە ئەگەری نەبارینی باران بەشێوەیەكی گشتی لە ناوچەكە ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلە بەرزئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی ١٥ – ١٦ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمیش پێش خۆرهەڵاتن ٠ -٣ پلە ئەبێت لە ناوچە سنووریەكانی دەڤەركە، والله أعلم

پلەی گەرمی ئێستای چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین
ڕانیە : ٦ – ٧ پلە
قەڵادزە : ٦ – ٧ پلە
حاجیاوا : ٧ پلە
ژاراوە : ٧ پلە 
چوارقوڕنە : ٧ – ٨ پلە 
والله أعلم

//تێبینی
١- لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ ئەگەری باران بارین لاوازە بەڵام لە پێشنیوەڕۆوە تاوەكو دوای عەسر ئەگەرێكی باران بارین هەیە بەشێوەی پچڕ پچڕ و كاتی لەناوچەكە. لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك لە ناوچەكە ئەوا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر كەش و هەوای ناوچەكە ئەبێت و لە ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

بەپەلە/ خۆپیشاندانی کچانی داخیلی بەردەوامە

بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری لەداخیلیەکەیان، خوێندکارانی کچی داخیلیەکانی زانکۆی سلێمانی بەم نیوەشەوە دەستیان بەخۆپیشاندان کرد. چاودێرانی داخیلیەکەش هەڕەشە لە کچە خوێدکارەکان دەکەن و دەڵێن وێنەتان گیراوە و ئەوەی خۆپیشاندانی کردووە دەردەکرێت 

سەگ پەلاماری دوو خوێندکاری کچی داخیلیدا و بەڕێکران بۆ نەخۆشخانە

بەپەلە
بە داخەوە دوو خوێندكاری داخلی كچان لە لایەن چەن سەگێكەوە پەلامار دەدرێن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن
تا كەی كێشەی سەگە بەرەڵایانەی داخلیەكانی قلیاسان چارەسەر ناكرێ؟

هیوادارین سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بەدواداچوونی جدی بۆ ئەم کێشەیە بکرێت

گەنجێکی رانیە، بووە پاڵەوانی وڵاتانی عەرەب

جەوهەرمستەفا، ئەستێرەیەکی تری وەرزشی نێودەوڵەتی ڕانیەی دەروازەی راپەڕینە و پلەی یەکەمی یاریەسیانیەکانی وڵاتانی عربی بەدەستهێنا کەلەولاتی میسر بەڕێوەچوو. کاک جەوهەریش مەدالیای زێڕینی بەدەستهێنا. نو سینگەی ڕاپەڕینی لیژنەی ئۆڵۆمپی پڕبەدڵ پیرۆ زبایی لێ دەکا.  بڕیاریشیانداوە هەریاریزانێکی سنوری نوسینگەکەیان ئەنجامی نێودەوڵەتی بەدەس بهێنێیت مەراسیمی ڕێزلێنانی بۆسازدەکەن

لێرەشەوەڕایدەگەیەنین بۆکاک جوهریش جوانترین مەڕاسیمی ڕێزلێنانی بۆسازدەکەین و بە مەدالیا زێڕینیەکەشی ناوی شاری ڕانیەی سەربەرز کرد، ئێمەش شانازی پێوەکەین دوبارە پیرۆزە لەکاک جوهر..

شایانی باسە لەچەند رۆژی رابردوودا، گەنجێکی تری رانیە بەناوی کاکە پشدەر، بووە پاڵەوانی جیهان و پلەی سێیەمی لەلەشجوانی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا

سەرۆکی زانکۆی راپەڕین: خوێندن لەئەوروپا بۆ زیرەکەکان نیە، بۆ ئەوانەیە هیچ نازانن

من کاتێ بڕیارێک دەرچوو کە لەڕێگای ئیختیبارەوە کەسێک ھەڵ ئەبژێردرێت لە دەرچوانی قۆناغی دوو بۆ خوێندن لە ئەوروپا بەخۆڕایی . بە شێوەی سیستەمی ئیڕاسموس. وتیان ئیختیبار ئەکرێ… بە ت لەوکاتەیا من باشترین قسەکەر و شارەزای کلتوری ئەوروپا بووم بە حوکمی ئەوەی من خۆم موتەرجیمی ڕێکخراوی WIN ی ئەمریکیم بە خۆبەخش. بەڵام ئەوان ناوی منیان لە ئیختیبارەکە دەرکردبوو. کاتێ زانیم بە واستە مواجەھەیەکی بەڕێز سەرۆکی زانکۆم وەر گرت لەڕێگای کەسێکی خۆمەوە. من پێشتر نەمبیستبوو سەرۆکی زانکۆ بینینی پێویستی بە واستە ھەبێ. دوای ئەوەی چووم و دوو سکرتێر دانیشتبوو لە نوسینگەی جەنابیان. سەرەم ھاتو چومە ژورەوە. یەکەم شت وتی تۆ ناتوانی ئیختیبار بکەی چونکە لە دە یەکەمەکان نیت. من لام سەیرە ئەوانەی ئەکرێنە یەکەم ھیچ نازانن و ناتوانن بەباشی قسە بکە و منیش ناتوانم داخڵی تێستێک بم کە مامۆستا ئەجنەبیەکان ئیختیباریان ئەکرد.. ئێ خۆ ئەمە ئیختیبار بوو ئەکرا دەر نەچم کە.یەکەمەکان لەمن باشتر بوون. ئینجا ئەبوایە ١٠ کەس تێست بکرێ ئەوان بەس دوانیان کرد. دوای مناقەشە.. وتم قسمی ئینگلیزی منی کاندید کردوە و ئەڵێ ھۆشمەند کاندیدی ئێمەیە … بەڵام بەداخەوە سەرۆکی زانکۆکە وتییی….
کاک ھۆشمەند من پرسیارم کردوە توانایەکی زۆر باشت ھەیە.. بەڵام خوێندن لە ئەوروپا بۆ زیرەکەکان نیە بەڵکوو بۆ ئەو یەکەمانەیە کە ھیچ نازانن. من کە وای وت وتم ئەگەر ئەمە ڕەئی سەرۆکی زانکۆیە کە پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە… سپاس ئەمەم ھەر ناوێ ئێوە لەوە ئەترسن ئیختیباریشمکەن چونکە ئەزانن من کورسی خوێندنەکە بەدەست ئەھێنم. لەکاتێکا سەیرمان کرد و زانیمان خوێندنی ئیڕاسموس کە خوێندنێکی خۆڕاییە لە دەرەوە ئەڵێ ھەرکەس نمرەکەی ٦٠ بێ بەڵام ئاستی زۆر باشبێ ئەتوانێ و شمول ئەکا… ئیتر من ئەوڕۆژە سەرۆکایەتیم جێ ھێشت و تا ئەمرم بیرم ئەبێ کە ئەمانە چەند دژی ئینسانیەت و پەروەردەن ئەوەی ئەیزانن تەنھا ورگ تێر کردن و پۆزلێدانی پشت مێزەکەیانە.. لەگەڵ حورمەتم بۆیان چونکە من ئێستا خوێندکاری ئەم بەشەم… بۆ زانیاریشتان کە تەقدیمی خوێندنەوەم کرد ھەموو یاساکان شمولی ئەکردم وەریان نە ئەگرتم لەسەر حەقی خۆشم ناچار دیسان واستەم کرد…. ھھھ توانات ھەبێ. یاسا شمولت بکا. ساڵی دوو ملیۆن بدەی. ناچاریشت بکەن واستە بکەی.. ئیتر ئەتانەوێ ئاستمان چۆن بێ؟ جەنابی ئادمین تۆبی ئاستت چۆن ئەبێ؟

هۆشمەند موفق
خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین
Hoshmand Mofaq