بەداخەوە روداوی هاتوچۆ گەڵەبەیەک کۆنترۆلی لەدەسدا و حەوت سەیارەی شیلا

رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ ده‌ربه‌ندیخان، شۆفێری بارهه‌ڵگرێك كۆنترۆڵی لێخوڕین له‌ده‌ستده‌دات و دوای ئه‌وه‌ی به‌ناو ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیل ده‌كه‌وێت، خۆشی وه‌رده‌گه‌ڕێت و زیانی گیانی و ماددی به‌دواوه‌ بوو.

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌ رووداوێكدا ئۆتۆمۆبیلێكی بارهه‌ڵگر دوای ئه‌وه‌ی له‌ تونێله‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌رده‌چێت، شۆفێره‌كه‌ی كۆنترۆڵی لێخوڕین له‌ده‌ستده‌دات و پاش ئه‌وه‌ی 7ئۆتۆمۆبێلی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌شێلێت خۆشی وه‌رده‌گه‌ڕێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌ جگه‌ له‌ زیانی زۆری ماددی كه‌ به‌ ئۆتۆمۆبیله‌كان گه‌یشت، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش بریندار بوونه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هیچ كه‌سێك بڵاوبكرێته‌وه‌

فیدیۆی روداوەکە لەم لینکە ببینە

.https://m.youtube.com/watch?feature=youtu.be&v=WfFHPLydhQI

بەڤیدیۆ.. سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆییەكانی سلێمانی هەڕەشە و سوکایەتی بە کچە قوتابییەکان دەکات

قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی دژی خراپی خزمەتگوزارییەکان و بوونی سەگی بەڕەڵا لەو شوێنە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەرپرسی بەشە ناوخۆییەکانیش هەڕەشە و سوکایەتیان پێ دەکات.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، تێیدا درەنگانی شەوی ڕابردوو قوتابیانی بەشە ناوخۆیی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان ئەنجامدا و لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکەش نەژاد حوسێن، سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی پاڵ بە قوتابییەکانەوە دەنێت و پێیان دەڵێت: “بەیانى بەقوربانتان دەبم”، کە مەبەستی لێی سزادانیانە.
هەر بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاو کراوەتەوە، کچە قوتابییەکان داوای لابردنی ئەو سەگانەی نزیک بەشەناوخۆییەکانیان دەکەن، بەڵام ئەو بەرپرسەی بەشە ناوخۆییەکانی سلێمانی، هەڕەشەی تێبەردانی سەگی زیاتر لەو کچە قوتابیانە دەکات و قسەی نەشیاویان پێ دەڵێت.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە قوتابییەکانی بەشە ناوخۆیی کەمپی نوێی کچانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئاماژەیان بەوەکرد، کە بەشە ناوخۆییەکەیان هیچ خزمەتگوزاییەکی تێدان نییە و ئەو سەگانەشی لەو ناوچەیەدان و بەرەڵان پەلاماریان دەدەن، ئەمشەویش دوو قوتابی کچ سەگ پەلاماری داون.

زەوی داگیرکردن لەرانیە دەستی پێکردەوە

لەساڵی ۲۰۰۹ وە شارەوانی رانیە زەویەکی بۆ باخچە تەرخان کردووە لەگەڕەکی هەوارە بەرزە، بەگوێرەی وتەی یەکێک لەدانیشتوانی گەرەکی هەوارە بەرزە هاوڵاتیەک دەیەوێت ئەو شوێنە داگیر بکات. هەربۆیەشە دانیشتوانی گەڕەکەکە داوا لەلایەنی بەرپرس دەکەن بەدەم داواکاریەکەیانەوە بێن و ڕێگری لەم داگیرکاریە بکەن

بەپەلە/ داوا لەکەس و کاری خوێندکارە کچەکانی داخیلی زانکۆ دەکرێت، لەترسی پەلاماردان کچەکانیان ببەنە ماڵەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو خوێندکارانی کچی داخیلیەکانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانی داخیلی و لابردنی ئەو سەگانەی داخیلی کە بوونەتە مایەی بێزاری کچان و هەندێک جاریش پەلاماری کچەکان دەدەن. بەرپرسی داخیلیەکانی زانکۆی سلێمانی دەڵێت سەگی زیاترتان بۆ دەهێنم و دەبێت زۆر بەتان دەربکرێن و چەندین وشەی ناشیرینی تر بەکار دەهێنێت

لەپێناو سەلامەتی کچەکانتان ، قوتابیان داوا دەکەن کەس و کاریان بچن کچەکانیان بهێننەوە، تا دووربن لەتەشهیر و جوێن و پەلاماردان

بەپەلە، لەترسی پەلاماردان، ژمارەیەک خوێندکاری کچ داخیلیەکانی زانکۆیان بەجێهێشت

کەمێک پێش ئێستا خوێندکارێکی کچی داخیلی رایگەیاند کەلەترسی پەلاماردان و سوکایەتی پێکردن داخیلیەکانیان بەجێهێشتووە و ناوێرن بچنەوە داخلی.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو کچانی داخیلیەکانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان کردو داوا خزمەتگوزاریان کرد، لەلایەن بەرپرسانی داخیلیەوە هێرشیان کرایە سەر و قسەی ناشیرینیان پێ وتراوە و تا ئێستاش بەشێک لەکچەکان ناوێرن بگەڕێنەوە داخیلیەکان

بەیانی هەڵمەتی گەورەی خوێن بەخشینە

نەخۆشخانەی مناڵان و مناڵبوون_ڕانـــــــــیە

ئاگاداری بۆ ھاوشاریانی ڕانـــــــــیە و دەوروبەریبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ٢٥/١١/٢٠١٨ ھەڵمەتێکی خوین بەخشین ئەنجام دەدەین لە پێناو پاراستنی نەخۆشانی تالاثیمــا و سەلامەتی مناڵان و دایکانی ئازیز
لە کاتژمێر ٨:٣٠ ی بەیانی تا کایژمێر ٢ ی دوا نیوەڕۆ لە نەخۆشخانەی مناڵان و مناڵبوونڕانـــــــــیە تێ بی نی / ھەمووجۆرەکان وەردەگیرێت چاوەڕوانی ھیممەتتانین

بەڵێن عزیز ل.بانکی خوین .ن مناڵانڕانـــــــــیە