پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین


بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/٢٦ 

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا ئەمڕۆ دووشەممە بەگشتی لە ڕاپەڕین ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و  هەوردا ئەبێت و ئەگەری دابارین لە ناوچەكەدا ئەبێت بەڵام بەشێوەی ناوچەیی و پچڕ پچڕ، هەروەها ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلە بەرزئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی ١٢ – ١٣ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمیش پێش خۆرهەڵاتن لەژێر ٥  پلەوە ئەبێت لە ناوچە سنووریەكانی دەڤەركە، والله أعلم

پلەی گەرمی ئێستای چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین
ڕانیە : ٨ پلە 
قەڵادزە : ٧ – ٨ پلە
حاجیاوا : ٨ پلە
ژاراوە : ٨ پلە 
چوارقوڕنە : ٩ پلە 
والله أعلم

//تێبینی هەمیشەیی

١- لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕ هەیە بەتایبەت لە دوای نیوەڕۆوە تاوەكو شەو، بەڵام لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك لە كەش و هەوای ناوچەكە ئەوا كاریگەری ڕاستەوخۆی ئەبێت و لە ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، دوو کەس لەکەلار گیانیان لەدەستدا

دوای ئەوەی دوو کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران. بەهۆی ناجێگری باری تەندروستیان گیانیانلەدەستدا.

43 کەس لەکەلار بەهۆی بومەلەرزەکەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون و زۆربەیان ژنن و تووشی شۆک وترسی توند بوون و دوانیان شکاویان هەیە ویەکێکیان بەناوی محمد فتاح ڕۆستەم موالید 1950 گیانی لەدەست دا..

سەرجەم دەرچوانی ئەم کۆلیژە دادەمەزرێن

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌زیرى نه‌وت ئاشكراى كرد: له‌سه‌ر راسپارده‌ى حكومه‌ت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سوره‌ له‌سه‌ر سوودوەرگرتن له‌ تواناى ده‌رچوانى كۆلیژى ئه‌ندازیارى نه‌وت، له‌ كه‌رته‌ جۆراوجۆره‌كانى نه‌وت و دامه‌زراندنیان.
 
سامر غه‌زبان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌زیرى نه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانى وه‌زاره‌تى نه‌وت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى تشرینى دووه‌م، داوایكرد: فۆرمێكى تایبه‌ت ئاماده‌بكرێت و له‌ سایتى رەسمى وه‌زاره‌ت دابنرێت، بۆئه‌وه‌ى به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى گونجاو كۆى ده‌رچوانى كۆلیژه‌كانى ئه‌ندازیارى نه‌وت وه‌ربگرن و ده‌رفه‌تى كاركردنیان بۆ بڕه‌خسێنن.
 
وه‌زیرى نه‌وت داواى له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش كردوه‌: كه‌ پڕۆگرامێكى تایبه‌ت دابنێنن بۆ په‌ره‌پێدانى توانا و شاره‌زایی ئه‌و ده‌رچوانه‌ى زانكۆ، له‌ كه‌رته‌ جۆراوجۆره‌كانى نەوتیش ده‌رفه‌تى كاریان بۆ بڕه‌خسێنرێت و  بۆ هه‌ندێك له‌ خوێندكاره‌كانیش كورسى خوێندنیان له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ ده‌ستەبه‌ر بكرێت

زانیاری تەواو لەسەر بوومەلەرزەكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان


كاتژمێر ٧:٣٧ خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی زۆر بەهێز بە بڕی ٦,٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی باشووری خۆرئاوای پارێزگای كرماشانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند، چەقی بوومەلەرزەكە تەنیا ١٩ كم لە شاری سەرپێلی زەهاوی باشووری خۆرئاوای پارێزگای كرماشان دوور بووە و لە قوڵایی ٧ كم لەژێر ڕووی زەوی ناوچەكە ڕوویداوە، هەروەها بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكەوە و نزیكبوونی لە باشووری كوردستان لە زۆربەی ناوچەكانی باشووری كوردستان هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە و لە ناوچەكانی گەرمیان و هەڵەبجە بوومەلەرزەكە بەهێز بووە، شایەنی باسە هەتاوەكو ئێستا هیچ زانیاریەكی فەرمی بڵاونەكراوەتەوە سەبارەت بە زیانەكانی بوومەلەزەكە. والله أعلم

بەداخەوە هەشت کەس بەهۆی زەمین لەرزەکەبونە قوربانی

هەشت کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستدا

بومەلەرزەکەی ئەمشەو یەکشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2018، لە پارێزگاکانی کرماشان و سەرپێلی زەهاو قوربانی گیانی لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە  بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەمشەو لە پارێزگاکانی کرماشان و سەرپێلی زەهاو 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 100 کەسیش برینداربوون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان باری تەندروستی زۆرێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و زۆربەی نەخۆشخانەکانی کرماشان و سەرپێڵی زەهاو پڕبوون لە بریندار.

ئەمشەو کاتژمێر 7:37 خولەک دوو بومەلەرزە بە گوڕەکانی 6.0 و 6.5 پلەی رێختەر لەسەر سنوری عێراق ئێران روویاندا.

بەوینە کاریگەری زەمین لەرزە لەدەربەندیخان کەوتنە خوارەوەی بەرد بەهۆی بومەلەرزە

دەربەندیخان
کەوتنەخوارەی تاشە بەردی گەورەی شاخەکان بۆ سەرشەقامەکان بەهۆی بومەلەرزەکەوە

کەمیک پیش ئیستا بومەلەرزەیەک سەرتاسەری کوردستانی گرتەوە زیانی بەچەند شوینک گەیاند لەدەربەندی خان زیانی مادی هەبوە