پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٨/١١/٢٧ 

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا ئەمڕۆ سێشەممە بەگشتی لە ڕاپەڕین ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوردا ئەبێت و ئەگەری دابارین لە ناوچەكەدا لاواز ئەبێت، هەروەها ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەجێگیری ئەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی ١٢ – ١٣ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمیش پێش خۆرهەڵاتن لەژێر ٥  پلەوە ئەبێت لە ناوچە سنووریەكانی دەڤەركە، والله أعلم


//تێبینی هەمیشەیی
١- لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ ئەگەری باران بارین لاوازە، بەڵام لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك لە كەش و هەوای ناوچەكە ئەوا كاریگەری ڕاستەوخۆی ئەبێت و لە ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

پاسەکانی رانیە بۆیان نییە بەسایدی مزگەوتی گەورەی رانیەدا هاتوچۆبکە

لەپێناو درووست نەکردنی گرفت بۆ هاموشۆ و مامەڵەی  هاوڵاتیان بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئەو پاصانەی کارتی هێڵیان نیە بەشەقامی دۆلارەکەی ڕانیەدا درا. پێتوایە ئەمە هەنگاوە دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەرەباڵغی لەوشەقامە ؟

ماڵپەر و پەیجی ( Ranya city ) ، سەرقاڵی گرێبەستێکی گەورەیی میدیایین لەوڵاتێکی ئەوروپی

پەیجی شاری رانیە ( Ranya city ) ، وەک یەکێک لەپەیجە چالاکەکانی دەڤەری راپەڕین و کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی خزمەتکردنی هاوڵاتیانن، دوای راگیرانی پەیجە گەورەکەی پێشوو لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە، ستافی پەیجی شاری رانیە دووبارە هەڵسان بەدانانەوەی پەیجێکیتر بەهەمان ناو و لۆگۆوە، دواتر لەچوارچێوەی هەستکردن بە بەرپرسارێتی و لەئەستۆگرتنی بەشێک لەبەرپرسیارێتی هۆشیارکردنەوەی خەڵک بڕیاری دامەزراندی ماڵپەری رانیە سیتی درا، ئەگەرچی لەئێستادا لەلایەن دوو ستافی جیاوازەوە ماڵپەر و پەیج بەڕێوە دەبرێن، بەڵام تا ڕادەیەک ئاگاداری ئیش و کارەکانی یەکترن. لە هەنگاوێکی تری کاری میدیایدا ماڵپەڕ و پەیجی شاری رانیە ( Ranya city ) سەرقاڵی گرێبەستێکی گەورەیی میدیایین لەگەڵ کۆمپانیایەکی بواری راگەیاندنی بەریتانی ، لەپێناو زیاتر بەرەوپێشبردنی کاری میدیای لەناو ماڵپەر و پەیجدا. هیوادارین هەوڵی ستافی دەرەوەی ماڵپەر و پەیج لەئەوروپا بەرهەمداربێت، تاوەکو بتواندرێت ئەکادیمیانە و پڕۆفیشناڵانە خزمەت بەهاوڵاتیانی دەڤەری راپەرین و کوردستان بکرێت لەرووی کاری میدیاییەوە

dav

گۆڕانکاری لەدوو پۆستی گەورەی دەڤەری راپەڕیندا دەکرێت

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەم نزیکانە یەکێتی گۆڕانکاری لە دوو پۆستی دەڤەری راپەڕیندا دەکات، پۆستێکی حکومی و پۆستێکی حیزبی. بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، کاک عبداللە بۆر دەکرێتە لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتی نیشتیمانی کورستان  لەجێگای کاک وەستا رەسول و هەروەها کاک سالح بەڕێوەبەری پێشووی پاسپۆرتی سلێمانی دەکرێتە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین لەجێگای کاک هیوا قەرەنی.

دووبارە گەورەترین ئیهانە بەخەلکی شاری ڕانیە
دوایی دلنیا بوونەوە لەم بابەتە بێگومان ڕەخنەی خۆمان دەبێت لەسەر ئیدارەی ڕاپەرین

دیسان هەڵەی پزیشکی بووە هۆی گیان لەدەستدانی گەنجێک

گەنجێکی تەمەن ٣٥ ساڵ لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەوکردنی گیرفانەکانی لووت(جیوب)، لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا و بەوتەی کەسوکاری گەنجەکە پزیشکەکە هەڵهاتووە

کەسێکی نزیک لە خێزانی گەنجەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمرۆ(٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سی ئێم سی شاری هه‌ولێر له‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌ریی پاش وەرگرتنی به‌نج گیانیله‌ده‌ستداوە ، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامداوە بە ڕەچەڵەکە عەرەبە و لە ئێستادا هەڵهاتووە ،
باسی لەوەشکرد”سکاڵا لەسەر پزیشکەکە لای پۆلیس تۆماردەکەن چونکه‌ نه‌شتەرگه‌رییه‌که‌ وه‌ها گه‌وره‌ نه‌بووه‌ تا بەبێتەهۆی مردنی”.
ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەو گەنجە گیانیلەدەستداوە ناوی عبدالله‌ هاشم و دانیتشووی گوندی گوندکە سەر بە قەزای ئاکرێیە و له‌ دایکبووی ساڵی ١٩٨٣یە و پیشەی شۆفێرە .

دامەزراوەی میدیایی نالیا کەناڵی ئێن ئاڕ تی منداڵان دەکاتەوە

ئاوات عەلی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا وێڕای پشت ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان ڕایگەیاند، کەناڵە نوێیەکەیان لە رۆژی سێشەممە (١ی کانونی دووەمی ٢٠١٩)ەوە دەست بە پەخشی ئاسایی دەکات و بەرنامە و بەرھەمەکانی تایبەت دەبن بە جیھانی منداڵان. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، پەخشی کەناڵی ئێن ئار تی ٣ لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات دەبێت.

دامەزراوەی میدیایی نالیا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەروەختی نەبوونیی یان دەگمەنیی تۆڕێکی راگەیاندنی پیشەیی بەرپرسیار لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا. لە ساڵی ٢٠١٠دا بەدروشمی “راستگۆیی، ھاوسەنگی، بوێریی” دەستەیەک لە رۆژنامەنووسانی ناحزبیی سەربەخۆ لە کارنامە و ئایدۆلۆژیایەکی دیارییکراو؛ بەئامانجی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە میدیاییە دەرکەوتن و کەوتنە کارکردن. سەرچاوەی داھاتی ئەم دامەزراوەیە لەلایەن کۆمپانیای وەبەرھێنانی نالیاوە دابیندەکرێت بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاریی و ھەواڵ و رووماڵکردنی رووداوە جۆربەجۆرەکان بەشێوەیەکی پیشەیی ستاندارد. بێجگە لە ئۆفیسە سەرەکییەکەی لە شاری سلێمانی؛ دامەزراوەی میدیایی نالیا لە سەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئۆفیسی ھەیە.