لە هەرێمی کوردستان و رانیە یاریەکی ٥ هەزار ساڵە دەکرێت

 

دوای تێپەڕبوونی 5هەزار ساڵ بەسەر یاری شاهانەی ئوور، ئەمڕۆ یاریەکە دەڤەری راپەڕینی باشووری کوردستان دەکرێت.روخسار رەمەزان سەرپەرشتیاری یەکەی شوێنەواری لە زانکۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند”یاری شاهانەی ئور، لە ساڵی 1922 لەناوچەی شوێنەواری ئوردۆزراوەتەوە، بەڵام چۆنێتی ئەنجامدانی یاریەکە بە نەزانراوی مابوویەوە، دوای 50 ساڵ و خوێندنەوەی ریساکانی یاریەکە لەلایەن وێنەوارناس (Irving Finkel) چۆنێتی ئەنجامدانی یاریەکە دۆزرایەوە، ئێستا یاریەکە لە راپەڕین دەکرێت، کە بەشێکە لە و 7 بەشەی پڕۆژەی هۆشیاری شوێنەواری دەڤەری راپەڕین.”

روخسار رەمەزان، گوتی” یاریەکە وەکو دامە و تاولەیە، لە 20 خانە پێکهاتووە، 7 بەرد و سێ زاری شێوە لولەیی لەیاریەکەدا بەکاردێت، کە یەکێکیان دوو خاڵ و ئەوەی دیکە یەک خاڵ و ئەوەی سێیەم هیچ خاڵی لەسەر نییە. مامۆستا هۆشمەند مۆفەق دوو دانە لەو یاریەی لەدار دروستکردووە جیا لە قوتابیانی زانکۆ لەناو خەڵیکیش تاقیکراوەتەوە و خەڵکی یاریەکەیان کردووە و بەلایانەوە پەسەند بووە.” گوتیشی:”دەمانەوێت پەرە بە پرۆژەکە بدەین و بیگوازینەوە بۆ قوتابخانە بنەڕەتیەکان بەتایبەت پۆلی 7ی بنەڕەتی لە وانەی مێژوویی لەسەر شوێنەوار دەخوێنن.”

سەرپەرشتیارەکەی یەکەی شوێنەواری زانکۆی راپەڕین، باسیشی لەوەکرد، لە زانکۆدا لەگەڵ (Ashley Barlow) مامۆستای سەنتەری زمان و شوێنەوارناس کار لەسەر پڕۆژەکە دەکەین، دەمانەوێت گرنگی شوێنەوار بۆ خەڵکی روونبکەینەوە.

باسیشی لەوەکرد لە مۆزەخانەی بەریتانیا شوێنێکی تایبەت بەو یاریە کراوەتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەپێی دەرفەت کاریان لەسەر یاریەکە کردووە

سەرباز سیامەند

سایتی زانکۆی راپەڕین

خواردنگەیەکی رانیە، داشکاندنی لەخواردنەکانیدا دەکات

مژدە مژدە مژدە
داشکانی ناوازە و گەورە
گەص شەبەنگ ھەڵ دەستێت بە داشکاندنی خواردنەکانی بە نرخێکی گونجاو
مریشک ٥٠٠
جگەر ٥٠٠
حیوان١٠٠٠
فلافل٥٠٠
هاوڕێیەکت تاگ بکە بۆ دەعوەتێکی شاهانەی هەرزان
ناونیشان
رانیە / بەرامبەر باخی گشتی

هاوڵاتیەکی قەڵادزێ لەسەردەشت کۆچی دوایی کرد

هاوڵاتی (کریم فتاح حاجی برایم)قەڵادزێی . دانیشتوی
سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کردوە..سبەینێ چوارشەممە ۲٨ـ۱۱ـ۲۰۱٨ پرسەکەی لە مزڴەوتی ڴەورەی قەڵادزێ دەبێت و ڕۆژی دواتریش پرسەکەی دەڴوازنەوە بۆ سلێمانی ..
اناللە و انا الیە ړاجعون ….

تەرمی هاوڵاتیەک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند” له‌ گه‌ڕه‌كى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى هاووڵاتییه‌ك له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به‌ هه‌ڵواسراوى دۆزراوه‌ته‌وه‌”

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ڕایگەیاند” هاووڵاتییه‌كه‌ ناو (ش.م) و ته‌مه‌نى 52 ساڵه‌ ، به‌پێى لێكوڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، هاووڵاتییه‌كه‌ خۆى كوشتووه‌”.

پۆلیسی سلێمانی وتووشیەتی ” ئه‌و هاووڵاتییه‌ خێزاندار نییه‌ و به‌ته‌نها له‌ ماڵێكدا له‌ گه‌ڕه‌كى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى ژیاوه‌”

ناوبراو بە خەندانی وتوە” له‌ ئێستادا ته‌رمى ناوبراوو گواستراوه‌ته‌ بۆ په‌یمانگاى پزیشكى دادى له‌ سلێمانى و لێكوڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌

نەوت دابەشکردن لەقەڵادزێ وەستا، بزانە کەی دەستپێدەکاتەوە؟

بەڕێزی وەستا بكر سەرپەرشتیاری نەوت وكانزاكان لەقەڵادزێ ئاگاداری هاووڵاتیان ی قەڵادزێ دەكاتەوە كەسبەینێ ڕۆژی چوارشەممە ڕیكەوتی (28/11/2018) نەوت لەقەڵادزێ دابەش ناكرێت ئاماژەبەوەدەكات كەڕۆژی پێنچ شەمەی ئەم هەفتەیە وەجبەیەكی ترنەوت دیت وبۆقەڵادزێ لەگەڕەكی شەهیدان و ئەوبەشەی كەزیادیش بوو بەرگەڕەكی هەنارۆك دەكەوێت ولەوێ دابەش دەكریت دڵنیایش دەداتە هاووڵاتیان تاكوشاری قەڵادزێ ودەوروبەری تەواودەبێت پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبیت.

لەسەنگەسەر، دزی لەماڵی خوا کرا

دوێنێ شەو دوای کاتژمێر هەشت، دزی لەمزگەوتی گەورەی سەنگەسەر کرا، ئەو پارەیەی خرابوویە ناو سندووقی خێرخوازی مزگەوتەکەوە، لەلایەن دەستێکی نەناسراوەوە دزرا. بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمە چەندەمین جارە ئەم دیاردەیە دووبارە دەبێتەوە