بەفردەبارێ هۆژداری درابەهاوڵاتیان

سەرچاوە/snn

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر دۆخی كه‌شوهه‌وا بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “له‌ڕۆژی هه‌ینیه‌وه‌ شه‌پۆلێكی سه‌رماو به‌فروبارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌”.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌كاته‌كانی شه‌ودا ئاسمانی هه‌رێم له‌نیمچه‌ هه‌وره‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی باران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سه‌ره‌تا له‌به‌شه‌كانی ڕۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، ڕۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری شه‌پۆڵی باران بارینه‌كه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان و ئاستی بارانبارین مامناوه‌ند ده‌بێت, جگه‌ له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای دهۆك، پاشان ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارینی ده‌بێت, ئاستی بارانی به‌ شێوه‌ی بارانی به‌ لێزمه‌ ده‌بێت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكراشیكردوه‌، “له‌كاتی هاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی نیمچه‌ ساردیش روو له‌ ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه‌، هه‌ندی جار هه‌وره‌ تریشقه‌ش ده‌بێت، ڕێژه‌ی باران بارینی پێشبینیكراو له‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌رووی (25)ملم ده‌بێت, هه‌روه‌ها پێشبینی به‌فربارین له‌ناوچه‌ شاخاویه‌ به‌رزه‌كان و سنووریه‌كان هه‌یه‌، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ تاوه‌كو رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”.

هەر ئێستا/ نۆ قومارچی لە رانیە دەستگیرکران

له به رواري ئه م شه و به شي پؤليسي نه هيشتني تاواني راپه رين به هه ماهه نگي بنكه ي پؤليسي فرياكه وتني رانيه دواي زانياري وورد توانرا چه ند تؤمه تباريك ده ستگير بكرين به ناوه كانيان (م.ق.م)و(إ.أ.ع)و(ع.ع.إ)و(م.ص.ب)و(م.ح.غ)و(ك.ح.ع)و(ع.إ.م)و(ش.خ.م)و(م.م.خ)له ماليك له شاري رانيه هه لسابوون به قوماركردن و مه شروب خواردنه وه له وماله دواي ليكؤلينه وه ي ته واو به ريزدادوه ر برياريدا به راگرتنيان به پيي ماده ي( ٣٨٩ ل ي س)

راگه ياندني به شي پؤليس نه هيشتني تاواني راپه رين

گەنجێک، لەکاتی یاریدا، زمانی قووتدایەوە و گیانی لەدەستدا

گ

ئێوارەی ئەمرو چوارشه‌ممه‌، 28 نۆڤێمبه‌ری 2018، قوتابییه‌كی  پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ئاکرێ کە لە قوناغی یەکەمی خوێندن بووە، بە ناوی (عەلا خه‌سرو) لە گه‌رمه‌ی یارییه‌كی توپی پێدا له‌گه‌ڵ ھاورێیه‌کانی لە یەکێک لە یاریگای شەش یاریزانی گوندەکانی سەر بە قەزای ئاکرێ بەھوی قوتدانی زمانی گیانی لەدەست دا .

سەباح زوھێر، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمرو چوارشه‌ممه‌ کاتژمێر 6:00 تەرمی گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ گه‌یشتۆته‌وه‌ نەخوشخانەی ھەوارھاتنی ئاکرێ بەناوی (عەلا خه‌سرو) کە بە رەچەڵەک خەلکی گوندی دەرویشانە لە شاره‌دێی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان و ماوه‌یه‌ك لە دھوک نیشتەجێ بووە.

به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئاكرێ به‌ كوردستان24ـی گوت کە تەرمی گەنجەکە بو ئەنجامدانی پشکنین و زانینی ھوکاری گیانلەدەستدانی ڕەوانەی نەخوشخانەی دادی دھوک کراوە و دواتر رادەستی مالباتی دەکرێت

باره‌گاكانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌ رانييه‌ و قه‌ڵادزێ داخران

س

سەرچاوە/كوردستان24

 ئه‌مشه‌و هێزێكى ئاسايش چوونه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌ رانييه‌ و قه‌ڵادزێ و باره‌گاكانيان داخستووه‌.

داخستنى باره‌گاكانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى دواى ئه‌وه‌ دێت، ئاسايش 24 كاتژمێر مۆڵه‌تى دابووه‌ ئه‌و حزبه‌ تا باره‌گاكانى دابخات.

چوونه‌ سه‌ر باره‌گاكانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بڕيارى بۆ داخستنى هه‌موو ئه‌و باره‌گايانه‌ ده‌ركرد كه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى كراونه‌ته‌وه‌ و مۆڵه‌تى ره‌سمييان نييه‌.

ته‌ڤگه‌رى ئازادى رايگه‌ياندووه‌، ئه‌وان داواى مۆڵه‌تيان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه‌ و به‌ گوێره‌ى ياساى حزبه‌ سياسييه‌كان ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت له‌ ماوه‌ى 45 رۆژدا وه‌ڵامى نه‌خێر نه‌داته‌وه‌ به‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌كه‌، ئه‌وا لايه‌نه‌كه‌ وه‌ك حزبێكى مۆڵه‌تدراو ده‌توانێت كار بكات.

ته‌ڤگه‌رى ئازادى جگه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى له‌ ناوچه‌كانى گه‌رميانيش بنكه‌ و باره‌گايان هه‌يه‌.

به‌رپرسانى ئه‌و لايه‌نه‌ سياسييه‌، به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن، كه‌ پشتيوانى له‌ هێڵى سياسى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كه‌ن.

ته‌ڤگه‌ر ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بڕياره‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى له‌ چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى دێت بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيى له‌گه‌ڵ توركيا. 

نرخی به‌نزین بۆ ئه‌م ئاسته‌ی خواره‌وه‌ داده‌به‌زێت كه‌ له‌ خواره‌وه‌.

نرخی به‌نزین دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیووه‌ و به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش بۆ 15/12ی ئه‌مساڵ ده‌بێ نرخی به‌نزین بۆ ئاستێكی نزمتر دابه‌زێت به‌ جۆرێك ڕه‌چاوی بارودۆخی ئابوری خه‌ڵك بكرێت.

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كانی بیروڕا كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی ده‌ست كه‌وتووه‌: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین، له‌ ئێستاشدا نرخه‌كه‌ دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پێش كۆتایی ساڵ نرخه‌كه‌ بۆ ئاستێكی نزمتر دابه‌زێت.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كه‌ نرخی به‌نزین بۆ ئه‌م ئاسته‌ی خواره‌وه‌ داده‌به‌زێت كه‌ له‌ خواره‌وه‌.

سۆپه‌ڕ: 750 دینار
مسحن: 640 دینار
نۆرماڵ: 540 دینار

سەرچاوە/بیروڕا

بێ ئاون، بەپارەی خۆیان ئاویان ڕاکێشاوە، ناهێڵن سوودی لێببینن

هاوڵاتیانی گەڕەکی شادی، لەسەر ئەرک و مەسرەفی خۆیان بۆڕیان کڕیوە و ئاویان راکێشاوە، چەندین جار چوونەتە لای لایەنی بەرپرس و بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین تا ئێستا گوێیان لێنەگیراوە و ناهێڵن سوود لەم پڕۆژەیە ببینن و تائێستا بێ ئاون. داوا لەبەڕێز کاک هیوا قەرەنی دەکەین کەبەدەم کێشەکەیانەوە بچێت و بۆیان چارەسەر بکات و ئەم ماڵانە لە بێئاوی رزگار بکات.