پێشبینی كەش و هەوای سبەی دەڤەری ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی شەممە ٢٠١٨/١٢/١

لەدرێژەی ئەو شەپۆلی باران بارینەی ناوچەكەمانی گرتووەتەوە کەش و هەوای سبەی شەممە لە ڕاپەڕین باراناوی ئەبێت و بەهۆی یەكگرتنی هەردوو شەپۆلی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە ئێستادا لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژئاوای عیراق و هەرێم ئەگەری دابارینی بارانی بەخووڕ هەیە و یەكگرتنی ئەو دوو شەپۆلەش بۆ ناوچەكەمان بەسوود ئەبێت و لە سبەیەوە كاریگەریەكانی لە ڕاپەڕین دەرئەكەوێت، والله أعلم

سبەی شەممە لە هەموو ناوچەكانی ڕاپەڕین بەگشتی ئاسمان هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت و ئەگەری باران بارین لە هەموو ناوچەكانی ڕاپەڕین هەیە بە بڕی جیاواز، سبەی ئاستی باران بارین هێواش و ناوەند ئەبێت بە پێی جیاوازی كات و ناوچەكان و ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت هەروەكو لەخوارەوە ئاماژەمان پێداوە. بەگشتی ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕاپەڕین ئەگەری بڕی بارانی زیاتر ئەبێت بە بەراورد بە ناوچەكانی تر.

زانیاریەكان سەبارەت بە كات و بڕی بارانی پێشبینیكراوی سبەی لە ڕاپەڕین:

لەسەرەتاوە ئاماژەمان بۆ ئەوە كرد كە یەکگرتنی هەردوو شەپۆلەكە بۆ بەسوود ئەبێت و كاریگەری ئەبێت لەسەر ناوچەكەمان، هەربۆیە چاوەڕوان ئەكرێت لە دوای كاتژمێر ١٢وە تاوەكو كاتژمێر ٩ی بەیانی ئاستی باران بارین ناوەند بێت و ئەگەری بارانی بەخووڕ هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕۆژئاوای ڕانیە و باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی قەڵادزە و هەروەها ناوەندی ڕانیە و قەڵادزە و دەورووبەریان ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت بەڵام بە بڕێكی كەمتر بە بەراورد بە ناوچە شاخاویەكانی دەورووبەریان. لە كاتژمێر ٩ تاوەكو كاتی عەسر ئاستی باران بارین لە ڕاپەڕین هێواش و ناوەند ئەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری خێرابوونی باران ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان بەڵام ئەگەرەكە لاوازتر ئەبێت بە بەراورد بە كاتەكانی نێوان ١٢ – ٩ی بەیانی. لە كاتی عەسرەوە تاوەكو كۆتایی شەوی ئاییندە ئاستی بارانی چاوەڕوانكراو هێواش بۆ ناوەند ئەبێت و ئەگەری بارانی بەخووڕ ئەبێت و إن شاءالله سبەی ئێوارە زانیاری زیاتر بڵائەكەینەوە و دوایین گۆڕانكاریەكان ئەخەینەڕوو.

سبەی لە ئەگەری جێگیربوونی كەشی پێشبینی بۆكراو پلەی گەرمی بەڕێژەی ١ پلە بەرزئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین ١٤ – ١٥ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی ٥ پلە ئەبێت لە ناوچە بەرزەكانی بناری قەندیل. والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی//

١- لەگەڵ ئەوەی سبەی ئەگەری باران بارین بەگشتی بەهێز ئەبێت لە ڕاپەڕین وە هەروەها پێشبینی بارانی بەخووڕ ئەكرێت هەروەكو لە بابەتەكەدا ئاماژەمان پێداوە بەڵام لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك لە ڕەوشی كەش و هەوای ناوچەكە ئەوا كاریگەری ڕاستەوخۆی ئەبێت و لە ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی زانیاری مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، وە هەروەها شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و بەوشێوەیە ئەبێت كە پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out /  Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  Change )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.