حەلیمە یەعقوب لە فرۆشتنی خواردنی سەر عارەبانەوە بۆ خانمی یەکەمی جیهان

حەلیمە یەعقوب لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ وەکو هەشتەمین سەرۆکی سەنگاپورە و یەکەمین سەرۆکی ئافرەتی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٧ سوێندی یاسایی خوارد.

یەکێکە لەو سێ کاندیدەی کە بڕوانامەی لێوەشاوەییان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە وەرگرتووە. حەلیمە لە کۆمەڵگای مالای-ی ئیندۆنیزییە. حەلیمە تەنیا وەکو یەکەم ژنە سەرۆکی سەنگاپورە ڕیکۆردی نەشکاندووە، بەڵکو لە ساڵی ٢٠١٣شدا یەکەمین ئافرەت بوو لە سەنگاپورە کە بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

ڕێگای بەرەو سەرۆکایەتی..

حەلیمە بچووکترین منداڵی خێزانەکەیان بووە، کە خاوەنی چوار خوشک و برایە، تەمەنی هەشت ساڵان بووە کاتێک باوکی کۆچی دوایی کردووە، دایکی بووە بە نانپەیداکەری ماڵ و عارەبانەیەکی (یاخود هۆکارێکی گواستنەوەی گەڕۆکی) پێبووە و خواردنی فرۆشتووە، هەر لە بەرە بەیانەوە تا درەنگانی شەو بۆ دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەی لە ماڵەوە دەرچووە.

حەلیمە خۆی دەڵێت، “لە تەمەنی ١٠ ساڵیمەوە، دوای ئەوەی لە قوتابخانە دەگەڕامەوە دەچوومە لای دایکم و دەبووم بە یاریدەدەری لە پاککردنەوە، شۆردن، پاککردنەوەی مێزەکان و خزمەتکردنی موشتەرییەکانیدا، منیش بۆ ئەو کارە کەسێکی باش بووم.”

حەلیمە دەشڵێت، “من ئەزموونی هەژاریم کردووە و دەزانم کە هۆکارێکە بۆ لاوازبوون، دەزانم کە هەژاری چەندە هۆکارێکی کاریگەرە بۆ لاوازکردنی خەڵکی بۆئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە و هەوڵی دەستخستنی خواردن بدەن و، دەزانم داهاتوویش لە هەژاریدا چەندە ناڕوونە. هەژاری بژاردەکانت سنوردار دەکات بەڵام تاوت دەدات بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن.”

لە قۆناغی دووی ناوەندیدا لەسەر ئەوەی کە زۆر لە وانەکانیی لەکیسچووبوو، خەریکبوو لە قوتابخانەی کچانی چینی سەنگاپورە دەرکرێت. حەلیمە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی نیوز ئەیژە وتوویەتی، “ئەوە (ئەوەی کە خەریکبوو لە قوتابخانە دەرکرێت)، یەکێکبوو لە خراپترین ساتەکانی ژیانم، بەڵام بە خۆمم وت، ڕێگە مەدە نوقم ببیت و خۆت کۆکەرەوە و بەردەوامبە.”

حەلیمە دواتر لەو قوتابخانەیە ڕۆشتووە و لە قوتابخانەی کچانی تانجۆنگ کاتۆنگ خوێندنی تەواوکردووە و دواتریش لە زانکۆی سەنگاپورە بڕوانامەی لە یاسا بەدەستهێناوە. لە زانکۆی نیشتمانی سەنگاپورەش هەر لە یاسادا ماستەری بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ کۆنگرەی یەکێتی بازرگانیی نیشتمانیدا دەستی بە کارکردن کردووە، لەوێ چەندین ڕۆڵی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵی داهاتوو (لە ١٩٧٨ بۆ ٢٠٠٨) پێدراوە، سەرەنجامیش بووە بە جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی کرێکاران.

حەلیمە لەسەر داوای گۆ چۆک تۆنگ سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی سەنگاپورە لە ساڵی ٢٠٠١دا هاتووەتە ناو سیاسەتەوە و وەکو ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە. ١٠ ساڵ دواتر پۆستی وەزاریی وەرزش و گەنجان و گەشەپێدانی کۆمەڵگای سەر بە وەزارەتی دەرەوەی پێ دراوە.

لە ساڵی ٢٠١٣شدا بووە بە سەرۆکی پەرلەمانی سەنگاپورە و لەوکاتەشەوە لەو پۆستەدا بووە تا خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی سەنگاپورە. لە ماوەی چەندین ساڵی تێکەڵبوونی بە سیاسەت بەرگریی لە مافی ئافرەتان کردووە و هاوکاریی دارایی دامەزراوە و یانەکانی (ئەیچ ئی ئەی ئێڵ و پی پی ئای ئێس “دامەزراوەی ژنانی موسڵمانی سەنگاپورە”)ی کردووە.

حەلیمە باسی لەوەش کردووە کە بڕیاردان بۆ خۆکاندیدکردن بۆ بەرزترین پۆستی سەنگاپورە ئاسان نەبووە، بەڵام موحەمەد عەبدوڵای هاوسەری و پێنج منداڵەکەی تاوتوێی ئەوەیان لەگەڵدا کردووە و پاڵپشتییان کردووە.

حەلیمە دوای سەرکەوتنی و بوون بە سەرۆک ڕایگەیاند، “بەڵێن دەدەم کە تەواوی هەوڵی خۆم دەدەم بۆ خزمەتکردنی گەلی سەنگاپورە و هەڵبژاردن هەبێت یان نەبێت گرنگ نییە بەلامەوە و پابەندی خزمەتکردنی گەلی سەنگاپورە دەبم.”

حەلیمە هیوایشی خواستووە کە سەنگاپورییەکان لەگەڵیدا کاربکەن بۆ بونیادنانی سەنگاپورەیەکی بەهێزتر و وتووشیەتی، “سەرۆک بۆ هەموو کەسێک و هەموو کۆمەڵگەکانە، بەبێ جیاوازیی نەژادی و دینی.”

حەلیمە بینت یەعقوب لە ٢٣ی ئابی ١٩٥٤ لە خێزانێکی هەژار لەدایکبووە. لەگەڵ پارتی (پی ئەی پی) تێکەڵ بە سیاسەت بووە و هەر لە سەر ئەو پارتەش خۆی کاندیدکردووە و بووە بە پەرلەمانتار و دواتر بە سەرۆکی پەرلەمان و دواتریش سەرۆکی سەنگاپورە. نۆیەمین سەرۆکی پەرلەمان و یەکەمین ئافرەتی سەرۆک پەرلەمان و و نۆیەمین سەرۆکی سەنگاپورە و یەکەمین ئافرەتی سەرۆکی سەنگاپورە. هاوکات یەکەمین ئافرەتی موسڵمانی حیجابپۆشیشە کە ئەو دوو پۆستە باڵایەی وەرگرتبێت.

ڕێژەی هەژاری لە سەنگاپورە نزیکەی ٢% دەبێت. بەهۆی بەهێزی ئەمنیەتی ئەم وڵاتەوە لە ماوەی ڕابردوودا کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە سەنگاپورە بەڕێوەچووە. هەموو قوتابییەکی سەرەتایی چیرۆکی سانگ نیلا ئوتاما شازادەی پالیمبانگ دەبیستێت، ئەو کەسەی کە مەخلوقێکی بینیوە و پێیوابووە (شێر)ە، بەوهۆیەشەوە ناوی دوورگەکەی گۆڕیوە بۆ سەنگاپورە کە بەمانای (شاری شێر) دێت لە سانسکریتدا، بەڵام حەقیقەتەکە ئەوەیە کە هەرگیز لە سەنگاپورە شێر بوونی نەبووە، بەڵام ئێستا لە باخچەی ئاژەڵانەکانیاندا هەیە. سەنگاپورە یەکێکە لە ٢٠ بچووکترین وڵاتانی جیهان و ڕووبەرەکەی تەنیا ٦٨٢.٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بۆئەوەی زیاتر ڕوونبێت لات، ئەمریکا ١٥ هەزار جار لە سەنگاپورە گەورەترە. سەنگاپورە لە ٢١ی ئەیلولی ١٩٦٥ بووە بە ١١٧هەمین ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەگوێرەی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٥ی سەنتەری پیوی ئەمریکی ٣٤%ی دانیشتووانی سەنگاپورە بوزی و ١٨%ی مەسیحی و ١٦%ی بێ دین و ١٤%ی موسڵمان و ٥%ی هیندوسن و دینەکانی تریش ئەوەی تری پێکدەهێنن.

بومەلەرزەیەک ئەم ناوچەیەی کوردستانی هەژاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2018 كاتژمێر 4:16 ده‌قیقه‌ و 19 چركه‌ی‌ ئێواره‌ به‌ كاتی‌ هه‌ولێر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ دووری‌ 30 كیلۆمه‌تر له‌ شاری‌ خانه‌قین روویدا.
كه‌شناسی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: “گوڕی‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 4.3 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر له‌ قوڵایی 11 كیلۆمه‌تر روویداوه‌”.
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ هاوڵاتیان هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌ و هیچ زیانێكی‌ نه‌بووه‌.

هەرئێستا، قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی راپەڕین خۆپیشاندانیان دەستپێکرد

بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و لەپێناو پڕکردنەوەی کەموکورتیەکانی بەشە ناوخۆییەکان، قوتابیانی بەشەناوخۆیەکانی زانکۆی راپەڕین کەمپەیسی قەڵادزێ خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، لەئێستادا ڕێگای سەرەکی قەڵادزێ گیراوە. داوا لەسەرۆکایەتی زانکۆ دەکەین بەدەم داواکاریەکانیانەوە بچێت و بەرپرسانی بەشە ناوخۆییەکانیش مامەڵەی جوان لەگەڵ قوتابیان بکەن

بە چەكی قورس هێرشكرایە سەر بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان


شەوی ڕابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو بەچەكی ئار بی جی هێرشیان كردە سەر بەشی ڕۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

هیوا كەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو دوای كاتژمێر 12، چەند چەكدارێكی نەناسراو بەچەكی قورس (ئار بی جی) و كڵاشینكۆف هێرشیان كردە سەر بەشی ڕۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان.

ئاماژەی بەئەوەشدا، خۆشبەختانە زیانەكان تەنها زیانی ماڵین و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا لێكۆڵینەوە بەردەوامە، تاكو هۆكاری ڕووداوەكە بزانن و تۆمەتبارانیش دەستگیربكرێن، بۆیە سكاڵای یاساییان تۆماركردووە.

باسی لەئەوەشكرد، لەو كاتەی تەقەكان كراوە ناو بیناكە خەڵكی تێدا بووە، بەڵام لەبەرئەوەی ڕووداوەكە كتوپڕ بووە و لەباخەكەی بەرامبەری بیناكەوە تەقەیان كردووە، هیچ ڕووبەڕووبونەوەیەك لەنێوان چەكدارەكان و پاسەوانانی بیناكە ڕووی نەداوە.

بەفردەبارێ هۆژداری درابەهاوڵاتیان

سەرچاوە/snn

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر دۆخی كه‌شوهه‌وا بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “له‌ڕۆژی هه‌ینیه‌وه‌ شه‌پۆلێكی سه‌رماو به‌فروبارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌”.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌كاته‌كانی شه‌ودا ئاسمانی هه‌رێم له‌نیمچه‌ هه‌وره‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی باران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سه‌ره‌تا له‌به‌شه‌كانی ڕۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، ڕۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری شه‌پۆڵی باران بارینه‌كه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان و ئاستی بارانبارین مامناوه‌ند ده‌بێت, جگه‌ له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای دهۆك، پاشان ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارینی ده‌بێت, ئاستی بارانی به‌ شێوه‌ی بارانی به‌ لێزمه‌ ده‌بێت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكراشیكردوه‌، “له‌كاتی هاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی نیمچه‌ ساردیش روو له‌ ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه‌، هه‌ندی جار هه‌وره‌ تریشقه‌ش ده‌بێت، ڕێژه‌ی باران بارینی پێشبینیكراو له‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌رووی (25)ملم ده‌بێت, هه‌روه‌ها پێشبینی به‌فربارین له‌ناوچه‌ شاخاویه‌ به‌رزه‌كان و سنووریه‌كان هه‌یه‌، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ تاوه‌كو رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”.

هەر ئێستا/ نۆ قومارچی لە رانیە دەستگیرکران

له به رواري ئه م شه و به شي پؤليسي نه هيشتني تاواني راپه رين به هه ماهه نگي بنكه ي پؤليسي فرياكه وتني رانيه دواي زانياري وورد توانرا چه ند تؤمه تباريك ده ستگير بكرين به ناوه كانيان (م.ق.م)و(إ.أ.ع)و(ع.ع.إ)و(م.ص.ب)و(م.ح.غ)و(ك.ح.ع)و(ع.إ.م)و(ش.خ.م)و(م.م.خ)له ماليك له شاري رانيه هه لسابوون به قوماركردن و مه شروب خواردنه وه له وماله دواي ليكؤلينه وه ي ته واو به ريزدادوه ر برياريدا به راگرتنيان به پيي ماده ي( ٣٨٩ ل ي س)

راگه ياندني به شي پؤليس نه هيشتني تاواني راپه رين

گەنجێک، لەکاتی یاریدا، زمانی قووتدایەوە و گیانی لەدەستدا

گ

ئێوارەی ئەمرو چوارشه‌ممه‌، 28 نۆڤێمبه‌ری 2018، قوتابییه‌كی  پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ئاکرێ کە لە قوناغی یەکەمی خوێندن بووە، بە ناوی (عەلا خه‌سرو) لە گه‌رمه‌ی یارییه‌كی توپی پێدا له‌گه‌ڵ ھاورێیه‌کانی لە یەکێک لە یاریگای شەش یاریزانی گوندەکانی سەر بە قەزای ئاکرێ بەھوی قوتدانی زمانی گیانی لەدەست دا .

سەباح زوھێر، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمرو چوارشه‌ممه‌ کاتژمێر 6:00 تەرمی گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ گه‌یشتۆته‌وه‌ نەخوشخانەی ھەوارھاتنی ئاکرێ بەناوی (عەلا خه‌سرو) کە بە رەچەڵەک خەلکی گوندی دەرویشانە لە شاره‌دێی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان و ماوه‌یه‌ك لە دھوک نیشتەجێ بووە.

به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئاكرێ به‌ كوردستان24ـی گوت کە تەرمی گەنجەکە بو ئەنجامدانی پشکنین و زانینی ھوکاری گیانلەدەستدانی ڕەوانەی نەخوشخانەی دادی دھوک کراوە و دواتر رادەستی مالباتی دەکرێت