بەپەلە
گەنجێک خۆی کوشت
لە ڕواندوز گەنجێک خۆی کوشت. ئەم خۆکوشتنە هۆکەی ئەوە بووە، کە ئەو گەنجە لە شوێنێک کاری کردووەو دواتر کرداری ئیختیلاس ڕوویداوە. گەنجەکە سەرباری بێتوانایی و ئەستۆپاکی لەوکارە، بەڵام نەیتوانیوە ئیسپاتی ئەوەبکات کە بێتونایە، بەڵکو ئەوە بەرپرسەکەیەتی ئەوکارەی کردووە.. بۆیە لەبەرچاوی پۆلیس گوللەییەی یەکەم چروک دەکات، بەڵام وازناهێنێ و بە گوللەی دووەم خۆی لەناو دەبات…
پرسیار ئەوەیە ئاخۆ چەندی دیکە ئاوا کەوتبنە تەڵەی بەرپرسی هیچ و پوچ وتوانای ئیسپاتی بەرائەتی خۆیان ئیختیاری ئەو جۆرە چارەسەرە بکەن. بۆیە دواکارم دەزگای میدیایی سنووری سۆران ئەم بابەتە زۆر ئیبراز بکەن و بەدواداچوونی جددی بکەن….

غفور نادر

received_539659213148637

شەپۆلی باران بارین بەڕێوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی گۆڕانی ڕەوشی کەشوھەواوە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “بەھۆی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور کە کار دەکاتە سەر ھەرێمی کوردستان و دەبێتە ھۆی دروستبوونی ناسەقامگیریی کەشوھەوا”.

باس لەوەش کراوە: “ئەم کاریگەرییە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە 4/11/2018 سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، پاشان کاریگەریی ئەو شەپۆلە زیاد دەبێت و لە ڕۆژی دووشەممەوه ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بارانێکی مامناوەند لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ببارێت، ھەندێک جاریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا لێزمە باران ببارێت، پلەی گەرماش 2 تا 5 پلە دادەبەزێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیش کراوەتەوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوودا کۆتایی پێ دێت.

received_284207278878801

لەسەر قبوڵ نەکردنی تەزویر و واستە لە دانانی مامۆستایانی وانەبێژدا، یەکێتی بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵی دوور خستەوە
لەسەر چۆنێتی دانانی مامۆستایانی وانەبێژ لەقوتابخانەکان، کێشە دەکەوێتە نێوان پەروەردەی چەمچەماڵ و مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتیەوە.
ئەم کێشەیە لەو کاتەوە دەستی پێ کرد کە دانای مامۆستای وانەبێژی بوو بە فۆرم و خاڵبەندی، مەڵبەندی چەمچەماڵ لە کاتی بانگەشەدا فشاریان خستە سەر بەڕێوبەری پەروەردە کە لە کۆی ٤٥٠ وانە بێژ ئەبێت ۲٠٠ دانەیان وەکو پشکی یەکێتی دابنرێت و لە مەڵبەندەوە ناوەکانیش دەنێرین ، بەڵام بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ئەمەی قبوڵ نەکرد ، تەواوی مامۆستایانی وانەبێژی بە فۆڕم و خاڵ دانا و یەک کەسی بە تەزکیەی حزبی دا نەنا ،ئەو ڕۆژەی کە ناوەکان بڵاوکرانەوە داواکاریەکانی مەڵبەند جێبەجێ نەکرابوو، سیروانی کوێخا نەجم کە بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتیە پاسەوانەکانی ناردە سەر بەڕێوبەری پەروەردە و پێیان وتبوو هەر ئێستا کورسیەکەت بە جێ بهێڵە و بڕۆ ، ئیتر ئەمیش وتبوی من کارمەندی حکومەتم نەک مەڵبەند بە قسەی ئەو ناچمەوە ماڵ، بەڵام دوای دوو ڕۆژ دەوام کردن ،خۆی بڕیاریدا ئیتر نەچێتەوە دەوام .
ئێستا وا لەماڵەوە دانیشتووە.
تەواوی زانیاریەکان لەسەرچاوەی تایبەتەوە گەیشتوون بە ماڵپەر و پەیجی رانیه سیتی لە چەمچەماڵەوە

received_341051580031986

 

 

کەمپینی ھاوکاری بۆ لێقەوماوانی دۆلی خانەقاو بناری قەندیل و دۆلی شاورێ

ھاونشتیمانیان و خێرخوازانی کوردستانی خاوەن ھەڵوێست و بەرخودان ئاگاداردەکەینەوە وەکو ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانی کەمپینی ھاوکاری بۆ لێقەوماوانی دۆڵی خانەقاو بناری قەندیل رادەگەێنين، لە پێناو ئاوەداکردنەوەی ماڵی ھەژاران و خانووە داڕوخاوەکان، گەرمکردنی لانەی منداڵەکان ھاوکاریمان بکەن بە پارە، پێخەف و گەرمکەرەوە یان خۆراک.
خودا چاکەی چاکەکاران ون ناکات

شوێن – بەردەم مزگەوتی حاجی علی مستەفا علی بەرامبەر قایمقامیەتی رانیە

 

لەحانوتی قوتابخانەکان چی باسە ؟!
————————————————-
بەداخەوە دەڵێم و دەنوسم گرفتەکانی پەروەردە ئەمەندە زۆرن نازانین لە کوێوە دەست پێ بکەین و کەکۆتاییان پێ دێت
ئەمرۆ گرفتی فرۆشگای هەندێ لە قوتابخانەکان دەخەینە ڕوو ، ئەمرۆ چەند قوتابی یەك لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی یەوە ئاگاداریان کردمەوە کە کۆمەڵێ کێشەمان هەیە لە ناو قوتابخانەکەماندا و کەسیش گۆێی بۆ نەگرتوین بۆیە ئێمەش ناچارین ئیتر شت لەدەرەوەی قوتابخانە بکرین فرۆشگای قوتابخانە بایکۆت بکەین ……….
ئەمەش هەندێ لە گرفتەکانیان بوو …..
1_ بەڕۆنی زەیتی کۆنە فلافل سور دەکاتەوە بۆ قوتابیان کەئەمەش هۆکارێکە بۆ دروست بونی شێرپەنچە لە جەستەی مناڵاندا بۆ داهاتوو …
———————————
2_ بە قوتابیانی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی دەڵێت قوڵزەڵ قور ، زلە ، ملت بشکێنە هتد …
———————————–
3_لەفەی گۆشتەکان کە گۆشتی مریشکن جوان سور ناکەنەوە گۆشتەکە بەنیوە برژاوی دەکرێتە لەفەی صمونی قوتابیان …
————————————
4_ شوێنی هەڵگرتنی صمونی لەفەکان مقەبای دڕاوی کۆنەیە …
————————————-
5_ صاصی ناو لەفەکان هەموو ڕۆژێ پڕ دەکرێت لە ئاو بۆ ئەوەی زۆر بێت …
————————————-
6_شەربەتی زاکی پڕتەقاڵ لەدەرەوەی قوتابخانە بە 250 دینارە بەڵام لەحانوت بە 500 دینارە …
————————————–
7_ هەندێ جار لەفەکان مویان تێدایە …
————————————–
8_لەکاتی سورەوەکردنەوەی فەلافلەکاندا خاوەن فرۆشگاکان دەستکێشی تایبەت ناکەنە دەستیان …
—————————————
9_ بنێشت مەمنوعە لە ناو قوتابخانەدا بەڵام خاوەنی حانوتەکان دەیهێنن و بەدزی یەوە دەیفرۆشنەوە قوتابیان …
ٓ—————————————
10_ جبسێك دێنن بۆ ناو فرۆشگای قوتابخانە کەزۆرین قازانجی هەبێت ، ئیتر کێشە نی یە قوتابیان توشی چی دەبن …
_______________________
لە کۆتایدا داواکارم لە بەڕیوبەری پەروەردەکان لە ڕگای لیژنەکانیانەوە بەدوادا چونی جدیان هەبێت بۆ پشکنینی فرۆشگای قوتابخانەکان و بچن لە ناو قوتابخانەکان دا کێشەو گرفتی ناو فرۆشگای قوتابخانەکان لە زاری قوتابیان خۆیانەوە وەربگرن ڕاستەوخۆ ……….
چونکە ئەمە تەنها کێشەی قوتابخانەیەك و دوان نی یە ، کێشەی زۆربەی قوتابخانەکانە ……
داواش لە کارگێری ناوقوتابخانەکان دەکەم بەدوادا چونیان هەبێت بۆ پاك ڕاگرتنی فرۆشگای قوتابخانەکانیان ………

لەگەڵ ڕێزماندا …

مامۆستا سێوسێنانی
1_11_2018

 

received_569985593445238