پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆی ڕاپەڕین

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/١/١

لە ئێستادا ناوچەكەمان لەژێر كاریگەری شەپۆلێك دایە كە لە دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە و لە چەند كاتژمێری ڕابردووەوە باران بارین تەواوی ناوچەكانی ڕاپەڕینی گرتووەتەوە لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی ناوچەكە وە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە سوپاس بۆ خوا
بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان چاوەڕوان ئەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە تاوەكو كاتەكانی پێش خۆرهەڵاتن ئەگەری دابارین لە ناوچەكەمان بەردەوام بێت و لەدوای خۆرهەڵاتنەوە بەتێپەڕبوونی كات شەپۆلەكە بەرەو لاوازی ئەچێت و ئەگەری باران بارین بەرەو كەمبوونەوە ئەچێت، والله أعلم
چاوەڕوان ئەكرێت ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ١١ پلە بێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ( -٤ ) پلە بێت لە قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم

تێبینی هەمیشەیی// پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خوای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

بۆ یەکەمین جارە لەمێژووی رانیەدا، بەتامترین و راقیترین ریستورانت و خواردنگە کرایەوە

بۆ یەکەمین جارە لەمێژووی رانیەدا، بەتامترین و راقیترین ریستورانت و خواردنگە کرایەوە
لە ریستورانتی تورنج
( قۆزی حەیوان ، قۆزی مریشک ، برنج و شلە ، کەبنب ، گۆشت ، جگەر ، باڵ ) بە دەست و پەنجەی چەندین خانم و وەستای ئێرانی ئامادە دەکرێت
ناونیشان
رانیە نزیک ترافیک لایتی گەرەکی نەورۆز
بۆ پەیوەندی
۰۷٥۰۱۷۰۱۰۹۹
۰۷٥۱٥۱٦٥۸٤۱

بۆ لێپرسراوانی بازگەی دەربەندی رانیە

وێڕای دەستخۆشیم بۆ دڵسۆزی و ماندوبونی برایانی ئاسایش بەگشتی و بازگەی دەربەند بەتایبەتی…لەهەمانکاتدا داواکارم کە هەوڵبدەن لەوکاتانەی کە قەڕەباڵغی درووست دەبێت بەتایبەت دوای نیوەڕۆیان کارئاسانی بکەن و هەرسایدێک دەکرێ بکرێت بەدوو سایدو هاوڵاتیان لەو بێزاریە ڕزگار بکەن.
چاوتان ماچ دەکەم هەمیشە ساغبن.

عمری زێڕنگر

دووگەنج بەهۆی تەقینەوەی لوغم برینداربوون

سەرچاوەیەك :دووگەنج بەناوەکانی دلێر بەکرو بارزان ڕەسوڵ لەگوندی چەكوانی سەربەناحیەی ئیسێوەی قەزای پشدەر بەهۆی تەقینەوەی لوغم لەسەر ڕووباری هەرزنێ برینداربوون لەئێستادابۆچارەسەری بزیشكی گەینراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەتنی قەڵادزێ ولەژێرچارەسەری پزیشكیدان

گەورەترین گەندەڵی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەکان ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کردووە، چەندین کەموکورتى و گلەیى و گازندەى خستووەتەڕوو لەسەر لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەى ئەزموونە گشتییەکان.

بەپێى نوسراوێکی نهێنى کە دەست رانیە سیتی کەوتووە، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزیری پەروەردەی کردووە، چەندین کەموکورتى و گلەیى و گازندەى خستووەتەڕوو لەسەر لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوەى ئەزموونە گشتییەکان و داوایکردووە هەرچى زووە چارەسەرى تەواوى ئەو کێشانە بکرێت بۆ ئەوەى لە تاقیکردنەوەکانى ئەمساڵیشدا هەڵەکانى ساڵانى ڕابردوو دووبارە نەبنەوە.

لەو نوسراوەدا بەڕێوەبەرى گشتى پەروەدەى سلێمانى ئاماژەى بەوەکردووە، پێشتر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنى وەزیراندا لە تەموزى ئەمساڵ (٢٠١٨)، چەندین جار تێبینییان هەبووە لەسەر لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان و بەتایبەت ئەوانەى لە سنورى بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى سلێمانی بوون و بەڵێنى گۆڕانکارى دراوە لەو پرسەدا، بەڵام تائێستا بەکرداریى هیچ هەنگاوێک بۆ ئەو بابەتە نەنراوە.

جەخت لەسەر ئەوەکراوەتەوە، کە لە هەموو قەزاکان ژمارەیەک سەرپەرشتیار هەن کە زۆر دڵسۆز و ماندوون و دەکرێت وەک ڕێزلێنانێکیش بۆیان ئەوان هەڵبژێردرێن و سود لە توانا و ئەزموونیان وەربگیردرێت، نەک بە بێ هەڵسەنگاندن و ڕاى ئەوان کەسانێکى دیکە دابنرێن.

لەنوسراوەکەدا دڵشاد عومەر ڕەخنەى لەوەشگرتووە کە لیژنەى پەروەردەى قەزاکان هەموو ئەرکێکیان لە ئەستۆ گرتووە و زۆرترین ماندووبوون بۆ ئەوانە، بەڵام بەرهەمى پارە زۆریەکە بۆ لیژنەى باڵاى وەزارەتە.

سەبارەت بە هەڵە و کەموکورتى ناو پرسیارى ئەزموونە گشتییەکان کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى دەڵێت، “بەڕێوەبەرى هۆڵێک یان چاودێرێک یان سەرپەرشتیارێک لەسەر لەبیرچوونى پەڕەیەکی سۆما لیژنەیان لەسەر پێکدەهێنرێت و سزا دەدرێن، بەڵام ڕێزلێنان و دەستخۆشییەکە بۆ لیژنەى باڵاى وەزارەتە.”

دڵشاد عومەر کە هاوکات سەرۆکى لیژنەى تاقیکردنەوەکانى پارێزگاى سلێمانییە هۆشدارى ئەوەش دەدات ئەوان نایانەوێت دەسەڵاتى کارتۆنییان هەبێت لە هەڵبژاردنى ئەو کەسانەى کە بۆ ئەزموونە گشتییەکان دیاریدەکرێن، ئەگەر نا سەرۆکایەتیی لیژنەى تاقیکردنەوەکان لە ئەستۆناگرێت و بەرپرسیاریەتیش لەو پرسەدا هەڵناگرێت و دەشڵێت دەبێتە چاودێرێکى باش بۆ غەدر و ناجۆرى پرسیارەکان.

پەروەردەى سلێمانى باسی لەوەشکردووە تائێستا پارەى پێداویستییەکانى تاقیکردنەوە لە فێنککەرە و کامێراى هۆڵەکان دابیننەکراوە و بەقەرز کڕدراوە، لەکاتێکدا پێشتر لیژنەى باڵاى ئەزموونە گشتییەکان داوایانکردووە دەبێت لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکاندا ئەو پێداویستییانە دابین بکرێن، بەبێ ئەوەى پارەکەى خەرج بکەن.

ئەم نوسراوەى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لە کاتێکدایە کە بەپێى وتەى شارەزایان و پسپۆڕان، کەرتى پەروەردە لە هەرێمدا بەدەست چەندین کێشە و گرفتەوە دەناڵێنێت، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى کە ساڵانە کێشە و هەڵەى پرسیارى ئەزموونە گشتییەکان دووبارە دەبنەوە

بەپەلە/ نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت

بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممە ٣٠ی کانونی یەکەمەوە، نرخی بەنزین بە بڕی ٢٥ دینار لە پارێزگای سلێمانی دابەزێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکیاندا لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بڕیاریانداوە، لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەکانی سوتەمەنی نرخی بەنزین کەمبکەنەوە.

 وتیشی، کەمکردنەوەکە لە سبەین یەشەممە ٣٠ی کانونی یەکەم دەبێت و، بۆ هەر لیترێک بەنزین نرخەکەی ٢٥ دیناری تر کەمدەکرێتەوە.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکردوە، کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری ئەوەشدراوە، کە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵانیشدا بەردەوام بێت.