بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ماوەیەكە بەشێك لەئالودەبووانی مادە هۆشبەرەكان دەچنە ناو هەندێك لە مزگەوتەكانی سلێمانییەوە‌ و وەك جێگەیەك بۆ بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان بەكاریدەهێنن، ئەمەش بۆتە جێی نیگەرانی موسوڵمانان و داوا لەهێزە ئەمنییەكان دەكەن كۆنتڕۆڵی ئەم حاڵەتە بكەن

لەئێستادا ئالودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان لەترسی ئەوەی دەستگیرنەكرێن، جێگەی جیاواز بۆ بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان بەكاردەهێنن، بەجۆرێك هەندێك ئالودەبووی ماددەی هۆشبەر دەچنە نێو هەندێك مزگەوت و لەتەوالێتەكاندا مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن.

ئالودەبووان ئەو مزگەوتانە بەكاردەهێنن، كە شەوانە كراونەتەوە، یاخود ئەو مزگەوتانەی ڕێگای دەرەكییان هەیە، بۆ ئەوەی لێوەی بچنە ناو مزگەوتەكەوە و لەناو تەوالێتەكان یاخود لەسەربانی مزگەوتەكە دادەنیشن و ماددە هۆشبەرەكان بەكاردەهێنن

ئالودەبووان ئەو مزگەوتانە بەكاردەهێنن، كە شەوانە كراونەتەوە، یاخود ئەو مزگەوتانەی ڕێگای دەرەكییان هەیە، بۆ ئەوەی لێوەی بچنە ناو مزگەوتەكەوە و لەناو تەوالێتەكان یاخود لەسەربانی مزگەوتەكە دادەنیشن و ماددە هۆشبەرەكان بەكاردەهێنن

شەپۆلێكی بەهێزی باران سلێمانی و گەرمیان دەگرێتەوە

  • كەشناسی هەرێم هۆشداری بوونی شەپۆلێكی باران بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە “دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لەهەندێ شوێن”    بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەپۆلێكی باران بارین و هەورە تریشقە، كە ئێستا شاری هەولێر و دەوروبەری گرتۆتەوە، پێشبینی دەكرێت تاكو كاتژمێر 11 ی شەو كاریگەری هەبێت.دەشڵێت: “پاشان بەرەو ناوچەكانی سلێمانی و بەتایبەتی ئێدارەی گەرمیان و خانەقین بڕوا، كە پێش بینی دەكریت بڕێكی زۆر باران لەو ناوچانەش ببارێت و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەهەندێ شوێن و پاشان كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت

نهێنی ۱۰ خواردن بزانە، چارەسەری ، چارەسەری ۱۰ نەخۆشی و کێشە دەکات

  1. ئەگەر بێتاقەت و توڕەیت ئەوا مۆز بخۆ.
  2. ئەگەر دەتەوێت گورچیلەت بەرد دروست نەكات ئەوا قەیسی بخۆ.
  3. ئەگەر پەستانی خوێنتان بەرز دەبێتەوە ئەوا كشمیش بخۆن.
  4. ئەگەر ناوسكت دەنگ و قۆڕەی دێت و بێزاری كردویت ئەوا ماست و توو بخۆ.
  5. ئەگەر زۆر ئەكۆكیت ئەوا هەنگوین و دارچینی و زەنجەفیل بخۆ.
  6. ئەگەر لەشێرپەنجە دەترسیت ئەوا كەلەرم و بڕۆکلی و چەوەنەر بخۆ.
  7. ئەگەر كێشەی هەرست هەیە ئەوا هەنجیر و توو بخۆ.
  8. ئەگەر تووشی كەم خەوی بوویت ئەوا گۆشتی قەل و دارچینی و سپیناخ و قەیسی و سەوزەو پاقلەمنیەکان و پرتەقاڵ بخۆن.
  9. ئەگەر دڵت تێكهەڵێت ئەوا چای زەنجەفیل و نەعنا بخۆ.
  10. ئەگەر دەتەوێت دڵت پارێزراو بێت، ئەوا توور، ترێ و لیمۆ بخۆ…

وەک هاوکاری بۆ پەیج چەند هاوڕێکت تاگ بکە.

دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا CIA بە ١١ زمانی جیھانی کاردەکات کە یەکێک لەوزمانانە زمانی کوردی سۆرانییە.

لەسایتی رەسمی CIA سەرجەم زانیارییەکان لەبارەی ئەو دامەزراوەیەوە بە ھەشت زمان بەردەستە کە یەکێک لەو زمانانە کوردی سۆرانییە.

حەوت ھەزارو ١٠٢ زمان لە جیھاندا قسەی پێدەکرێت، دەزگایەکی گەورەی ئەمریکی وەک cia زمانی کوردی سۆرانی وەک یەکێک لە زمانە سەرەکییەکان ھەڵبژاردووەو کاریپێدەکات.

دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا لەساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە بە بڕیاری ھەری ئێس، سەرۆکی ئەوکاتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

کاری سەرەکی دامەزراوەکە سەرۆکایەتیکردنی کۆمەڵگای ھەواڵگری ئەمریکاو راوێژکارییە لەگەڵ سەرۆک بۆ کاروباری ھەواڵگری.

بومەلەرزە ئالاسکای ئەمریکا وێران دەکات

بەرە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلەی رێختەر ویلایەتی ئەلاسکای لە ئەمەریکا هەژاند و وێرانکارییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەگەرچی ئاماری قوربانیان و زیانەکان هێشتا رانەگەیندراوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا کە ئێستا لە وڵاتی ئەرجەنتینە بۆ کۆبوونەوەی جی- 20، لە تویتێکدا لەبارەی بومەلەرزەکە نووسیویەتی: “خەڵکی ئالاسکا بومەلەرزیەکی گەورە لێی داون، داواتان لێدەکەم رەچاوی رێنمایەکان بکەن و خوا هەمووتان بپارێزێت”.

لە ئێستادا باری نائاسایی لەو ویلایەتە راگەیندراوە و تیمە فریا گوزارییەکان لە هەوڵی بەهاناچوونی لێقەوماوانن.