پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی سێشەممە ٢٠١٨/١٢/٤

هەروەكو لە پێشتردا ئاماژەمان بۆ ئەوە كرد كە لە ڕۆژی سێشەممەوە هەرێمی كوردستان ئەكەوێتە ژێر كاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆ كە لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە سەرچاوەیان گرتووە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرمی نزم ئەبنەوە و باران بارین  تەواوی ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەگرێتەوە هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی سنوورەكەمان بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی چاوەڕوان ئەكرێت بەفرببارێت، والله أعلم

سبەی سێشەممە لەبەرەبەیانی زووەوە كاریگەریە سەرەتاییەكانی شەپۆلەكە لە ناوچەكەمان دەرئەكەوێت و چاوەڕوان ئەكرێت تاوەكو نزیك كاتەكانی نیوەڕۆ ئاسمانی ڕاپەڕین لەنێوان هەور و هەتاو بۆ نیمچە هەور بێت و لەدوای نیوەڕۆوە ڕێژەكەی زیاتر ئەبێت و بەگشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەور ئەبێت. سبەی تاوەكو نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لاواز ئەبێت بەڵام لەدوای نیوەڕۆوە ئەگەری باران بارین لە ناوچەكە ئەبێت بەشێوەی پچڕ پچڕ و كاتی، بەگشتی ناوچەكانی باكووری ڕاپەڕین ئەگەری باران بارینیان زیاتر ئەبێت لە ناوچەكانی تر، والله أعلم

بەهۆی هەڵكردنی با لە ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ناوچەكەمان سبەی پلەی گەرمی بەرەو نزمبوونەوە ئەچێت بەڕێژەی ٢ – ٣ پلە بەپێی هەڵكەوتەی ناوچەكان، بەوپێیە سبەی بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین ١٤ – ١٥ پلە ئەبێت و نزمترین پلەی گەرمی ١ پلە ئەبێت لە ناوچە سنووریەكانی باكووری ڕۆژهەڵات، هەروەها سبەی خێرایی با بەگشتی ئاسایی ئەبێت بەڵام لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەگەری خێرابوونی لەناكاوی با ئەبێت بەپێی جیاوازی ناوچەكان، ئەو خێرابوونە لە ناكاوە بەشێوازێكی كاتی ڕووئەدات و ماوەیەكی كەم ئەخایەنێت پاشان خێراییەكەی ئاسایی ئەبێتەوە و بەوشێوەیە لە كاتە جیاوازەكاندا دووبارە ئەبێتەوە. بەگشتی لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان خێراییەكە زیاتر ئەبێت و لەناوچەكانی بناری قەندیل زۆرترین خێرایی چاوەڕوان ئەكرێت بە بڕی ٥٤ كم \ كاتژمێر، والله أعلم


//تێبینی هەمیشەیی
١- هەروەك ئاماژەمان پێدا سبەی چاوەڕوان ئەكرێت لە بەرەبەیانەوە كاریگەریە سەرەتاییەكانی شەپۆلەكە دەستپێبكات و ئەگەری باران بارینیش بەوشێوەیە بێت كە باسمان كردووە، بەڵام لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك لە كەش و هەوادا ئەوا كاریگەری ڕاستەوخۆی ئەبێت لەسەر ناوچەكەمان و لە ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

بەپەلە: پزیشکێک له نۆرینگەکەی خویدا بەدەمانچەی بێ دەنگ بەسەختی برینداردەکرێت


دکتۆر کمال کە پسپۆڕی نەشتەرگەرییە ئەم ئێوارەیە لەنۆرینگەکەی خۆی لەجادەی ئۆرزدی شاری سلێمانی پاش ئەوەی یەکێک وەک نە خۆش دەچێتە نۆرینگەکەی سێ فیشەک دەنێ بەسەرییەوە بەڵام چونکەبێ دەنگ بوە دوای هەڵهاتنی تاوانبارەکە بە ڕووداوەکە دەزانن دەگەیەنریتە نەخۆشخانەی فریاگوزاری ،بەڵام بەووتەی پزیشکەکان برینکەی سەختەو دۆخی زۆرناجێگیرە .

خوێندکارێکی ماستەری زانکۆی ڕاپەڕین بووە یەکەمی وڵاتی ئیسپانیا

خوێندکار سەردار عبدالله حسێن، کە لە سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین کاردەکات، لە ساڵی ٢٠١٧ لەسەر پڕۆژەی ئیراسموس موندوس مەرحەبا بۆ خوێندنی ماستەر لە بواری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ئەلمێریا – ئیسپانیا وەرگیرا و بە سەرکەوتوویی خوێندنەکەی تەواو کرد. ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ٧ی ئەمساڵ گفتوگۆی ماستەرنامەکەی ئەنجامدا، و لە لایەن لیژنەی گفتوگۆوە پلەی نایابی باڵای پێ بەخشرا. هەروەک پێشنیاری بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکەی لە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئەو بوارە بۆ کرا بە هۆی گرنگی ناوەڕۆکەکەیەوە. ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٣\١٢\٢٠١٨، زانکۆی ئەلمێریا بە گشتی ئەنجامی یەکەمەکانی سەر بەشەکانی بەکالۆریۆس و ماستەری بۆ ساڵی ٢٠١٧ – ٢٠١٨ بڵاوکردەوە. بە خۆشحاڵیەوە، ناوبراو وەکو یەکەمی ماستەر لە بواری زمانی ئینگلیزی هەڵبژێردراوە، ئەمەش بە هۆی تۆمارکردنی بەرزترین نمرە لە وانەکانی و ماستەر نامەکەی کە تێکراکەی نایاب بووە.

ئێران، ئاو بەردەداتەوە، تکایە ئاگاداربن

ئاگاداری…
ئاگادری هاوڵاتیان دەکەینەوە بەپێی ئەوزانیاریانەی بە قائممقامیەتمان راگەیەنراوە، ئەمرۆ3-12-2018 کۆماری ئیسلامی ئیران بەشیک لە ئاوی بەنداوی کۆلەسە بەردەداتەوە، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە و هاولاتیانە دەکەین کە کاریان لە دەوری ئاوی زێی بچوکە و نزیکن لە ئاوەکە ئاگاداری خۆیان بن بۆ ئەوەی لەکاتی زیادبوون و هەڵکشانی ئاستی ئاوەکە توشی هیچ زیانێکی گیانی و مالی نەبن و روداوی نەخوازراوی لێنەکەویتەوە.
بە ھیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک

پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر
٠٧٧٠٧٩٧٨٤٧٤
٠٥٣٨٦٦٤٤٤٤

نرخی کرێی مۆلیدەی ئەهلی ڕانیە بۆمانگی ۱۱ دیاری کرا

نرخی کرێی مۆلیدەی ئەهلی ڕانیە بۆمانگی 11 دیاری کرا
تیکڕای ئیشکردۆی مۆلیدە ئەهلیەکانی ڕانیە لەنیوان 240بۆ 255کاتژمیرە بۆیەک سەعات کار کردنی مۆلیدە 44بۆ 46دینار دیاری کرا
بەمەش کری مۆلیدە لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیکی تر جیاوازە
بەگشتی لەزۆربەی شوینەکان نرخی یەک ئەمپیر 11500دینارە بۆ یەک ئەمپیر

نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت بەربژێرکران

نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت بەربژێرکران

لەلایەن رووداو 45 خولەک لەمەوبەر10489ژمارەی بینین         

نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت بەربژێرکران

رووداو – هەولێرپارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێرەکانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت بۆ چوارساڵی داهاتوو یەکلایی کردەوە و نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت بەربژێرکران.

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و رایگەیاند “بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەربژێرکران”.

۱۳ قوتابی دەگەڕێنرێنەوە پۆلی ساڵی رابردوویان ، پێنج مامۆستاش دوور خرانەوە

۱۳ قوتابی دەگەڕێنرێنەوە پۆلی ساڵی رابردوویان
قوتابییەکان ٤٥ رۆژ بوو دەوامیان دەکرد کاتێک گەڕێنرانەوە پۆلەکانی ساڵی رابردوویان

دوای زیاتر لە مانگێك دەوامكردن، 13 قوتابیی قوتابخانەیەكی قەزای سێمێل ئاگادار دەكرێنەوە كە لە تاقیكردنەوەی ساڵی رابردوو دەرنەچوون و دەبێت بچنەوە پۆلەكانی وەرزی خوێندنی رابردوویان. لەسەر ئەو دۆسیە پێنج مامۆستای قوتابخانەكە دەگوازرێنەوە بۆ قوتابخانەی دیكە.

چەند رۆژێك لەمەوبەر بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای سێمێل 13 قوتابی لە قوتابخانەی كورێ‌ لە سەنتەری قەزاكە ئاگادار كرانەوە كە لە تاقیكردنەوەی وەرزی پێشتری خوێندن دەرنەچوون، بۆیە ساڵێك گەڕێندرانەوە دواوە.

ناسر حەسەن كە باوكی یەكێك لەو قوتابیانەیە، بە (رووداو)ی گوت: “كچەكەم پارساڵ لە پۆلی چواری بنەڕەتی بوو، لە خولی دووەم دەرچوو، ئەمساڵ 45 رۆژ لە پۆلی پێنج دەوامی كرد، دواتر پێیانگوت تۆ دەرنەچووی و گەڕێندرایەوە بۆ پۆلی چوارەم”.

ناسر حەسەن ئاماژە بە هۆكاری بڕیارەكەی پەروەردەی سێمێل دەكات و دەڵێت: “ئەوان دەڵێن هەندێك لە قوتابییەكان بەرتیلیان داوەتە مامۆستاكان بۆ ئەوەی دەریانبچووێنن، بەڵام پەروەردە بڕیاری داوە سەرجەم ئەو قوتابیانەی كەوتبوونە خولی دووەم، بە دەرنەچوو هەژمار بكرێن، لە كاتێكدا كچەكەی من یەك فلسی نەداوەتە كەس تا دەریبچووێنن. ئەو بە مافی خۆی دەرچووە”.

ناسر حەسەن تاوەكو ئێستا چەندینجار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە بۆ ئەوەی كێشەی كچەكەی بۆ چارەسەر بكەن، بەڵام هەوڵەكانی ئەنجامیان نەبووە و كچەكەی ناچارە لە پۆلی چوار دەوام بكات.

دوای گەڕاندنەوەی ئەو 13 قوتابییە بۆ قۆناغێكی پێشتری خوێندن، بڕیاری گواستنەوەی پێنج مامۆستاش لە قوتابخانەكە دەرچوو. یەكێك لەو مامۆستایانەی لەو قوتابخانەیە گواستراوەتەوە، بە (رووداو)ی گوت :”لە هەموو قوتابخانەكان دەرچوون بە بڕیار هەیە، ئەو قوتابیانەی لە وانەیەك یان دوو وانە 47 یان 48 یان 49 دێنن، بە بڕیار نمرەكەیان دەكرێتە 50 و دەردەچووێنرێن. لەو ماوەیە لێژنەیەك سەردانی قوتابخانەكەمانی كرد و گوتیان ئێوە چۆن قوتابی بە بڕیار دەردەچوێنن، پێمانگوتن لە هەموو قوتابخانەكان ئەمە هەیە، بەڵام سوودی نەبوو، 13 قوتابییان گەڕاندەوە دواوە. دواتریش وەكو سزایەك پێنج مامۆستایان گواستنەوە قوتابخانەیەكی دیكە.

دەرباز مستەفا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سێمێل لەبارەی كەیسی ئەو قوتابیانە بە (رووداو)ی گوت: “بەپێی رێنماییەكان لێژنەیەك بۆ كێشەی ئەو قوتابیانە پێكهێنرا، ئەو ئیجرائاتەشی بەرامبەریان كراوە یاسایی بووە