کوان لایەنە بەرپرسەکانی ڕانیە!؟ کوان چالاکوان ماف دۆستەکان کوان رێکخراواو کەسانی دەسەلات داری شارەکەم

پیاوێکی بەساڵاچوی شارەکەم بەھۆی تێکچوونی باری دەروونی ماوەیەکی درێژە بەبێ جل و بەرگ و شوێنی مانەوە لە شەقامەکانی رانیە دەخەوێت و ھیچ شوێنێکی نیە کە تیای بمێنێتەوە
جێگەی باسە ھیچ کەسێک دەرناکەوێت کە وەک کەس و کاری خۆی دەرخات و لەو حاڵە خراپەدا بەبێ کەس ماوەتەوە
پەیامی ئێمە بۆ یەکە بەیەکەی بەرپرسانی شارەکەم کە ئەم پیاوە بەرێزە کەماوەیەکە لەم حاڵەتەدا ماوەتەوە ڕزگاری بکەن و ئەرکی چارەسەرکردنی بگرنە خۆ
ھیوادارم بەزووترین کات شوێنی مانەوەی بۆدابین بکەن و وەک شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان ھەڵسن بە دابین کردنی شوێنی مانەوەو لەخۆ گرتنی ئەرکی چارەسەرکردنی

جێگای باسە بە سەرمای زسیتان لە بەردەم دووکان و مارکێتەکان بەتەنیا دەمێنێتەوەو دەخەوێت
دووبارە ھیوادارین بە زووترین کات رێکخراوە مرۆییەکان و بەرپرسانی شارەکەمان ھەڵستن بە چارەسەرکردنی ئەم باروودۆخە ناھەموارە

پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە ٢٠١٨/١٢/٦

بەهۆی بەردەوامی كاریگەریكانی ئەو شەپۆلەی كە ناوچەكەمانی گرتووەتەوە سبەی پێنجشەممە لە تەواوی ڕاپەڕین ئاسمان لە نێوان هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت و لە سەرجەم ناوچەكان ئەگەری بارانی هێواش و ناوەند ئەبێت لە كاتە جیاوازەكاندا، هەروەها سبەی پێنجشەممە پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە دوانیوەڕۆدا ئەبێت بە ڕێژەی ١٢ – ١٣ پلە لە ناوچەكانی دەربەند و دەورووبەری وە نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ئەبێت بە ڕێژەی ١ پلە لە ناوچە بەرزەكانی بناری قەندیل. هەروەها چاوەڕوان ئەكرێت سبەی لە زۆربەی كاتەكاندا لە چیای قەندیل بەفر ببارێت و ناوچەكانی بناری قەندیلیش ئەگەری بەفربارین و بەفر و باران بەیەكەوە ئەبێت، والله أعلم
شایەنی باسە لە سەرەتای ڕۆژی هەینیەوە پلەی گەرمی بەڕێژەیەكی بەرچاو نزمئەبێتەوە و ناوچەكەمان بەكەشێكی سارددا تێپەڕئەبێت و بەفربارین زۆربەی ناوچە شاخاویەكانی ناوچەكەمان ئەگرێتەوە، إن شاءالله لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە


//تێبینی هەمیشەیی
١- هەروەك ئاماژەمان پێدا چاوەڕوان ئەكرێت سبەی ڕۆژێكی باراناوی بێت و ئاسمان هەور بۆ هەوری تەواو بێت لە ناوچەكەمان هەروەها پلەی گەرمی زیاتر نزم ئەبێتەوە، بەڵام لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك لە كەش و هەوادا ئەوا كاریگەری ڕاستەوخۆی ئەبێت لەسەر ناوچەكەمان و لە ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

تایەی ئۆتۆمبێل کرێکاریک دەکوژێت

ئه‌مرۆ 5-12-2018 له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لاردا كرێكاریك له‌كاتی سه‌رقاڵ بوونی به‌ گۆڕینی تایه‌ی ئۆتۆمبیلیك،تایه‌كه‌ پێیدا ده‌ته‌قێت و به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.
ڕائیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گەرمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:بەیانی ئەمڕۆچوار شەمە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێک دەتەقێت بەکریکاریکدا بەناوی ( ایاد ابراهیم سلێمان ) لەدایکبووی 1992 دانیشتووی کەلار .
وتیشی: پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیسى گه‌رمیان راشیگه‌یاند: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلارکراوەو خاوەنی دوکانەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 411 بەندکراوە