بەوێنە/ بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوی ( کارگ) ژمارەیەک هاوڵاتی گەیەندرانە نەخۆشخانەی رانیە

بەهۆی ژەهراوی بوون بە قارچك (کوارگ)، ژمارەیەک هاووڵاتی باری تەندرووستییان تێکدەچێت و دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی گشتی رانیەەها محمد گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی راپەڕین، بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی ژەهراویبوون بە قارچک 12 کەسە و لە سنووری ناحیەی بێتواتەن و سەر بە دوو خێزانن کە ئامۆزان.

گوتیشی: “لەنەخۆشخانەی رانیە چارەسەری سەرەتاییان بۆ دەکرێ و لەژێر چاودێری دەهێڵرێنەوە”.

فەرمان ئەحمەد، بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی رانیە بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، نەخۆشەکان لەهەموو تەمەنەکانیان تێدایە و ژمارەیەکیان ژن و منداڵن

كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش  وهەوای سبەی هەینی ٢٠١٨/١٢/٧

لە ئێستادا لە ڕاپەڕین ئاسمان هەور بۆ هەوری تەواوە و ئەگەری باران بارین لەسەرجەم ناوچەكان هەیە بە بڕی جیاواز و هەروەها بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە ناوچە شاخاویە بەرزەكانی بناری قەندیل و چیا بەرزەكانی دەورووبەری ڕانیە و قەڵادزە ئەگەری بەفربارین هەیە، والله أعلم

بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا سبەی هەینی كاریگەریەكانی شەپۆلەكە بەردەوام ئەبێت و ئاسمان لە نێوان هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت و ئەگەری باران بارینی هێواش – ناوەند لە سەرجەم ناوچەكان ئەبێت لە كاتە جیاوازەكاندا و بەگشتی ناوچە شاخاویەكانی باكووری ڕاپەڕین ئەگەری باران بارینیان زیاتر ئەبێت و پێشبینی ئەكرێت لە زۆربەی ناوچەكانی بناری قەندیل و دەورووبەری بەفر ببارێت و هەروەها بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان لە ئێوارەوە ئەگەری بەفربارین لە چەند ناوچەیەكی تری شاخاوی لە باكووری ڕاپەڕین ئەبێت، والله أعلم

هەروەكو دوێنێ ئاماژەمان بۆ ئەوە كرد كە پلەی گەرمی بەڕێژەیەكی بەرچاو نزم ئەبێتەوە و ئێستا كاتژمێر ١٠:٤٠ خولەك بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین ١٠  پلەیە و شەوی ڕابردوو لە هەمان كاتدا بەرزترین پلەی گەرمی ١١ – ١٢ پلە بوو، هەروەها سبەی پلەی گەرمی زیاتر نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە دواینیوەڕۆدا ئەبێت بە ڕێژەی ١١ – ١٢ پلە و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ئەبێت بەڕێژی ( ٠ ) _ ( -١ ) پلە لە ناوچەكانی بناری قەندیل، والله أعلم

پلەی گەرمی ئێستای چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین

ڕانیە : ٨ – ٩ پلە
قەڵادزە : ٨ – ٩ پلە
حاجیاوا : ٩ پلە
ژاراوە : ٩ پلە 
چوارقوڕنە : ٩ پلە 
سەنگەسەر : ٨ پلە
سەركەپكان : ٨ پلە
بنگرد : ٨ – ٩ پلە
سەروچاوە : ٨ پلە


//تێبینی هەمیشەیی
١- بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سبەی ئەگەری باران بارین ئەبێت و وەكو ئاماژەمان پێدا بەهۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی جگە لە قەندیل و دەورووبەری لە چەند ناوچەیەكی تری شاخاوی ئەگەری بەفربارین ئەبێت بەتایبەت چیا بەرزەكانی دەورووبەری ڕانیە و قەڵادزە، لە  ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

لەبەردەم خێزان و منداڵەكانی ۳۰ فیشەك بەسەریی هاوڵاتیەکەوە دەنێن

هاوڵاتیەكی تەمەن 35 ساڵ دەكوژرێت
لە گوندی كەلەكینی سەر بە ناحیەی خەلیفان هاوڵاتیەكی تەمەن 35 ساڵ لەلاین دوو هاوڵاتی ترەوە دەكوژرێت.
رائد سەعدون هاودیانی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران به‌ KNNی راگەیاندووە: ئەمڕۆ پێنج شەممە هاوڵاتیەك بە ناوی (س.ا.ع) تەمەن 35 ساڵ لە گوندی كەلەكینی سەر بە ناحیەی خەلیفان لەلایەن دوو هاوڵاتی ترەوە كوژراوە.
وتیشی، وتیشی ئەو هاوڵاتیە پیشەی كاسب بووە، لە لایەن دوو بكوژه‌كه‌ی ترەوە بەهۆی كێشەی دوژمنداریه‌كی كۆن كوژراوەو بكوژەكانیش دەستگیر نەكراون.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راشیگەیاند: رێكاری پێویست بۆ ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كان گیراوەتەبەر.
بە پێی زانیارییەكانی پەیامنێری KNN دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ (س.ا.ع) لەگەڵ خێزانەكەی دەیەوێت سەردانی گۆڕی باوكی بكات، بەڵام بكوژەكان دێنە سەر ڕێگای و لەبەردەم خێزان و منداڵەكانی 30 فیشەك بەسەریەوە دەنێن

بزانە بۆ تەقە لە پزیشکەکەی سلێمانی کرا

تێبین جەمال ، خوشکەزای تەقەکارەکەی دکتۆرەکەی سلێمانی یە ( دکتۆر کەمال) ، وە وەک لە ئەکاونتەکەشیەوە دیارە، نوسەری ئەم بابەتە کەسێکی دیاری دەزگای ئاسایشە ، ئەم پۆستەی لە ئەکاونتەکەی خۆیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت :

خاڵي خۆشەويستم هيوا دارم تەندروستيت باش بێت؟هاوڕێيان ئەم وێنەیەى دەيبينن خاڵمه، ئەوكەسەيە به تۆمەتي تەقەكردن له (دكتۆر كەمال)زيندانى كراوه

دكتۆر كەمال پێش چەندساڵێک نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دا، بەڵام دواي چەندين ساڵ ئازارێکی زۆری هەبوو چووە بۆ سەرداني دكتۆرێکی تر تابزانێت ئەم ئازارەی چەندين ساڵه پێوەى دەناڵێنێت چی یه….

بۆيه دكتۆر (…….) پێ ی وتووە لاي كێ عەمەلياتت كردووه بچۆرەوه لای ئەو چونکه من ناتوانم نەشتەرگەریت بۆبكەم، چونکە له ئەشيعەكاندا دەرکەوتووە شتي تيا بە جێ ماوه

بۆيه چووەتەوە بۆ لای دکتۆر کەمال تا نەشتەرگەری بۆ بكات و له وئازاره نەجاتي بدات، بۆيه سەرەنجام دوبارە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دایەوە….؟

دواى چەند مانگێگ ئازار تيني بۆ هێنا، دوباره فەحسي كردەوە تابزانێت چی يه، بەڵام به داخەوه توشي (نەخۆشي سەرەتان)بوو بوو، كات زۆر درەنگ بوو بوو ، بۆیە چەند جارێک نەشتەرگەری بۆ كرا و ريخۆڵەكانى له دەست دا ، چەند پارچەیەكيان لێ فڕێ دا …؟
ئێسته كێ تاوان باره ، كەسێك سەقەت كەيت ، ژیانی به ئازار بەڕێ کەیت ، له خێزان و منداڵ و دایکێکی جەرگ سوتاو، که پێشتر ئەودایکە کوڕێکی تری له دەست داوەو (شەهیده) ، دەبێت چ دایکێک ئێسته وەک دڵی ئەم دایکه بێت که شیوەن و گریانی فریشتەکانی ئاسمانیش دەگریێنێت ………

تکایە وریای ئەم جۆرە فێڵانەبن

ماوەیەکە لەهەندێ شەقام و چوار ڕیان و تڕافیک لایت لەنێو شاری هەولێر هەندێک مێردمنداڵ هەڵدەستن بە ئەنجامدانی جۆرە فێلێک ئەویش بەم شێوەیە سینیەک دەهێنن چەند قاپێک هەنار یان خەیاری لەسەر دادەنێن لەسەرشەقامەکە دەوەستن کاتێک گلۆپی ترافیک لایتەکە سەوز دەبێ ئەو مێرد منداڵانە خۆیان بەیەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دادەدەن سینیەکە هەنار یان خەیارەکەی بەردەدەنەوە کابرای شوفێریش وادەزانێ ئەوان خۆیان پێداکێشاوە یارمەتیان دەدات پارەیان پێدەدات و خەلکی دیش کەدیمەنەکە دەبینن یارمەتییان دەدەن هەرکەسێک بڕە پارەیەکی پێ دەدا کە هەندێ جار دەگاتە نزیکەی 50هەزارێک لەکاتێک هەموو خیارەکە یان هەنارەکە بایی 2 هەزار دینار نابێت. بۆیە ئاگادار بن بەهیچ شێوەیەک پارەیان پێ نەدەن ئەگەر هەرحالەتێکی ئاواشتان بینی ڕاستەوخۆ پۆلیس ئاگاداربکەنەوە تاکو دەستگیربکرێن .

وێنەکە لە نزیک وەزارەتی خوێندنی باڵا گیراوە لە هەولێر

My Erbil