پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی شەممە ٢٠١٨/١٢/٨

بەهۆی بەردەوامبوونی كاریگەریەكانی ئەو شەپۆلەی كە ناوچەكەمانی گرتووەتەوە چاوەڕوان ئەكرێت سبەی شەممە لە تەواوی ڕاپەڕین ئاسمان هەور بۆ هەوری تەواوبێت و ئەگەری باران بارین بەردەوامبێت لە سەرجەم ناوچەكان و ئاستی باران بارین هێواش – ناوەند بێت و لە كاتە جیاوازەكاندا گۆڕانكاری لە خێرایی دابارین ڕووئەدات، هەروەها بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان بەردەوام ئەبێت بەتایبەت كوێستانەكانی بناری قەندیل ئەگەری زۆرترین بڕی بەفربارینیان هەیە، والله أعلم
نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە ناوچەكەمان بەردەوامی هەیە و سبەی پلەی گەرمی بەڕێژەی ٢ پلەی تر نزم ئەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لە كاتژمێر ٢ی دواینیوەڕۆدا ئەبێت بە ڕێژەی ٩ – ١٠  پلە و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتن ئەبێت بە ڕێژەی ( -٢ ) لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری، والله أعلم

پلەی گەرمی ئێستای چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین

ڕانیە : ٧ – ٨ پلە
قەڵادزە : ٨ پلە
حاجیاوا : ٨ پلە
ژاراوە : ٨ پلە 
چوارقوڕنە : ٨ – ٩ پلە 
سەنگەسەر : ٧ پلە
سەركەپكان : ٦ – ٧ پلە
بنگرد : ٨  پلە
سەروچاوە : ٧ پلە

والله أعلم


//تێبینی هەمیشەیی
١- بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان سبەی ئەگەری باران بارین بەردەوام ئەبێت و وەكو ئاماژەمان پێدا بەهۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی لە ناوچەكانی قەندیل و دەورووبەری ئەگەری بەفربارین بەردەوام ئەبێت و لە چەند ناوچەیەكی تری شاخاوی ئەگەری بەفربارین ئەبێت بەتایبەت چیا بەرزەكانی دەورووبەری ڕانیە و قەڵادزە، لە  ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

قوتابخانەکانی سەرپشک کران لەدەوامکردن

ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەو باخچەکانی مناڵانی سنورەکەمان دەکەین، بەڕێز شاهۆ عوسمان قائیمقامی قەزای دوکان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز مهاباد مستەفا بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان بڕیاریاندا لەبەر پاراستن و سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و مناڵەچاوگەشەکانی سنورەکەمان. ئەو شوێنانەی کە مەترسی لافاوی لەسەرە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە.
بەڕێزتان سبەی شەممە ۲۰۱۸/۱۲/۸ سەرپشکن لە دەوامنەکردن لەقوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکانی مناڵانتان.

لەرووداوێکی گوماناویدا، هونەرمەندێکی گەورەی کورد، کۆچی دوایی کرد

ڕووداوێکی هاتوچۆی گوماناویدا ڕەحیم زەبیحی، دەرهێنەری بەتوانای کورد و براکەی گیانیان لە دەست دا.

ڕۆژی هەینی، 16ی سەرماوەز لە نێزەڕۆی بانە ڕەحیم زەبیحی و براکەی کەیوان زەبیحی لە نێزەڕۆی بانە ئوتومبیلەکەیان وەرگەڕا و ئاگری گرت. بەو هۆیەوە هەر دووکیان گیانیان لە دەست دا.

پەیامنێری “کوردستان و کورد” لە شاری بانە ڕایگەیاند کە تەرمی سووتاو و بێ گیانی هونەرمەند ڕەحیم زەبیحی و براکەی بە دەست بەسراوی لە ماشێنەکەدا دۆزراوەتەوە و بەوەش گومانی کوشتنی بە ئەنقەستی ئەو دوو برایە بەهێز دەبێ.

ڕەحیم زەبیحی ساڵی 135٠ لە شاری بانە لە دایک بووە و یەکێکە لە سینەماکارانی بەتواناکانی کوردە. کورتە فیلمەکانی: “هاوار”، “سەتەلایت”، “کۆتایی شەڕ”، “ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران”، “ساتە مەزادکراوەکان”، “تیرۆریستێک دادەبەزێ”، “رۆژی دوایی”، “ئیسترێس″، “سەمای ڕەنگەکان”، “ژانی دابڕانی ئەبەدی”، فیلمی “وڵاتی ئەفسانە” چەند بەرهەمێکی سینەمایی ناوبراون کە لە چەندین فیستیڤاڵی سینەمایی ناوچەیی و جیهانیی گرینگدا پیشان دراون و خەڵاتیان وەرگرتووە.

بەیانی کرایە پشوو

بەهۆی لافاوی زۆرەوە لە باخچەی ساواکان و خوێندگا بنەڕەتییەکانی قەزای دەربەندیخان کرایە پشووی فەرمی.

ناسیح مەلا حەسەن قایمقامی دەربەندیخان بە ئین ئاڕ تی ڕاگەیاندووە” بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو و گرفتی هاتوچۆوە سبەینێ لە  قوتابخانەکانی بنەرەتی و باخچەی ساوایانی سنورەکە پشووە”.
سێ رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی گرتۆتەوەو بارانێکی زۆر باریووە و لە ئەنجامدا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە گوندێکی نزیک سەنگاو خنکا، هەروەها هاتوچۆی نێوان دەربەندیخان و کەلار بەهۆی روخانی پردی سەرەکی نێوانیانەوە نەما

بەهۆی لافاوەوە ، کچێکی شانزە ساڵی خنکا

لە گوندی کەوەڵەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی لافاوەوە کچێکی تەمەن 16 ساڵی بە رەگەز عەرەب خنکا.

مەمەند رەشید ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگاو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “کاژێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (7-12-2018) لە گوندی کەوەڵەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو، کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی (ویژدان ئەیاد عەدنان) بەهۆی لافاوەوە خنکا”.

بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگاو دەڵێت: “رووداوەکە لە کاتێکدابووە کە باوکی ئەو کچە لە شوانی گەڕاوەتەوە، کچەکەش ویستوویەتی لەگەڵ براکەی یارمەتی باوکیان بدەن و بچن بە هانایەوە، دواتر بەهۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لەگەڵ براکەی ئاو دەیانبات، پاشان باوکی هەوڵی زۆردەدات و کوڕەکەی رزگاردەکات، بەڵام کچەکەی ئاو دەیبات و دەخنکێت”.

بەگوتەی مەمەند رەشید، کاژێر 6:30 خولەک تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان دوای هەوڵدانێکی زۆر کچەکەیان لەنێو گوندەکە و لەنێو پاشماوەی قوڕ و لیتە دۆزیوەتەوە.

باوکی ئەو کچە بە رەگەز عەرەبە و ساڵانێکە شوانی ماڵێکی کوردبوون لە گوندی کەوەڵەی سنووری شارۆچکەی سەنگاو.

لە گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو 60 بۆ 70 ماڵی عەرەب هەن و شوانی مەڕوماڵاتی بۆ خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەکەن

هەرکەس زانیاری هەیە لەسەر ئەم ژنە پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکات 07501144104 07503824581

هــاوڕێیان هــەر کــەس زانیــاری هـەیە لەســەر ژنێک ناوی هاجەرە حمدامین بایز ناسراوه به كابان تــەمەنی 29 بۆ 30 ساڵ دەبــێ
مــاکسی لەبەرە و خاوەنی دوو منــداڵــە بـاری دەروونی تەواو نیە و لە کــاتژمێر 10 و نیوەوە دیار نیە هــەر کەس زانیاری هەیە با پەیوەندیمان پێوە بکات .
بەپێی دواین زانیاریەکان لە قەڵادزێ بینراوە
هەرکەس زانیاری هەیە پەیوەندی بەم ژمارەیە بکات
07501144104
07503824581