بکوژ وسوتێنەری هونەرمەندی سینەماکار(ڕەحیمی زەبیحی وکەیوانی برای )، ئاشکرابوو

هێشتا تەرمی هونەرمەند وبراکەی نەنێژراوە بکوژەکەی دەسگیر کراو دانی نابەتاوانەکەیدا کە ناوی (ئەکبر عەباسپور مراغەیی)یە .
گوایا کوشتنەکە کێشەیەکی شەخسی بوە وتاوانکار دەڵێت :پێش کوشتنیان بێهۆشم کردون ودواتر کوشتومن وتەرمەکەیانم بەسەیارەکەیانەوە سوتاندوە .

تایەی زیاتر لە پانزە ئۆتۆمبێل لەرێگای رانیە بۆ دووکان تەقی

ئەمشەوکاتژمێر ۷بۆ٨ لەڕێگـای دوکان بۆ ڕانیە ۱٥ بــــۆ ۲۰سەیارەی جۆراو جۆرم بینی کە تایــەیان تەقیـــبوو . هــۆکارەکەشی ئەوچاڵانەن کە لەو جادە کاولبووەدا هـەن بەهۆی ئاوی باران چاڵەکان هەروەکوو جادەی لووس وایە تا دەکەویە چاڵێکەوە ، دەبوە هۆی ئەو ڕوداوانە سەیارەیەک هەردوو تایەی تەقیبوو 😢😢. ئێ وەڵاهی لەسوودانیش ئاوا نی یە لەئەفریقیاو لە ئێستای سوریاشدا شتی وانی یە . ئاخر حکومەت چ ویژدانێ ئاخر حکومەت چ بەڵای تر ماون بۆ ئەو خەڵکە بەسەریان بێنی یان ئەو خەڵکە بۆخۆی سەری دەخورێ بۆ ئەو هەموو بەڵاو موسیبەتە . شوکور من هیچم بەسەر نەهات تەنها دبڵێکم تەقی هیچ نەبوو هەر دەبڵێک . دەک خودا ڕوڕەشی دونیاو قیامەتتان بکات .

موخلیس احمد

بریاردرا، باجی سەر جگارە بەڕێژەی ۱۰۰ ٪ گرانبێت

لە نوسراوێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ، کە ئیمزای رێباز حملان وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاردرا باجی سەر جگەرە سەدا سەد زیاد بکرێت. هەر لەنوسراوەکەدا هاتووە مانگی دووی ۲۰۱۹ بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

كاك مەلا سامان لەنەرويژ چى كرد؟ کارەکەی ئابڕووبەرانەیە

ساڵى ٢٠١٢ ڕێكخراوێك كۆمەڵێك مامۆستاى ئايينى كوردستانى دەعوەت كرد بۆ وڵاتى نەرويژو گەشتێكى بۆ ساز كردن، كاك مەلا سامان لەناو ئەو وەفدەدا بوو، دواى زياتر لەهەفتەيەك مانەوەى وەفدەكەو سەردان و سازكردنى كۆڕو سيمينار بۆيان بۆ ناساندنى ئيسلام و ڕێزلێگرتنيان گەشتەكە كۆتايى هات و وەفدەكە كۆتا رۆژ كۆكرانەوە بۆ گەڕانەوە، بەڵام ئەوەى چاوەڕوان نەدەكرا ڕوو بدا ڕووى داو مەلا سامان خۆى لەوەفدەكە شاردەوەو ديار نەما، ژمارە تەلەفونێكى ئەو وڵاتەى لاى رێكخراوەكەو مامۆستاكان بوو پەيوەندى پێوە كرا بەڵام مەلا سامان لەوەڵامدا وتبووى من ناگەڕێمەوەو بۆ ئەم رۆژە گەڕاوم و داواى پەناهەندەيى ئەكەم لەكوردستان تەهديدى كوشتنم لەسەرە، مامۆستايەكى ئەندامى وەفدەكە بۆى گێڕامەوە وتى رەفتارى ئەم پياوە زۆرى شكاندين و ئارەقى شەرمەزاريمان كرد، چونكە لەوێ پێيان وتين ئايا (پياوى ئايينى) ئێوەش درۆو فڕو فێڵ ئەكات؟ وتى هەرچى پاڕاينەوە لەملا سامان ئابڕوومان نەباو ئێمە ميوانين و ڕێزمان لێ گيراوەو بەگروپ هاتووين و ئەبێ بەگروپيش بگەڕێينەوە سوودى نەبوو تەلەفونەكەى داخست و نەمانتوانى قسەى لەگەڵ بكەينەوە، ناچار گەڕاينەوە بۆ كوردستان، بەڵام دوا چەند هەفتەيەك پۆليسى نەرويژ مەلا سامانيشيان دۆزيەوە لەماڵى ئاشنايەكى خۆى لەو وڵاتەو ناردييەوە..

م. كامل محمود، ئەندامی وەفدەکە

ەداخەوە ئەبوو هەر ئەو كاتە وەزارەتى ئەوقاف و يەكێتى زانايان لەسەر ئەو ڕەفتارە مێزەرەكەيان لەسەر بكردايەتەوە..

کوێرەکانی مزگەوتی گەورەی ڕانیە جارێکیتر تەقییەوە تادێ ئاستی ئاوەکە لەزیادبووندایە وێنەکان لەکۆمێنت ببینە

هەموو ساڵێک کوێرە کانی مزگەوتی گەورەی رانیە، لەوەرزی باران باریندا دەتەقێتەوە، ئەمڕۆش  کوێرەکانی مزگەوتی گەورەی ڕانیە جارێکیتر تەقییەوە و تادێ ئاستی ئاوەکە لەزیادبووندایە