مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین خەڵاتی باشترین توێژەری ساڵی پێدرا

ئه‌مڕۆ سێشەمە (٢٠١٨/١٢/١١) بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی بە ئاماده‌بونی (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، له‌ مه‌راسیمێكدا بۆ یه‌كه‌مین جار توێژه‌ری ساڵی دیاریكرد و، (٢٢) توێژه‌ری له‌ زانكۆكی كوردستان خه‌ڵات و ڕێزلێنانی وه‌زاره‌تیان پێشكه‌ش كرا.
لەمەراسیمەكەدا مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەناوی (د.ئەحمەد بایز ئەحمەد) مامۆستا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان خەڵاتی باشترین توێژەری ساڵی پێبەخشرا.
بەناوی ماڵپەر و پەیجی شاری رانیەوە پیرۆزبایی لەو مامۆستا بەڕێزە دەكەین و هیواخوازین بەردەوام بێت و خزمەتی زیاتری بواری زانست و زانكۆی راپەڕین بكات.

ئافرەتێک، دوو منداڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستی خۆی خنكاند


ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی دوو منداڵه‌ جومكه‌كانی كه‌ ته‌مه‌نیان ته‌نیا 10 مانگ بوو، له‌ناو بانیۆمی گه‌رماوی ئوتێلێكدا خنكاند، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌ناسن، باوه‌ڕ ناكه‌ن كه‌ كارێكی قیزه‌وه‌نی له‌مشێوه‌یه‌ی كردبێت.

هێزه‌ر لانگۆنی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ 5 منداڵی لێ هه‌یه‌، به‌مدواییانه‌ به‌ ژیانێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه‌.
هێزه‌ر كه‌ دانیشتووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه‌، هه‌وڵی زۆری داوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا زاڵ بێت، كه‌ دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی به‌رۆكیان گرتبوو، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌ركی به‌خێوكردنی دوو منداڵه‌ جومكه‌كانیشی كه‌وتبووه‌ ئه‌ستۆی ئه‌و.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی “زه‌ سه‌ن”، هێزه‌ر له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ژیان ئه‌و هێزه‌ی له‌ده‌ستدا، كه‌ پێشتر هه‌یبووه‌ و چیتر دانی به‌خۆدا نه‌گرتووه‌ و له‌ كۆتاییدا بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ نابه‌جێیه‌ی داوه‌.

دواجار ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ دوو كوڕه‌ جومكه‌كانی له‌ بانیۆمی ئه‌و ئوتێله‌ خنكاند، كه‌ دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند سه‌رپێچییه‌ك له‌ خانه‌ی ئافره‌تان ده‌ركرابوو و پۆلیس به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌و ئوتێله‌ نیشته‌جێ كردبوو، به‌ڵام پۆلیس هه‌رگیز بیری بۆ ئه‌وه‌ نه‌چوو، كه‌ ئافره‌ته‌كه‌یان له‌ شوێنێكی گونجاو داناوه‌، بۆئه‌وه‌ی ده‌ردی دڵی خۆی له‌ جگه‌رگۆشه‌كانی هه‌ڵڕێژێت.

له‌مباره‌شه‌وه‌ تێریزا كه‌ خوشكی هێزه‌ره‌ ده‌ڵێت: “هیچ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌مان پێشبینی كارێكی له‌و جۆره‌یان له‌ هێزه‌ نه‌ده‌كرد، له‌ پشووی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو چاوم پێكه‌وتووه‌، تێبینی هیچ شتێكی گوماناویم له‌ ره‌فتاره‌كانی نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ دواجار بوو، كه‌ خوشكه‌زا جومكه‌كانم بینین” و، وه‌ك باسی كرد، “هێزه‌ر كابانێكی زۆر باشی ماڵه‌كه‌ی بوو و خۆشه‌ویستییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریشی بۆ دوو منداڵه‌ شیرخۆره‌كه‌ی هه‌بوو”.

تێریزا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، “هێزه‌ر كێشه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موومان رۆژانه‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ ده‌بینه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ منیش وا هه‌ستم كرد ئه‌مانه‌ كێشه‌ی ئاسایین”.

له‌كاتێكیشدا تۆمه‌تی كوشتنی دوو منداڵه‌ بێتاوانه‌كه‌ ئاراسته‌ی دایكه‌كه‌ كراوه‌، هه‌ر كاتێك تۆمه‌ته‌كه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ كه‌فله‌ت ئازاد بكرێته‌وه‌، له‌وانه‌شه‌ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.

بەشێک لەدکتۆرەکان عیادەکانیان کردە بەلاش بۆ خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین

لیستی ناوی ئەو دکتۆرە بەرێزانەی ئامادەییان دەربریوە کە بێ بەرانبەر خوێندکارەکانی زانکۆی راپەڕین ببینن
نمونەیان زۆر بێت❤️
بۆ ئەوەی سودمەند بیت لەم ئۆفەرە پێویستە وەرەقەی گرووپی کۆمەکی زانکۆت پێبێت

شار بۆ پیادەیە دواتر بۆ پایسکیلە و پاشان بۆ پاس و لەکۆتایی بۆ ئۆتۆمبێلە


هاوڵاتیانی ڕاپەڕین سوورن لەسەر ئەوەی کە ئۆتۆمبێل لە دەڤەرەکەیان میوانە بۆیە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ ناساندانی پلانەکە بەشێکیان بە پیادە و بەشێکیان بە پایسکلەکانیان چوونە سەر شەقام

فۆتۆ: شێرکۆ ئاڵەیی

گەراجێکی نوێ بۆ هاتوچۆی دانیشتوانی سێ گەڕەکی رانیە کرایەوە

بۆ دانیشتوانی هەریەک لەگەڕەکەکانی ( نەورۆز، خانوەکانی کۆمپانیای لوتکە، نەخۆشخانە ) ، پاسی هاتوچۆ دابینکرا ( هاوچۆی ناوبازاڕ بۆ گەڕەکانیان) ، گەراجەکە دەکەوێتە  بەردەم بینایەی نەژدەی رانیە بەرامبەر بانق. بەهیوای سەلامەتی گشت لایەک

لە هاتوچۆی راپەڕین ئۆتۆمبێل بەناو دەکرێت

بەهەوڵو کۆششی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتوچۆی ڕاپەڕینو
ئەفسەرە دڵسۆزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا ڕەزامەندی وەر بگیرێت لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەسەر وەرگرتنی ڕسوماتی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئوتومبێل لەهۆبەی تۆماری نوێکردنەوەی ساڵانەی ئوتومبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین،،
وەنوێکردنەوەی ساڵانەی ئوتومبئل و بەناوکردنی…
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی ڕاپەڕین…….