سێ هاوڵاتی کورد، لەناو بەفردا رەقبوونەوە

بەداخەوە، لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە شاخە سەختەکانی کوردستان ٣ کۆڵبەری کوردی داماو لەسەرمان رەقبونەوە و گیانیان سپارد. کۆڵبەرەکان ژیانێکی سەخت دەژین و زۆرجاریش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێدەکرێت و دەکوژرێن

پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە ٢٠١٨/١٢/١٣

دوای سەقامگیربوونەوەی كەش و هەوا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەكەمان، لە سبەیەوە شەپۆلێكی باران بارین كە لە دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە ناوچەكەمان ئەگرێتەوە بەڵام ماوەی شەپۆلەكە كەم ئەبێت و چاوەڕوان ئەكرێت لە كۆتایی ڕۆژی هەینی كاریگەریەكانی شەپۆلەكە كۆتایی پێبێت، سبەی پێنجشەممە بەگشتی ئاسمانی ناوچەكەمان هەور بۆ هەوری تەواو ئەبێت و لەدوای ئێوارەوە ڕێژەی هەور لە ناوچەكەمان كەم ئەبێتەوە و كاریگەریەكانی شەپۆلەكە بەرەو لاوازی ئەچێت، والله أعلم
بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان لە كاتژمێر ١٢ی شەوەوە ئەگەری باران بارین لە ڕاپەڕین دەست پێئەكات و ئەگەرەكەش سەرەتا لە ناوچەكانی باكووری خۆرئاوای ڕاپەڕین دەست پێئەكات و بەتێپەڕبوونی كات سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین ئەگرێتەوە، هەروەها چاوەڕوان ئەكرێت لە كاتە جیاوازەكاندا ئاستی باران بارین بگۆڕێت بۆ بارانی بەخووڕ لە سەرجەم ناوچەكاندا، والله أعلم
سبەی پێنجشەممە بەهۆی كاریگەریەكانی شەپۆلەكەوە پلەكانی گەرمی لە سەرجەم ناوچەكان نزم ئەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لەدوای نیوەڕۆدا ئەبێت بەڕێژەی ١٠ پلە و نزمترین پلەی گەرمی لە پێش خۆرهەڵاتندا ئەبێت بەڕێژەی ( -١ ) پلە، هەروەها بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بەفربارین زۆربەی ناوچە شاخاویە بەرزەكانی باكووری ڕاپەڕین ئەگرێتەوە و ناوچەكانی بناری قەندیل زۆرترین بڕی بەفربارین ئەیگرێتەوە، والله أعلم


//تێبینی هەمیشەیی
١- بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان لەدوای كاتژمێر ١٢وە ئەگەری باران بارین لە ناوچەكەمان دەست پێئەكات و چاوەڕوان ئەكرێت سبەی لەسەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین باران ببارێت و بڕی باران بارینیش لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز ئەبێت، هەروەها بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لە ناوچەكە و بەتایبەت باكووری ڕاپەڕین ئەگەری بەفربارین زۆربەی ناوچە شاخاویە بەرزەكانی ناوچەكە ئەگرێتەوە، بەڵام لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك لە كەش و هەای ناوچەكەدا كاریگەری ڕاستەوخۆی ئەبێت و لە  ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەكی بەرچاو زانیاری زیاتر بڵاوئەكەینەوە
٢- پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە 

چەندین بەندکراو لە بەندیخانەیەکی سلێمانی هەڵاتن

هێزێکی زۆری ئەمنی لە شارەدێی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆکراوەتەوە، بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)یش، هێزەکە بۆ دەستگیرکردنی چەند هەڵاتووێکی یەکێک لە بەندیخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی چوونەتە ناوچەکەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (باسنیوز) كەوتوون، ئەو ھێزە بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەند ھەڵاتووێکی یەکێک لەبەندیخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی چوونەتە ناوچەی بازیانی سەر بە پارێزگاكە، بەڵام تاوەکو ئێستە ژمارەی بەندكراوەكان و ئەو بەندكراوانەی لێوەی هەڵاتوون ئاشکرا نەکراوە.

لەمبارەیەوە عەمید ئاسۆ شێخ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند “ئەو ھێزەی کە بەرەو بازیان ڕۆیشتووە پەیوەندی بەئێمەوە نییە، چونکە ھێزی ئەمنی ئێمەیان لەگەڵدا نەبووە”.

ئاماژەی بەوەش دا “ئەگەر ئەو ھێزەی لە بازیان کۆبوونەتەوە، پێویستیان بەھێز ھەبێت، ئێمە ئامادەین ھێزیان بۆ بنێرین و خودی خۆشم ئامادەم بڕۆم بۆ ئەو شوێنە

وەستایەکی رانیە لەکاتی ئیشکردندا، لەسەر ئەسکەلە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 12/12/2018 کرێکارێکی بیناسازی لەدایک بووی 1998 بەناوی ( محمد ٱبوبەکر خدر )دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ماموستایان لەکاتی کارکردندا لە ڕانیە گەڕەکی کارۆخ لەشوێنی کارەکەی لەسەرئەسکەلەی بۆیاخکردن بەربۆوەو گیانی لەدە ستدا، ناوبراو وەستای بۆیاخی بیناسازیەو بەپێی سەرچاوەکان کەس وکارەکەی داوایاننیەو لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ڕێکارەپزیشکیەکانی بۆکراوەو دواتر تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کارەکەی کراوەتەوە..

وەستایەکی رانیە ، لەسەر ئەسکەلەی کارکردن بەربوویەوە و گیانی لەدەستدا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 12/12/2018 کرێکارێکی بیناسازی لەدایک بووی 1998 بەناوی ( محمد ٱبوبەکر خدر )دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ماموستایان لەکاتی کارکردندا لە ڕانیە گەڕەکی کارۆخ لەشوێنی کارەکەی لەسەرئەسکەلەی بۆیاخکردن بەربۆوەو گیانی لەدە ستدا، ناوبراو وەستای بۆیاخی بیناسازیەو بەپێی سەرچاوەکان کەس وکارەکەی داوایاننیەو لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ڕێکارەپزیشکیەکانی بۆکراوەو دواتر تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کارەکەی کراوەتەوە..

تاقیکردنەوەکانی ((وزاری کۆتایی ساڵ))ی پۆلی دوانزەکان هەر وەکو ساڵان لەسەدا سەد هەڵبژاردنە

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی
تاقیکردنەوەکانی ((وزاری کۆتایی ساڵ)) هەر وەکو ساڵان لەسەدا سەد هەڵبژاردنە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە .

ئەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوە کە 50% هەڵبژاردن و %50 نوسینەکیە تەنها بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم و دووەمە بۆ پۆلەکانی (٤تا٩)ی بنەڕەتی و (١٠ و ١١ و ١٢) ی ئامادەییە.