پێشبینی كەش و هەوای سبەی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

پێشبینی كەش و هەوای سبەی هــەیــنــی ٢٠١٨/١٢/١٤

لە ئێستادا كاریگەریەكانی شەپۆلەكە لە سەرجەم ناوچەكانی ڕاپەڕین لاواز بووە و تاوەكو كۆتایی ئەمشەو ئەگەرێكی لاوازی بەفربارین لە قەندیل و باران بارین لە باشووری خۆرئاوای ڕاپەڕین ئەبێت، والله أعلم
سبەی ‌هەینی تاوەكو كاتەكانی نیوەڕۆ لەسەرجەم ناوچەكان ئاسمان لەنێوان هەوروهەتاو و نیمچە  هەوردا ئەبێت و لەدوای نیوەڕۆوە بەتێپەڕبوونی كات ڕێژەی هەور لە سەرجەم ناوچەكان بەرەو كەمبوونەوە ئەچێت و هەروەها سبەی پلەی گەرمی بەرزئەبێتەوە بەڕێژەی ٢ پلە و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕاپەڕین لە دوای نیوەڕۆدا ئەبێت بە ڕێژەی ١٢ پلە و نزمترین پلەی گەرمی لەپێش خۆرهەڵاتندا ئەبێت بە ڕێژەی ( -٤ ) پلە لە ناوچەكانی قەندیل، هەروەها لە چەند كاتژمێری داهاتوو تاوەكو كاتژمێر ٩ی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم ئەبێت لە ناوچەكانی بناری قەندیل و دەورووبەری دەربەند و باشووری خۆرئاوای ڕاپەڕین، والله أعلم

//تێبینی هەمیشەیی
١- بەپێی دوایین گۆڕانكاریەكان بەتێپەڕبوونی كات كاریگەریەكانی شەپۆلەكە بەرەو كۆتایی ئەچێت و سبەی هیچ ئەگەرێكی باران بارین لە ناوچەكە نابێت بەڵام تاوەكو كاتەكانی نیوەڕۆش ڕێژەی شێ لە ناوچەكەمان بەرز ئەبێت و لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانكاریەك و لەباربوونی كەش و هەوا لە هەر ناوچەیەك ئەوا باران بارینی كاتی و ناوچەیی چاوەڕوانكراو ئەبێت، والله أعلم
٢- پێشبینییەکان بەپێی مانگە دەستکردەکان و وێستگە ئەلیکترۆنیەکانەوەیە، بۆیە شایەنی گۆڕانکارین و گۆڕانكاریان بەسەردا دێت چونكە زانیاری تەواو و بێ هەڵە نین و بەوشێوەیە ئەبێت كە خودای پەروەردگار فەرمانی لەسەرداوە

هەڵمەتی یەک دەبەنەوت بۆ بێ باوکان و ھەژاران راگەیەندرا….

گەرناتوانیت بەرمیلێک بکەیت بەخێر، بە دەبەیەک نەوت بەشداری بکە…

نوسینگەی ڕاپەڕینی ڕابیتەی ئیسلامی لە ڕێگەینئێوەی خێرخوازەوە ھەڵمەتی دابەشکردنی #یەکدەبەنەوت ڕادەگەیەنێت.
لەکاتێکدا کە وەرزی سەرماو سۆڵە دەستی پێکردووە و بەرەو سەرمای زیاتر دەڕۆین داوا لەئێوەی خێرخوازانی دەڤەرەکەمان و ھاوشاریانی دەرەوەی وڵات دەکەین کە بەشداری ئەم خێرە گەورەیە بکەن، چونکە خۆتان ئاگادارن کە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسستی بەڕێوە دەچێت ، ئەمەش زۆرینەی بێ باوکان و کەم دەرامەتانی ناچارکردووە کە چاوەڕوانی تەنانەت قەترەیەک نەوت بکەن.
بیھێنە پێش چاوی خۆت ئاخۆ ھەستت چۆن دەبێت کە جگەرگۆشەکانت لە ژورێکی ساردو سڕدا بە ھۆی نەبونی نەوتەوە شەوە درێژ و ساردەکانی ئەمساڵ ڕۆژ بکەنەوە؟؟؟؟
ڕەنگە تۆی خێرخواز نەتوانیت بەرمیلێک نەوت ببەخشیت،بەڵام دەتوانین بەشداری ئەم ھەڵمەتە بکەین بە دابین کردنی #یەکدەبەنەوت یان بڕی پانزە ھەزار دینار….
ئەگەر ھەر ناتوانیت بەم ڕێگایانەش بەشداری بکەیت، ئەوا بەشەیرکردنی ئەم بانگەوازە و ناردنی بۆ دۆست و نزیکانت پشکداربە لەم خێرەگەورەیە…
دەتوانن لەڕێگەی ئەم ژمارانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
07708034084-07501740500 ڕانیە
07507871738 پشدەر
07501212876 چوارقوڕنە
07501215209 حاجیاوا

بڕی باران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو لە چەند ناوچەیەكی ڕاپەڕین

بەپێی ڕاگەیندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی بـاران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو لە چەند ناوچەیەكی ڕاپــەڕیـــن بەمشێوەیەیە

ڕانــــیـــــە : ٩,٥ ملم
چوارقوڕنە : ٦,٩ ملم
سەركەپكان : ٤,٠ ملم
هــەڵـــشـــۆ : ١,٢ ملم

کچان وریای فیلەر بن، ترسناکە

ڕاچیل کابییر ئەو کچە بەریتانیەی لەسەنتەرێکی جوانکاری فیللەربۆ لێوی دەکات و کاتێک بۆ ڕۆژی دوایی هەڵ دەستێ لەخە و بەم شێوەی بەسەرهاتووە.
پزیشکەکەی پێی ڕاگەاندوە ئەوە بەدەست ئێمە نیەو هەستیارییە بەو ماددەیە .
ئافرەت وای لێهاتووە هیچ نرخی نەماوە بەوجۆرە شێوازی خۆی تێک دەدات تا بونی خۆی بسەلمێنێ،بەڕاستی دەروون شێواوییە.