ئەو منداڵەی لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریی خاڵێکیدا ونبوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەناو گۆمێکدا دۆزرایەوە.

شەوی رابردوو 14-12-2018 منداڵێکی کچی تەمەن دوو ساڵ بەناوی “هەیام مەهدی”، کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە لەناو ئاهەنگی هاوسەرگیری خاڵێکیدا لە شارۆچکەی فائێدەی سەر بە قەزای سیمێل ونبوو.

رائید بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی دھۆک  راگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاگاراکراونەتەوە کە لەناو گۆمێکی نزیک هۆڵی ئاهەنگەکە بۆ منداڵەکە بگەڕێن، تیمەکانی ئەوانیش دەستیان بە گەڕان کردووە؛ توانیوویانە تەرمەکەی بدۆزنەوە و رادەستی کەسوکاری بکەنەوە.

منداڵەکە لەگەڵ خێزانەکەی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان بووە، دانیشتووی کەمپی دۆمیزن لە دهۆک.

لە رانیە دەرزی بەسەرچوو لەنەخۆش دەدرێت

ئەمشەو جوم بۆ ئەم نۆرینگەی ……..  ، لەرانیە،  کە ئەم دەرزیە بکڕم بەڵام زۆر بەداخەوە ئەم دەرزی یە بەسەر جووەی دام پێ کە سەرەتای مانگی ۱۱ بەسەردەچێت ،،،دەستی کارمەندانی عیادەی شەوانەو ڕۆژی سۆزی ئەهلی خۆش بێت کە ووتیان کاکە ئەم دەرزی یە بەسەر چووە

ئەم رەفتارەی ئەم سەیدەلیە دووبارەبێتەوە، ناوی بڵاو دەکەینەوە

ویستی ئاژەڵێک رزگار بکات، بەداخەوە بۆ خۆی بووە قوربانی

ئەمڕۆ ئەمین عبدالرحمن دانیشتووی ناحیەی قەسرێ، تەمەن 25ساڵ، بەهۆی ڕزگارکردنی ئاژەڵێک لەجۆری (مانگا) گیان لەدەستدەدات.
کاتێک ئەو مانگایە لەشوێنێکی سەخت و هەڵدێر دەبێت، ئەمین دەچێت ڕزگاری بکات، لەوکاتەدا مانگاکە بە قۆچەکانی (شاخەکانی) هێرشی دەکاتەسەرو بەسەختی برینداری دەکات و ڕاستەوخۆ تووشی خوێنبەربوون ( نەضیف داخیل)ی دەبێت و تادەگاتە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

ئەو مردنە یەکێکە لەجوانترین مردنەکان، ڕۆحت بکەیتە قوربانی ئاژەڵێک لەکاتێکدا ئەو خۆی بتکوژێت، ئەوە چیرۆک و داستانێکە قسەی قووڵ لەبارەی ویژدانی هەندێک لەمرۆڤەکان هەڵدەگرێت.

بەپەلە/ نەوت دابەش کردن لەرانیە دەستی پێدەکات

لەکۆڵانەکانی شاری رانیە  ریزکردنی بەرمیلی نەوت دەستی پێکردووە و بەگوێرەی زانیاریەکانیش بەم نزیکانە دابەشکردنی نەوت لەرانیە دەست پێدەکات.

پێشتر بەڕێز کاک  هیوا قەرەنی کە ئێستا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕینە، بەڵێنی بە هاوشاریاندابوو کە کۆتایی بەڕیزکردنی بەرمیل لەکۆڵانان دێنێت و دەبێت تانکەری نەوت ماڵ بەماڵ بگەڕێت