دایکێک و سێ منداڵ سووتان

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاندووە : ئاگرەكە كاتژمێر هەشت و 15 خولەك لە گەڕەكی ئاسودە كەوتۆتەوەو تائێستا هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە.
وتیشی، بەهۆی ئاگرەوە دایكێك و سێ‌ منداڵی سوتان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سێ‌ منداڵەكە گیانیان لەدەستدا و دایكەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوه‌

شەپۆلی باران بارین” و “بەفر بارین”

پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی ئەمشەوەوە ناوچەکانمان بکەوێتە ژێر کاریگەری دوو شەپۆلی باران بارینی لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سورەوە سەرەتا لە نیوەشەوەوە باران بارین دەگاتە سنوری موسڵ و بەشێکی کەرکوك دواتر بۆ کاتەکانی بەرەبەیان زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە بە هەولێرو کەرکوک و سلێمانی دهۆك و هەڵەبجەوە….🌧️

سەرەتا باران بەشێوەی مام ناوەند لەتەواوی ناوچەکان دەست پێ دەکات واتا بارانەکەی شێوە(زستانەیە)دواتر لە کاتەکانی سبەی نیوەڕۆ بەدواوە بارانە لە هەندێ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی و هەڵبجە دەگۆڕێت بۆ باران بارینی تاو تاوی بەخوڕ و لەسبەی ئێوارە تا درەنگانی سبەی شەو ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لەتەواوی ئەو ناوچانە…⛈️⛈
️دووریش نیە لەهەندێ شوێن لافاوی زۆر دروست بێت⛈️
ئێمە زۆر بەوردی چاودێری شەپۆلەکە ئەکەین ئەگەر پێویستی کرد هۆشداریمان دەبێت🔴

هەروەها لەناوچەکانی هەولێرو کەرکوك و ئیدارەی ڕاپەڕین و کۆیە و سۆران باران بارین مام ناوەند هەندێك کاتیش بەخوڕ دەبیت بەڵام ڕێژەی بارانەکە لەناوچەکانی سەرەوە کەمتر دەبێت لەو ناوچانەش ئەگەری هاتنی لافاوی کاتی هەیە…⛈️

تەواوی ناوچەکانی بادینانیش ئەگەری باران بارینی مام ناوەند هەیە ئەگەری لافاو نیە🌧️

بەفر بارین☃️❄️

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکە بارستە هەوایەکی نیمچە سارد دابەزێتە سەرناوچەکانمان و پلەکانی گەرمی بەڕێژەی 5 بۆ 6 پلە ڕوو لەدابەزین دەکەن بەمەش لەگەڵ دەست پێ کردنی شەپۆلەکە بەفر بارینی چڕ تەواوی ناوچە سنوری و شاخاویە بەرزەکان دەگرێتەوە دواتر لەسبەی نیوەڕۆوە بەهۆی زیاتر قوڵ بونەوەی بارستە هەوای سارد ئەگەری بەفر بارین هەیە لەزۆربەی ناوچە شاخاویەکان و شارەکانی(پێنجوێن،حاجی ئۆمەران،چۆمان،ئامێدی،شێلادزێ،کانی ماسی)☃️❄️

ئەم شەپۆلە تا درەنگانی ڕۆژی 3شەممە کاریگەری دەمێنێت دواتر بەرەو لاواز بوون و کۆتایی دەڕوات🌥️..

کۆتای هاتنی شەپۆلەکە کاتی دەبێت بۆماوەی 2 ڕۆژ باران بارین و بەفر بارین دەوەستێت دواتر لەڕۆژی 20ی ئەم مانگەوە دووبارە شەپۆلێکی نوێی و باران بارین و بەفر بارینی زۆر باش ناوچەکانمان دەگرێتەوە.لەم شەپۆلە نوێیە ئەگەری باران بارینی زۆرباش هەیە..⛈️⛈️
لەگەڵ ئەمشدا ئەگەری بەفر بارین هەیە لە بەشێکی سەنتەری شارەکان و دوریش نیە بەفر بارین سلێمانی و دهۆکیش بگرێتەوە
بەڵام ئەم شەپۆلە بەهۆی ئەوەی تۆزێ ماوەکەی دورترە زانیاری زیاتر نادەین ان شاءاللە لەگەڵ نزیک بوونەوە زانیاری نوێمان دەبێت💖

ئازیزان ئەوانەی وتمان گشتی تەنها پێشبینییەو هیچی تر، گەر خودا ویستی لەسەر نەبێ یەك قەترەش نابارێ بۆیە هەمیشە وتومانە “والله اعلم”

ئەو زەویە گەورەیەی رانیە، خەریک بوو داگیر بکرێت کرایە پارک

زەویەکی چەند دۆنمی کەپێشتر بەشێکی دووکان بوو، بەشێکی تری  گەراج و بەشێکی درەخت بوو ، تێکدراو کرایە پارک. بەگوێرەی لێدوانی ( کارۆخ شریف ) لێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی رانیە  هەوڵی داگیرکردنی ئەو زەویە دراوە، خۆشەختانە هەوڵی داگیرکردنەکە سەری نەگرتووە و لەئێستادا کراوەتە پارک، بەناوی پارکی دایک

خشتەی نوێی مووچە، زۆرترین وەزارەتی تێدایە

له‌ دوو رۆژى داهاتوودا مووچەی مانگی ئەیلولی 2018ی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەک دابەش دەكرێت کە زۆرینەی وەزارەت و دەستەکان دەگرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند “سبەی دووشەممە مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان دابەش دەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، ڕۆژی سێشەمە مووچەی هەریەک لە وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی كشتوكاڵ، چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

ئەوش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لەلقی ھەولێری بانكی ناوەندیی عیراقەوە بە “سپی” ڕاگەیاند “ئەمڕۆ ئەو ٣١٧ ملیار دینارە بۆ موچەی مانگی نۆ تەرخانكراوە دەخرێتە سەر حساب بانكی ھەرێم”

لەسبەینێوە شەپۆلێکى بەفر و باران ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێ، و سبەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٦ پلە و نزمترینیش٥ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٥ پلە بە ٣ پلە دەبێت، دھۆک ١٤ بە٤ پلە دەبێت، کەرکوک ١٧ پلە بە ٦ پلە دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٣ پلە و نزمترینیش٧ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١١ پلە بە ٥ پلە دەبێت، دھۆک ١٢ بە ٦ پلە دەبێت، کەرکوک ١٥ پلە بە ٨ پلە دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی دووشەممە(١٧ی کانوونی یەکەم) کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور کار دەکاتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، و بارانبارین لە زۆربەى ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما بە ٤ بۆ ٥ پلە ڕوو لەنزمبوونەوە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، بۆ ڕۆژی سێشەممە (١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) لە شەودا کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە لاواز دەبێت.

هۆکاری سەرەکی پێ بوونی گڵۆپی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە رانیە سیتی بزانە

چەند هۆكارێك وادەكەن گڵۆپی بزوێنەری ئۆتۆمبێل هەڵبێت و ئەگەر بێت و لەكاتی پێویست چارەسەر نەكرێت ئەوا كێشەی زیاتر بۆ ئۆتۆمبێلەكە دروست دەكات.


ئەم ڕێگایانە هۆكارن بۆ هەڵبونی گڵۆپی بزوێنەری ئۆتۆمبێل:

1/ پلاكەكان بەباشی كار ناكەن، دانەیەك یان چەند دانەیەكیان سووتاون، ئەوەش وادەكات بزوێنەرەكەت بیبڕێت.


2/ وایەر و بەستەرەكان جوڵاون یان باش نەخراونەتەوە شوێنی خۆیان، بەوەش كارەبای پێویست ناگات بەپارچەكان و ئۆتۆمبێلەكەت باش كار ناكات.


3/ كێشە لەجۆرێتی بەنزین و سەری تانكی بەنزین و مەسفی (فلتەر)ی بەنزین، دەكرێت گڵۆپی بزوێنەر بخەنە كار.


4/ كێشەیەكی ئەلیكترۆنی، كە بە ئاسانی نادۆزرێتەوە تا ئەو كاتەی پشكنینی كۆمپیوتەریی بۆ دەكەیت، ئەو پشكنینەش هەرزانە و زۆر كێشە و گرفتت لە كۆڵ دەكاتەوە و بە ئاسانی پێت دەڵێت كێشەكە چییە.

پێشەكی دەبێت ئەوە بزانین، ئەگەر بزوێنەر لەئاستی پێویست زیاتر گەرمبوو، زیانی پێدەگات و گرفتەكەی گەورەتر دەبێت، دیارترین هۆكارەكانی گەرمكردنی بزوێنەریش ئەمانەن
• گرفت لەوەلفی حەماوەدا هەبێت: بەخێرایی بیگۆڕە، لەهاوینان پێویستت پێی نییە، بەڵام لەزستاندا هاوكارە بۆ ئاسایی گەرمبوونی بزوێنەرەكەت.


• كێشە لەڕادێتەرەكەدا هەی: بەوەی یان خانەكانی پیسبووە و گیراوە، یان جاینێكی تەقیوە، یان هەندێك ئۆتۆمبێل رادێتەرەكانیان هەوا دەكات، وە یان ئاوی كەمە یان كەم دەكات، بە چارەسەر كردنی ئەو گرفتە ئاسانانە، گرفتە سەرەكییەكە چارەسەر دەبێت.


• پانكەی بزوێنەرەكە كار ناكات: دەبێت بەردەوام چاودێری پانكەكە بكەین بزانین كەی هەڵدەبێت و لەچی پلەیەكدا دەكوژێتەوە، ئەگەر سووتا بوو، یان گرفتێك لە وایەر، كەتاوت، فیوز، هەبوو دەبێت بەزوویی چارەسەری بكەیت.


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی